بارزانی ، چۆن حکومه‌ت و میله‌تی کوردی کرد به‌تیرۆریست ؟
Monday, 20/09/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر وه‌ک چاودێریکی بێلایه‌ن ته‌ماشای کێسی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت بکرێت، به‌م شیوهیهئهتوانرێت ڕهوشهکهوا ببینیت:
- له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رده‌شت،زۆربه‌ی رۆژنامهوسایتهکانی کوردستان وهه‌نده‌ران به‌راسته‌وخۆ ونارستهوخۆ، کهوتنهنوسین و نارازایی دهربرن .بکه‌ر و کوشتنه‌که‌یان خسته‌ئه‌ستۆی پارتی و هۆکه‌یشی وتارێک بو،که‌سه‌رده‌شت نوسیبوی به‌ناوی (من عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیم).
- پاش چه‌ند رۆژێک، چه‌نده‌ها که‌مپین راگه‌یه‌نرا ، لهدهرهوهوناوهوی وڵات ، پاشان گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانکرا له‌سلیمانی پاشان له‌هه‌ولێریش توانرا خۆپیشاندان بکرێت. هه‌موی داوی ئه‌وه‌ی ئه‌کرد که بکوژانی سه‌رده‌شت ئاشکرا بکرێت، وئازادی راده‌ربرین به‌رقه‌رار بێت.
- دوای ئه‌وه زۆربه‌ی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن، به‌ئاشکرا وتار و گفتۆگۆی بڵاوکردهوهسهبارهت به‌پشگیری ئازادی راده‌ربرین و ئاشکراکردنی بکوژانی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ک، وه‌له‌لایه‌کی دیوهپارتی نکوڵی لهکوشتنهکهی ئه‌کرد و زۆر جار وروژاندنی بابه‌ته‌که‌ی ئه‌خسته‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
- کار بهوهگهیشت که‌مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ریم بێته‌سه‌ر خه‌ت ، یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی میدیا وخه‌ڵک ساردکاتهوه، دوه‌م بۆ ئه‌وه‌ی گومانهکهلهسهر پارتی لاببات. هه‌ستا به‌وه‌ی که‌خۆی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی تاوانهکهدروستبکات.
پاش چوار مانگ ،لیژنه‌که‌ی سه‌رۆک هه‌رێم ئه‌نجامی لیکۆڵینهوهکهی بڵاوکردهوهکهئهم که‌سه‌ی که خه‌ڵک وحکومه‌ت به‌دوای بکوژهکهیا ئه‌گه‌ڕێت ، خۆی تیرۆریسته‌و تیرۆریستیش شه‌هیدی کردوه.
کهواتهئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م سهردهشتهتیرۆریست بێت ئه‌ی بۆچی:
1- به‌سه‌دان هه‌زار که‌س دهرژێنهسهر شه‌قام بۆ داکۆکیکردن له‌سه‌رده‌شت و ئازادی رۆژنامه‌نوسی؟
2- سه‌رۆکی حوکمه‌ت وسه‌رۆکی په‌رله‌مان ویه‌کیه‌تی و هیزه‌کانی ئۆپۆزیسۆن ، به‌شیوازی جۆراوجۆر ئیدانه‌ی کوشتنه‌که‌ی سه‌رده‌شتیان کرد؟.
3- له‌خۆپیشاندانه‌که‌ی سلیمانی نه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان، به‌ڵکو سۆزانی خالهشههاب که‌سه‌رۆکی فدراسیۆنی حیزبه‌کانی ده‌سه‌لاته(حکومه‌ت)،به‌شداری کرد؟
4- حیزب وحکومه‌ت وحهشامهت، هه‌موی خه‌ریکی کێسی که‌سێکی تیرۆریست بون له‌کوردستان؟
5- بۆچی سه‌رۆکی هه‌رێم لیژنهبۆ که‌سێکی تیرۆریست دروست ئه‌کات؟
6- ئه‌و هه‌مو نامهونارهزینامانه له‌لایه‌ن کورده‌کانی هه‌نده‌ران و ناوه‌وه درایهریکخراوهنێونهتهوی و باڵویزه‌کانی عێراق ؟
کهواتهمهسعود بارزانی دوای ئه‌و هه‌موو نامهوخۆپیشاندان وبزوتنهوهیهکهبۆ شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت کرا، ئهوهبهرۆژئاوا و ئه‌مریکا ئه‌ڵێت: که‌کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، رۆژنامه‌نوسان ومیدیای ئازد وئۆپۆزیسیۆن وریکخراوهمهدنییهکانی کوردستان، هه‌ر هه‌مویان داکۆکی ئه‌که‌ن له تیرۆریستان، ته‌نانه‌ت هاوبه‌شن له‌گه‌ڵیانا. تکایهفریام که‌ون ، من ئه‌و هه‌موو تیرۆریستهم له‌ده‌ور کۆبۆته‌وه‌و شه‌ری هه‌مویم پێناکرێت. وه‌من لهناوچهکهتهنها دژی تیرۆر ئه‌جه‌نگم و له‌به‌ره‌ی ئێوه‌م!!!!. منیش ئامه‌ده‌م بهوجاشایهتیهی که‌خۆم خوڵقاندوهه.
مه‌سعود بارزانی وا ئه‌زانێت، دنیاش وه‌ک خۆی سه‌ری به‌ڕه‌ش گیراوهوبهسور نیشانی ئه‌دات. باوه‌ر که‌ن کهوتۆتهداوێکی واوه، هه‌موو دۆلارهدزراوهکانی میله‌تی تیا سه‌رف بکات ، نه‌جاتی نابێت.
مه‌سعود بارزانی چونکه‌خۆی سه‌رۆکی لیژهنهکهبووه، خۆی چاک لێیکۆڵیوهتهوهئینجا رۆناکی بینیوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
کهواتهخۆی پهرپرسهلهیهک به‌یه‌کی وه‌شه‌کانی ناو لیکۆڵینه‌وه‌که.
خوینه‌رانی ئازیز له‌بیرم چوو له‌وتاری پێشوتر باسی ئه‌وه‌بکه‌م ، که‌بۆیه لهسیناریۆکهدا( هشام مه‌حمود ئیسماعیل)ی وه‌ک شۆفیر ناساندوهه، چونکه ئه‌مریکیه‌کان پاش ئه‌وه‌ی شۆفیره‌که‌ی ئوسامه‌بن لادنیان گرت ،ئازدیان کرد، که‌واته‌خۆ (هشام) له‌چاو شۆفیری بن لادن خه‌ته‌رتر نییه، ئازادکردنی مسهوگهره. پاره‌ی پاله‌وانی فیلمه‌که‌ش وه‌رئه‌گرێت.
وتاره‌که‌ی پێشوتر:
http://www.kurdistanpost.com هه‌ندیك له خۆپیشاندانه‌کان:
http://www.pukmedia.com/kurdish
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست