نوێنه‌ری (ی.ن.ک) له یۆنان له‌گه‌ڵ 2 کارگێڕی کاری قاچاخ ده‌که‌ن.
Monday, 27/06/2011, 12:00
ئه‌ندامێکی (ی.ن.ک) له یۆنان پێی راگه‌یاندین ماوه‌یه‌کی زۆره له یۆنان کێشه‌مان هه‌یه له کۆمیته‌که‌مان به بێ ئه‌وه‌ی که‌س گوێمان له بگرێت و بتوانین کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ین ، هه‌روه‌ها هۆیه‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونی لێپرسینه‌وه یاخود نه‌به‌ستنی کۆنفرانس له ساڵی 2003 ه‌وه تا ئێستا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا چه‌ندین جار لایه‌نی به‌رپرس ئاگادار کراوه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ گرنگیه‌ک به یۆنان نه‌دراوه، ووتیشی ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵه هه‌مان به‌رپرسمان هه‌یه و هیچ شاره‌زاییه‌کی له کاری سیاسی نیه‌و رێکخستنهکانمانی تووشی سستی کردووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سارقاڵی کاری قاچاغه! ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه له‌سه‌ر کاره‌کانمان، له هه‌مان کاتدا خوێندن و نووسینی یۆنانی نیه ، هه‌روه‌ها به هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی خۆیه‌وه که تووشی قه‌رزاری بووه کۆمیتهکهشمانی تووشی ئه‌زمه کردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی پێ ووتین که له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کۆمیتهکهماندا که حاڵی حازر دوو پله‌ی هه‌یه له هه‌مان کاتدا نوێنه‌ری (ی.ن.ک) هشه ، دوو به ناو کارگێرمان که به مه‌رکه‌زی ئه‌و دایانی ناوه ، ئه‌وانیش سارقاڵی کاری قاچاغن و ئه‌مه بووه‌ته هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانمان له کۆمیته‌و دروست بوونی حاڵه‌تێکی زۆر ناخۆش .
له هه‌مان کاتدا ئه‌ندامێکی تری کۆمیته‌ی یۆنان پێی راگه‌یاندین ئه‌گه‌ر بێتوو به‌م شێوه‌یه بڕوات ئێمه زۆربه‌ی کارگێڕان و ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی یۆنان ده‌ست له کار ئهکێشینهوه تا گۆڕانکاری ئه‌کرێت له یۆنان و جه‌ختی له‌سه‌ر خه‌مخۆری و دڵسوزی خۆیان بۆ (ی.ن.ک) کرده‌وه.
halgurd ali (
[email protected])
هه‌ڵگورد عه‌لی / ئه‌سینا
25/06/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست