HPG ئامارى شه‌ڕوپێکدادانى مانگى ئابى له‌شه‌نگال راگه‌یاند
Sunday, 07/09/2014, 12:00
2636 بینراوە
فه‌رماندارى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(HPG)ى شه‌نگال ئامارى شه‌ڕ و پێکدادانى مانگى ئابى هێزه‌کانى HPG-YJA-STAR-یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال له‌دژى گروپه چه‌ته‌کانى داعش راگه‌یاند. به پێى لێدوانه‌که (17) چالاکى و شه‌ڕ و پێکدادان روویداوه و له ئه‌نجامدا (112) ئه‌ندامى چه‌ته‌کان که دوویان ئه‌میرن کوژراون و (19) ى دیکه‌ش بریندار بوون. له شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا هه‌روه‌ها دوو شه‌ڕڤانى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستداوه .
فه‌رماندارى HPG ى شه‌نگال له لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت:'' وه‌کو هێزه‌کانى HPG-YJA-STAR-یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال له دژى هێرشه‌کانى گروپه چه‌ته‌کانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلادى شام(داعش) بۆسه‌ر هه‌رێمى شه‌نگال و گه‌لى ئیزیدیمان تێکۆشانێکى مه‌زنمان پێش خست. گه‌له‌که‌مان له کۆمه‌ڵکوژییه‌کان رزگار کران، گه‌لێک هێرشى چه‌ته‌کان پوچه‌ڵ کرانه‌وه و به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له دژى گروپه چه‌ته‌کانى داعش که ویستویانه پێشره‌وى بکه‌ن به تێکۆشانێکى گه‌ریلاکان گورزى کوشنده‌یان به‌رکه‌وتووه'' .
دوو ئه‌میریش له ناویاندا(112) چه‌ته‌ى داعش کوژراون و (19) چه‌ته‌ش بریندار بوون
له درێژه‌ى لێدوانه‌که‌دا ئامارى شه‌ڕ و پێکدادان و چالاکییه‌کانى مانگى ئاب راگه‌یه‌ندراوه. به پێى لێدوانه‌که (17) چالاکى و شه‌ڕ و پێکدادان روویداوه و له ئه‌نجامدا (112) ئه‌ندامى چه‌ته‌کان کوژراون که دوویان ئه‌میرن و (19) ى دیکه‌ش بریندار بوون.
(28) ئۆتۆمبیلى چه‌ته‌کان تێکشکێندراون
له چالاکییه‌کاندا هه‌روه‌ها سێ ئۆتۆمبێلى هه‌ڵگرى دۆشکا و ئۆتۆمبیلێکى هه‌ڵگرى هاوه‌ن به گشتى (18) ئۆتۆمبیل تێکشکێندراون و (10)ى دیکه‌ش گورزیان لێدراوه.
ئه‌و که‌ره‌سه‌ته سه‌ربازیانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
ئۆتۆمبێلێکى هامه‌ر، پێنج کلاشینکۆف، (9) مه‌خزه‌نى پڕ له فیشه‌ک، دوو چه‌کى (G-3)، ده‌مانچه‌یه‌ک، سێ مه‌خزه‌نى چه‌کى M-16 و موبابیلێک .
دوو شه‌ڕڤانى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال گیانیان له‌ده‌ستدا
له لێدوانه‌که‌دا ئه‌وه‌شخراته‌روو که له چالاکى و شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا (2) شه‌ڕڤانى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال(YBŞ) گیانیان له ده‌ستداوه .
ناسنامه‌ى ئه‌و دوو شه‌ڕڤانه‌ى یه‌کینه‌کانى به‌رخۆدانى شه‌نگال به‌مجۆره راگه‌یه‌ندراوه:
1- سۆلا یه‌زدین براهیم بشار: له گوندى سۆلاک گیانى له‌ده‌ستدا .
2- شه‌مۆ ره‌شۆ عه‌لی: له گوندى جودالێ گیانى له‌ده‌ستدا .