جیهاد و نەتەوە
Saturday, 07/09/2013, 12:00
1406 بینراوە
ئیسلام و جیهاد كە ئاینیكی ئاسمانی و فەرمانێكن لە خواوەندە وە هاتون بۆ هەموو مرَڤایەتی ، جیهاد سەنگینترین فەرمانە كە لە خواوەندەوە هاتوە بۆ مرۆڤایەتی ، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین كە جیهاد خاڵێكی سەرەكی ئیسلامەو جیهادیش بەم واتایەی ئێستای شۆێنیكی گەورەی لەواقیعی ژیاندا گرتوتەوە كە دورنییە باشكوكانی دیكەشی وەك بەسەبایاگرتن و غەنیمەتیش بە دوای خۆیدا نەهینیت0
ئەو باڵە توندڕەوەی كە بەناوی خوداوە جیهاد راِدەكەیەنی و فەتوادەدات ، لەگەڵ ئەو باڵەیدا كە بە میانەڕەوی ئاینی ناسراوە و پێی وایە هێشتا كاتی جیهاد نەهاتوە ، شتێكی مسۆگەرە كە ئەم دوو باڵە ڕۆژێك لەوئیستگایەدا یەكدەگرن كە جیهاد ڕاگەیەنن 0
جهادیش لە زمانەوانیدا واتە بەگەر خستنی هەوڵ و تێكوشان ، بەگەڕ خستنی لێبڕان و تواناكان 0
لەشەرعیشدا واتە بەرگری كردن لە دینی خوا ، بەرگری كردن بۆ بەرزراگرتنی لا الە الا الله محمد رسول الله0
جیهاد لەساڵی دووەمی كۆچیدا فەرزكراوە و یەكەم ئایەتی قورئانیش بو قیتال ــ كوشتاری ـــ ئەهلی مەدینە دابەزیوە كە خودا دەفەرموێت (وقاتلوا فی سبیل الله الژین یقاتلونكم ولا تعتدوا ان الله لایحب المعتدین) وە ئایاتێكی فرەو فرەوان هەن لەسەر ئەنجامدانی جیهاد ، بەڵام واتای تایبەتیان هەیە و لەبەشەكانی داهاتودا بەپێی پێویست شیكاریان ئەكەین تا گەنجانی نیشتمانەكەمان بەهەڵە لە ئایەتەكان تێنەگەن و بەوردی مانای جیهاد بزانن 0
لەو ئایەتە پیرۆزانە كەمشتی نمونەی خەروارێكە دەخەینە ڕوو ، خودا ئەفەرمویت (واقتلوهم حیپ پقفتموهم واخرجوهم من حیپ اخرجوكم و الفتنە اشد من القتل ولا تقاتلوهم عند مسجد الحرام حتی یقاتلوكم فیه فان قاتلوكم فاقتلوهم كژلك جزاو الكافرین)
دیسان دەفەرموێت (فلا تگع الكافرین وجاهدهم به جهادا كبیرا)
ئەوانەی كە توانای گفتوگۆیان نییەو توانای داهێنانی تەكنولوژیایان نییەو توانای شیكردنەوەی كتیبە تەكوینی و تەدوینیەكەی خوایان نییە بەهەمان شیوە توانای تەفسیرو بیركردنەوە و تازەگەری ئاینییان نییە و ناتوانن بابەتێك بنەخشینن ، ئیدی چۆن دەتوانن هیواو ئومێدو بابەتی نوێی و ستاتیكا بەخش بخولقێنن 0
واتای جیهاد بەپێی شەریعەتی ئیسلام گشتگیرە و ژیانی تاك و كومەڵ ئەگرێتەوە بەهەموو لایەنە جیاوازو جۆراو جۆرەكانییەوە فیكری و سیاسی و كومەڵایەتی و ئابوری ، هەموو ئەو ململانێیانەش ئەگرێتەوە كە لە خودی مرۆڤداهەن و سەرچاوەی هەموو جوڵە و ئاراستەیەكی مرۆڤن ، كە خودی ئەو مروڤەیە دەتوانێت دونیا بكاتە بەهەشت وە ئەتوانێت بیكاتە دۆزەخ ، وە ئەتوانێت باش كاربكات وە خرابیش كاربكات ، هەر خودی ئەو مروڤەیە كە بەپێی ئارەزوەكانی خۆی دەست وەرەداتە ژیانی هەمووان كە خودی خوی لەژێر ئەو ئارەزو و شەهەواتە چڵێسە شەیتانیەدایە كە دوو ئامانج و مەبەستی هەیە ، ئارەزوی یەكەمیان كار لەسەر چاندن و كۆپیكردنی گومان دەكات لە ناو دەرون و ناخی مرۆڤدا ، وە دوەمیان دنەی مرۆڤ دەدات كە شوێن ئارەزووە چڵێسەكانی بكەوێت و لە واقیعدا پیادەیان بكات 0
ئەم ئارەزوە چڵێسەی یەكەمیان لەڕێگای بڵاو كردنەوەی زانست و هونەر و باوەڕی ڕاستەقینەوە قەلاچۆ دەكرێت ، دووەمیشیان واتە شوێن كەوتنی ئارەزوەكان لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی فەزیلەت و ئەخلاقی باش و ئامۆژگاری خەڵكەوە دەبێت تا ئیمانیان بەهیزبكات ، هەموو ئەم كارانە پێی دەوترێت (الجهاد الاكبر) ، لەتێگەی قورئان و سونەتی بیغەمبەرەوە (ێ) كورت كردنەوەی جیهاد بۆ كوشتار (قتال) وبەس هەڵەیەكی گەورە و گرانەو زیان بەستراتیژی ئیسلام دەگەیەنێت ، سەیر لەوەدایە ئەم گوتارە هاوچەرخە ئیسلامیە جیهادگەرایەی ئەمڕۆ ڕەخنە لە كەنیسە و قەشەكانی دێر و پەرستگاكانی سەدەكانی ناوەڕاست دەگرن كە ئارەزوی خۆیان تێكەڵ بە ئاین كردووە و بەناوی ئاینەوە بەهەشت و دوزەخیان بەخەڵكی فروشتووە و دەیان كەسیان لەسەر نوسین و كتێبەكانیان سوتاندووە و لە سەر كۆتەی قەێابدا سەریان پەراندوون ، تا خوای مەسیحیان لی ڕازی ببێت ، ئێستا خۆیان هەمان كارەكانی سێ سەدە لەمەوپێش دوبارە دەكەنەوە ، و كرێی بسولەو بلیتەكانی بەهەشتیشیان هەرزانتر كردووە لەوەی پیاوانی كەنیسە و تەنانەت حەفتا حۆری بۆن خوش و جوانیشیان بۆ بەهەشت زیاد كردووە ، بەناوی خوداوە دەیبەخشن بەوانەی كە ئەمان دەیان نێرن بۆ كوشتار 0
هەر ئەو كەنیسەیەی كە رەفتارەكانی چەند سەدە لەمەو بەری كەوتونەتە بەر ڕەخنەی ئەمڕۆ ، واخەریكە بێ دەنگی زاناو شارەزا دینیەكان هەمان ڕەخنەكانی ئەو كاتەی لەسەر كەنیسە بووە دەهێننەوە بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، كە یەكیك لە سەروەریە گەورەكانی ئیسلام لەوەدایە ئەفسانە و وەهم و خورافاتی سەردەمەكانی پێش خۆی لە بێخ دەرهینا 0
الجهاد الاكبر واتای كوشتاری تیدا نییە بەڵكو ئەوەی لە الجهاد الاكبردا دەبینرێت واتای بانگكردنە بۆ ڕێگای خوابەرستی لەڕێگای چاكەكاری فەزیلەت و خێرخوازی و خەندەخستنە سەر لێوی هەتیوان و نەداران ونەیاران ، نەك كوشتار و گولە بارانكردن و سوتاندن ، نەك لێدان و دەستدرێژی كردنەسەر هاوڵاتیان ، كە باشترین نمونەی ئەم كارانەش لە قورئان و فەرمودەكانی بێغەمبەرداهەن ، ئەوەی لێرەدا جێگای ئاماژە بێكردنە بەشی دووهەمی جیهادە كەپێی دەوتریت الجهاد الاێغر كە باس لەكوشتار دەكات ئەویش بجوكترین جێگای لە واقعی ژیاندا گرتۆتەوە كە ئەویش سەد یەكی قورئان دەكات ، ئەویش بەو مەرجانەی كە پەیوەستن بە پێویست بونی جیهادەوە و شەریعەت دیاری كردون كە ئەوانەش (دوژمن هێرش بكاتە سەر وڵاتی موسولمانان یان ڕێگا بگیرێت لە بڵاو كردنەوەی ئاینی ئیسلام ، ئیمام ، خەلیفە ، حاكمی موسولمَانانیش جیهاد ڕابگەیەنێت ئەویش بە بونی مەرجەكان كە دەوڵەتی ئیسلامی بونی هەبێت و سنورلە نێوانیاندا نەبێت چونكە دەوڵەتی ئاین سنوری تێدا نییە ، وە ئیزنی باوكیش مەرجی سەرەكی و بنەرەتییە بۆ ئەوەی ئەوكەسە بڕوات بۆ جیهاد) عبدالله ی كوڕی عومر ئەڵێت (پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر وتی ئەمەوێ بڕۆم جیهاد بكەم ــــ كوشتاری كافران ئەوانەی كە پێغەمبەر فەرمانی جیهاد كردنی داون ـــ پێغەمبەر فەرموی دایك وباوكت ماون ؟ ، كابرا وتی بەڵێ ، پێغەمبەر فەرموی بڕۆ خزمەتیان بكە ئەوە جیهادە) وە پێغەمبەر (ێ) فەرمویەتی (بەهانای بیوەزن و نەیارانەوە برون وەك جیهادە لە ریكای خوادا) 0 جیهاد لە ساڵی دووەمی كۆچیدا فەرز كرا وە و خودا فەرمویەتی (وقاتلوا فی سبیل الله الژین یقاتلونكم ولا تعتدوا ان الله لایحب المعتدین)0 ، خودا ئەفەرمیت ، (والژین جاهدوا فینا لنهدینهم سبلنا وان الله لمع المحسنین) ئیبن و كەسیر لە ئەبی حاتم و ئەویش لە ئیبن و عەباسەوە بۆماندەگێریتەوە جیهادی ناخ و دەرون و ئارەزووە چڵێسەكانی خۆتان بكەن ، جیهادی گرێ و گۆڵ و كۆسپەكانی ناو وجودی خۆتان بكەن جیهادی نەفسی گومڕاو شەیتانیی خۆتان بكەن وە جیهادی ئەو بێباوەڕانە بكەن كە شەڕتان پێ ئەگێڕن و ئەتان كوژن ، جیهاد لە هەموو لایەنەكانی ژیاندایە نەك كوشتاری مروڤ ، جیهاد پێغەمبەر (ێ) و خەلیفەكانی ڕاشدین بڕیاری لەسەر دەردەكەن نەك ئەوانەی كە نەك هەر لە قورئان تێناگەن بەڵكو هەر نازانن قورئانیش بیخوێننەوە 0
فەرزبونی جیهاد بۆ پیادەكردنی دادپەروەری و یەكسانی نێوان مروڤەكان بوو لە ماف و ئەركەكانی نێوان دەوڵەمەند و هەژاراندا فەرماندار و فەرمان بەسەردا كراواندا ، بەهیز و لاوازدا ، چاكەكاران و خراپكاراندا ، زانا و نە زاندا ، ڕاهیب و قەشەو عابد و زاهداندا لەژێر دروشمی فەرمودەی پێغەمبەر كە فەرمویەتی (لەخواترسان پێوانەی دیاری كردنی چاكەكارانە لای خودا ، ئیدی جیاوەزی لە نێوان عەرەب و عەجەم و سپی پێست وڕەش پێستدا نییە چونكە هەموو مرۆڤەكان لە ئادەمن و ئادەمیش لە خۆڵ دروستكراوە)0 ئایەتی (وقاتلوا فی سبیل الله الژین یقاتلونكم ولاتعتدوا ان الله لایحب المعتدین)یانی ئەو كەسانە بكوژن كە دێنە سەرتان وە دەستدرێژی نەكەنە سەر هیچ كەسیك ، چونكە خوای مهرەبان دەستدرێژكارانی خۆش ناوێت ، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی جیهاد ، بەرگری كردنە لە شوێنی خۆت و هەرلەشوێنی خۆتەوە بەرگری دەكرێت ، هیچ واتایەكی دەرچون و ڕۆیشتن بۆ كوشتاری تێدا نییە بەو مانایەی كە فەرمانبكات بە ڕۆیشتنە سەربەرامبەر ، ئایەتەكە فەرمان دەدات كە دەستدرێژی نەكرێت وە شكاندنی فەرمانیش لە كاری پاراستنی گیانی مرۆڤدا تاوانە و سزای دەبێت 0 وەهەروەها ئەو ئایەتەی دەفەرموێت (فلا تگع الكافرین وجاهدهم به جهادا كبیرا) ئیبن و عەباس ڕەزای خوای لێبێت ئەفەرموێت یانی بە نەرم و نیانییەكانی قورئان مامەڵەیان لەگەڵ بكەن و ملكەچیشیان مەبن و نۆكەریشیان مەكەن واتا (وجادلهم بالتی هی احسن) نەك كوشتن و خۆێن ڕشتن ، خودا بویە مرۆڤى دروستكردوە زیندەگی دروست بكات نەك قڕبخاتە مروڤایەتی ، وەهەروەها ئایەتی (یا ایها النبی و جاهد الكفار و المنافقین واغلڤ علیهم وماواهم جهنم و بیس المێیر) مەبەستی كوشتاری دوڕوەكان (منافقین) نییە چونكە ئەوانەش كە لەناخەوە مونافقن بە ڕوكەش موسولمَانن و ئیسلامیش وەك قەڵغان بۆ پاراستنی خۆیان بەكار دەهێنن و،پێغەمبەریش (ێ) نەیكوشتون تەنانەت ئەگەر كوفرەكەشیان ئاشكرا بوبێت وەك ئەوەی كە پێغەمبەر عبدالله ی كوڕی ئوبەی كوڕی سلولی نەكوشت و فەرمانی كوشتنیشیانی دەرنەكرد 0 وە كۆتایی ئایەتەكەش كە دەفەرموێت (وماواهم جهنم وبئس المێیر) بەڵكەیە لەسەر ئەوەی كە خودا دووجاران مرۆڤ سزانادات ، خودا بۆیە قیامەت و ڕۆژی پەسڵانی داناوە تا لەوڕۆژەدا هەركەس بە پێیخۆی لەگەڵ بكرێت ، خودا خۆی ڕەئوف و ڕەحیمە و حاكمێكی دادپەروەری بەخشندەیە و جیاوازە لەمرۆڤ بۆیە(الرحمان و الرحیم و الغفار و الغفور)ە 0
كارەكتەرە دینییەكان ، بەپیًی مەزاج و بەرژەوەندی خوًیان لەگەڵ دەقەكاندا ڕەفتار دەكەن ، وەك ئیمام عەلی دەڵێت ئەوە مرۆڤەكانن دەقەكان دەهێننە گۆ ، ئەگینا دەقەكان لەناو لاپەڕەی قورئاندان ، ئەگەر قورئان ئاراستەی هەمووكات و شوێنێك كرابیت ئەوا دەبێت وەك ئەو كات وشوێن و سەردەمە بهێنرینە گوفتار ، ئەگەر واش نەبێت ئەوا دەقەكان دەبێت دوای بەسەر چونی هۆكاری دابەزین و كاتەكەیان وەك نوسراوێك لە لاپەرەكانی قورئاندا بمێننەوە و لە ڕەفەی ماڵەكاندا هەڵگیرێن ، كاتێك قەیس كوڕی سعد كوڕی عبادە ی ئەنێاری لەكاتی بەیعەتداندا بە حەسەنی كوڕی عەلی وت (دەست بێنە تا لەسەر كتاب و سونەت و قیتالی نەیارەكانت بەیعەت بكەم ، حەسەن (خ ،ر) وتی لەسەر كیتاب و سونەت بەیعەت بكە چونكە ئەم دوانە سابیتن و هەمیشەیین) كاركردن لەكەڵ دەقی دینیدا تێڕامان و لێكدانەوەی كات و شوێن و واقیشی دەوێت ، كە واقیع لە كات و شوێن كاریگەری زیاترە و گەلێك جاریش واقیعی ژیان دەقەكان نەوی دەكات و دەیان چەمێنێت ، سنوری جوگرافی و باری كومەڵایەتیش كاری خۆیان لەسەر دەق دەبێت و دەیگۆڕن ، وەك چۆن بیركردنەوەی مرۆڤەكان لەسەر دەقەكان كاریكەری دەبێت و دەیگۆڕێت ، بۆ نمونە ئەوانەی دەسەڵاتی سیاسیان لەدەست دابووە یان هەیە دەقەكان بە پێی بیركردنەوە و لێكدانەوە و بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن 0نەك بەرژەوەندیە پیرۆزیە دینییەكان 0 گوتاری كارەكتەرە ئاینییەكان بەردەوام كار لەسەر ئەو بەرژەوەندییە دەكات كە خۆیان دەیانەوێت نەك لەسەر مانای واقیعیانە و بارو دۆخی كات و شوێن و تەنانەت باری دەرونی تاكەكەس یان كۆمەڵگا ، گوتاری كارەكتەرە ئاینییەكان ڕۆژ بە ڕۆژ زیان بە واقیع بینیانەی ئاین دەگەیەنیت ، زیان بەو بیروزییەی ئایین دەگەیەنێت كە ئاراستەی تەواوی مەخلوقات كراوە لەلایەن خوداوە 0
ئێستا گوتاری ئیلاهی گۆڕاوە بۆگوتاری ئاینی ، وە گوتارە ئایینیەكەش بوەتە گوتارێكی مرۆیی ، ئەم گوتارە مرۆییەش نەك هەر قابیلی ڕەخنەكردن و پێداچونەوەیە بەڵكو قابیلی قەبول نەكردنیشە ، چونكە لەگەڵ ڕایەڵە و پایەكانی گوتاری ئیلاهیدا ناگونجێت ، ئەوەی كە ئەمڕۆ بەناوی گوتارو دەقی ئیلاهییەوە كاری پێدەكرێت ، لێكدانەوە و گوتارێكی مرۆییە وەك چۆن عەلمانییەكانیش گوتارێكی چاكسازی و بەرژەوەندی خۆیان نمایش دەكەنە سەر واقیعی ژیان ، هەمانكات دەبینین گوتارە عەلمانیەكە نزیكترە لە گوتارە ئیلاهییەكەوە تا گوتارە مرۆییە بەناو ئیلاهییەكە 0
ئەو گوتارە ئیلاهییەی كە ئاراستەی گەردون دەكرێت ، لە سەرو هەمووشیانە وە مرۆڤەكان ، گوتارێكە پاراستنی ئینسانەكان لە دەستدرێژی هەمەلایەنە دەپارێزێت ، گوتارێكە تێكڕای خیتابەكانی بۆ پاراستنی كەرامەتی مرۆڤ و مرۆوڤەكانە 0 گوتاری ئاینی گوتارێكە بەردەوام لەگەڵ كات و شوین و واقیعی ژیاندا دەڕوات تا بتوانێت بارێزگاری لە كەرامەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بكات ، گوتارێكە بەردەوام لەسەر زار و فیكری عەقڵە مرۆڤ دۆستەكاندا خۆی تازەدەكاتەوە ، ئەم گوتارە ئیلاهییە جیاوازە لەو كوتارە مرۆییەی كە ئەمڕۆ بەناوی خوداوە كاردەكات لە دونیادا و ئیستاش لە ڕۆزئاوای كوردستاندا وەك شمشیری دەستی جەلادەكان درێغی لە كوشتار ناكات ، درێغی لە كوشتنی مندالانی بێ گوناهو كوردی ژێردەستەی چەند سەدەیی ناكات ، گوتارێكە پشتگیری لە قڕكردنی مرۆڤدەكات ، گوتارێكە بەردەوام دەیەوێت جوانییەكانی دین بكاتە تابلۆیەكی لە خۆێن دروست كراوو نیشانی دونیای بدات ، گوتارێكە دەیەوێت كەسایەتییە معێومەكەی پێغەمبەر (ێ) لە جەلاد و پیاو كوژو ئەوانەدا زیندوو بكاتەوە كە جگەری یارانی بیغەمبەریان دەخوارد ، گوتارێكە شمشیر و زەهری داوەتە دەست قاتلانی حوسەین و جەعدی قاتلی حەسەنی كوری عەلی (ر،خ) 0
ئەم گوتارە ئیلاهییەی كە دەیەوێت كەرامەتی مرۆڤ بپارێزێت ، بەپێی كات و شوێن و بارودوخی واقیعی ژیان كوشتاری (قیتال) ی ڕاگرتووە و وەستاندویەتی وەك چۆن لەم نمونانەدا یارانی بیغەمبەر (ێ) بەهۆی گۆڕانی كات و شوین و واقیعی ژیانەوە ئەم حوكمانەیان گۆڕی :
1ــ حەزرەتی عمری كوڕی خەتاب غەنیمەتی عێراقی لەنێوان مجاهدەكاندا دابەش نەكرد وەك ئەوەی پێغەمبەر (ێ) لە خەیبەر كردی 0
2ــ عوسمانی كوڕی عەفان سێیەم خەلیفەی ڕاشدین بۆ حوشتری دۆزراوە جاڕی دەداو دوایی دەیفرۆشت ، لە سەردەمی حەزرەتی عەلی دا هەڵدەگیرا تا خاوەنەكەی پەیدا دەبوو ، بەڵام لەسەردەمی پێغەمبەردا كەس حوشتری دۆزراوەی نەئەگرتەخۆی 0
3ــ حەزرەتی عائیشە ڕێگری كرد لە چونی ژنان بۆ مزگەوت ، بەڵام پێغەمبەر (ێ) ڕێگری نەدەكرد لە چونیان بۆ مزگەوت 0
4ــ حەزرەتی عومەر دەستی دزی نەبڕی لە (عام المجاعەدا) ساڵی برسییەتیدا ، بەڵام پێغەمبەر فەرمووی فاتمەی كچم دزی بكات دەستی دەبڕم 0
5ــ پێغەمبەر (ێ) فەرمووی (ئەگەر معاویەی كوڕی ئەبی سوفیانتان بینی لەسەر مینبری من بیكوژن) هەرچەندە سەرنج هەیە لەسەر ئەم فەرمودەیە ، بەڵام واقیعی ژیان وای گۆڕی گفتی خەلافەتیشیا پێداو نەشیان كوشت و بوبە خەلیفەی موسلمانان 0
6ــ داهێنانی كۆمەڵێك بابەتی تازە لە سەردەمی عومری كوڕی خەتابدا ، كە بێشتر نەبو ون وەك تەراویح بەم شێوەیەی ئەمڕۆی كەهەیە 0
بۆیە پێم وایە بەم بارودۆخەی ئەمڕۆ كە قورئان و مزكەوت لە زۆرێك لە دونیادا هەیە و موسلمانانیش بە ئاشكرا دروشمەكانی دین پبیادە دەكەن ، ئیدی جیهاد بەمانای قیتال لەم سەردەمەدا ڕادەوەستێت ئەمەش بۆچونە و والله اعلم 0