کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردانى بەشخوراو و نوێنەرانى دۆڕاو

Saturday, 16/03/2013, 12:00



هەمو كورد خۆى بەسیاسى ئەزانێت، هەموو سیاسەكانیش خۆیان بە بیسمارك و ئەنگلس و ماندێلا و غاندى ناگۆڕنەوە، تۆ تەماشا بكە، لەهەرێمێكى چەند ملیۆن كەسى بەئەندازەى هیندستان و هەموو ئەوروپا، پارت و حزب و رێكخراوى سیاسیمان هەیە.بەكۆى گشتیش ژمارەى سیاسیەكان كۆبكەیتەوە، خۆى ئەدات لەچەند هەزار دانەیەك. بەڵام مایەى نیگەرانى و دڵتەنگیە، لەو ژمارە زۆرە بەقەدەر پەنجەكانى یەك دەست، سیاسى كامڵو لێهاتو خاوەن ئەزمون وشارەزامان نییە.
ئێمەى كورد هەمیشە لەسیاسەتدا شكست خواردوبوین، هەمیشە لەدیبلۆماسیەت و گفتو گۆ و دانوساندن لەسەر پرس و بابەتە هەنوكەیى و چارەنوس سازەكاندا ئەم قسەیە بۆتە بنێشتە خۆشە(ئەوەى بەشەڕبەدەستى دێنین، لەسەر مێزى گفتو گۆ دەیدۆڕێنین).بازۆر نەچمە قوڵایى باسەكەو هۆكارو دەرئەنجامەكانى ئەو شكستانە، جارێكى دیكە نەهێنمەوە زمان و زامەكان نەكوڵنمەوە و باسى نەكەم، كەبەداخەوە تارۆژى ئەمڕۆ، لەوشكست ونوشوست وگلانە ئەزمونمان وەرنەگرتوە، چەندین بارەمان كردۆتەوە.
باشترین نموونە بۆ ئەو باسە، بارودۆخى ئێستاى عێراق و ململانێ و كێشەكانە، ئاشكرایە كورد لەحكومەتەكەى بەغدا پشكدارە، وهەیبەت و دەسڵات وپۆستى سیادى و گرنگ و هەستیارى پێ دراوە، چ لەحكومەت چ لەپەرلەمان، بەڵام بەداخەوە هیچ كام لەوخاوەن پۆستانە، نەیاتوانیوە شتێك بۆكورد و میللەتەكەى بەدیبهێنن، بەدرێژایى 10ساڵ فەرمانڕەوایى و باڵادەستى، كورد لەو كابینەیەدا، تاكە یەك ئینجاز و ئیمتیاز وماف و دەستكەوتێكیان بۆ كورد نەبووە، تاكە یەك بەرنامە وپلانى دیار و بەرچاو و دڵخۆشكەریان بۆ مەیسەر نەكردوین. كە ئومێد بەخش و بەسودبێت.
نوێنەرانمان هەموو قورسایى و فشارێكیان، تەنها وتەنها بۆ دابینكردنى پارەى كۆمپانیاكانى نەوت و غاز بووە و هیچى دیكە، هێندەى موناقەشەو شەڕەدەنوك و هەڕەشەیان لەسەر ئەو پرسە كردوە، گەر لەسەر مادەى 140 و چارەنوس وئایندەى كورد بكردایە، ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێستا بەشى زۆرى ئەو كێشانە چارەسەرو بەئەنجام گەیشتبوون.
من گەیشتومەتە ئەوباوەڕەىكە بوون و نەبونى، ئەوژمارەى ئەندام پەرلەمان و وەزیرو سەرۆكى كۆمار و، جێگرى سەرۆك وەزیران و، جێگرى سەرۆك پەرلەمان و، كەسانى پلەدارو باڵادەست، تەنها هەر كارتۆنی و زیادەیە، تۆ سەیربكە پار ساڵ، سەرجەم لیستە كوردیەكانى پەرلەمانى بەغدا، كردیان بەهاتو هاوارو خۆگیڤ كردنەوە، گوایە پەڕلەمانى بەغدا بەنیازن رێژەى لەسەدا حەڤدەى بەشى كورد كەم بكەنەوە، ئەوانیش وەها خۆیان پیشان دەدا، كە شەڕى ئەمجارە شەڕى بودجەو داهاتە، گەورەترین شەڕو گفتو گۆ دەكەن، كاتێكیش رێژەكە چەسپا، وەكو پاڵەوانى جەنگى واتەرلو بەسنگ دەرپەڕاندنەوە خۆیان بادەدا و منەتیان بەسەر ئێمەدا دەكرد كە بەفەزڵى ئەوان ئەوە هاتۆتە بەرهەم.
لەشانس و بەختى ئەوان، ئەمسال َبۆ قسە كردن لەسەر بەشە بودجەى كوردستان و، پەسندكردنى بودجەى ساڵى 2013، لایەنەكوردیەكان سەرجەمیان بایكۆتى ئەو كۆبونەوەان كرد، بەخەیاڵى خۆشیان هاوپەیمانە عەرەبەكانیان، هەمان هەڵوێستیان دەبێت، ئەوانیش ناچنە هۆڵى پەرڵەمان دەنگ لەسەر پەسەندكردنى بودجەنادەن. لەبەر خاترى چاوى كاڵى كورد هاو هەڵوێست دەبن.بەڵام ئەنجامەكە وانەكەوتەوە، ئەمجارەش كورد بەشوو دراو، گورگان خواردبوو، شوفێنیزم و عەرەبەكان، ئەوانەى كە قەستە سەرى خوێنى یەكدین، بەدرێژایى هەزاران ساڵ ناكۆكى و خۆێن رشتن لەنێوانیان هەبووە، وەكو چەندین جارى دیكە ئەمجارەش كڵاو لەسەر كورد نرایەوە، شیعەى دوانزە ئیمام، ئەوەى گەورەترین بێ رێزى بە ئەهلى سوننە و ئیمامەكانى دەكات، ، لەهیچ خاڵێكدا یەكناگرنەوە و كۆك و تەبانین، بەڵام بۆدەمكوتكردن و بێ بەریكردنى كورد لە داواو خواستە رەواكانى دەبنە براو سوێند بەسەرى یەكتر دەخۆن. بەمەش گۆڵێكى جوان وزەریف و بێ هاوتایان لەكورد كرد.دوایش بەبیانوى نامەعقول و، دووقسەى خۆش وسەردانێك بۆلاى مەسعودبارزانى ئەوشتەیان دیزە بەدەرخۆنەكرد، ئاویان بەئاگردا كرد.
من وەكو خۆم، بەوهەموو بەرپرسە كوردەى كە لە بەغدان، لەسەرو هەموویانەوە، سەرۆك كۆمار یان بەدیلەكەى، دكتۆر رۆژ شاوەیس و، عارف تەیفور، ئەوجا سەرجەم وەزیرو نوێنەر و بەرپرسەكانى دیكە دەڵێم:باشترە بگەڕێنەوە كوردستان وبەقسەى مەسعود بارزانى بكەن، نەك لەبەر ئەوەى قسەكەى ئەو مەنتقیى و رەوایە، نەخێر، بەڵكو لەبەر ئەوەى جەنابتان لەوێ وحزورتان هەبێت یان نا!هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت، ، زۆربەى هاوكێشە سیاسیەكانیش لە غیاب و بێ ئاگایى ئێوەدا هاوسەنگە، تۆ بڕوانە ئەوان بێ هیچ گفتوگۆ و وتووێژێك بە پشكى 17%رازى بوون، هەروەها پارەى كۆمپانیا نەوتیەكانیان لەپار ساڵ زیاتر كرد، پارەو بودجەى مادەى 140یش بۆ دوو هێندە زیاد كرا. بۆیە بەڕێزان من وەكو خۆم سوپاستان دەكەم، كەهیچتان بۆنەكردوم، دڵنیاشم هیچیشم بۆناكەن.ئێوە هیچ كاتێك نوێنەر و دەمڕاستى ئێمە نەبوون، بونى ئێوە تەنها شكڵ و كارتۆنیە، ئەوپەڕى سست ولاواز بێ كردارو دەسەڵاتن. تكا دەكەم هەرچى زوترە بگەڕێنەوە بۆ كوردستان، چونكە ئێوە لەوێ هیچ سەنگ وقورسایى پایەیەكتان نیە، زۆرجارانیش بەهۆى هەندێك داواكارى شەخسى وتایبەتى خۆتان و، تەداخول كردنتان لەسەر كێشەكانى عێراق، رق و نەفرەتتان لێ دەكرێت، من دەزانم گەر بێدەنگ بن یان غائیب بن، زۆر زۆر لەبەرژەوندیمانە، رەنگبێت ئیمتیاز و پشك و داهاتى باشترمان بۆ مەیسەر بكەن.
نەچونى بەڕێزتان بۆ ناو هۆڵى پەرلەمانى وبێ ئاگایتان لە تەرخانكردنى بودجەى ئەم ساڵ، سەلمێنەرى ئەوەیە كە چ لەهۆڵى پەرلەمان بن یان لەدەرەوە بن، هەروەك یەكە.ئیدى بۆخۆتان لەماڵەو لەناو كەس و كارتاندا دابنیشن، خۆشتان مەخەنە ناو تەقینەو تیرۆرو ترس و لەرز، من دڵنیام بەساڵ ومانگیش تەواجود تان نەبێت، یەك دینار لە موچەكەتان كەم ناكرێتەوە، بەمفت و مۆڵى بۆتان دێتە بەردەرگا.گەر ئەوەبكەن ئەوكاتە ئێوە دەبنە نوێنەرى راستەقینەو خەمخۆرى ئێمە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە