کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیمانه‌یه‌ک له‌ گه‌ل هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح

Monday, 15/06/2009, 12:00


هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح؛ به‌ داخه‌وه‌.ئه‌وکارانه‌ی کاك هه‌ڵکه‌وت زاهیرده‌ی کات. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هونه‌ری گۆرانی وموسیکی کوردی ناکات.وه‌ سه‌ر جه‌م ئه‌و ئاوازانه ی که‌دای ناونن به‌ڕاستی زۆر به‌ رونیوئاشکرای مۆر کی هونه‌ری عه‌ره‌بی پێوه‌ دیاره.‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ هونه‌رو گۆرانی کوردی وه‌ نیه‌.
ئاماده‌ کردنی دیمانه:‌ بیلال سه‌نگه‌سه‌ری،بەڕێوە بەری سایتی چنار دۆت نێت

[email protected]
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری: سه‌ره‌تا وه‌ك مه‌ڵپه‌ری چنار نێت زۆر سوپاسیت ده‌که ین که‌له‌ گه‌ڵ مامۆستای به‌ڕێز هه‌ڵبه‌ست سه لاح بدوێین. سه‌ره‌تا ده‌توانین بپرسین هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح که‌ی ده‌ستی به‌ کاری هونه‌ری کرد وه‌ یه‌که‌م کاری چیبوه‌‌؟؟

هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح. سه‌ره‌ تا زۆر زۆر سوپاس تان ده‌که‌م هیوای سه‌ر که‌و تین تان بۆ ده‌خوازم.وه‌هیوادارم هه‌ر سه‌ر که‌و تو بن بۆخزمه‌ت کردن به‌ هونه‌ری کوردی. وه‌بۆ خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندان. وه‌له‌ ڕاستیدا مه‌ڵپه‌ره‌ که‌ی ئێوه‌ش خزمه‌ تێکی گه‌و ره‌ ده‌گه‌یه‌نێ. که‌ ده‌ بته‌ پردێك له‌ نێوان هونه‌ر مه‌ندان و هونه‌ر دۆستانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و ناوه وه‌یی کوردستان .ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌ساڵی (1980)له‌شاری ڕانیه‌ له‌ دایك بوم. وه‌ له‌ خانه‌ واده‌یه‌ کی هونه‌ری پروه‌رده‌ بوم. وه‌ باو کی به‌ ڕێزم که‌ کاتی خۆی گۆرانی بێژ بوه‌و وه‌ موسیك ژه‌نیش بوه‌. وای کردووه‌ که‌ که‌شێکی هونه‌ری له‌ ماڵه‌وه‌ بڕه‌خسێنێت. ئه‌وه‌ هۆ کارێك بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ هه‌ر له‌ منداڵی وه‌ جۆش بکرێین به‌ گۆرانی و موسیکی کوردی ، وه‌ ئه‌وهونه‌ره‌ مان خۆش بوێت وه‌هه‌وڵ بده‌ین، وه‌ دوا ترله‌ قۆ ناخی ناوه‌ ندی ده‌توانم بڵێم به‌ شداریم کرد له‌ یه‌ك دوخوڵی فێربونی موسیکی،وه‌ك سه‌ره‌ تایه‌ك وه‌ پاشان له‌ ساڵی (1995)له‌ شاری هه‌و لێر بوم به‌ قوتابی،له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌ کان.وه‌ هه‌ر پێنج ساڵی په‌یمانگام به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ته‌واوکرد. له‌سه‌ر ئاستی په‌یمانگا وه‌ دواترله‌ هه‌مان په‌یمانگا بوم به ‌مامۆستابه‌ خۆشعاڵیه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم چه‌ندین ساڵه‌ مامۆستام له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌ کانی هه‌ولێر،وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی پێم کرابێ توانیومه‌ خزمه‌تم به‌ گۆرانیو موسیك و هونه‌ره‌ که‌م کردووه‌، وه‌ چه‌ندان قوتابیم پێگه‌ یاندووه‌.وه‌هه‌روه‌ها پار ساڵ ساڵی (2008) بروا نامه‌ی به‌ کاریۆلۆرس یشم به‌ده‌ست هێنا له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌ کۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌ کان به‌شی موسیك له‌ شاری هه‌و لێر.‌ ده‌توانم بڵێم ئێستا سه‌ر په‌رشتیاری گرو پێکی موسیکیم که‌ هه‌ر هه‌ مویان گه‌نجن.وه‌ گه‌نجی به‌توانان که‌ به‌ ناوی گروپی موسیکی -کورد- وه‌ چه‌ندین کارمان کردووه‌ له‌ که‌ ناڵه‌ ئاسمانیه‌ کان.وه‌ بۆ هونه‌رمه‌ندانی ناوه وه ‌‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.وه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی تری هونه‌ری هه‌یه‌ بتوانین خزمه‌ت بکه‌ین..7

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری. به‌ بۆچونی مامۆستا هه‌ڵبه‌ست هونه‌ری کوردی ئه‌م ڕۆ له‌چ ئاستێك دایه‌؟؟



هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح؛ له‌ ڕاستی دا خۆش به‌ختانه‌ ئینسان چه‌ندین هونه‌ر مه‌ندی به‌توانای کورد ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات چی ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌توانم بڵێم کاری زۆر باشیان کردووه.‌وه‌ کاری زانستیانه‌و‌ ‌پرۆفیشناڵ کراوه‌. ده‌توانین بڵێین هونه‌ری کوردی بونه‌ته‌ هۆ کارێك که‌ موسیك نزیك بێته‌وه‌ له‌ ئاستی موسیکی گه‌لان. ئه‌و پێش که‌و تنه‌ به‌رچاوه‌ی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌.له‌هه‌ مان کاتدا به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی نه‌ بونی سانسۆڕێك له‌ که‌ناڵه‌کان و ‌میدیاکان.پڕشوو بڵاویه‌کی زۆر په‌یدا بوه‌. که‌ زۆر که‌س گۆرانی ده‌ڵێت یان موسیك ده‌ژه‌نێت یان کارێکی هونه‌ری پێش که‌ش ده‌کات.نا چێته‌ قاڵبی هونه‌ری کوردیه‌وه، وه‌كو شێوانه ئه‌وهونه‌ره بۆ هونه‌ری کوردی.

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری: ده‌توانین بڵێین مامۆستا هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح چۆن ده‌روانێته کاره‌ کانی.هه‌ڵکه‌وت زاهیرکه‌ له‌ میدیاکان و سایته‌ کان و ڕۆژنامه‌کان که‌سانێكی زۆربگره‌ له‌نوسه‌ران وهونه‌رمه‌ندان وکه‌سانی تریش. چه‌ندان جار بابه‌تو ره‌خنه‌ له‌ کاره‌ کانی گیراوه. هه ڵبه‌س سه‌لاح بۆچونی چیه‌ بۆ کاره‌ کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر؟؟‌
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح؛ له‌ ڕاستی دا من چه‌ندین جار ئه‌و شته‌م دوباره‌ کردۆته‌وه.‌وه‌ له‌میدیا کانیش وتومه‌ به‌ داخه‌وه‌.ئه‌وکارانه‌ی کاك هه‌ڵکه‌وت زاهیرده‌ی کات. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هونه‌ری گۆرانی وموسیکی کوردی ناکات.وه‌ سه‌ر جه‌م ئه‌و ئاوازانه ی که‌دای ناونن به‌ڕاستی زۆر به‌ رونیوئاشکرای مۆر کی هونه‌ری عه‌ره‌بی پێوه‌ دیاره.‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ هونه‌رو گۆرانی کوردی وه‌ نیه‌. به‌ داخه‌وه‌ بۆ یه‌ ده‌توانم بڵیم ئه‌وه‌ هۆ کارێکی هه‌ره‌ زه‌قه‌. بۆ هێنانی مۆرکی هونه‌ری عه‌ره‌بی بۆ ناوهونه‌رو گۆرانی کوردی. وه‌ پێم وایه‌ خه‌ڵکێکی زۆروه‌ هونه‌ر دوستانیش ئه‌وه‌ باش ده‌ زانن. له‌ ڕێگه‌ی گوێگرتنه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بیست نووده‌بینن به‌ داخه‌وه‌ به‌راستی جێگه‌ی داخه‌،

بیلال سه‌نگه‌سه‌ری؛ ده‌ست له‌ کار کشانه‌وه‌ی هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح له‌ ستۆدیۆی ئه‌ستێره‌کان له‌ که‌ناڵی زاگرۆز هۆکاری چیبوو؟؟

هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح؛ زۆرجارباسم کردوه‌ وه‌ئاماژه‌م پێکردوه‌ هۆکاریش ئه‌وه‌ بوکه‌ له‌به‌ر نامه‌ که‌دا که‌سانی زۆر به‌ تواناوخاوه‌ن به‌هره‌ هه‌بون به‌ڵام له‌ کاتێكدا که‌ بینیم کاك هه‌ڵکه‌و بڕیارێکی نا

عادلانه یدا.‌ زۆر به‌ تاك ڕه‌وانه‌ ویستی که‌سێك بكات به‌ یه‌که‌م که‌ شیاوی ئه‌وه‌ نه‌بو ببێت به‌یه‌که‌م.منیش وه‌ك هه‌ڵوێستێکی هونه‌ریمدا به‌رام به‌رئه‌و گه‌نجانه‌. که‌به‌هره‌ مه‌ندی زۆر باشیتێدا بوبڕیارمدا ده‌ست له‌وبه‌رنامه‌یه‌ بكێشمه‌وه‌. به‌ بروای من ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆخزمه‌تکردنی گه‌نجه‌. وه‌ بۆخزمه‌تکردنی هونه‌ره‌ که‌یه‌ تی.نه‌وه‌ك بۆخزمه‌تی میلاکی تاكه‌ که‌سێكه‌،
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری:که‌سێك له‌پشت هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح هه‌یه‌ بۆهاوکاری؟؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح:له‌ڕاستیدا ده‌توانم بڵێم باوکودایکی خۆشه‌ ویستم. وه‌ ماڵه‌وه‌م هاوڕێکانم.وه‌زۆرخه‌ڵکی خۆشه‌ ویستکه.‌برده‌ وام له‌ شوێنه‌ گشتیه‌ کانوله‌سه‌رکارکردن ده‌ست خۆشی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ بۆمن به‌ڕاستی گه‌وره‌ترین.هاندانوهاوکاریه‌.که‌واده‌که‌ن که‌ من هه‌ میشه‌ کاری جوانتروخزمه‌تی زیاتری هونه‌روگۆرانی کوردی به‌که‌م.

بیلاڵ سه‌نگه‌سه‌ری؛هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ ویست هه‌ردی سه‌ڵاح چی به‌ هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح به‌خشیوه‌ووه‌ چیلێ سه‌ندوه‌؟؟


هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح؛هه‌ردی به‌ده‌رله‌وه‌ی که‌وه‌ك برا وه‌سفی بکه‌م وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك باسیبکه‌م.یه‌کێکه‌ له‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌ خزمه‌تێکی جوانی کردوه‌ به‌ موسیكوهونه‌ری گۆرانی کوردی.وه‌به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ پێشه‌وه‌ چونی هونه‌ره‌که‌ی هه‌م له‌ ڕوی ئاوازدانان.هه‌م له‌ روی موسیك ووه‌ کاری هۆنراوه‌ نوسین ده‌کات.که‌ ده‌توانم بڵیم هه‌ردی ستایلێکی تایه‌به‌تی هه‌یه.ئه‌وه‌ی پێبه‌خشیوم که‌ بڵێم هه‌ردی برای منه‌وبه‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ کاری جوانترو پێشه‌وه‌ بردنی هونه‌روگۆرانی کوردی.هیچی لێنه‌سه‌ندوم ته‌نها وه‌ك دوهاوڕێ. وه‌ك دوو برا هه‌میشه کاره‌کانی یه‌که‌ترهه‌ڵده‌سه‌نگێنین وپرس به‌یه‌كترده‌که‌ین.وپاڵپشتی یه‌کترین له‌ کاره‌ هونه‌ریه‌ کان.
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری. وه‌ك له‌ میدیاو رۆژنامه‌کان ده‌ بینرێت هونه‌ر مه‌ندێکی زۆر په‌یدابوه‌ ده‌کرێت که‌سێك گۆرانی وت بڵێین هونه‌ر مه‌نده‌؟ له‌ کاتێكدا که‌س سیدیه‌که‌ی ناکڕێت که‌ ‌لێشی ده‌ پرسی هۆ کاره‌که‌ی ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ کۆپی؟؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح. له‌ راستیدا کۆپی کردن نه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌ك به‌داخه‌ وه‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانیش هه‌یه.ئه‌وه‌ به‌هۆکاری سه‌ره‌ کی دانان درێت چونکه‌ هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه که‌ ده‌نگی خۆشه خه‌ڵکیش گوێڕاگری گۆرانیه‌ کانیانن ووه‌سیدیه‌ کانیان به‌ نوسخه‌ی ئۆرجیناڵ ده‌کڕێت.به‌ڵام زۆرکه‌س هه‌یه‌که‌ شیاوی گۆرانی وتن نیه یاخود.ئه‌وبه‌هره‌ی تێدانیه وه‌ك ئیشاره‌م پێداچاودێریه‌کی هونه‌ری نیه‌بۆ یه‌ هه‌مو که‌سێك له‌وبواره‌ داکارده‌ کات، به‌ ڕه‌ی ئێمه‌وڕا‌ی خه‌ڵکێکی زۆرهه‌ڵسه ن گاند نێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئایا کێ هونه‌رمه‌نده‌وکێ هونه‌رمه‌ند نیه.
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری:وه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌ ده‌ بیسترێت له‌ میدیا کان گله‌ی ده‌که‌ن که‌ حکومه‌ت هاوکاری هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌یه‌ نه‌ك ناوه‌ی کوردستان ئایاجیاوازی هه‌یه‌؟؟؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح:له‌ڕاستیداپێم وایه‌حکومه‌تی هه‌رێم که‌م تا زۆرهاوکاره‌.بۆهونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ ناوه‌.توانیویه‌تی خزمه‌تی باش وپاڵپشتی باش بێت بۆهه‌ردولابه‌س ڕه‌نگه‌ چۆنیه‌ تی ئه‌وخزمه‌ته‌ گۆڕابێت که‌ من ئاگادارنیم به‌ڵام که‌م تا زۆرپاڵپشتی کراونن.له‌وانه‌یه‌ چه‌ند که‌سانێك هه‌بین له‌ وه‌زاره‌ت یان له‌ شوێ نێك کاربکه‌ن ببینه ڕێگرله ‌وپاڵ پشتیه.ئه‌گه‌رناحکومه‌ت هاوکاربوه‌ کاری باشی کردوه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشتی هونه‌روهونه‌رمه‌ندان بوه
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری :چی به‌وکه‌سانه‌ ده‌ڵێی که‌ بێپرسکردن به‌ خاوه‌ن ئاوازدانه‌رئاوازه‌ که‌ده‌ڵێته‌و وه‌ده‌ی کات به‌ موڵکی خۆی ؟؟

هه‌ڵبه‌ست سلاح:من به‌ کارێکی باشی نازانم له‌کاتێكدابه‌باشی ده‌زانم که‌ که‌سه‌که‌ سه‌رسامی هه‌بێت به‌ ئاوازی هونه‌رمه‌ندێك ده‌کرێ ڕه‌ زامه‌ندی لێوه‌ر گرێ. وه‌ یان ئاما ژه‌ به‌ناوی هونه‌رمه‌نده‌ که‌ یان ئاوازدانه‌ره‌ که‌ بکرێ وه‌ به‌ شێوازێکی جوانتربیڵێته‌وه‌ من ده‌ست خۆشی لێده‌که‌م.وه که‌ هونه‌رمه‌نده‌که‌ یان خاوه ن ئاوازه‌که‌ له‌ ژیان نه‌مابێت ده‌ توانین ئاماژه‌ به‌ناوی ئه‌وکه‌سه‌ بدرێت وه‌ به‌ شێوه‌ یه‌کی جوان تربیڵیته‌وه و وه‌ له‌ ڕاستیداهیچ پێویست ناکات ئه‌وکاره‌ بکات.به‌ڕاستی مافی هونه‌رمه‌ند له‌ هه‌مووڵاتاندا پارێزراوه به‌ داخه‌وه له‌ وڵاتی ئێمه‌ تاکو ئێستا په‌یره‌ونه‌کراوه.
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری:دواکارو پڕۆژه‌ی مامۆستا هه‌ڵبه‌ست چیه‌؟؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح:دوا کاروپڕۆژه‌ی من دانانی چه‌ندان ئاوازه‌ بۆ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندوگه‌نجانه‌ که‌داوایان لێکردوم.بۆ ئاوازو هۆنراوه‌ یه‌کێك له و‌هونه‌رمه‌ندانه‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ ئه‌یوب علی داوای ئاوازوهۆنراوه‌ یه‌ك که‌ خۆی داوای لێکردوم.وه‌هه‌ژارکه‌ له‌ به‌رنامه‌ی کورد ستاردووی پاریه‌که‌م بوو کارێکم بۆکردوه‌ ئاوازودابه‌شکردنی خۆمه‌ که‌ به‌م زوانه‌ کاری کلیپی بۆده‌ کات.وه‌ چه‌ندان کاری تریش که‌ ناتوانم ئاما ژه‌ به‌ هه‌مویان بکه‌م وه‌ سه‌رپه‌رشتی کردنی گروپی موسیکی(کورد)که‌ له‌ ستۆدیۆکان وتی ڤی یه‌ کان کاری جۆراوجۆرده‌که‌ین که‌ ئه‌م گروپه‌پێك هاتوه‌ له چه‌ندگه‌نجێکی خاوه‌ن تواناوبه‌هره‌ دارین.وه‌بۆیه‌که‌مین جاره‌ وه‌ك بیرۆکه‌و پێش که‌ش کردنی به‌رنامه‌یه‌کی هونه‌ری وزانستی بۆفێربونی موسیك له‌ که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان تی ڤی له‌م ماوه‌ یه‌ سه‌ر قاڵی ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌م به‌ شێوازێکی زۆرزانستی که‌ هه‌فته‌ی شه‌وێك به‌رنامه‌یه‌ك پێش که‌ش ده‌که‌م بۆهه‌موئه‌وخۆشه‌ ویستانه‌ی ده‌ یانه‌وێت فێری تیۆری موسیکی کوردی بن له‌ ماڵه‌ کانی خۆیان.له‌ ئاماده‌ کردنوپێش که‌ش کردنی خۆمه‌.ده‌توانم بڵێم ده‌ بێته‌ یه‌کێك له‌وبه‌رنامانه‌ی هه‌م له‌ڕوی زانستی وپه‌روه‌رده‌یوه‌خزمه‌ تێکی باش ده‌ گه‌یه‌نێت له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بێته‌خێرخوازبۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌حه‌زیان له‌ موسیکه به‌رنامه‌ که‌به‌ ناوی (ده‌روازه‌ی موسیك)سه‌رقاڵی ئاما ده‌ کردنی ئه‌وبه‌رنامه‌م له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیك دا ده‌ست به‌کارده‌کات.
بیلال سه‌نگه‌سه‌ری:ئه‌گه‌ربێینه‌ سه‌رژیانی تایبه‌تی مامۆستائایا ته‌نهاکاری موسیك ده‌ کات له‌ ژیانی یان کاری تریش هه‌یه‌؟؟


هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح:کاری من ته‌نهامامۆستایه‌ تیه‌له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کان له‌ هه‌ولێروه‌ك پیشه‌ی خۆم،دوای ئه‌وکاته‌ ش له‌ ستۆدیۆ کان یاخود له‌ تی ڤی یه‌ کان چه‌ندان کارئه‌نجام ده‌ ده‌م هیچ کارێکی تری تایبه‌تی نیه‌.جگه‌له‌کاری هونه‌ری له‌ژیانمداده‌توانم بڵێم هه‌مو ژیانی شه‌وانه‌وڕۆژانه‌م له‌ ناوکاری هونه‌ری وگۆرانی کوردی دایه‌.
.بیلال سه‌نگه‌سه‌ری:مامۆستاهه‌ڵبه‌ست ئاشقه‌؟؟
: هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح:ئه‌گه‌رئه‌شق نه‌بێت ژیانیش نابێت ئه‌گه‌رئه‌شق نه‌بێت ئینسان ناتوانێت به‌ جوانی بیرکاته‌وه ناتوانێت هه‌نگاوی باش بنێ له‌ ژیان بۆیه‌ ده‌ڵێم به‌ ڵێ منیش ئاشقم. به‌ڵام شه‌رت نیه‌ بۆکه‌سێك به‌ڵکو ئاشقم له‌ ناخی خۆمدا وه‌ خه‌ یاڵێکی جوان هه‌یه‌ بۆمن له‌ ناخی خۆمدا له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌ره‌ ده‌ده‌م به‌کاره‌ هونه‌ریه‌کانم.


بیلال سه‌نگه‌سه‌ری:له‌ کۆتایدا وێڕای ڕێزوخۆشه‌ویستیمان بۆجه‌نابیت هیچ مان نه‌ماوه‌ ته‌نها ڕێزوخۆشه‌ویستی. دواوته‌ی مامۆستا بۆ سایتی هونه‌ری چنارنێت؟؟

هه‌ڵبه‌ست سه‌لاح:له‌ ناخی دڵمه‌ وه‌ سوپاستان ده‌ که‌م ڕێزو خۆشه‌ ویستیم بۆ تان وه‌ سوپاسی جه‌نابت ده‌که‌م به‌راستی ده‌ستی ماندو بونیت ده‌ گوشم به‌ڕاستی ماندو بویت هیوا دارم ئه‌م سایته‌ خۆشه‌ ویسته هه‌میشه‌ له‌ به‌ره‌وپێش چون وخزمه‌ت کردن دابێت وه‌ ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانیش هه‌رکارێك به‌ ئێمه‌ بکرێت بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست‌ له‌ خزمه‌ت داده‌بین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە