کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایه‌ به‌رده‌وام ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌ره‌‌وه‌ بۆ خوێندنی هه‌واڵی تازه‌ی ئه‌مڕۆ، که‌ به‌ دوای یه‌کدا دایانده‌به‌زینین

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


هه‌والێک له‌ هه‌ولێره‌وه‌..
ئەمرۆ23/2/2011 لەهەولیر و دەوروبەری و شارەكانیتر بەریوەبەری قوتابخانەكان  كە كادیری حیزبن كۆبونەوەیان بەمامۆستایان كردووە و پییانیان راگەیاندووە كە قوتابیان بەنیازی خۆنیشاندانن ئەبیت ئیوەی مامۆستا برۆن بەقوتابیەكان رابگەیەنن كەكاری وەها نەكەن و ساردیان بكەنەوە لە بەشداری كردنیان لەو خۆنیشاندانە وا پیدەچیت دەستەلات هیچی بەدەستەوە نەمابێو ئەترسیت لەهەولیریش بەرە لەژیر پیی دەربهینریت و لەسەر سەر بەزەویدا بدریت؟.
 
كۆمار كۆمار
--------------------------------------------------------

هۆڵه‌ندا؛ بۆپشتیوانی له‌داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی راپه‌ڕیو، ره‌وه‌ندی کوردی خۆپیشاندانێکی‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا سازكرد
 
 بۆ ئیدانه‌كردنی‌ ته‌قه‌كردن و برینداركردن و كوشتی‌ خۆپیشانده‌ران له‌ سلێمانی‌، ئه‌مڕۆ 23-02-2011 سه‌عات 13.00ی دوانیوه‌ڕۆ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ شاری‌ ده‌نهاغ خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا سازكرد.
 ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا چه‌ندین دروشمیان دژ به‌توندوتیژی‌ وته‌وه‌، هاوكات ئیدانه‌ی‌ ته‌قه‌كردنیان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی‌ پارتییه‌وه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كرد.  دواتر چه‌ندین که‌سایه‌تی و گروپی جیاجیا په‌یامیان خوێنده‌وه‌و له‌ هه‌موو په‌یامه‌که‌ندا پشتیوانی له‌داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستانکرد و هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیه‌کان ڕاگه‌یاند، دوای زیاتر له‌ 3 کاتژمێر خۆپیشاندان به‌ پێداگری له‌سه‌رداخوازیه‌کانی خۆپیشانده‌ران و ته‌ئکید کردن له‌وه‌ی که‌ تا داخوازیه‌کان نه‌یه‌نه‌ دی ئه‌مانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
 شایه‌نی‌ باسه‌ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ هۆڵه‌ندا (كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ هۆڵه‌ندا) پێكهێناوه‌، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م چالاكییان بو.
   هاوکات خۆپیشانده‌ران له‌ رێگه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه‌ یاداشتێکیان ئاڕاسته‌ی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا
 کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ خۆپیشانده‌رانی کوردستان
 23/2/2011
------------------------------------------------------
لێدوانى رۆژنامەوانى  ...بۆ دەزگاكانى راگەیاندن

 "هەرچەندە سەرۆكى پەرلەمان داواى لە وەزارەتى ناوخۆ كرد نەگواسترێنەوە"
 ئەندامێكى لیژنەى ناوخۆ: سوتێنەرانى كەناڵى NRT لە نەخۆشخانەى ئیمرجنسى گواستراونەتەوە شوێنێكى نادیار
  دواى ئەوەى حەوت ئەندامى لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانى كوردستان سەردانى نەخۆشخانەى ئیمرجنسى شارى هەولێریان كرد و دەركەوت  سوتێنەرانى كەناڵى NRT لەو نەخۆشخانە خەوێنراون و دواتر لەلایەن پاسەوانانى سوتێنەران رێگرى لە ئەندامانى لیژنەى ناوخۆ كرا، لە ئێستادا گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكى نادیار.
  
 نەریمان عبدوڵا ئەندامى لیژنەى ناوخۆ لە پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى بۆ دەزگاكانى راگەیاندن رایگەیاندن: دواى ئەوەى پێش نیوەرۆى ئەمرۆ چوار شەممە سەردانى نەخۆشخانەى ئیمرجنسى شارى هەولێرمان كرد بە مەبستى دڵنیا بوون لە هەواڵى هەبوونى سوتێنەرانى كەناڵى NRT ى، لەسەردانەكە بۆمان دەركەوت شەش كەس لە سوتێنەرانى كەناڵەكە لە نەخۆشخانەن لە بەشى سوتاو ببربرەى پشت بەشى ژنان، دواى سەردانەكەى ئێمە ئەم سوتێنەرانە لە نەخۆشخانە گواستراونەتەوە بۆ شوێنێكى نادیار هەرچەندە دواى سەردانەكەمان سەردانى سەرۆكى پەرلەمانمام كرد و كێشەكەمان لەگەڵى باسكرد  و سەرۆكى پەرلەمانیش لە رێگەى وەزیرى ناوخۆ  داواى كرد دەبێت ئەم پاسەوانانە دەزگیر بكرێن و نەخۆشەكانیش لە شوێنى خۆیان بمێنەوە و تاوەكو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا گواستراونەتەوە  بۆ شوێنێكى نادیار، دوو لە نەخۆشەكانیش بە هۆى سەختى برینەكەیان رەوانەى وڵاتى توركیا كراون.
 ئەندامەكەى لیژنەى ناوخۆ نیگەران بوو باسى لەوەكرد لە كۆبوونەوەى ئەمرۆ داوام لە سەرۆكى پەرلەمان و ئەندامانى پەرلەمان كرد كە نەخۆشخانەى ئیمرجنسى شارى هەولێر پێنج سەد مەترێك لە پەرلەمان دوورە با سەردانێكى مەیدانى بكەین،  بەڵام بەداخەوە سەرۆكى پەرلەمان و ئەندامانى پەرلەمان ئەم پێشنیارەیان بە گرنگ وەر نەگرت.
 --------------------------------------------------------------------
 
که‌رکوک له‌ حاڵه‌تێکی نائارامیدایه‌..

هەر ئیستا سەرچاویەك لە دائرە سیحەی كركوك كە نەیویست ناوى بلاوبیته‌وە  گوتى :: ئیوارەى ئەمرو زیاتر لە 50 ئوتومبیلى ناو باریزكارى كركوك ره‌وانەى ناو دائیرەى سیحەى كركوك كراوە و هیزیكى زور لە ناو دائرى سیحەى كركوك باریزكارى لە ئوتومبیلەكان دەكەن لە ترسى هیرشكردنى خوبشاندران  بو ناو باریزكاى كركوك وشكاندنى و سوتاندنى ئەو سیارانە

 
 و لە كونگرە روژنامه‌وانیه‌كەى ئەمرو بەریوه‌بەرىپولیسى كركوك  (لیوا جمال) داواى لە هاولاتیانى شارەكە كرد كە لە خۆبشاندانەكەى هەینى هیمنى تێدا بپارێزن نەهیڵن كارى ناخۆس رووبدات.
 
 سەرچاویەك لە ناو بەریوبەرایتى بولیسى كركوك رایگەیاند كە سەر لە به‌یانى روژی بینجشەممە رێكه‌وتى 24/2/2011 سەرجەم بازگەكانى ده‌ورو بەرى كركوك دادەخرى ناهیڵن هیج هاولاتیەك داخلى ناو شار بێ....
---------------------------------------------------------

ئه‌رسه‌لان ئێناخی له‌لایه‌ن ده‌زگا داپلۆسینه‌ره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ده‌ستگیرکرا..

دوای خۆپیشاندانه‌که‌ی ساری هه‌ڵه‌بجه‌ هێزه‌کانی ئاسایشی نووسه‌ر و روونباکبیر ئه‌رسه‌لان ئیناخیان ده‌ستگیرکردووه‌ ، تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌  ئازاد نه‌کراوه‌ و هیچی ده‌رباره‌ی نازانرێت.. ده‌سه‌لات له‌ده‌ست خه‌لکی راپه‌ڕیوی کوردستان قه‌زافیئاسا په‌لاماری هه‌موو لایه‌ک ده‌دات . ئیمه‌ له‌و سه‌کۆیه‌وه‌ به‌ قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ راده‌گه‌یه‌نین  وداوکارین که‌ هه‌رچی زووه‌ کار بۆ ئازادکردنی برای نووسه‌ر و رووناکبیر ئه‌رسه‌لان ئیناخی و هه‌موو گیراوه‌کانی دیکه‌ بکات.
-------------------------------------------------
ڕەوەندی کوردی دەنگی خۆپیشاندەڕانیان گەیاندە پەرلەمانی فینلاندی

 وێنەی مەسعود بارزانیان سوتان د و خستە ژێر پێوە
 مەسعود ڕۆیی بۆ ئیتالیا، کوردی فرۆشت بە مەدالیا..

عەباس شوان
 

 ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١١.٢.٢٣ کاتژمێر ١٤:٠٠ ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی و هێمنانە لەسەنتەری هێلسنکی بەدووری ٥٠٠ مەتر بۆ بەردەم بینایەی پەرلەمان، لەلایەن بەشێک لەکوردانی دانیشتووی فینلاند بەڕێخرا.
 مەبەستی خۆپیشاندانەکە پێشاندانی هاوپشتی لەڕاپەڕین و پرۆتیستۆکردنی تەقەکردنی حیزبەکانی دەسەڵات بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردسان لەخۆپیشاندەڕان بوو. هاوکات گەیاندنی پەیامی خەڵکی ناڕازی کوردستان بەپەرلەمانی فینلاندی.
 لەکەشوهەوایەکی زۆر ساردا، پلەی گەرما لە١٥ ژێر سفرەوە بوو، نزیکی سێسەد کەسێک لەشارەکانی تورکو و لاهتی و تامپێرێ؛وە هاتبوون. لەنێویاندا خانمێکی کەم ئەندام ئامادە بوو.
 
 دروشم کە زیاتر لەسەر دیکتاتۆرییەتی مەسعود بارزانی و تەنانەت ڕووخاندنی دەخولایەوە، بەدەنگی بەرز جەماوەرەکە دەیانوتەوە.
 پلاکارت و دروشمەکان بەم شێوەیە بوو: ئێره‌ مه‌یدانی ئازادییە، موباره‌كـتان له‌بیره‌)(چۆڵی كه‌ن ئه‌و كورسییه‌، میلله‌ت هه‌موو برسیی)(نابۆ گەندەڵی‌ و قۆرغكردن، بەڵێ بۆ چاكسازی)(به‌باران‌ و به‌ته‌رزه‌، سلێمانی وره‌ی به‌رزه)(نا بۆ کوردکوژی)(ئازادی ئازادی)(کوشتنی خۆپیشاندەران ڕاگرن)(نا بۆ کپ کردنی دەنگ، بەڵێ بۆ ئازادی ڕادەربڕین)(گوێ لەدەنگی کوردستان بگرن)(بۆ دەرەوە مەسعود).
 
 یەکێک لەنوێترین دروشەمەکان جێی سەرنج بوو بەمشێوەیە بوو: مەسعود ڕۆیی بۆ ئیتالیا، کوردی فرۆشت بە مەدالیا
 ڕێکخەرانی کارەکە کە مۆری هیچ لایەنێکی پێوە دیار نەبوو لەژێر ئاڵای کوردستاندا. بەیاننامەیەکیان بەهەردوو زمانی کوردی و فینلاندی نووسیبوو خوێندەوە و دابەشیان دەکرد بەسەر خەڵکانی فینلاندیدا.
 سەرۆکی ئۆفیسی مافی مرۆڤی پەرلەمانی فینلاندی بۆ چەند ساتێک هاتە لای خۆپیشاندەڕان، دوای گوێبیستی بەیاننامەکە پەیمانیدا کێشەکە بەرزبکاتەوە و بگەیەنێتە سەروو خۆیەوە.
  گەنجانی تووڕە لەبەرچاوی سەرۆکی ئۆفیسی مافی مرۆڤی ئەو پەرلەمانە وێنەی مەسعود بارزانیان سووتاند و خستە ژێر پێوە بە بروخێ دیکتاتۆر بارزانییەوە.
 
 کەناڵی کەی ئێن ئێن ئامادە بوو، وێنە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەکدا کرد. لەنێو پەرلەمانیشەوە کامێرایەکی تر بۆ چەند خولەکێک وێنەی حەماسەتی گەنجانی و پلاکارت و ئاڵا و وێنەی شەهیدانی ڕاپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان گرت.
 لەنێو خۆپیشاندەراندا کەسایەتی وەک ئەنوەری ڕەشی ئەوڵای شاعیر و بەهرۆز عەلی خاوەن ماڵپەڕی کتێبخانە دەبینرا.
 
 
--------------------------------------------------------
ده‌سه‌لاتی خوێنڕێژ ، لێژنه‌ بۆ کاره‌ساته‌که‌ی 17ی شوبات دورستده‌کات..

سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، دکتۆر به‌رهه‌م لیژنه‌یه‌کی دورستکردووه‌ بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کاره‌ساته‌که‌ی 17ی مانگ به‌سه‌رۆکایه‌تی محمه‌د قه‌رداخی. ئێمه‌ لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ هه‌رچی بێت قه‌بوڵ نییه‌ ، چونکه‌:
1- ده‌بێ یه‌که‌مجار دکتۆر به‌رهه‌م دادگایی بکریت چونکه‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ هێنان و ده‌ستکراوه‌یی هێزه‌کانی پارتی له‌ سلێمانی ، وینه‌ی به‌یه‌که‌وه‌ گیراوی هه‌ردوولا (دکتۆر به‌رهه‌م و تیرۆریستی به‌ررپرسی لقی چوار) گه‌واهی ئه‌و راستییه‌ن.
2- محه‌مه‌د قه‌ره‌داخی نه‌ک هه‌ر گومان له‌ پاکی و نه‌زاهه‌تی هه‌یه‌ به‌ڵکو ئه‌و که‌سه‌ گه‌نده‌ڵه‌ به‌ده‌ره‌جه‌ی ئیمتیاز ، ئاخر ده‌بێ ئه‌و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دادگایی بکرێت کاتێک به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی عومه‌ر فه‌تاح بوو له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ،ئه‌و رێگه‌ی بۆ دزی و تالانییه‌کانی بۆ عومه‌ر فه‌تاح گه‌وره‌ تالانجی خۆشده‌کرد..بۆیه‌ ئه‌م لیژنه‌یه‌ هیچ سه‌ربه‌خۆ نییه‌ ، به‌ڵکو لیژنه‌یه‌کی حزبییه‌ و قابیل به‌ قه‌بولکردن نابێت.
با خۆپیشانده‌ران رازی نه‌بن به‌ لێژنه‌یه‌کی حزبی.. چونکه‌ ئه‌م لێژنه‌یه‌ گاڵته‌ به‌ خوین و ئازاره‌کانی ئه‌م شاره‌ ده‌کات.
-------------------------------------------------------
ده‌سه‌لات له‌ هه‌ولێر سه‌ری لیشێواوه‌..سه‌یاره‌ی ژماره‌  سلێمانی ناهێڵێت داخڵ بێت..
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو بازگه‌ی هه‌ولێر که‌رکوک به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند  وتی: فه‌رمانمان پێکراوه‌ له‌لایه‌ن شه‌خسی مه‌سروره‌وه‌ که‌ هیچ سه‌یاره‌یه‌ک که‌ ژماره‌ی سلێمانی بێت نه‌هێڵین داخڵی هه‌ولێر بێت.ته‌نانه‌ت هه‌ر ئیستا یه‌کێ له‌ خزمه‌کانی په‌رله‌مانتار ئه‌شواق جاف به‌ سه‌یاره‌ی ژماره‌ سلێمانی ره‌تکراوه‌ته‌وه‌ و ناهێڵن داخڵی هه‌ولێر بێت..
 ده‌بێ بووترێت ئه‌شواق جاف په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ لیستی پارتییه‌ و ئه‌وێ رۆژی ده‌ستخۆشی له‌ بکوژه‌کانی رۆژوان و شیرزاد و  ئه‌وانی دیکه‌ له‌ نیو په‌رله‌مانی عێراقی ده‌کرد. ئه‌شواق گه‌لێ هۆکار هه‌بووه‌ که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ باری ره‌وشتی بۆته‌ فاکته‌ری بوونی به‌ ئه‌ندام په‌رله‌مان.

------------------------------------------------------------------

کوردانی ئوسترالیاش خۆپیشاندانیان دژی ده‌سه‌لات ئه‌نجامدا..

 ئه‌مڕۆ 23ی فێبریوه‌ری، ده‌یان که‌س له‌ کورده‌کانی ئوسترالیا، خۆپیشاندانێکان له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان/ له‌ سیدنی کرد. خۆپیشاندانه‌که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی پشتیوانیی له‌ ناڕه‌زاییه‌‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی کوردستان به‌گشتیی و گه‌نجان به‌تایبه‌تیی به‌رێخرا. ده‌یان دروشمیان دژ به‌ حوکمی بنه‌ماڵه‌ و میلیشیاکانی پارتیی و یه‌کێتییو گه‌نده‌ڵییه‌کانیان به‌ لافیته‌ هه‌ڵگرتبوو. به‌ڕێپێوانێک خۆپیشانده‌ران رووه‌و نوێنه‌رایه‌تیی رۆیشتن.
 له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تییش به‌زمانی ئینگلیزیی و کوردیی چه‌ندین وته‌ی کورت دژی گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی و میلیشیاکانی کوردستان پێشکه‌ش کران. سه‌دان پۆستکارتی لاوانی قوربانیی به‌سه‌ر رێبواران و ته‌ماشاکه‌راندا، دابه‌شکرا. وتاری  کۆمیته‌ له‌لایه‌ن عه‌دنان که‌ریمه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌. پاشتر دوو نوێنه‌ر (جه‌بار مسته‌فا و کامیار سابیر) به‌نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵکه‌که‌ یاداشتێکی توندیان دا به‌نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم.
 شایانی باسه‌، رێکخستنه‌کانی پارتیی، پۆلیسیان وا ئاگادار کردبووه‌وه‌ که‌ خۆپیشانده‌ران، توندوتیژیی به‌کار ده‌هێنن، بۆیه‌ پۆلیس زۆر به‌توندیی چاودێریی خۆپیشاندانه‌که‌ی ده‌کرد و دوو پۆلیسیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌کاندا پاش پشکنینیان، چوونه‌ ژووره‌وه‌. له‌یاداشته‌که‌دا هاتبوو، سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت به‌فه‌رمیی داوای لێبووردن له‌ خه‌ڵكی کوردستان و قوربانییه‌کان بکه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌ستوری ته‌قه‌کردنیان دا، ده‌بێ به‌ سزای یاسایی بگه‌ن له‌ دادگایه‌کی عادیلانه‌ی سه‌ربه‌خۆدا، کۆتاییش به‌ میلیتاریزه‌کردنی کوردستان بهێنرێ و میلیشیاکانی پارتیی و یه‌کێتیی له‌شاره‌کان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.
 جێی باسه‌ خاتوو Leah Olive، چالاکوانی ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال و  مه‌نسور ره‌زاقیی وه‌ک نوێنه‌ری نه‌قابه‌ کرێکارییه‌کانی ئوسترالیا (CFMEU) دوو وته‌یان به‌زمانی ئینگلیزیی پێشکه‌شکردو ئیدانه‌ی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی شاری سلێمانییان کرد. دوای پێدانی یاداشته‌که‌، دوو نوێنه‌ره‌که‌ قسه‌یان بۆ خۆپیشانده‌ران کردو گوتیان ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌وڵه‌کانی خۆمان له‌ئاستی حیزبه‌کانی ئوسترالیا(به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌)  و پارله‌مانی ئوسترالیا و میدیای ئوسترالیا و رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ ریسواکردنی قه‌سابخانه‌که‌ی شاری سلێمانیی. جێگه‌ی خۆیه‌تی ئاماژه‌ به‌کۆمیدیای نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان له‌ئوسترالیا بدرێ، نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌یان دوو وێنه‌ی گه‌وره‌ی مه‌سعود بارزانیی و وێنه‌یه‌کی نێچیرڤان بارزانییان به‌ ته‌نیا له‌ یه‌ک ژووردا هه‌ڵواسیوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ که‌ ئه‌م حکومه‌ته‌ حکومه‌تی پارتییه‌و یه‌کێتیی میوانی ته‌واویش نییه‌.
----------------------------------------------------------------------------------
ئیمرۆ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی قسه‌ی خۆیانیان کرد..

هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار له‌ ریگای ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ کارتۆنیانه‌ی خوێنکاران ئیمڕۆ ویستیان  خۆپیشاندان له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی لابده‌ن، بۆیه‌ خوێندکارانی خۆرسک و سه‌ربه‌خۆ ئه‌م پیلانه‌یان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌ و توانیان خۆیان پێشڕه‌وی بکه‌ن  بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کان ، خوێندکاران به‌ دورشمی برۆخێ ده‌سه‌لات له‌ ناو حه‌ره‌می زانکۆ دووپاتکردنه‌وه‌ی داوکارییه‌ ره‌وایه‌کان درێژه‌یان به‌ خۆپیشاندان دا.
------------------------------------------------------------------------------------

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و قوربانیش هه‌یه‌.
سه‌رجاوه‌یه‌ک له‌ نێو خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند که‌ خۆپیشاندان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وامه‌ و ته‌قه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران کراوه‌ پێنج که‌س بریندار و یه‌کێکیش کوژراوه‌.. کوژراوه‌که‌ پۆلیسه‌که‌ به‌ گوولله‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ بوو به‌سه‌ری که‌وتووه‌  ، که‌ گومان ده‌کرێت پارتی له‌ نێو هێزه‌ ئه‌منییه‌کان ئه‌و کاره‌ی کردبێت ، بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی کوشتنه‌کانی سلێمانی کاڵ بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ چاو له‌سه‌ر سلیمانی نه‌مێنێت.
----------------------------------------------------------------------------
گەنجانی هەولێر تەنیا (٤٨) سەعات موڵەت دەنە حکومەت
 
 ڕاگه‌یه‌نراوی‌ گروپی‌ (سه‌رده‌شت عوسمان)
 
 ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌لێك گه‌نجی‌ نێو زانكۆی‌ ێلاح الدین و ناوه‌نده‌ رۆشنبیریه‌كانی‌ نێو هه‌ولێر له‌ژێر ئه‌م ناوه‌ی‌ كه‌له‌سه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ بۆ پشتیوانی‌ كردن له‌ گه‌نجانی‌ خۆپیشانده‌ری‌ خه‌ڵكی‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ دژی‌ ئه‌و توندو تیژیانه‌ی‌ كراوه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خۆپیشانده‌ران له‌شاری‌ سلێمانی‌ خۆشه‌ویست و وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی‌ كه‌ ئه‌مرۆ كوردستانی‌ گرتۆته‌وه‌ بڕیارماندا له‌شاری‌ هه‌ولێری‌ خۆشه‌ویست ده‌ست به‌ خۆپیشاندان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌خۆی‌ دا بچێته‌وه‌ تا نه‌كوتوینه‌ته‌ قۆناغێك كه‌ هیچ كه‌س نه‌توانێ‌ چاره‌سه‌ری‌ بكات. بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و داكاریانه‌ له‌چه‌ند خالێكدا كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ماوه‌ی‌ (48) سه‌عاتدا جێبه‌جێ‌ بكرێت ڕوودانی‌ هه‌ر ڕووداوێكیش له‌ئه‌ستۆی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌ردوو حزبی‌ كوردی‌ ده‌زانین .وه‌ دیاری‌ نه‌كردنی‌ كاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ ڕێككه‌وتنی‌ ئه‌ندامانی‌ ناو گروپه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.
 
 خاڵه‌كان
  1- بێ‌ تاوان ده‌رخستنی‌ شه‌هید (سه‌رده‌شت عوسمان) و داوای‌ لێبوردن كردن له‌ بنه‌ماڵه‌و قوتابیانی‌ زانكۆ.
  2- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و كارگانه‌ی‌ شاری‌ هه‌ولێر كه‌ ببونه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ داهات بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵك .
  3- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ موڵك و سامانی‌ گشتی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ تاكه‌وه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ گشتی‌.
  4- چۆڵكردنی‌ و گه‌رَاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌یرانگایانه‌ی‌ كه‌ به‌شێكن له‌سامانی‌  ئه‌م وڵاته‌ و به‌تایبه‌تی‌ بۆ شاری‌ هه‌ولێر .
  5- گۆرینی‌ هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ بۆ خودی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاك و گروپ ده‌ركراون.
  6- داوای‌ لێبوردن كردن له‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ولێر كه‌چه‌ندین ساڵه‌ بۆته‌ زه‌ره‌رمه‌ندی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ حیزب.
  7- دابینكردنی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێ‌ بوون و دامه‌زراندنی‌ قوتابیانی‌ زانكۆ به‌شێكن له‌ ئه‌وله‌ویاتی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌مان.
 
 له‌كۆتاییدا به‌ ئومێدی‌ ئه‌وه‌ین ده‌سه‌ڵات گوێ‌ بۆ داواكانمان بگرێت ئه‌گینا ڕوودانی‌ هه‌ر كاره‌ساتێك له‌ئه‌ستۆی‌ هه‌ردوو حیزبی‌ كوردستانه‌.
 
    به‌ڵێ‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان
   به‌ڵێ‌ بۆ چاكسازی‌
  به‌ڵێ‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی‌ نه‌ته‌وه‌ییمان
 
  گروپی‌ سه‌رده‌شت عوسمان
  23/2/2011
--------------------------------------------------------------
بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کۆیه‌ ، بۆ گه‌نجان و ژنانی خێرله‌خۆنه‌دیو.. ئاگادرییه‌ک.

به‌مه‌به‌ستی خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ له‌شاری کۆیه‌ ، گروپی کۆیه‌ به‌ره‌و راپه‌رین له‌  فێیس بووکدا داواکاره‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌بکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی . شاره‌که‌ی حاجی قادر ، شاری رۆشه‌نبیری و سۆڕشگێری ، شاری شه‌هید په‌روه‌ران و  زانایان ..راپه‌ڕن دژی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ مافیایه‌ی دوو بنه‌ماڵه‌ی  خوێنڕێژ..
http://www.facebook.com/pages/Koya-baraw-raparin/200608279951627

-------------------------------------------------
د. دلاوه‌ر عه‌لادینیان ناچارکرد وته‌که‌ی ته‌واو نه‌کرد
په‌یامنێرمان له‌ زانکۆی سلێمانییه‌وه‌ پێی راگه‌یاندین، ئه‌مڕۆ وه‌زیڕی خوێندنی باڵا د. دلاوه‌ر عه‌لادین بۆ به‌شداری له‌ خوێندکاران سه‌ردانی زانکۆی سلێمانی کرد، ویستی وته‌یه‌ک پێشکه‌ش به‌ خوێندکاره‌ راپه‌ڕیوه‌کان بکات، به‌ڵام خوێندکاره‌کان به‌ ده‌م هوتافکێشان و هاوارکردن و دروشمی بڕۆخی ده‌سه‌ڵات، نه‌یان هێشت د. دلاوه‌ر عه‌لادین قسه‌ بکات و له‌ رقاندا ئه‌و ناوه‌ی به‌جێ هێشت و نه‌یانهێشت وته‌که‌ی ته‌واو بکات، په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین ئه‌و گروپه‌ی که‌ له‌ ناو زانکۆدا دروست بووه‌  بۆ رێکخستنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تییه‌کان گروپێکی سه‌ربه‌خۆیه‌ و دووره‌ له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبیی، هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی شه‌قامی ناڕازییدایه‌
******************************
گرنگ.. کێ بوو له‌گه‌ڵ باوکی رۆژوان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی کرد ؟!
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ نێو پارتی  به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند: که‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوکی شه‌هید رۆژوان کردووه‌ ، مه‌سعود بارزانی نه‌بووه‌ به‌ڵکو ئه‌وه‌ یه‌کێکه‌ خه‌ڵکی سمێلی دهۆکه‌  به‌ ناوی(عبدولره‌حمان که‌ڤرۆ) که‌ مه‌سرور دووساڵ زیاتره‌ راهێنان و مه‌شقیی پێده‌کات تا بتوانیت لاسایی   مه‌سعود بارزانی  له‌ قسه‌کردندا بکاته‌وه‌.
.سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی ده‌داتێ و ده‌لێت: مه‌سرور بۆ زۆر شوێن که‌ بیه‌وێت قسه‌ به‌و که‌سه‌ ده‌کات که‌ گوایه‌ مه‌سعوده‌ ، هه‌رچی مۆبایله‌که‌شه‌ ، به‌ ژماره‌یه‌ک قسه‌ ده‌کات به‌هۆی ته‌کنیکی کۆره‌که‌وه‌ له‌ لای به‌رامبه‌ر ژماره‌ی تایبه‌ت ده‌رده‌چێت. ئه‌م جۆره‌ فیڵه‌ی بنه‌ماڵه‌ مه‌سعود بارزانی ره‌نگه‌ له‌ جیهانی دیکتاتۆره‌کان که‌م وینه‌بێت ، باس ده‌که‌ن  ده‌ڵێن سه‌ددامیش هه‌مان شێوه‌ که‌سێکی وا هه‌بوو که‌ ده‌یتوانی قسه‌کانی لاسایی بکاته‌وه‌ وه‌کو خۆی.
لیره‌دا ساخته‌یی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌وه‌وه‌ به‌دیار ده‌که‌وێت که‌ که‌سیکی وه‌کو حاجی عه‌لی کاشی که‌ ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌ و ئه‌و فێڵه‌ و ساخته‌شی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن..  نموونه‌ی مه‌کر و ساخته‌ و درۆ و ته‌ڵه‌که‌بازی وه‌ک ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ جیهاندا  نمونه‌ی که‌مه‌.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە