کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پلانێكی‌ به‌رپرسی‌ پاراستنی‌ سۆران ئاشكرا ده‌بێت

Wednesday, 05/01/2011, 12:00


له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رپرسی پاراستنی سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی شێخ كه‌ماڵ شێخ عومه‌ر زینوه‌یی دراوه‌ .
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی تیرۆركردنی، شێخ كه‌ماڵ شێخ عومه‌ر زینوه‌یی ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه‌و ووتی:
((ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌ پلانێك داڕێژراوه‌ بۆ تیرۆركردنم له‌لایه‌ن ئه‌و براده‌ره‌ی كه‌ له‌پاراستن ئیش ده‌كات و ناوی (عبدالرحمن ملارسول)، ئێستا مه‌كته‌بی سه‌رۆك به‌ئیشه‌كه‌ هه‌ستاوه‌ و ورده‌كاری له‌سه‌رده‌كرێت، ئه‌وچه‌ند ڕۆژانه ‌چاوه‌ڕێی نه‌تیجه‌ینه‌ كاتێك كه‌ نه‌تیجه‌كه‌ش ده‌رچوو ئه‌وجار یه‌كلای ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاكو ئێستا پارتی هیچ وه‌لاَمێكیان داونه‌ته‌وه‌، شێخ كه‌ماڵ شێخ عومه‌ر زینوه‌یی ووتی:
((مه‌كته‌ب سه‌رۆك سه‌ردانیان كردووین ئێمه ‌دواین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له‌نه‌تیجه‌كه‌ش ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌))

شایه‌نی باسه‌ به‌رپرسی پاراستنی سۆران (عبدالرحمن ملارسول) كه‌وا سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ 18 ده‌فته‌ر دۆلاری دابوو به‌كه‌سێك كه‌وا شێخ كه‌ماڵ شێخ عومه‌ر زینوه‌یی تیرۆر بكات به‌لاَم كه‌سه‌كه ‌ده‌ستی ناگرێت شێخ كه‌ماڵ تیرۆر بكات، بۆیه‌ به‌شێخ كه‌مال ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا له‌لایه‌ن به‌رپرسی پاراستنی سۆرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاسپێراوه‌ كه‌وا جه‌نابیان تیرۆر بكات و له‌سیناریۆی تیرۆر كردنی ئاگاداری ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌م نووسراوه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی‌ نزیك شێخ كه‌ماڵه‌وه‌ بۆ کوردستانپۆست نێردراوه‌و.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە