كوردستانپۆست و ناهەقى
Tuesday, 30/07/2013, 12:00
1882 بینراوە
بابەتێكم لە كوردستانپۆست بینى بەناوى گەرمیانیەكەوە نووسراوە، بەناونیشانى" بەناو كەیسى ئەنفال و كیمیابارانەوە ، چەند چالاكوانێكى ئەو بوارە فەسادى دەكەن" راستیەكەى ئەوە بۆ من مایەى شۆك بوو، لەبەر ئەوەى جارێ وشەى فەسادى وشەیەكى زۆر ناشرین و ناقۆڵایە، هەروەها ئەو بەڕێزانەى ناویان هاتوە هەمویان خەڵكى دڵسۆز و خەمخۆرى بوارى پرسى جینۆسایدى گەلەكەیانن و من ئاگادارم تیایان هەیە ، بۆ نووسین و بەدوادا چوونى ئەو بوارە لە سەروەت و سامان و تەمەنى خۆى بەخشیوە، تەنانەت لەناویاندا هەیە بۆ چاپكردنى كتێبێك لەسەر ئەنفال یەك دووساڵ قەرزى داوەتەوە، من ناڵێم بابەتەكە بەشێكى زۆرى وانیە، راستە ئەوان داوەتى فەڕمى ئەو كۆنفراسە بوون لام وایە كاك عەلى مەحمود كارەكەى كردبوو ، دیارە بڕیار بوو منیش بچم ، بەڵام لەبەر ئەوەى لەگەڵ سەفارەى ئیتالى لە بەغدا كردمە شەڕو سوكایەتیەكەیانم قەبوڵ نەكرد ، ڤیزایان نەدامێ و نەچووم، سەفارەت بە هەوە س و بە بێویژدانى ماوەیەكى زۆر ڤیزاكەیانى دواخست، دیارە لەنێو سەفارەتى ئیتالیا لە بەغدا ئەزیەتى زۆرى كورد ئەدەن، رەنگە شوێنەكانى دیكەش وابن ، من بۆ ئەو مەبەستە نوسراوم بۆ كونوڵگەرى ئیتالیا لە هەولیًرو لیژنەى مافى مرۆڤى عیراقى و كوردستانیش ناردوە، دیارە هیچیان نەكردوە، بە هەر حاڵ ناردنەوەى ڤیزا دواكەوت تا كۆنگرە تەواو بوو ، لە دووەم رۆژى كۆنگرەدا مامۆستا محەمەدى حەمە ساڵح بە واژوى هەموومان نامەیەكى زۆر توندى بۆ بەڕێوەبەرانى كۆنگرە بە ئیمەیڵ نارد و سەرزەنشتى هەڵوێستى باڵیۆز خانەى ئیتالى كرد كە نەیاندەویست كورد بەشدارى ئەو كۆنفراسە بكەن یان شتێ ترە، ئەمان لێرەوە چەندین وادەو بەڵێنى چوونیان بە دۆستان و كوردانى ئەوێ دابوو، بۆیە كە ڤیزا هاتەوە چوون و چەند كارێكیان كردبوو لەوانە سەردانى ڤاتیكان و چەند ناوەندێكى جینۆساید و هتد .
راستە یەكى سى وەرەقەشیان بۆ دانرابوو بۆ هات و چون و مانەوە و خواردن ، لەبەر ئەوەى مەرجى كۆنفراسەكە ئەوە بوو كە دەبێ كۆى خەرجیەكان لەسەر خۆیان بێت ، ئێ بۆ كارى واش ئەركى حكومەتە ئەو خەرجیە بگرێتە ئەستۆ خۆ بۆ خۆیان نیە، ئەو بڕە پارەیەش هى ئەوە نیە سوكایەتى بەو بەڕێزانە بكرێت لە و ماڵپەڕە بەڕێزەوە، لەوەش سەیر تر لە چەند ساڵ جارێ ئەگەر ئەو بەڕێزانە شتێكى وایان بۆ خەرج كرێت ، هى ئەوە نیە ئەوەیان پێبكرێت، باشە بۆ ئێمە لەسەر ئەو هەموو مشە خۆرە نەیەینە دەنگ كە جارى وایە مانگى دووسەفەر لە سەر بودجەى گشتى بۆ دەرەوە دەكەن و مەكتەب سیاسى یان سەركردایەتى حزبێكن ، یان ئەو پەرلەمانتارو وەزیرە خانەنشینانەى بێبەرانبەرو بێئیش مانگى زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار وەردەگرن.
راستیەكەى من كە نەچووم زۆر پەشیمان بووم لەبەر ئەوەى تایبەت بەو كۆنفراسەو لەسەر حسابى خۆم دوو نامیلكەم لەسەر ئەنفال كردبووە ئینگلیزى كە بەتەرجەمەو چاپ و دیزاینەوە زیاتر لە چوار هەزار دۆلارى تێچوو، برادەران لە هەریەكەى دەدانەیەكیان بردبوو ، لەوێ زۆریان بە دڵ بوو ، كوردستان پۆست دەكرێ پرسیار بكات تا ئێستا پارەى چاپەكەیم نەداوە لە چاپخانەى كارۆ لە سلێمانى ، باشە بۆ ئەم جۆرە كارە خەراپ بێت ، خۆزگە منیش چووبام ،دواتر من حەز دەكەم یەك راستى بە كوردستان پۆست و بەو گەرمیانیە بەڕێزەش بڵێم گەلۆ ئێمەو مانان زۆر جار ئەو جۆرە داوەت و داوەتكاریەمان بۆ دێت دیارە بۆ كۆڕ و چالاكى و شتى لەو بابەتە تەنیا لەبەر ئەوەى دەستپاننەكەینەوە سەفەرەكە رەت دەكەینەوە، دەتوانن پرسیار لە دۆستانتان بكەن ، لە كاتێكا پێویست بوو حكومەت خۆى پارە بۆ ئەو بوارانە دابنات.
سەبارەت بەوەى نوسراوە زمان نازانن بەراستى ئەوە سوكایەتیە بەو بەڕێزانە هەرچەند وانیەو تیایاندا هەبوو زۆر زمانزان بوو ، جگە لەوەش زمان نەزانین عەیب نیە، خیانەت و گەندەڵى و نادادى و درۆ عەیبن، كە دەبێ كوردستان پۆست هەمیشە بە چەكوشەكەیەوە لەسەر سەریان بێت.
هەقە كوردستان پۆست بە دیقەتەوە ئەو بابەتانە وەربگرێ كە بۆى دەچن و بە دوادا چونیان بۆ بكات .