کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


23بەرێوەبەری پارتی ئاشتی ودیموكراتی رەوانە زیندان دەكرێن

Sunday, 27/12/2009, 12:00


سیاسەتمەداران، پۆلیس، دۆزگەر، دادوەر و ڕاگەیاندنی تورك جارێكی تر لەبەرامبەر كوردان بونە یەك. دادگای تورك هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی خەتیب دیجلە و ، 7 شارەدار، دەربارەی 23 سیاسەتمەداری كورد دا بڕیاری گرتنی دا. هەزاران كەس لەبەردەم دۆزگەری بڕیاری گرتنەكەیان شەرمەزار كرد و دروشمی ئێمەش كەجەكەین وەرن بمانگرن یان وتەوە.
هێزەكانی دەولەتی تورك لە چوارچێوەی شەڕی دژ بە گەلی كورد دا جارێكی تر دەستی بە تیرۆر و دەستگیركردن كردووە. هێزەكانی دەولەتی تورك لە هەمان كات دا بە شێوەیەكی هۆڤانە و بەشكاندنی دەرگای ماڵ و بارەگاكان دای بە زۆر دەڤەردا. هێزەكانی دەولەتی تورك لەو پەلامارەیان دا هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی خەتیب دیجلە، شارەدارانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی، دەیان سیاسەتمەداری كوردیان دەستبەسەركرد.
كەسانی دەستبەسەركراو ، دوای لێپرسینەوە لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد، دوینێ برانە بەردەم دادوەر. دادوەر لە 36 كەسی دەستبەسەركراو ، هەشت كەسیانی ئازاد كرد بەڵام بە خەتیب دیجلە و 7 شارەدار و سەرۆكی دەتەپەی ئامەد فرات ئانلیەوە، 28 كەسیان بە داوای زیندانی كردن، ڕەوانەی دادگا. دادگای توركیا یەكسەر بە پەلە پڕوسكێ ، بڕیاری گرتنی ئەو 23 كەسی دا بە بیانوی ئەوەی كە ئەندامی كەجەكەن.
ئەو سیاستەمەدارانی دەستگیر كران ناوەكانیان وەهان:
هاسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەلگەی دیموكراتی خەتیب دیجلە
سەرۆكێ دەتەپەی ئامەد فرات ئانلی
سەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد موهاڕەم ئەربەی
شارەداری باتمان نەژدەت ئاتالای
جێگری شارەداری شاری گەورەی ئامەد عەلی شیمشەك
شارەدارێ سوور عبدوڵا دەمیرباش
شارەدارێ كایاپنار زولكوف كاراتەكین
شارەدار جزیر ئایدن بوداك
شارەداری كوسەر فەرهان تورك
شارەدار پرسووس ئەتەم شاهین
شارەداری وێرانشار لەیلا گوڤەن
شارەدار پێشوی وێرانشار ئەمرووڵا جین
شارەدار پێشوی باتمان حوسەین كالكان
شارەداری پێشو پیران عبدولا ئاكەنگین
بەریوەبەری گشتی دیسك یاشار سار
شارەدار پێشوی ئەرخان نادیر بینگۆل
شارەداری پێشو جولەمێرگ كازم كورت
خەباتكاری بەدەپە جەبرایل كورت
سەرپەرشتیاری یەرەن گوندەم ‌٢١ فەتحی سوڤاری
سیاسەتمەدار ڕەمەزان دەبە
بەریوەبەری گوێچدەری ئامەد عەباس چەلیك
ئەحمەد مەكاس
تاكیبە تورگای

چالاكی نارەزایەتی گەل لەبەرامبەر بە هێرشی توركان بۆ سەر ئیرادەی سیاسییان دەوام دەكات
دوێنێ شەو چالاكی دانیشتن لەبەردەم دۆزگەری ئامەد بەردەوام بوو، شارەداران و پەرلەمانتاران و گەل بە پۆلیسیان راگەیاند: ئەگەر هەڤالانی ئێمە تاوانیێكیان كردووە، ئیمەش هەمان تاوانمان كردووە، وەرن ئێمەش بگرن. دەربارەی ئەو هێرشەكانەئ دەولەتی تورك لەبەرامبەری گولی كورد دا ئەنجامیان دا، كوردستانیان دەلێن، ئیدی چەقۆ گەشتە سەر ئێسقان و سەبر و دان بەخۆداگرتنیش سنوری هەیە. له مانگی نیسانەوە هێزە داگیركەرەكانی تورك،بەبێ هۆیەكی زانراو، هێرش دەكەنە سەر ئیرادەی گەلی كورد و بەمەبەستی پاكتاوكردن هەلوێستی شارەداران و پەرلەمانتارانی كوردیش نێشاندەری ئەو ڕاستیەن كە چیدی گەلی كورد لەبەرامبەر تیرۆری دەوڵەتی تورك دا سەبریان نەماوە.
لەبەردەم دۆزگەریشدا هەمووان یەك هەلوێست نیشان دەدەن و دەلێن: ئێمە هەمان تاوانمان كردووە، وەرن ئێمەش بگرن، یان هەڤاڵانمان ئازاد بكەن. بەڵی سەرنجام لە بەرامبەر پێداگری گەل و خاوەنداریان لە ئیرادەی سیاسیان ،بە ئەنجام دانی چالاكی پۆلیس بە ناچاری كشانەوە كرا. وتەكانی شارەدای گەوەرەی شاری ئامەد عوسمان بایدەمیر لە گفتوگۆكان دا خالی كۆتایی بوو.
بەڵی شەوێكی درێژ لەبەردەم گەل دا بوو. وێرای سەرماو سۆلەش،گەل بە درێژای شەو رۆژ لە چرینی سترانەكانیان بۆ ئاشتی و دیموكراسی بەردەوام بوون. هەركەسێك لەبەرامبەر ستەم زۆری دەوڵەتی دا،بە شێوەی خۆی نارەزایەتی خۆی نیشان دەدا، هەندێك بە چرینی ستران و هەندێكیش بە گۆڤەند گێران و هەندێكی دیكە بە ووتنەوەی دروشم و چالاكی ئێشكگرتن،ماندونەناسانە خاوەندارایان لە خۆیان و گەل و نوێنەرانیان كرد



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە