کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەترسیەکەی نێچیرڤان و سیمبولەکانی

Friday, 15/11/2013, 12:00

1764 بینراوە


نێچیرڤان بارزانی لەسالی ١٩٩٧ بەدواوە تا ئیستا ,تەنیا ٢ سال سەرۆکی حکومەت نەبوە ، واتا ١٤ سالە لەدەسەلاتە بەمەش % ٥٠ حوکمی سەدام و موبارەک و قەزافی پر کردۆتە . ئیتر باهەر لەرێگای پارتیەوە هەلبژیدرابێ ، وەک بەشە سیاسی باوکی نیچیر(ئیدریس بارزانی)
ئەم کەسایەتیە ئەوەندەی سەیری دەکەم لە دوو خالی بترازێ یەکجار مەترسیە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و فەسادکردنی کۆمەلگا

١.لەنێو بنەمالەی بارزانی تاکە کەسی مۆدیرنە کەچەندین ساڵە خێزانەکەی دیارخستوە بەرادەیەک ئیستا پەیجی تایبەتی خۆی هەیە ، ئەمەش لەناو ئەو بنەمالەیە بەگۆرانکاریەکی گرنگ ئەژمار دەکرێ . چونکە هەر خودی بارزانی مامی کەسەرۆکی داسەپاوی هەرێمە . کەس نازانێ ژنەکەی چۆنە؟

٢/ نێجیرڤان بەردەوام هەولی داوە تەنگەژە و توندو تیژیەکانی باڵی مامی و ئامۆزاکەی چارەسەر یان کەم بکاتەوە ئیتر ئەمە مرۆڤ نازانێ ڕۆل دابەشکردنە یان لەخۆی دا هەیە کەگرنگ بواری بدەن تالانی ولات بکات ئەو دڵی هەموو لایەک رادەگرێ

بەلام ئەم کەسایەتیە یەکجار بەمەترسی دەبینم و رۆڵێکی ترسناکی بینیوە لەوەتەی هاتۆتە دەسەلات ، چونکە کۆمەلگای کوردی بەگشتی و زۆر کەسایەتی سیاسی و رۆژنامەنوس و نوسەران ، وەزیر و بەرپرسی حزبەکانی تر ی ... بەپارەی دزراوی خەلک کریوە و بێدەنگ کردەوە لەرێگای پێدانی زەوی و پارە و موچەی چەور ..... واتا وەک چۆن کەلەشیر قونی چەوردەکرێ لە قوقەقوقی بەیانیان دەکەوێ ، ئەو سوپا خەلکەی بەو دەردە بردوە.

دیارە فەسادکردنی کۆمەلگا هەردوو پارت و کۆی بەرپرسان بەرێژەی جیا بەشدارن ، بەلام نێچیرڤان بەشی شیری بەردەکەوێ . زۆر کەس باس لەگەندەڵی دەسەلات دەکەن بەلام من هەست دەکەم ئەو گەندەلیە پەریوەتەوە ناو کۆمەلگا ، هاوکات ئەو سیاسەتەی ئەو بۆتە هۆکاری ئەوەی خەلک فێرە زەلیلی و نەمانی گیانی قوربانی و بێهەلویستی بێ (بیدەنگ و خۆی بفرۆشی چونکە بەتەسلیم بونی بەدەسەلات لەژیانی دۆزەخەوە بەنوکە قەلمێکی بەرەو بەهەشتی دەنیڕێ) لەهەموشی مەترسیدارتر تاکی کورد بەرەو ژیانی ئاژەلی دەبەن کەبەس بیر لەنێچیرخواردن بکاتەوە ، کەمۆرال و جوانیە مرویی و بەها کۆمەلایەتیەکانی بەتەواوی نەمینێ هەربۆیەشە تاکی کورد ، ڕیژەی درۆزنی ، دەبل مۆرال ، نەمانی گیانی قوربانیدان ، هەلپەرستی ، بیرکردنەوەی تەنیا بۆ رابواردنی سیکسی .. بەرەو لوتکە رویشتوە ،. واتا کۆدەتایەکی ئەخلاقی بەسەر تاکی کورد داهاتیە کەوا جوانیەکانی زۆری ون بوە
ئاخر
سەیرکەن کێ سیمبولەکانی نێچیرە یان گرنی پێداون.

١. باشترین وەزیری دەستپاکی ئاشتی هەورامیە.
٢. باشترین فیمنستی مهاباد قەرەداخیە
٣/ باشترین هونەرمەندی پیاوی هەلکەوت زاهیرە
٤/ باشترین هونەرمەندی ژنی لۆکە و دەشنێیە
٥/ مرۆڤە بەشەرەفەکانی فازل موتنی و زەعیم عەلیە
٦ .باشترین ئەدیبی حەمە سەعید حەسەنە
٧. باشترین پاڕیزگاری نەوزاد هادیە کە هەولیری لەشارێکی میژویی و کەلتوری وەک دوبەی لێ دەکات
٨/ باشترین دەزگای راگەیاندنەکەی  روداوە
...........
ئەمە باس لەو داگیرکردنە زۆر و زەبەلاحەی خاک و پڕۆژە زۆرەکانی لەکوردستان و تورکیا و ئەورپا ناکرێ کەلیرە دا ئەو نوکتە سیاسیەتان بۆدەگێرمەوە.
لەپیاویكی پیری هەولێری دەپرسن رات چیە لەسەر نچیرڤان بارزانی ، ئەویش دەلێ وەلا من زۆر م خۆش دەوێ کابرایەکی زۆر کاسب دیارە هیشتا گەنجە کەچی نیوەی هەولێری هەیە .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)