کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلێمانى جارێكى تر نابێتەوە بەقەڵاى سەوز

Friday, 31/07/2009, 12:00


شێخەداوێن پیسەكەى وەزیرى پێشمەرگە شێخ جەعفەر ئەڵێ ((سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری سلێمانیش هه‌میشه‌ قه‌ڵای سه‌وزه‌و پشتیوانێكی گه‌وره‌و بنكه‌ی گه‌وره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌)) دیارە شێخى داوێن پیس و گەندەڵ زۆر بێ ئاگایەوئەم شكستە واى تاساندوە وازووهۆش خۆى نایەتەوە ,ئەوەى یەك تۆز ڕاست گۆ بێت لەگەڵ خۆى و جەماوەرەكەى باش ئەبێت ئەوڕاستیەبزانێ كەجارێكى تر سلێمانى قەڵاى سەوزەى یەكێتى نیە , چونكەخەڵكى سلێمانى هیچ كا تێك ئەوپیاوەدزو گەندەڵ وساختەچیانەقبوڵ ناكات كەهەژدە ساڵە دەستیان ناوەتەبینەقاقاى ,سلێًمانى وخەڵكەكەى تا ئەو كاتەقەڵاى سەوزوپشت وپەناى یەكێتى بوون كەیەكێتى هى خەڵك بوو , بەڵام كەوا نەمائیتر خەڵك لەو حیزب وسەركردە دزومافیایانەقبوڵ ناكات ,دیارە جەنابى زۆر غەشیمانە قسەئەكات ئەگینا لیستێك و بەناوسەرۆكێك لەم قەڵاى سەوزەدا دەرنەچن ئەبێت چۆن لە ڕوویان بێت لەم شارەدا ئاهەنگ بگێڕن بەڵام شەرم و حەیا لاى ئەمانە نیە , كەسێك شەرم ئەكات كە خیانەت نەكات , كە بەرگرى لە خیانەتكارێك نەكات , كە گەیشتە ئەو ڕادەیە ئیتر ئەبێت چۆن لە ڕویان بێت لەم شارەدا تەقەى خۆشى بكەن و ئاهەنگ بگێڕن دڵنیا بن ئەوە ئەو پەڕى بێ شەرمیە , خەڵكى شارێك بە زۆرینە سەرۆكێك بە سەرۆكى خۆى نەزانێ , لیستێك بە لیستى خۆى نەزانێ ئیتر ئەبێت ئەو لیست و سەرۆكە چۆن بێن ئاهەنگى پڕ شەرمەزارى شكستەكانى خۆیان بگێڕن بەرزانى ئەحە سمێڵ شارێكى بە دۆڕاندن دا كەچى ئێستا لەبەردەم مەڵبەندەكەى ئەودا ئاهەنگى شەرمەزارى ئەگێڕێ ئەمەیە ڕیسوایى تاڵەبانى و پیاوە گرگنەكانى , ئێستاش هەقە شێخ جەعفەرى سەرۆك و لیست دۆڕاو باش بزانێ جارێكى تر سلێمانى نابێتەوە قەڵاى سەوزى یەكێتى و ئیتر ئێمە سەوز نین بوینەتە ئەو ڕەنگەى بە گژ گەندەڵى و دزیەكانى ئێوەدا ئەچێتەوە ئێمە بۆیە دەنگمان نەدابە ئێوە چونكە ئەزانین هەمان سینارێۆى هەژدە ساڵى ڕابوردومان بۆ دوبارە دەكەنەوە , ئێمە نە ئێوە بە لیستى خۆمان ئەزانین و نە مەسعود ى گەورە خیانەتكار و دز بە سەرۆكى خۆمان ئەزانین , ئەگەر ڕێز لە ڕایى زۆرینە بگیرێ ئەوا ئەوە ڕایى خەڵكى ئەم شارەیە و دوبارەى ئەكەینەوە نە وەكو جاران قەڵاى سەوزى یەكێتین , نە لیستى كوردستانى بە لیستى خۆمان ئەزانین و نە مەسعودو جەلالیش بە سەرۆكى خۆمان ئەزانین ونە ئەو پەرلەمان و حكومەتەش هى ئێمەن ,ئێمە ئیتر ناتوانین لەگەڵ دەسەڵاتێكدا هەڵبكەین كە بە زۆرو تەزویرات خۆیان سەپاندوە بە سەرماندا , ئێمە ئەوانە قبوڵ ناكەین و بۆشمان قبوڵ ناكرێ , ئەبێت ئەم دەسەڵاتە تەزویر چیە خۆیان باش بزانن ئێمە ئەوان بە هیچ نازانین و نەبەسەرۆك و نەبەلیستیان ئەزانین و نە خۆشمان بە سەوزو زەرد و نە قەڵاو پشتگیرى هیچیشیانین , با شێخیش بزانێ ئیتر ئەوە قبوڵ ناكرێ و ئەبێت ئێوەش لەوە زیاتر ڕیسوا بكرێن , جارێ ڕێگە ماوە و چاوەڕێى شتى تر ئەكەین , من نازانم ئێوە چۆن لە ڕووتان دێت ئەم شارەو دەوروبەرى بە قەڵاى خۆتان بزانن كە لە نیوە كەمترى خەڵكى ئێوەى تیا ماوە , هەر لەناو هێزە چەكدارەكانیشدا نیوەى زیاتر هى ئێوە نین و ئەوەشى كە ماون لە ترساندا دەنگیان دابوو بە ئێوە , ئادەى شێخى داوێن پیس و دزو گەندەڵ چۆن ئەم شارەو دەوروبەرى بە قەڵاى خۆتان ئەزانن , ئێمە تازە ئێوەمان بە نەفرەت كرد , بەڵام ئێوە شەرمتان نیە , یەك تۆز شەرمتان بوایە ئەبوایە ئەم شارەتان چۆڵ بكردایە و سەرى خۆتان هەڵًبگرتایە بەڵام ئێوە و شەرم كوجا مەرحەبا , ئێوەیەك هەژدە ساڵ دزى بكەن , ئێوەیەك گەورەترین دزو خائینمان لێ بكەن بە پێشمەرگە و تێكۆشەر ئیتر حەیا لاى ئێوە كوا دەست دەكەوێت , بڕۆن لەوە زیاتر شەرمەزار بن , پشت بە خوا ئەبێت هەر بتان گۆڕین ئێوە بە شەڕو چەك هاتونەتە سەر حوكم ئەبێت هەر بەوەش بتان ڕوخێنن و لەناوتان بەرن 
کوردە رەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە