ئاسایشی پارتی ١٨جارە نیاز عەزیز ناباتە دادگا، دەڵێ کارمەندەکانمان رۆیشتوون بۆ شەڕ
Wednesday, 16/07/2014, 12:00
1979 بینراوە
ئەو پارتی و یەکیتیە بەهیج هۆکارێکەوە یەک چرکەش رەخنە و نارەزایەتی و رسواکردنیان بوەستینرێ ، جونکە دەسەلاتێکی ژەنگاوی سیاسین بەهیج مادەیەک خاوین نابنەوە و لەسەر تاوان و تالانی و ئیرهاب دەژین
بۆیە هەر دەسەلاتێک وەربگرن لەدەسەلاتی خەلیجی باشتر نابن چونکە جگە لەبنەمالەیی و مافیایی هاوکات لەبواری پێشیلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا بەردەوام دەبن
لیرەدا سەیری ئەو دوونمونەیە بکەن
ئەمرۆ بۆ ١٨یەمین جار کاتی دادگایی کردنی نیاز عەزیزی ڕۆژنامەنوس دانرابوو بەلام وەک پیشەی بەردەوامی دەزگای پارستن و ئاسایشەکەی بارزانی ، نەیان هینا دادگا و بە بیانوی گالتەجاری ئاسایش هیچ کارمەندیکیان نماون لەئاسایش کە کەسانی وەک رۆژنامەنوس نیاز عەزیز لەزیندانەوە بگەینیتە ناو دادگا .
بەدادوەرە دەست و پێ سپی و ترسنۆکەکەیان گوتوە چۆن دەکرێ بۆ ١٨یەمین جار نای هینە دادگا ئەوە سوکایەتیە بەدادگا ، لەوەلامدا گوتیەتی هیچم پێناکرێ . ،
ئەم رەفتارەی ئاسایشی پارتی هەر سوکایەتی نیە بەنیاز بەلکو سوکایەتیە بەهەموو دام و دەزگاکانی دەولەتبون ، پەرلەمانەکەی گۆران ، یەکیتیە خۆ بەزلزانەکەی هەولێر ، دەیان حزب و ڕێکخراوی ترو قەلەم بەدەستان ، جونکە ئەوە ی پارتی بەرامبەر ئەو کەیسە دەیکات لەسیستەمی خیلیش دەرچوە
پارتی بەو رەفتارانەی جگە لەوەی سەدبارە ئاسا ناوی کورد لەناوەندە جیهانیەکان زیاتر ناشیرین دەکات هاوکات بۆتە هۆکارێک کەپارتی هێج سەنگو ترسێکی لەناو خەلک نەمێنێ (دەمی لەگەل خەلک سپی بیتەوە) جونکە گەر سەیری هەموو رەفتارانەی لەکەیسی کەمالی سەید قادر ، کارزان کەریم ، ، تیرۆری سەردەشت عوسمان ، گرتنی دەیان رۆژنامەنوس ، وایکردوە هەیبەتی کۆنی ترسی بشکێ و نارەزایەتیەکان بەرامبەر گەورە و گەورەتر بێ ،
دەبێت بلێین
٣ سال لەمەوبەر وەفدێکی بنەمالەی نیاز عەزیز کەپارتین ، جوبونە لای بارزانی پەیمانی پێدابون ئازادی دەکات
هاوکات هەر لەم ماوەیەدا جەعفەر ئیمیکی کە بەدەستی خۆی نیاز عەزیزی تەسلیمی ئاسایشی کردیە و سکالاکەری حزبەکەیتی گوتبوی بارزانی بریاری ئازادکردنی داوە بەلام ئەمرۆ نەیان بردبوە دادگاش!؟ جونکە بەقودرەتی ئیلاهی پەیمانەکانی بارزانی پێجەوانەدەردەچێ و کەی وتیی بەگۆری بارزانی ئەوەبزانن پێجەوانەی سویندەکە دەبێ . لەم بارەوە نمونە زۆرە بەلام بانمونەی کۆسرەت رەسول بهینینەوە کەلەگەرمەی شەری ناوخۆ هاتە سەر تەلەفزیۆنەکەیان لەسەر کوشتنی هەموو ئەندامانی کۆمیتەی مەسیف گوتی بەبارزانیم گوتیە ئەو گەنجانە دەبەمەوە بانەکوژرین ، گوتی سویندی بەگۆری بارزانی خواردبوو کەس بۆی نیە دەستیان لێبدات ، کەچی نەگەیشتمەوە هەولێر لەنزیکی جەند سەت مەترێک هەمویان کوشتن
یەکیتیش ئەوا چەند ڕٶژێکە بەئاشکرا و ىێ شەرمانە سەنگاوی دینە سەر تێڤێ و وەک پالەوانێک نمایشی خەلکی دەکەن ، لەکاتێکدا ئەو تاوانبارە بەتیرۆری شەهید کاوە و بریاری گرتنی لەدادگا بۆدەرچوە کەچی لای یەکیتی پالەوانە .
و وەزیرەکەی گۆرانێش وەک تەها محیدین مەعروف هیچی لەدەست نایێ جگە لەسەر لەقاندن و بۆلە بۆل کردن
بەمەش یەکیتی لەپارتیشی تێپەراند چونکە بەلای کەم پارتی ئەوا چەند سالە دەم و چاوی هیوا ئەحمەد مستەفای تاوانبارمان پێ نیشان نادات ، بەلام یەکیتی مەکتەبی سیاسیەکەی دەولەمەندتر دەکات بەمرۆڤی فایلدار ، ناپاک ، تالانچی ، تیرۆریستی وەک سەنگاوی و عومەر فەتاح و حاکم قادر .... ئەمە جگە لەو سوپایە بەرپرسە تالانچی و مافیایەی کەوتۆتە ناو هەموو جومگەکانی
یەکیتی ئسیتا بەئاشکرا و بێ پەردە جەلاد ، مافیا ، ، سیستەمی بنەمالەیی ،.... تادەگاتە ئەوەی راهاتن بۆ لیدان بەنەعل خواردن بەدەستی بنەمالەی تالەبانی پەروەردەی ئەندامانی دەکەن ...
زۆر بەراشکاوانە رای دەگەینم هەردوو کەیسی تیرۆری کاوە گەرمیانی و زیندانی نیاز عەزیز کاردانەوە لەولاتی سوید و ئەورپا ، گەورەتر دەکەین و راستی ئەوانەش لەئایندەیەکی نزیکدا دەبینن جونکە هەردو تاوانبار (سەنگاوی و ئیمیکی) خاوەن رەگەزنامەی سویدین و بالگراوندی جیهانیان وەرگرتوە