ئاگادارییەکی پێویست و بە پەلە بۆ لیستی کوردستانی
Friday, 22/05/2009, 12:00
1255 بینراوە
ئێمە بە ناوی کۆمەڵێک کادیری سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوه ئاگادارتان ئەکەینەوە،،، ئێوە هەردووحیزبی بنەماڵە سەرەڕای ئەوەی 18 ساڵە ماڵ و موڵکی ئەم میلەتە دەدزن و تەزویرو گەندەڵی پیشەتانە .. ئێستاش چەند کاندیدێکتان سەر بە ناوچە دابڕاوەکانی سەر بە مادەی 140 - ن ،،، ئەمەش پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردنەکانە ،، ئێوەش کەوتونەتە خۆتان و دەتانەوێت بە پەلە و بە دزی یەوە جارێکیتر فۆڕمەکانیان بگوزنەوە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێم ..
ئێمەش وەکو شەرەفی کوردانەمان ئاگادارتان ئەکەینەوە ، ئەگەر بە زوترین کات دەس لەو گزی و فزی یە هەڵنەگرن ، ئەوا تەپڵی بێحورمەتیتان بۆ دەکوتین و بە زمانەکانی گەلانی عێراق و زمانی ئینگلیزیش کۆمیسێوێنی باڵای هەڵبژاردنەکان و حکومەتی فیدراڵی عێراق و دنیاتان لێ ئاگادار ئەکەینەوەو بەڵگەو ناوی سیانی و فۆڕمی پێشووش بەڵگەی حاشا هەڵنەگری بەر دەستمانە
والبادئ هو اضلم
کۆمەڵێک کادیری سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان