کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاك نه‌وشیروان گه‌ر ده‌ته‌وێ دانووساندن له‌ گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بکه‌ی شه‌قام له‌ گه‌ڵ خۆت به‌ره‌

Sunday, 23/01/2011, 12:00


بیست ساڵ له‌ ناعه‌داله‌تی بیست ساڵ له‌هه‌بوون ونه‌بوونی که‌هره‌با بۆملله‌ت وبه‌رده‌وام بوونی بۆ لێپرسراوان ومردووکانیشیان.
بیست ساڵ له‌ دزینی سه‌روه‌ت وسامانی سه‌رخان ژێرخانی وڵات ودابه‌شکردنی له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ بیست ساڵ له‌ گوی نه‌گرتن له‌ ئاهو ناڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان..
بیست سال له‌ قوورخکردنی بازار له‌ لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌.
بیست ساڵ له‌ دابه‌شکردنی زه‌ویی وزاری هه‌رێم له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه وچۆك چه‌ماوه‌کانیان.‌
بیست ساڵ له‌ هێنانی ده‌رمان وخۆراکی ئکسپایه‌ر .
بیست ساڵ له‌ ملکه‌چی بۆ دووژمنان ودۆراندنی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌ یه‌کجاره‌کی وکووشتنی هیوای گه‌رانه‌وه‌یان ، له‌رێگای ئه‌م ساڵ نا ساڵێکی تر ، ئه‌م خوله‌ نا خوله‌کێکی تر.
بیست ساڵ له‌ جیاتی سزادانی جاش و خۆفرۆشان ، پاداشکردنیان وناوزه‌ندکردنیان به‌ کوری بارزانی بیست ساڵ له‌ دوورکه‌ووتنه‌وه‌ی مل قه‌ویه‌کان له‌ ملله‌ت .
بیست ساڵ خستنه‌ ژێر پێ یاسا له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌وده‌ست وپه‌یوه‌ندیه‌کانیان .
بیست ساڵ بۆله‌ناوبردنی ناوچه‌سه‌وزایه‌کان وکردنی به‌پرۆژه‌وڤیلا بۆ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ونۆکه‌ره‌کانیان.
بیست ساڵ له‌ قورخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێو حزب وحکومه‌تدا.
بیست ساڵ له‌ ته‌زویر ودزینی ده‌نگی خه‌ڵك به‌ئاشکرا .
بیست ساڵ له‌مانه‌ی باسم کردوه‌ وسه‌دانیتریش که‌ ماون باسبکرێن .
هه‌ڵبه‌ته‌ گه‌ر ده‌سه‌ڵات نیازی پاك وئاماده‌بوونی گۆڕانکاری تیا بێت که‌س ده‌ستی نه‌گرتووه‌ و تادێت‌ هه‌نگاوی خراپ وبریارو یاسا ی دیکتاتۆرانه‌ ده‌هاوێژیت وده‌رده‌کات وچاوه‌رێی چاوخشانه‌وه‌ به‌کرداره‌کانی لێ ناکرێت ، چونکه‌ تابینه‌قاقای نووقمی گه‌نده‌ڵی وخیانه‌ت بووه‌ وچاره‌سه‌روپاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌ دانیشتن و دانووساندن کۆتایی ناهێت ئه‌بێ چۆن له‌ وڵاتی مه‌سر که‌ حوکمی مردن به‌ سه‌ر تاوانبارێك ئه‌درێت به‌ کورتی دادوه‌ر ئه‌ڵێ (یحاڵ اوراق المتهم الى سماحه‌ المفتي) ئا به‌مشێوه‌یه‌ش ئه‌بێ ملله‌ت بریاری خۆی ده‌رکات بۆ تاونبارانی ده‌سه‌ڵات ودۆسێیه‌کانیان بنێرته‌ لا به‌رێز مامۆستای ئاینی بۆ ته‌لقین.
له‌کۆتایی به‌ کاك نه‌وشیروان ده‌ڵێم وه‌ك گۆڕان خوازێك ، ده‌سه‌ڵات جۆره‌ها جۆری چه‌کداری هه‌یه‌ ، به‌ناوی پێشمه‌رگه‌ ، پاراستن ، زانیاری ، دژه‌ تیرۆر ، زێره‌ڤانی ، هێزی تایبه‌ت ، پۆلیس ، ئاسایش وچه‌کداری حزب به‌ڵام تۆ ته‌نها شه‌قامت له‌ گه‌ڵه‌ و له‌ده‌ست دایه‌ گه‌ر نیازته‌ دانووساندن بکه‌ی ئه‌بێ شه‌قام له‌ گه‌ڵ خۆت به‌ری و خۆشت له‌ ئێمه‌ باشتر ده‌زانی مه‌به‌ست چیه‌ له‌ بردنی شه‌قام له‌ گه‌ڵ خۆت بۆ دانووساندن .......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە