بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسیان، ئیسلام په‌یك ناوی (20) بێسه‌رشوێن كراوی ئیسلامیی ده‌داته فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ.
Friday, 25/12/2009, 12:00
*راپۆرت و به‌داواداچوونی دڵشادهه‌رته‌لی-هه‌ولێر، تایبه‌ت به پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك):
*تا ئێستاش ده‌یان كه‌سی بێسه‌روشوێنكراو له زیندانه‌كانی كوردستان هه‌ن.
*سه‌رده‌می رفاندن و كوشتن و بێ ناونیشان كردنی خه‌ڵك له دوای راپه‌ڕینی ساڵی(1991)ه‌وه له كوردستان ده‌ستی پێكرد و تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه.
*ئیسلام په‌یك ناوی(20)بێسه‌رشوێن كراوی سه‌ر به كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و خه‌ڵكی ئه‌نێار ده‌داته فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسیان.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی یه‌كیێكه له فراكسیۆنه چالاكه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌به‌ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆنبووندا كار بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هاوڵاتییانی كوردستان ده‌كات و له چوار په‌رله‌مانتار پێكهاتووه، ئێستا فراكسیۆنی ناوبراو له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی جددیی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك زیندانیی هه‌رێمی كوردستان و ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌رشوێن كراوانی ئیسلامیی كه‌زۆرێكیان ته‌نها به‌گومان گیراون و تائێستا هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێن كراوانی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی كه‌ماوه‌ی زیاتر له(14)چاره‌نوسیان دیار نییه كه ئاخۆماون یان نه‌ماون.
هه‌ر له‌و میانه‌یه‌شدا فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، له‌ڕێ خاتوو سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی ئه‌ندامی فراكسیۆنی نابراو داوای له(دڵشادهه‌رته‌لی)رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری (هه‌فته‌نامه‌ی كۆمه‌ڵ)وسایتی(ئیسلام په‌یك)كرد ناوی ئه‌و بێسه‌روشوێن كراوانه‌ی كه‌له‌لایه‌تی و له‌ئه‌نجامی كاری رۆژنامه‌نووسی خۆی ده‌ستی كه‌وتون كه بریتین له بێسه‌رشوێن كراوانی شه‌ری ناوخۆی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ئیسلامییه‌كان بیان داتێ، ئه‌ویش لای خۆی له هه‌نگاوی یه‌كه‌م ناوی(19) بێسه‌روشوێن كراوای ئیسلامیی دایه فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ.
خاتوو سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئه‌وان هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن كه چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكه‌ن به مان و نه‌مان چونكه پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه گیراون كه ئێستا دیارنه‌ماون ئه‌وان له مان و نه‌مانیان به‌رپرسیارن و ده‌بێ به‌خه‌ڵك بڵین كه چیان به‌سه‌ر هاتووه، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش بڕیاره سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
شوێن بزركردن(الاختفا‌و القسری) یه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ی دژ به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێ له جیهاندا و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و په‌یماننامه‌كانی ئه‌و بواره به تاوانی داده‌نێن، هه‌رێمی كوردستان له(18)ساڵی رابردوودا له ئه‌نجامی مل ملانێی حزبیی و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌یان و بگره سه‌دان حاڵه‌تی له‌م جۆره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ده‌یان هاوڵاتی له‌به‌ر جۆری بیركردنه‌وه و ئینتیمای سیاسی له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی یه‌كیه‌تی و پارتی رفێنراون و بزركراون،كه تائێستاش سه‌دان خانه‌واده چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن و چه‌ندین جار به خۆپیشاندان و یاداشتنامه هاتونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ سۆراغیان، به‌ڵام بێهووده. به‌رده‌وامیش به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیندانی سیاسی بێسه‌روشوێنكراو له كوردستان نییه، ئه‌وه‌ش ته‌نها جگه له چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك و درۆهیچی تر نییه و له‌هه‌مان كاتیش به‌رداوام رێخكراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه له‌بواری مافی مرۆڤ كارده‌كه‌ن ره‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن به‌هۆی خراپی و پێشێڵ كردنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌كوردستان، له‌لایه‌كی تره‌وه تا ئێستاش ده‌یان كه‌سی بێسه‌روشوێنكراو له كوردستان هه‌ن و من وه‌كو رۆژنامه‌نووسێك و دوای گه‌ڕان و هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆر به به‌ڵگه چه‌ندان ناوم له‌لایه‌و به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆیان داومنه‌ته دكتۆر دیندار زێباری رێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشتر كه لیژنه‌یه‌كیان دروستكردبوو له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌دواداچوونی بێسه‌روشوێنكراوه‌كان، كه‌چی ئه‌ویش هیچی نه‌كرد بۆیان.
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له كوردستان وه‌كو حیزبێكی ئیسلامیی، تائێستاش سێ ئه‌ندامی كه له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه گیراون و بێسه‌روشوێن و چاره‌نووسیان دیار نییه، به‌پێی نووسراوێكی ده‌زگای مافی مرۆڤی سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش كه ئێستا ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه هاتووه"به هۆی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌وه چه‌ندین ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری و گیران له‌سه‌ر زانیاری نادروست و تۆمه‌تی به‌تاڵ بوونه‌ته‌وه، دواتر پاش زیندانی كردن و ئه‌شكه‌نجه و هێشتنه‌وه‌یان بۆ چه‌ندین ساڵ بۆیان ده‌ركه‌وت كه هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر نییه و بگره به‌هه‌ڵه‌ش ده‌ستگیركراون، بۆیه دواتر به‌داوای لێبوردنێكی سه‌رزاره‌كی یه‌وه هه‌ندێكیان ئازاد ده‌كرێن و هه‌ندێكشیان تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره، یه‌كێكێش له‌وانه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانی له ده‌ست ده‌دات".
جگه له‌و سێ كه سه‌شیان كادیرێكی بزووتنه‌وه به‌ناوی(ئارام ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن)خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و له‌دایك بووی ساڵی1970 و دانیشتووی سلێمانی و پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ر له‌ساڵی(2004) له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیرگراوه‌و ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی كراوه، ناوبراو خێزانداربووه‌و خاوه‌نی دوو منداڵ بووه، به‌ڵام چه‌ند مانگێك زیندانی هه‌مان ساڵ خانه‌واده‌كه‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه‌ناوبراو له‌زیندان گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌پێی پشكنینی پزیشكی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار به‌جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه، ناوبراو له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌خت گیانی له‌ده‌ستداوه، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ته‌سلیم به كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه پێشیان راگه‌یاندن نابێت ته‌رمه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه و نابێت لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بده‌ن، هه‌روه‌ها نابێت قه‌رباڵغی و پرسه و خۆپێشاندان بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش چه‌ند ئاسایشێك له‌گه‌ڵیان بوون تامزگه‌وت و تاكو ناشتنی بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی نه‌كرێته‌وه، به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌تایبه‌تی باوكی بینیویه‌تی كه ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌بووه.
*عبدالجبار قادر حه‌سه‌ن ئیسماعیل، خه‌ڵكی گوندی سه‌رگه‌ڵوی ماوه‌ته، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كارێزه وشكه و كادیرێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه..رۆژی21/9/2001 له دوكانه‌كه‌ی خۆیدا له ژێر پرده‌كه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن خالید ماوه‌تی یه‌وه ده‌ستگیركراوه. خێزانداره و خاوه‌نی سێ منداڵه و هیچ كه‌سیان نییه بژێوی ژیانیان بۆ دابین بكات، تائێستا چاره‌نووسی نادیاره گه‌رچی چه‌ند جارێك له زیندانی ئاسایشی سلێمانی بینراوه.
*زمناكۆ فه‌ره‌ج بابه شێخ، خه‌ڵكی سلێمانیه و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی كارێزه وشكه و كادیرێكی تری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه، رۆژی5/5/2002 كاتژمێر(7:20)ی سه‌رله‌به‌یانی له‌كاتی رۆشتنی بۆ كرێكاری له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا له‌لایه‌ن ملازم چیاوه ده‌ستگیركراوه، به‌پێی زانیاری كه‌ده‌ستكه‌وتوون له2/1/2009 له زیندانی ئاسایشی سلێمانی گواستراوه‌ته‌وه به‌ڵام تائێستا چاره‌نووسی نادیاره.
*عابیدحه‌سن عه‌لی سلێمان، یه‌كێكی تره له له‌ده‌ستگیركراو بێسه‌رو شوێنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری ئه‌و حیزبه بووه و خاوه‌نی دوو خێزانه‌و سێ منداڵی هه‌یه و به مه‌لا عابید ناسراوه و خه‌ڵكی ده‌ره ره‌شه له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده، رۆژی شه‌ممه به‌رواری12/7/2003 كاتژمێر(11)پێشنیوه‌ڕۆ پاش سه‌ردانی بۆ سكرتاریه‌تی(پاڤێڵ)ی كوڕی(مام جه‌لال تاڵه‌بانی)له‌ده‌زگای دژه تیرۆر هه‌ر له‌وێ ده‌ستگیر ده‌كرێت و تائێستا چاره‌نووسی نادیاره، زانیاری كوڕی مه‌لا عابید تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)وتی:" له 12/7/2003 باوكم ده‌سگیركراوه له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تی(پاڤێڵ)ه‌وه، چونكه ناوبراو داوای زانیاری له باوكم كردبوو كه بڕواته ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی وه‌كو ده‌زگای زانیاری كاری سیخوڕی بۆ ئه‌وان بكات، باوكیشم ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه بۆیه ده‌ستگیركراوه، تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێكمان له‌سه‌ری نییه و هه‌ر خه‌ریكی ده‌ست خستنی سۆراغ و هه‌واڵین".
له‌لایه‌كی تره‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی تری كوردستان به هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه گیراون و تائێستاش بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان دیار نییه.
*هۆشیار ساڵح حه‌مه عارف، یه‌كێكه له بێسه‌رو شوێنكراوه‌كان و له مانگی(9)ی ساڵی(2003)له شاری كه‌ركوك له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه گیراوه‌و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه وخێزانداره‌و خاوه‌نی(3)منداڵه، خاتوو ڤیان موحه‌ممه‌د عه‌زیزی هاوسه‌ری ناوبراو به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)ی راگه‌یاند:"شوێن نه‌ماوه نه‌یكه‌ین به‌دوای و كه‌س پێمان ناڵێت له كوێیه، باشه ئه‌گه‌ر شتێكی له‌سه‌ره بادادگای بكرێت بۆ به‌شاراوه‌یی بهێڵێرێته‌وه".خاتوو ڤیان باسی له‌وه‌شكرد كه سه‌ردانی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یوكگرتووه‌كانیان كردووه‌و فۆرمی زانیاریان پڕكردۆتوه، به‌ڵام ئه‌و ده‌یوت:"تائێستا هیچیان بۆمان نه‌كردووه و هه‌ر له چاوه‌ڕوانی داین".
ئه‌و وتیشی:"ساڵی(2004)سه‌ردانمان كرد له ئاسایشی سلێمانی، پێش ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵیش(2009)له‌كانی گۆمه‌بوو، ئێستاش له‌قه‌لاچۆلان زیندانییه".
*سامان سه‌لام عه‌لی، كه‌خه‌ڵكی بازیانه و له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه گیراوه، مامۆستا سالاری برای كه پێشنێوێژ و وتارخوێنه له‌گوندی گۆپاڵه له‌بازیان، تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك) وتی:"براكه‌م له ساڵی(2004)له‌شاری له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه گیراوه". وتیشی:"تائێستاش هیچ زانیارێكمان نییه له‌سه‌ری و نازانین ماوه یان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها ئێمه له ترسی گرتن نا‌وێرن به‌داواداچوونیشی بۆ بكه‌ین، چونكه له‌كاتی گیرانی هه‌موو ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌مان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی گیراین به‌خۆشمه‌وه".
*لوقمان ێالح حه‌مه‌د سه‌لیم-یش له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی گیراوه‌و سالار حه‌مه‌د سه‌لیمی مامی تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك) باسی له‌وه‌كرد:"له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی له19/4/2004گیراوه و هیچ زانیارێكیشیان نییه له‌سه‌ری و چه‌ندان شوێن گه‌ڕاون به‌دوای به‌ڵام سودی نه‌بووه".
*مسته‌فا محمدامین حسن،كه بێسه‌روشوێنكراوێكی تره به‌قسه‌ی جه‌لیلی برای له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی گیراوه.
*رزگار له‌تیف شه‌ریفـ یش وه‌كو ئه‌وانی تر گیراوه، كاك ئه‌یوبی برای تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)باسی له‌وه‌كرد:"له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی له2/2/2004 گیراوه و هه‌ر به‌ده‌ستی خۆشیان ته‌سلیم به‌ئاسایشیان كردۆته‌وه، هه‌روه‌ها ناوبراو وتی تاوه‌كو ساڵی(2006)ده‌نگ و باسی هه‌بوو، دوای ئه‌وه هیچ هه‌واڵێكمان لێی نه‌ماوه‌و نازانین له كوێیه و چی به‌سه‌ر هاتووه".
*سۆران سه‌لام ئه‌حمه‌د ره‌شید، هه‌مان كیشه‌ی ئه‌وانی تری هه‌یه وكاك نوعمانی برای تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)باسی له‌وه‌كرد:"له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی له8/6/2004 گیراوه". وتیشی:"شوێن نه‌ماوه به‌دوایی نه‌گه‌ڕین و هه‌ریه‌كه ده‌ڵێن له شوێنێكه و دوای چه‌ندان به‌ڵێنی به‌درۆ هیچمان بۆ نه‌كراوه‌و دوای گرتنه‌كه‌شه‌ی ئێمه تا(3)مانگ زانیاریمان هه‌بوو له‌سه‌ری و بینیشمان، به‌ڵام دوای ئه‌وه ونیان كردوه‌و پێیان وتین ئه‌مریكیه‌كان بردویانه، به‌ڵام ئێمه گومانمان له‌ده‌زگای دژه‌تیرۆره".
*قودیس حه‌سه‌ن عه‌باس،كه فێڵ گیراوه، كاك ئاواتی خه‌زوری (قودیس) تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)باسی له‌وه‌كرد:"له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كیتی له‌كه‌ركوك گیراوه له ره‌مه‌زانی ساڵی(2003)، خۆی له به‌غدابووه‌و به فێڵ هێناویانه‌ته كه‌ركوك و دواتر ده‌سگیریان كردوه‌و تا ئێستاش چاره‌نووسی دیار نییه".
*موحه‌ممه‌د عومه‌ر ێالح به‌رزنجی، یه‌كێكی تره له بێسه‌رو شوێنكراوه‌كان و بێستونی برای تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)باسی له‌وه‌كرد:"له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به(ئه‌نێار)ه‌وه له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی له مانگی9/2003 گیراوه و تا28/4/2004 له سلێمانی خۆی بینویه‌تی و دوای ئه‌وه كه‌س نه‌بینیوه".
*ئومێد عه‌بدوڵڵا عه‌لی، له ساڵی(2000)له سه‌یدێادق له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی یه‌كیتی گیراوه، ناوبراو خێزانداره‌و منداڵێكی هه‌یه، ره‌فیق عه‌بدوڵڵای برای ئاوا چۆنیه‌تی گیرانی براكه‌ی گێڕایه‌وه تایبه‌ت به‌پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)و وتی:"براده‌رێكی ویستبووی ته‌قینه‌وه بكات،كه‌چی دوای گیرانی ناوی ئه‌وشی دابوو كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه‌وه نه‌بوو".
هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌ند ناوه‌ی خواره‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ناوه‌كانی سه‌ره‌وه بێسه‌رو شوێنكراوه‌كانن، به‌ڵام كه‌سمان له‌خانه‌واده‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاریان لێوه‌ربگرین، ناوه‌كانیشمان له‌ڕێ ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه‌یان كردووه له به‌دواداچوونه‌كه‌مان ده‌ستمان كه‌وتون كه ئه‌مانه‌ن:(ره‌حمان عه‌لی حوسێن، مه‌ریوان عوسمان موحه‌ممه‌د، عه‌بدوره‌حمان عوسمان موحه‌ممه‌د، ئومێد عه‌بدوڵڵا عه‌لی، انوه‌ر نجم حمه موردا).
به‌پێی قسه‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان:"تائێستا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یان زیندانی بێسه‌رو شوێنكراو هه‌یه، هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندیان به‌شه‌ڕی ناوخۆوه هه‌بووه له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی،كه‌تائێستا ده‌یان خانه‌واده به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵێن و هیچ وه‌ڵامێكیش به‌كه‌سوكاریان نه‌دراوه‌ته‌وه، بێجگه له‌وانه ژماره‌یه‌ك زیندانی ئیسلامیی هه‌یه كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر و به‌بێ دادگایی كردن ده‌ست گیركراون و تائێستا كه‌سوكاریان سه‌رو شوێنیان نازانن، نه له‌دادگایه‌كی عادیلانه رووبه‌رووكراونه‌ته‌وه، نه‌له‌گرتووخانه‌یه‌كی یاسایش دان، تائێستا نازانرێت ئایا له‌ژیان داماون، یا نه‌ماون، ئه‌مه‌ش بارێكی كاره‌ساتاوی دروستكردووه بۆ ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی كورد له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه‌هیچ وه‌ڵامێكی یاساییان پێ نییه، به‌ئاشكراش پێشێلكردنێكه بۆ مافی مرۆڤ و بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان".
به پێی قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بێجگه له(120)حاڵه‌تی شه‌ری ناوخۆ،لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان(15) سكاڵای هاوڵاتیانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه ،كه به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پارتی و یه‌كیه‌تی شوێن بزر كراون"كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه مافی خۆیانه وه‌ڵامێكیان ده‌ست بكه‌وێت له‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له‌و كه‌یسه به مان و نه‌مانیان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند:"كه‌تاكو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكی دڵنیا كه‌ره‌وه‌یان نیه، به‌نسبه‌ت شوێن بزربووه‌كانی شه‌ری ناوخۆ ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌وه په‌یوه‌ندی به مه‌كته‌ب سیاسی نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌و هه‌ردووكیان لیژنه‌ێكیان پێكهێناوه له‌به‌ینی خۆیان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه یه‌ك لابكه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، وه‌كو حزبێكی ئیسلامیی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت چه‌ند ئه‌ندامێكی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه یه‌كێتی و پارتی گیراون و تاوه‌كو ئێستاش"بێسه‌رو شوێنن وهیچ سۆراغێكیان نیه".
*عبدالواحید حسین ئه‌مین، له‌دایك بووی ساڵی(1967)ه، خێزانداره‌و خاوه‌نی چوار منداڵه، یه‌كێكه له‌و بێسه‌روشوێنانه، عبدالجلیل ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ وبرای عبدلواحید باسی له‌وه‌كرد كه براكه‌ی له28/6/2006له‌حسابات له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه له‌كه‌ركوك رفێنراوه،"تاكو ئێستا كه‌س چاوی پێنه‌كه‌وتوه‌و كه‌س نازانێ له‌چ شوێنێكه"، خانه‌واده‌كه‌یان ته‌نها زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌له‌لای یه‌كێتییه و له‌شاری سلێمانیه و هیچیشی له‌سه‌ر نیه، ناوبراو تایبه‌ت به پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)وتی:"به‌مه‌ستی سۆراغكردنی سه‌ردانی مام جه‌لال كراوه‌و نامه بۆ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نێراوه‌و سه‌ردانی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ و ناوخو و په‌رله‌مانمان كردووه، به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كردوین وتا ئێستا نه‌مان بینیووه و هیچ زانیارێكمان نیه له‌باره‌یه‌وه". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا داوایان له رێكخراوی خاچی سوور كرد كه هه‌وڵیان بۆ بدات، به‌ڵام ئه‌وان وتویانه"ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئێوه داوای ده‌كه‌ن ئێمه ده‌سه‌ڵاتی چوونمان نیه بۆی".هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه‌وا كه‌سێك(11)رۆژ دوای گیرانی عبدلواحید پێیوتون له‌سلێمانیه،ئه‌و ده‌یوت:"دوای ئه‌وه شاردیانه‌وه‌و تا ئێستا نازانین له‌چ شوێنێكه".
*عومه‌ر حسن عوسمان، ناسراو به(عه‌لی)یه‌كێكی تره له‌بێسه‌رو شوێنكراوه‌كان، له26/7/2005له‌شاری كه‌ركوك و"له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتیه‌وه رفێنراوه"، تاكو ئێستا كه‌س سه‌ردانی نه‌كردوه‌و دادگاییش نه‌كراوه،ئێستا له‌ئاسایشی گشتیه له‌شاری هه‌ولێر، ناوبراو كارمه‌ندی رادیۆی كه‌ركوكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بووه و كێشه‌ێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه.
*هیدایه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌زیزیـ ش یه‌كێكی تره له‌بێسه‌روشوێنه‌كان،ئه‌و له‌دایكبووی ساڵی(1973)یه،له10/2/2007 له‌كاتی خانوو دروستكردن له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆره‌وه گیراوه و ماوه‌ی زیاتر له‌دوو ساڵه بێ سه‌رو شوێنه‌و و خێزانه‌كه‌ی شوێن نه‌ماوه نه‌یكه‌ن به‌دوای بۆ دۆزینه‌وه‌ی"به‌ڵام كه‌س شوێنه‌كه‌ی پێ ناڵێت"، هاوسه‌ری ناوبراو پرشنگ حه‌مه ئه‌مین له‌كاتی قسه‌كردن،له تاو دووری هاوسه‌ره‌كه‌ی به قورگی پڕگریانه‌وه، بۆ(پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك) وتی:"ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه پیاوه‌كه‌م زیندانیه، خۆم ئافره‌تێكم منداڵم نیه و به‌ته‌نها له‌خانوویه‌ك ئه‌ژیم كه‌سێكم له‌لانییه، وا حسابكه دوو مرۆڤیان زیندانیی كردووه،بۆچی پێمان ناڵێن له‌كوێیه؟،قابیله چی كردووه ئاوا به‌بیسه‌روشوێن ماوه‌ته‌وه، نه‌سه‌ردانی و نه‌شتێكی هه‌یه،شوێن نه‌ما به‌دوایا نه‌گه‌رێن".
به پێی قسه‌ی ناوبراو چه‌نده‌ها جار چوونه‌ته كانی گۆمه و ئاسایشی سلێمانی، جاری واهه‌بووه گوتویانه وه‌رن بیبین،كه‌چوون وتویانه لێره نیه.
پرشنگ خان باسی له‌وه‌شكرد كه تائێستا هیچ رێكخراوێكی مافی مرۆڤ سه‌ردانی نه‌كردووه و چه‌ندین جاریش چوون بۆ لای رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌رده‌م په‌رله‌مان، هیچ سوودێكی نه‌بووه، هه‌روه‌ها من له‌گه‌ڵی چووم بۆ لای دیندار زێباری رێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاربوباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوای به‌ڵێن دان كه‌چی ئه‌ویش هیچی بۆ نه‌كرد.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گرتنی هیدایه‌ت و بێسه‌رو شوێنكردی، ئه‌حمه‌د مه‌وله‌وی به‌رپرسی مه‌ڵه‌به‌ندی چه‌مچه‌ماڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی:"ڕۆژی 9/2/2007 سه‌عات چواری ئێواره كه‌سێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وتی:كاری پێویستم پێته له‌كوێی؟ دێم بۆلات، دوای (30) خوله‌ك هات و پێی راگه‌یاندم كه هیدایه‌ت ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئێوه‌یه‌و له‌لایه‌ن (پاڤێڵ)ه‌وه فه‌رمانی گرتنی ده‌رچووه، بێ گومان و دوودڵی ئه‌گیرێت با ئاگای له‌خۆی بێت،منیش بۆ شه‌و هیدایه‌تم بانگ كرد بۆ ماڵی خۆمان، خۆی‌و خێزانی هاتن وتم چیت كردووه له‌كاری نابه‌جێ وا فه‌رمانی گرتنت ده‌رچووه؟ چی له‌خۆت شك ده‌به‌یت؟ وتی:خوا شاهیده هیچ كارێكم نه‌كردووه تا له‌خۆم بترسێم و هیچ تاوانێكم نییه،له‌سه‌ر داوای من ئه‌و شه‌وه له مه‌ڵبه‌ند خه‌وت، بۆ به‌یانی 10/2/2007 سه‌عات(2:30)خوله‌كی دوای نیوه‌رۆ له‌به‌رده‌م بینای مه‌ڵبه‌ند بووین، چوار سه‌یاره‌ی هامه‌ر كه سه‌رنشینه‌كانی به كوردی قسه‌یان ده‌كرد هاتن و هیدایه‌تیان ده‌سگیر كرد‌و ڕۆیشتن، دوای (15) خوله‌ك ته‌له‌فۆنێكم بۆ هات، وتی:كاك ئه‌حمه‌د ئه‌وه هیدایه‌ت گیراوه؟وتم:به‌ڵێ، وتی:من له (قه‌ره‌هه‌نجیر)م،سه‌یاره هامه‌ره‌كان وا له‌پێش ئێمه‌وه‌ن‌و وه‌ستاون،ئه‌وه هیدایه‌تیان داگرت‌و كردیانه نیسان پاترۆڵێكی بێ ژماره‌ی جام ڕه‌شه‌وه‌و پاتڕۆڵه‌كه به‌ره‌و سلێمانی هیدایه‌تی برد‌و هامه‌ره‌كانیش بۆ كه‌ركوك ڕۆیشتن. خۆمان چووینه سه‌ر ڕێگای سلێمانی، بینیمان پاترۆڵه‌كه زۆر به‌په‌له ده‌ڕۆیشت بۆ سلێمانی، پاش (90)خوله‌ك هه‌مان پاترۆل له‌سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ كه‌ركوك".
به پێی قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، تا ئێستا چوار زیندانی كه ئازاد كراون هه‌واڵیان بۆ ناردوون و وتویانه كه له‌گه‌ڵ (هیدایه‌ت)دا به‌یه‌كه‌وه زیندانی بوونه له سلێمانی،هه‌موو هه‌واڵه‌كانیشیان ده‌رباره‌ی هیدایه‌ت هه‌موو ڕاست بووه، چونكه ئه‌و زیندانییانه هیچیان هیدایه‌تیان نه‌ناسیوه، هه‌موو پێناسه‌كردنه‌كانیان له‌سه‌داسه‌د پێناسه‌ی هیدایه‌ت بووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و كه‌سانه زۆر دووپاتیان ده‌كرده‌وه كه ناویان نه‌هێنین، چونكه هه‌موویان له‌ده‌زگای دژه تیرۆر زیندانی بوونه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێكراوه له‌دوای ئازادكرانیان ناوی كه‌س نه‌به‌ن و باسی هیچ نه‌كه‌ن،ئه‌و زیاتر له‌وباره‌وه قسه‌ی كرد و وتی:"ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خۆمان چه‌نده‌ها جار هه‌واڵمان بۆ هاتووه كه له سنووری سلێمانیدایه‌و لای ده‌زگای دژه تیرۆره‌و ده‌سبه‌سه‌ره،هه‌موو هه‌واڵه‌كانیش جێی متمانه بوونه".
ناوبراو ئه‌و قسه‌یه‌ی هاوسه‌ری ئه‌و ئه‌ندامه بێسه‌روشوێنه‌یان پشت ڕاست ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا دوو جار له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه وتویانه وه‌رن بۆ مواجه‌هه‌ی له زیندانی(كانی گۆمه)،كه‌س و كاری چوون، دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ستان و چاوه‌ڕوانیی وتویانه لێره نی یه،"جارێكیشیان خۆیان وتویانه براوه‌ته‌وه بۆ قه‌ڵاچوالان با بێته‌وه مواجه‌هه‌تان بۆ وه‌رئه‌گرین، به‌ڵام تا ئێستا به‌كه‌س و كاریان پیشان نه‌دراوه".
له‌لایه‌كی تره‌وه خاتوو سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغیی ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، سه‌باره‌ت به‌م كاره‌یان تایبه‌ت به پێگه‌ی(ئیسلام په‌یك)ی راگه‌یاند:"ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كگرت و گۆڕان، خه‌ریكی به‌دواچوونی بێسه‌روشوێنكراوه‌كانین، چونكه بێسه‌روشوێنكراوه‌كان هه‌ر ئیسلامییه‌كان نین و خه‌ڵكی تریشی تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو فراكسیۆنه‌شمان له‌گه‌ڵ بن ئیشه‌كه‌مان باشتر و به هێزتر ده‌بێت".
له‌باره‌ی بێسه‌روشوێنكراوه‌كانی شه‌ڕی ناو خۆ كه یه‌كێتی و پارتی ده‌ڵێن ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر كردوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی:"ئاخر به‌چی چاره‌سه‌ریان كردووه، خۆ كه‌سوكاریان تا ئێستاش چاوه‌ڕوانیانن، ئێمه به‌نیازین بڕیارێك ده‌ربچێت وه‌كو ئه‌وانه‌ی ئه‌نفالن و وه‌فات نامه‌یان بۆ ده‌ربچێت و كه‌سوكاره‌كه‌یان مافی شه‌هیدانه وه‌ربگرن، یان چاره‌نووسیان دیاری بكرێ و بڵێن ماون یان نه‌ماون".
ئه‌و وتیشی:"ئێمه خه‌ریكی به‌ڵگه كۆكردنه‌وه‌ین، ئێستا به‌ڵگه هه‌یه و زۆربه‌ی كه‌سوكاریان ده‌ڵێن چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كردوون كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتی بوون یه‌كه‌م جار، كه ئێستاش دیار نه‌ماون ده‌بێ ئه‌وان لێ به‌رپرسیار بن، یا ده‌بێ بڵێن كوشتومانن و نه‌ماون، یا ده‌بێ بڵێن له شوێنێكن، ئێمه له رێگه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه ئه‌مانه‌وه‌ێ بچین بۆ هه‌موو گرتووخانه‌كان و سه‌ردانی ئاسایشیش بكه‌ین، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچین ده‌مانه‌وێ خۆمان زانیاری و به‌ڵگه‌مان هه‌بێ و ناوه‌كانیان بۆ به‌رین، بۆیه داوای ناوه‌كانمان له جه‌نابت كرد".
مافناس سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغیی، راشیگه‌یاند ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 24 زیندانی هه‌رێم داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه‌هه‌وڵ بۆ ئازادكردنیان بده‌ن كه زۆربه‌یان به‌بێ ساغبوونه‌وه‌ی هیچ تاوانێك له‌سه‌ریان له‌زیندان هێڵدراونه‌ته‌وه، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش لیستی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مان هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادكردنیان خسته‌كار.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ روونیشیكرده‌وه:ئه‌وان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه داواكارییه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه، تا له‌وێشه‌وه بگاته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم.
*ژماره‌ی ته‌له‌فۆن:(07504669244-07702458052).
ئیمێڵ:
[email protected]،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست