بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کۆسرەت ڕەسوڵ سوێند بەچی دەخوات؟

Wednesday, 28/03/2012, 12:00







هەرچەندە لە کوردستاندا سوێندێکی دەستوری نیە تا لێپرسراوەکانی دەستەڵات لەبەردەم گەلدا سوێندی یاسایی بخۆن . وەک بینیمان وەزیری پێشمەرگە سوێندی بە گۆڕی شەهیدان ئەخوارد وهەمووشمان دەمانزانی جەنابی وەزیر چ درۆیەکی شاخدار دەکات!! لای لێپرسراوە پارتیەکانیش ئەوا سوێندی گۆڕی بارزانی لەدێر زەمانەوە کراوەتە سوێندە گەورەکە، تەنانەت سەرسەخترین نەیاری بنەماڵەی بارزانی بەسەردانی گۆڕەکەی مەلا مستەفا وەک ئاوی حەیات پاک دەبێتەوەو لەهەموو گوناهەکانی خۆش دەبن..
لەپاش دوو ساڵ رەتکردنەوەش سەرۆک ڕازی بوو جێگرێکی هەبێت ، ئەو جێگرەی لە بڕیارەکانی پارلەمانەوە دیارە کە سەرۆک غایب بوو سەڵاحیەتەکانی بۆ سەرۆکی حکومەت و پارلەمان گەڕێندراوەتە و هیچ توانا و دەستەڵاتێکی بۆ جێگرەکەی نەهێشتۆتەوە تا وەک جێگر پێناس بکرێت .وەک چۆن لە خولی یەکەمی جێگیریەکە دیار بوو جگە لە سەرف کردنی بودجەو کردنەوەی نوسینگەیەک لەهەولێرچی تر نەبوو.. کەپاشان بە بڕیاری خودی سەرۆک هەم بودجەکەیان بڕی و هەم نوسینگەگەش نەما!! بەم بێ دەستەڵاتیە ئیداریەشەوە کۆسرەت ڕەسوڵ ئەو پلە کارتۆنیەی قبوڵ کردەوە .
لەڕاستیدا دەبوایە کۆسرەت مەسعودی وەک جێگر قبوڵ نەبوایە، بەتایبەت دوای ٣١ی ئاب١٩٩٦.
لەیلا زانا لەساڵی ١٩٩٢دا لەپارلەمانی تورکیا ، باش دەیزانی سەرچڵی سوێندخواردنەکەی دەیخاتە زیندانەوە ، بەڵام سوێندێکی مێژووی وەهای تۆمارکرد ، تورکیا لە زیندانی قایم کرد و کوردی هەر چوارپارچەکەش خستیانە ناو دڵیانەوە .

کۆسرەت ڕەسوڵ ئازادە چۆن سوێند دەخوات ، نە دەستورێک هەیە سوێندەکەی دیاری کردبێت و نە خەڵکیش بڕوایان بەو سوێندە درۆزنانەی دەستەڵاتدارانی کوردستان ماوە

دەتوانێت وەک ئەو سەرۆکەی کە ئەخلاقی سیاسی و عورفی هەمیشەیی خۆی ڕێگەی بەخۆی نەدا لە کاتی سوێند خواردنەکەشدا ئامادەبێت ، ئەم جێگرەش ئەخلاقی سیاسی خۆی لە سوێندێکەوە بۆ مێژوو تۆماربکات .. سوێندێک بخوات باوەڕی پێبکەین
سوێند بۆ هەژارانی گەلەکەی بخوات کە پشتوپەنایان بێت و چیتر ئەو جیاوازی و ناداپەروەریەی دەستەڵاتی کوردی قبوڵ نەکات ..
سوێند بۆ هەولێری پایتەخت بخوات کە ئەوداگیرکردنە شانزەساڵەی سەریان قبوڵ نەکات ..
سوێند بە مرۆڤ بخوات کە مافی تاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگە تێکوپێک دراوە بگەڕێنێتەوە ..
سوێند بە خاک و درەخت و زەمین بخوات کە سەرئەرزو بن ئەرزی قۆرخکراوە و بەهاکانی نیشتمان بۆ کوردستان بگەڕێنێتەوە ..
سوێندێک بخوات مێژویی بێت ، با باجەکەشی لەدەستدانی پلەوپایە کارتۆنیەکەش بێت ، بەڵام ئەو کات پلەوپایەکانی ناوخەڵکی دەست دەکەوێتەوە ..

ئەوکاتە ئێمەش بڕوا بە سوێندەکەی دەکەین .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە