کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ره‌ڕای‌ پێشلكارییه‌كان... لیسته‌كانی‌ (سه‌رده‌م و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یه‌كه‌م بون و له‌ هه‌ولێریش زیاتر ل

Thursday, 02/12/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ (پێنج شه‌ممه‌) پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌ به‌شداری 117 هه‌زار مامۆستا له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌ی به‌ (سبه‌ی) گه‌یشتوه‌، لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، له‌ پارێزگای سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناوه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ پارێزگای سلێمانی (به‌ ته‌واوی قه‌زا و ناحیه‌كانه‌وه‌) لیسته‌كانی مامۆستایانی (سه‌رده‌م و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) زیاتر له‌ 18 هه‌زار و 600 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام لیستی ده‌سه‌ڵات (مامۆستایانی كوردستان) ته‌نها 11 هه‌زار و 384 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحییه‌كانیه‌وه‌، لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات (سه‌رده‌م و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك توانیویانه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و لیستی ده‌سه‌ڵاتیش 16 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌.
به‌ وته‌ی‌ چاودێران و لیسته‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ لیستی‌ ده‌سه‌ڵات (مامۆستایانی‌ كوردستان) له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایاندا پێشێلكارییه‌كی‌ زۆریان ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ر له‌ كه‌موكورتی‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ پرۆسه‌كه‌ تا ساخته‌كاری‌ له‌ ده‌نگداندا، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ "هه‌ڵبژاردنی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایان له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك‌ و بێگه‌رددا ناگونجێت"، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ش له‌ زۆر ناوچه‌ لیسته‌كانی‌ (سه‌رده‌م و یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه‌.
هه‌روه‌ها له‌ دهۆک به‌ گوێره‌ی سایتی یه‌کگرتوو ده‌رئه‌نجامه‌کان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
ل پارێزگه‌ها دهوكێ لیستا ماموستایێت یه‌كگرتوو 13 كورسیان بده‌ستڤه‌دئینیت

پشتی بدوماهی هاتنا هه‌لبژارتنێت ئێكه‌تیا ماموستایان بۆ كونگرێ گشتی، لیسته‌یا ماموستایێت یه‌كگرتوو ل پارێزگه‌ها دهوكێ ل پله‌یا دووێ دهێت، ل دویڤ ژێده‌ره‌كی ئاگه‌هدار ژ لیستا ناڤبری، ماموستایێت یه‌كگرتوو شیانه‌ 13 كورسیان بۆ كونگره‌ی مسوگه‌ر بكه‌ن.

ئه‌نجامێت به‌راهیكێ ب ڤی ره‌نگی نه‌:

باژێرێ دهوك

یه‌كگرتوو: 1246

كوردستانی: 4438

سێمێل

یه‌كگرتوو: 317

كوردستانی: 1753

زاخو

یه‌كگرتوو: 402

كوردستانی: 2006

ئامێدی

یه‌كگرتوو: 653

كوردستانی: 1260

شێخان

یه‌كگرتوو: 195

كوردستانی: 903

رێژه‌: 11 كورسی

ئاكرێ

یه‌كگرتوو: 522

كوردستانی: 2108

رێژه‌: 2 كورسی

سه‌رجه‌مێ پارێزگه‌ها دهوك: 13 كورسی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە