کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستی دووەمی ناوی ئەو رۆژنامەنووسانەی بۆ 2تا3جار زەویان وەرگرتووە‏

Saturday, 27/03/2010, 12:00


سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هەمیشەیی رێكخراوێكی حزبی بووە بەدەر لەوەی رێكخراوێكی پیشەیی بوو بێت، كارەكانی رابردووی ئەو سەندیكایە نیشانی ئەوە دەدات كە لە كارەكانیدا سەربەخۆ نەبووە، بە تایبەتیش لە دابەشی كردنی زەوی بە سەر رۆژنامەنووسانی كوردستان، لە چەند رۆژی رابردوو لە رێگای ئەو سەندیكایەوە 189رۆژنامەنووسی دیكەش زەویان بەسەر دابەش كرا، لە رێگەی سایتی كوردستان پۆستی تێكۆشەرەوە ناوی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی سەربە دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتی ئاشكرا كرا كە بۆ دووەم و سێیەم جاریان زەویان وەرگرتووە، لەسەرووی هەمووشیانەوە نازم دڵبەندی كۆنە بەعسی، لەم بەشەدا ناوی ژمارەیەك رۆژنامەنووسی دیكە كە ناویان لە لیستی 189رۆژنامەنووسەكە دایە بڵاو دەكەینەوەكە پێشتر زەویان وەرگرتووە.
1-رێبوار محەمەد خوشكەزای عەبدولرەزاق عەلی و بەرهەم عەلی و عەبدولوەهاب عەلی ی كوتلەی سەگۆ قادری بەرپرسی راگەیاندنی پارتیە، ئەو رێبوار محەمەدە پێشتر لە رۆژنامەی خەبات و كوردستان تی ڤی و گۆڤاری روناهی لە سەر سلێمانچێتی دەركراوە، ئێستاش لە ژێر چەتری بدران ئەحمەد حەبیب لە ئاژانسی(ئاكانیوز) كار دەكات پاش ئەوەی لە هەموو دەزگاكان دەركراوە، ناوبراو پێشتر بۆ دوو جار زەوی وەرگرتووەـ ئێستا لە زەوی یەكەمی كە كەوتۆتە گەڕەكی رۆژنامەنووسان كردۆتە خانوو و نیشتەجێیە، بە برادەرانی خۆشی راگەیاندووە كاك بدران ئەحمەد حەبیب بەڵێنی پێداوە بە ئیستسنا بۆی وەربگرێت.
2-هاوار مورتكەیی بەرپرسی لاپەرەیە لە رۆژنامەی خەبات ناوبراو یەكێكە لەوانەی بە رۆژنامەنووسی ماستاوچی ناسراوە، ئێستا كارتەكەی وەرگرتووە، بە هەر شێوەیەك بوو بێت كار دەكات بۆ وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییە چونكە ناوبراو بۆ دوو جار لە وەرگرتنی زەوی سوود مەند بووە، جارێكیان لەگەل كۆمەلێك رۆژنامەنووسی250دووجار زەوی وەرگرتووە، لە ناحیەی دارەتووش 200مەتر زەوی لە حكومەت داگیر كردووەو ئێستا كردویەتیە خانوو، چەندین جار بڕیار بووە خانووەكەیان بروخێندرێت بەڵام بە هۆی ناسیاوی لەگەل بەڕێوەبەری ناحیەكان لەماوەی 10ساڵی رابردوو كە بە هۆی ئەوەی كاروچالاكیەكانی لە دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی بڵاودەكردەوە چاو پۆشیان لێكردووە.
3-كارزان حەیدەر عەبدوڵڕەحمان برازای شێرزاد عەبدوڵڕەحمانی رۆژنامەنووسی كۆنە بەعسیە، ئەو بنەماڵەیە تا سەر ئیسقان بەعسی بوونە، شێرزاد عەبدوڵڕەحمان خۆی و كوڕێك و ژن و چوار كچی، هەروەها حەیدەری برای خۆی و ژن و سێ كچ و چوار كوڕی كە یەكێكیان ئەفسەرە لای زەعیم عەلی بۆ دوو جار زەویان وەرگرتووە، ئەو كارزانە یەكێكە لە رۆژنامەنووسە فاشیلەكان و تا ئێستا سێ جار زەوی بە ئیستسنا وەرگرتووە، داواشی لە نەژاد عەزیز سورمێی سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات كردووە بەڵكو كارێكی وای بۆ بكات تا بە شێوەیەكی ئیستسنا ئەو زەویەش وەربگرێت چونكە ئێستا كارزان بەرپرسی لاپەرەیە لە رۆژنامەی خەبات.
4-كەنعان بهادین كارمەندی رۆژنامەی خەباتە، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، ئەو كەنعان بهادینە پەروەردەكراوی دەستی شێرزاد عەبدوڵڕەحمانی كۆنە بەعسیە، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە وەزارەتی شارەوانی مانگە بە هاوبەشی لەگەل شێرزاد عەبدوڵڕەحمان بڕی3ملیۆن دیناریان دەدزی بە ناوی دەركردنی گۆڤاری شارەوانی، دوای دەركردنی بارزان موحسین دزەیی لە پۆستی وەزیری شارەوانی و نازەنین محەمەد وەسو كرایە وەزیر، ناوبراو شێرزاد عەبدوڵڕەحمانی لە پۆستی سەرنووسەری گۆڤارەكە و كەنعان بهادینی دەركرد، دواتر كەنعان بە ماستاوچێتی بووە بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی گەشتوگوزار، ئێستا بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، ئەو كەنعان بهادینە ئیستقلالی شوێنەكەی دەكرد لە رۆژنامەی خەبات و دەیان مقابلەی لەگەل وەزیری ئەوكاتی شارەوانی دەكرد توانی شوێنی زەوییەكە لە شوێنێكی خراپ بۆ شوێنێكی باش بگۆرێ و لەو ئالوگۆرە نا یاساییە كەنعان بهادین بڕی10دەفتەر دۆلاری پێ بڕاوە، كاتی خۆشی بوختانێكی بە سدقی زراری سەرۆكی شارەوانی هەولێر كردبوو، بۆیە ماوەی پێنج ساڵە كنعان بهادین بۆی نییە بچێتە فەرمانگەی شارەوانی هەولێرو ئامر قەبزی یاسایی لەسەرە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.
5-ئاكۆ محەمەد سەرنووسەری رۆژنامەی رووداو یەكێكی دیكەیە لەو رۆژنامەنووسانەی ناوی لە لیستی 189رۆژنامەنووسەكە هەیە، ناوبراو بە وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییە ئەمە بۆ چوارەم جارە زەوی وەردەگرێت، ئاكۆ محەمەد ئیدیعای ئەوە دەكات گوایە رۆژنامەنووسێكی پرۆفیشناڵە و دژی گوندەڵی جەنگاوەو دەجەنگێت، كەچی خۆی یەكێكە لە كەسە هەر گەندەڵەكانی ئەو وڵاتە ناوبراو بۆ چوارەم جارە زەوی وەر دەگرێت، هەر كاتێك ژمارەی زەوییەكەی وەرگرت ئیسغڵالی پیشەیی رۆژنامەنووسی خۆی دەكات و لە ئەنجومەنی وەزیران بە شێوەی ئیستسنا زەوییە كە وەردەگرێت.
6- هاوار ئەحمەد پێشتر لە رۆژنامەی خەبات كاری كردووەو ئێستاش لە دەزگای موكریانی كار دەكات، هاوكات سەرنووسەری گۆڤاری هەڵبوونە، ناوبراو بە هۆی نەشارەزابوونی لە كاری رۆژنامەنووسیی لە رۆژنامەی خەبات دەركراوە، كەچی بە هۆی ئەوەی ناسیاوی سەرۆ قادری بەرپرسی راگەیاندنی پارتیە كرایە سەرنووسەری گۆڤاری هەڵبوون، ئەو هاوار ئەحمەدە كە ئێستا خۆی بە هاوار ئەحمەد هەڵەبجەیی دەناسێت پێشتر لەوەرگرتنی زەوی لە باشترین شوێنی هەولێر سوودمەند بووە، كاتێك سەرۆ قادر بە كتابێكی تایبەت لە باشترین شوێن زەوی وەرگرتووە، بە قسەی هاوار نا هەلەبجەییەوە بەڵێنی لە سەرۆ قادر وەرگرتووە بە هەر شێوەیەكی بوو بێت زەوییەكەی بۆ وەربگرێت، سەیر كەن بازاڕەكە چەند گەرم و خۆشە پیاوێك لە گۆڤارەكەی خۆی گوایە لە دژی گەندەڵی بەرپرسانی كوردستان دەجەنگێت كەچی خۆی گەندەڵە، كێ هەیە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە.
تێبینی: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو لیستی سێیەمی ناوی ئەو رۆژنامەنووسانەتان بۆ ئاشكرا دەكەین كە پێشتر زەویان وەرگرتووە، كەچی ئەم جارەش زەویان بۆ دەرچووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە