" کوێرە ڕێ "
Thursday, 09/01/2014, 12:00
1812 بینراوە
کوێلە بە کەسێک دەڵێن کە نەتوانێ ژیانی رۆژانەی خۆی بە دەستی خۆی کۆنترۆڵ بکا. کوێلە بە بڕیاری خاوەنەکەی بیر دەکاتەوەومافی ئەوەی نییە کە بە هیچ شێوەیەک دەنگ هەڵێنێ وەجواب بێ.کەسانی دیکە وباڵادەست لە جیاتی کوێلە بڕیار دەدەن ! بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگای کۆیلە پێویستە بەدوای تاکی کۆیلەی ئەو کۆمەڵگایەدا بگەڕێی.دەسەڵات لەوەها بارودۆخێکدا لە دەوری دوو بابەت دەسوڕێتەوە.(هۆیەکان زۆرن بۆ دەسەڵات) هێز بۆ سەرکوت کردن، یاسای دڵخوازی دەسەڵات بۆ جێ بەجێ کردنی سەرکوتی دژبەران.بۆ پەرەپێدانی بە کۆیلەکردنی هەر کۆمەڵگایەک لە سەراسەری مێژوودابەرژەوەندی سەرکردە یا بنەماڵە یا تاقمێک رۆڵی یەکەمی بینیوە.لە کۆمەڵگای کوردەواریدا بۆ ئەوەی تاکی کورد بێ دەنگ بێ رێبازی جٶراوجٶر تاقی کراوەتەوە.
حیزبە کوردیەکان بۆ پەرەپێدانی ئەو کوێرە ڕێیە زۆرجار پەنایان بۆ دوژمنی کورد بردووە تا بگەنە ئامانجی چەپەڵی خۆیان !ئەو فەکتەرانەی کە رێگایان خۆش کردووە کە دیکتاتۆڕی خۆماڵی دەست بەسەر گیان وسەروەتو سامانی خەڵکدا بگرێ زۆرن .نەبونی هوشیاری نەتەوەیی لەم بوارەداقۆناخی یەکەمە .باس کەو ئاستە لە ناوخۆی وڵات بابەتێکی دیکەیە ولەدەرەوەی وڵات کە کوردی زۆری لێ دەژی لاپەڕەیەکی دیکەیە.ئامرازی پێشکەوتن رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە روناکبیرو نوسەری ودیرۆکناسی ئێمەش بە شێوەی پێویست کەڵکی لێ وەرناگرن.لە هەندەران بیروڕادەربڕین ئازادە.لەژێر کاریگەری ئەو پێواژۆیەدا کە ئێمەی لێین کەسانی گوێ لەمست کۆیلە پەیدا دەبن ودەفەرموون : نابێ رەخنە لە سەرکردەی حیزبەکان بگرین چون ئەوانە پیاوی مەزنی ئێمەن دوژمن بەو رەخنانە خۆشحاڵ دەبێ !
مێژووی نەتەوەی کورد پڕەلە رەمزو ڕاز، تژی لە نامۆیی وخۆ شاردنەوە لە راستیەکان.کێ بەرپرسە لەوهەمووە نەزانەم کارییەو لە تەواوی بێبەختیەکان ؟ خۆ ناکرێ خەتای هەموو شکستەکان بخەینە سەر ملی داگیرکار !ئەوەی کە بۆئێمە پێویستە جێگای شانازی بێ نەتەوەی مەزنی کوردەوخوێنی ئەو شەهیدانەن کە بە دڵێکی پاک گیانی خۆیان بەخت کردووە.ئەوی کە دەبێ رەخنەی توندی لێ بگیرێ حیزبو سەرکردەی حیزبە ، دیرۆکناس ونوسەری وشاعیرو روناکبیری کۆمەڵگایە کە نەیانتوانیوە بەشێوەکی کوردخوازانەو سەردەمیانی مێژوومان بپارێزن بۆ داهاتوان بیکەنە رێبازێکی راستەقینە.
لەرووپەڕی سایتەکوردیەکان بە هەموو شێوەیەک بابەت دەنوسرێ هەر کەسیش ئازادە چۆن بیردەکاتەوە.بەڵام ئەو کەسانەی کە دەبنە دمڕاستی خەڵک رێگایان بۆ دیاری دەکەن زۆر سەیرن !؟ ئەگەرداگیرکار نوسەری کورد بکاتە کۆیڵە وێژ خراپە،، دیکتاتۆڕی خۆماڵی بتکاتە کۆیلە بێژ زۆر خراپە ،،بەڵام بە دەستی خۆت بە پێنوسی خۆت ببیە کۆیلە خراپترینە .بەو واتایەلە بەرامبەر هەر رووداوێکی کە لە کۆمەڵگادا دەقەومێ دەبێ بێدەنگ بی.(بۆ شەهیدکردنی کاوەکانیش نابێ دەنگ بکەی چون سەرکردەکان دڵیان دێشێ !) .بۆ جوابی ئەو کەسە ناسراوانە (کۆیلەخامە) ئاماژە بە چەند رووداوی مێژوویی دەکەم کە دەریایەک خوێنی بۆ رژاوە وپاپۆڕی ئەو رێبازەش لە جیی خۆی چەقیوە ووەستاوە؟ (مەرج نییە رووداوەکان بەدوای یەدا نوسرابن).
یەک: من نابێ رەخنە لە / موحەممەدخانی لەپ زێڕین /بگرم کە دوای شکستی بەرخۆدانی قەڵای دمدم بە لاقی خۆی چووە بۆ بەردەستی قزڵباشەکانی شیعەیایینو کوردخۆر! ئەوانیش زۆر هاسان شەهیدیان کرد.
دوو:گوناحە رەخنە لە سمکۆی شکاک بگرم کە بۆ چی لە ماڵەخۆتدا / ماڕشیمۆنت / ئاوا کوشتو پاشان گوتت ، خەتای تورکەکان بوو ئەو کارەیان پێ کردم .
سێ: ئایا حەقم نییە بڵیم،سمکۆی شکاک بە ئەسپی خۆی چووبەر دەستی ترۆریستەکانی رەزاشای پەهلەوی ولەدەوروبەری شاری شنۆیە بۆسەیان بۆداناو کوشتیان !هەر لەوێ سەربازێکی خوێڕی سەری بڕی ووێنەی لەگەڵ کێشا !
چوار:کفرە رەخنە لە شێخانی شەمزینی بگرم وبڵیم شەڕی ئێوە فڕی بەسەر رزگاری نەتەوەیی نەبووە.بەفیتی تورکەکان شەرتان لەگەڵ رووسەکان کردو پاشان تورکو فارس رێککەوتن ئاوێ بێنەو دەستان پشۆ. (ساڵی ١٨٧٧تا١٨٧٨ز) .
پێنج: خۆ ماڵم بە سێ چەپەی بەقوڕ ناگێڕێ بڵیم شەهید قازی موحەممەد بۆ ئاوا هاسان باوەڕی بە رووسەکان کرد ؟ کۆمەڵەی ژ، ک ،یان بۆ کردینە حیزبی دێمۆکڕات وخودموختاریش وەکی تراویلکەی لێ هاتووە قەت خۆمان لێ نادا.
شەش: مەگەر جورمەبڵێم بۆ پێشەوا بەلاقی خۆی چۆتە پێشوازی کەسێکی سەربازی وەکی رەزمئارا و هێنایە شاری مهاباد و پاشان چی بەسەر کۆمار هات بۆخۆتان لێکی دەنەوە .
حەوت: مەڕحومی دوکتور قاسملو(دەیانگوت چوار زمانان دەزانێ) و دوکتور شەڕەفکەندی لەسەر کام رێرەوی سیاسی چونە بەردەگای قەتڵگای دوژمنی سەرسەختی کوردو ئاوا توشی تڕاژیدیان کردین .
هەشت:شۆڕشی مەلامستەفای بارزانی لە هەموو دونیادا دەنگی دایەوە،لەوشۆڕشەدا چەند ژن تێیدا بەشدار بون؟ (با نوسەری کۆیلە وێژ جواب بداتەوە)ئەو شۆڕشە بۆ لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هەڵوەشا ؟ هۆیە کان ئێستاش ئاشکرا نەبون جگە لە وشەی ئاشبەتاڵ کە کەوتۆتە سەرزاران .
نۆ: خۆ جەلال تاڵەبانی نابێتە ماندێلا ،(خامە کۆیلەکانیش پێیان ماندێلایە کەیفی خۆیانە) چەند رۆژ پێش مردنی منداڵەکانی گوتیان : دەبێ ئێمە قەبوڵی کەین بابمان مردووە. پێش سەری ساڵی زایین دوکتورە درۆزنەکەی تاڵەبانی فەرمووی ،بۆ سەری ساڵ مام جەلال لە سولێمانی جەژنمان لەگەڵ دەگرێ !! ئێستەش لەسەر ناوی شارۆنی ون کوڕی بوێری گەرمیان ترۆردەکرێ .(٧کەس لەبنە ماڵەکەم لەچەنگ ئەو حیزبانە تێداچون ، نابێ بوێرم رەخنەیان لێ بگرم ؟ بەناچاری باسی ئەو بابەتەم کرد دەنا هەموو شەهیدانی کورد بنە ماڵەی منن.)
بە کۆیلە خامەکان دەڵێم :ئەوانەی بەڕێوەبەری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات بون ،،سەتالە نەوەدیان ،،یان کەچە سوختەو یان فەقێ ویان مەڵابون ،بەشێکیشیان یان ٦ تا ٩پلەیان دەرس خوێندووە. بۆیە ئەوە ٣٤ساڵە لە باشوری وڵات قسەی زل و سەوزەڵێ بۆ ئەو کەسانە دەڵێنەوە کە بونەتە دووزەنەچێ ئەو حیزبانە .من خۆم بەخاکی بەر پێی ئەو شۆڕشگێڕە دەزانم کە نزیکەی ١٥ ساڵە لەژوورێکی تاکە کەسیدایەو خۆری ئاسمانی کوردوستان وێ نەکەوتووە. من لایەنگری ئەو قارەمانەم کە پاش ٢٧ ساڵ زیندانی لە زیندانەکانی دڕندەترین دوژمنی کورد کاتێک ئازاد بوو کە چوار رۆژ لە ماڵی خۆی دانیشت وپاشان چوو بۆ پارڵمانی تورکیا تاسوێندی یاسایی بخوا لەوێ گوتی : تێکۆشانی من لەورۆژەدادەست پێدەکاتەوە کە لە زیندان هاتمەدەرێ .
جەعفەر کەریمی / ٩/ ١/ ٢٠١٤