نامه‌كه‌ی دكتۆر نور له میسر‌و وبێده‌نگی نه‌وشیروان مسته‌فا..
Saturday, 29/01/2011, 12:00
پێشه‌كی سوپاسی كارمه‌ندانی ئه‌م سایته به‌ڕێزه ده‌كه‌م كه بۆته مینبه‌ری خه‌ڵكانێكی زۆر بۆ هه‌واڵه جۆراوجۆره‌كان و به‌تایبه‌تی له بواری سیاسی وئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌گوزه‌رێ له دنیادا دیاره له‌به‌ر خێرایی ڕووداوه‌كان كه‌س ناتوانێ ئاگادار یا گوێبیستی هه‌موو هه‌واڵه‌كان بێت به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كه كوردستان پۆست ئه‌م كاره‌ی بۆ ئاسان كردووین وگرنگترین هه‌واڵه‌كانی تیا ده‌خوێنینه‌وه بۆیه جارێكی تر ده‌ستتان خۆش و انشاالله ئه‌گه‌ر ڕۆژێك هاتو كوردستان له‌ده‌ست ئه‌و چه‌تانه ڕزگاری بوو ئه‌وا بتوانین هه‌ندێ له‌و چاكانهتان بده‌ینه‌وه كه ئه‌مڕۆ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك دێنه به‌رچاوم وبۆ ئه‌وه نایكه‌ن پاداشت وه‌ربگرن'' دیاره مه‌به‌ستم پێشمه‌رگه‌ی شاخه''.
به‌ڕێزان
دوای گوێگرتنم له نامه‌كه‌ی دكتۆر ایمن بۆ سه‌رۆكی میسر هه‌ندێ به‌راورد له مێشكم دا دروست بوو كه سه‌ره‌تاكه‌ی به به‌راوردی حسنی مباره‌ك بوو به به‌رزانییه خێڵه‌كییه‌كه‌ی لای خۆمان ووتم تۆ بڵێی حوسنی موباره‌ك له بارزانی باشتر بێت وله‌و ووڵاته‌دا كه ئێستا ئهكوڵی و ژان گرتوویه‌تی بۆ له‌دایك بوونی ئه‌زموونێكی نوێ ئه‌وه‌تا كه‌سانێك هه‌یه ده‌توانن هه‌ناسه‌یه‌كی تیا بده‌ن ونامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بنێرن بۆ سه‌رۆك كه به ...ارحل ... واته كۆچ بكه ده‌ستپێده‌كات و ناوه‌خنی نامه‌كه‌ی هه‌موو تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی میسره به‌هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌دا هاتووه و له كۆتاییدا پێی ده‌ڵێت بڕۆ كۆچ بكه چونكه میسرییه‌كان هێنده‌ی ووشترێك ته‌حه‌مولیان كردی (دیاره ووشتر ناسراوه به ته‌حه‌مولی بۆ مه‌سه‌له‌ی توینێتی وگه‌رماو ئه‌م شتانه له بیاباندا) پاشان ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌و ووشترانهی كه زیاد له پێویست ته‌حه‌مولیان كردی ئه‌مڕۆ چیتر ته‌حه‌مولی ئه‌و باره قورسه ناكه‌ن زیاد له پێویست بۆیه پێت ده‌ڵێم كۆچ بكه چونكه هیچ بوارێكی هه‌ڵبژاردنت بۆ نه‌هێشتینه‌وه بۆیه ده‌ڵێم كۆچ بكه پێش شۆڕشی ووشترهكان به‌ڵام بیرت نه‌چێت كه كوره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت به‌ریت.
دوای بیستنم بۆ ئه‌م نامه‌یه به‌راورده‌كه ئه‌وها دروست بوو ئه‌گه‌ر مباره‌ك دكتاتۆرێكی ئه‌وه‌نده خراپه چۆن ئه‌م كابرایه واته (ایمن) ده‌توانێت ئاوه‌ها نامه‌یه‌ك بنێرێت بۆ سه‌رۆك به ئاشكرا‌و له میدیاكاندا بڵاوبكرێته‌وه و هێشتا له ژیاندا مابێت له‌كاتێكدا سهردهشتهكهی ئێمه له‌سه‌ر نووسینێك كه له خه‌یاڵیدا هاتبوو ڕفێندراو شه‌هیدكراو ئێستاش به شه‌هیدكراوی ڕێده‌گرن له‌دانانی په‌یكه‌رێك بۆی.
له‌مه‌وه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه‌ی ئێمه خراپتره و سته‌مكارتره به‌ڵام به‌دوای ئه‌م به‌راورده بیرم له (ایمن) كرده‌وه و له‌خۆمم پرسی ئایا ئێمه (ایمن)ێكمان نیه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی له‌و شیوه‌یه بنێرێت بۆ ''سه‌رۆكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره''.
پێم وایه ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان مێگفی ده‌بێ ئه‌و (ایمن)ه بێت كه ده‌بێت ئه‌و نامه‌یه بنێرێت بۆ بارزانی وكوڕه‌كانی و چیتر چاوه‌ڕێ نه‌كات ئه‌مجاره‌ش جه‌ماوه‌ر به‌ته‌نیا خۆی بڕیارده‌رو یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان بێت .
جارێكی تر دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ته‌نها تۆ ده‌توانیت ئه‌وه بكه‌ی وه‌كو چۆن له سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا تۆ ئه‌و كه‌سه بویت كه ترس وتۆقاندنی جه‌ماوه‌رت له‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌وانده‌وه‌و ئێستا بزووتنه‌وه‌كه له‌وپه‌ڕێ هێزو توانایدایه ئاوهاش ده‌توانی له جوانترین ده‌رگاكانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه بچیته ژووره‌وه ،له كۆتاییدا هه‌ر كه‌سه‌ش ئازاده له كام ده‌رگایه‌ی مێژووه‌وه ده‌چێته ژوورێ شانسه مێژووییه‌كانیش هه‌موو ڕۆژ دووباره نابنه‌وه.
http://www.youtube.com/watch?v=rclQLZ-suOI&feature=player_embedded
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست