کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


شکست هێنانی یه‌کێتیی، پاساوه‌ قێزه‌وه‌ره‌کان

Tuesday, 08/10/2013, 12:00

1090 بینراوە





زۆر جار گوێم له‌ باوکم ده‌بوو که ده‌یگوت مه‌هزه‌له‌یه‌،فه‌‌وزایه، پیاوه‌ قه‌یمه‌کانی شاری سلێمانی ئه‌م جۆره‌ وشانه‌یان زوو،زوو به‌کارده‌هێنا، ئێستا منیش به‌ ڕاشکاوانه‌ دڵێم که‌ کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی و بڕیاره‌کانیان مه‌هزه‌له‌یه‌‌ و فه‌وزایه، بفه‌رموون ئه‌مه‌ بڕیاره‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیه‌، با له‌ بیرم نه‌چی، ئه‌م جۆره‌ قسه‌ و قسه‌لۆکانه‌و بڕیارانه سه‌رده‌می به‌عسمان بیرده‌خاته‌وه‌، که‌ حیزبه‌ کوردیه‌ کارتۆنیه‌کان جار ،جار بڕیاریان ده‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌له‌فی کوردی له‌ شیمالی عیراق(جاران وا ده‌گوترا)‌ ‌‌‌
به‌ستنی‌ پلینیۆم‌و كۆنگره‌، بابه‌تێكی‌ گه‌رمی‌ گفتوگۆی‌ ناو كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو.
 دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌م ته‌وه‌ره‌شدا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان به‌راشكاوی‌ بۆچونی‌ خۆیانیان ده‌ربڕی‌. سه‌ره‌نجام به‌كۆی‌ ده‌نگ بڕیاردرا (10/10/2013) پلینیۆم ببه‌سترێ‌(له‌ چ کاتێکدا بوو له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا پارتێکی گه‌وره‌ زه‌به‌لاح بتوانی پلینیۆم ببه‌سترێ). به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا كه‌ ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریه‌كان بۆ به‌ستنی‌ پلینیۆم ئه‌نجام بدات. هاوكات كۆبونه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانرێ‌ كێشه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ چاره‌سه‌ر بكاو سیاسه‌ته‌ بنچینه‌ییه‌كانی‌ (ی‌.ن.ك) له‌هه‌موو بارێكه‌وه‌ بگۆڕێ‌، بڕیاردرا له‌ (31/1/2014) چواره‌مین كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان ببه‌سترێ‌. بێگومان له‌دوای‌ پلینیۆمه‌وه‌، به‌پێی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ ته‌واوی‌ پێداویستیه‌كانی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوو ئاماده‌ ده‌كرێ‌، له‌پێشه‌وه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ ئاماده‌كاری‌ كۆنگره‌، پێكده‌هێنرێ‌.

هه‌موو ‌هێزێکی سیاسی به‌ جه‌ماوه‌ره‌وه‌ جوانه،وه‌ وڵات به‌ پارته‌ سیاسیه‌کانه‌وه‌ جوانتره‌، پارته‌کانیش به‌ که‌سایه‌تیه‌ ڕۆشنبیره‌کان ،دوور له‌ گه‌نده‌ڵچیه‌کان و فایلداره‌کانه‌وه‌ جوانتره‌، وه‌ هه‌ر ئه‌م هێمایه‌ دبێته‌ بنه‌مایه‌کی هه‌میشی بۆ کۆنگره‌ی پاکردنه‌وه‌ی ساڵانه‌یان له‌و ئه‌ندام و‌ به‌رپرسانه‌ که‌ نه‌گونجاون و کۆمه‌ڵگا قێزیان لێده‌کاته‌وه‌، هه‌ر که‌سایه‌تیه‌ نوێکان و ڕۆشنبیره‌کان ، کونیه‌ پاکژه‌کان ده‌بنه‌ به‌هێزکردنی دۆستایه‌تی و ڕوکه‌شی و ژیانه‌وه‌یان، وه‌ ئاشتکردنه‌وه‌ی پارته‌ دۆڕاوه‌که‌یان له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ره‌ زیوره‌کان، ئه‌م که‌سایه‌تیه‌‌ نۆیانه‌ که‌ دوورن له‌ ته‌پو تۆزی کۆنو غوباره‌ کۆنه‌کنیان له‌خۆیانیان ته‌کاندووه‌، به‌ بۆنو ڕویه‌کی نوێوه‌ ده‌یانه‌وێ‌ ده‌ستی پارته‌که‌یان بگرن که‌ ده‌موچاوه‌ کلاسیکه‌ ناحه‌زلێکراوه‌کان ببوونه‌‌ ئه‌ژنۆ شکاندنی و شکستهێنان پێیان. ئێستاش هه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ کلاسیکانه‌ هه‌ر ئه‌م ده‌موو چاوه ‌کۆنانه‌ ده‌یانه‌وه‌ێ یه‌کێتیی نوێ بکه‌نه‌وه‌؟؟؟!!!! ئایا ئه‌م چ لۆژیکێکه‌، چۆن ده‌توانن حیزبه‌که‌یان نوێبکه‌نه‌وه‌ که‌ خۆیان هۆکاری شکاندبوونه‌وه‌ی بوون. به‌ پێی ئاماره‌کان کۆسره‌ت ڕه‌سول له‌ سلێمانی له‌ دووسه‌د که‌سدا یه‌ک که‌س ده‌نگی بۆ ده‌دات، مه‌لا به‌ختیار له‌ سلێمانی له‌ پێنجسه‌دکه‌سدا یه‌ک که‌س ده‌نگی بۆ ده‌دات، سه‌عدی پیره‌ به‌ هه‌مان شێوه له‌ حه‌وسه‌د که‌سد یه‌ک که‌س ده‌نگی بۆده‌دات، ئه‌رسه‌لان باپیز له‌ سلێمانی له‌ هه‌زارکه‌سدا یه‌ک که‌س ده‌نگی بۆ ده‌دات، عومه‌ر فه‌تاح له‌ هه‌زار که‌سدا یه‌کس ده‌نگی بۆ ده‌دات ،که‌ دڵنیا نین‌ عومه‌ر فه‌تاح کێی، ئازاد جوندیانی له‌ سلێمانی له‌ ده‌هه‌زار که‌سدا یه‌ک که‌س ده‌نگی بۆ ده‌دات، ئایا به‌م ده‌موچاوانه‌وه‌ ده‌توانرێ یه‌کێتیی پاك بکرێته‌وه‌ ژیان نوێ دروست بکات؟ ده‌بێت دانیشتوانی سلێمانی هه‌ستنه‌ سه‌رپێ و ڕاپه‌رینێکی شارستانیانه‌ بهروژێنن دژ به‌م ده‌موچاوانه، چونکه‌ ئه‌م فیگورانه‌‌ ببونه‌ شکاندنی عه‌قڵیه‌تی دانیشتوانی شاری سلێمانی و خه‌ڵکانیان بێ ئومێد کرد، وایان کرد که‌ به‌ هیچ جۆرێک ئاسوده‌یه‌کی نوێ نه‌بینن له‌ ژیانیاندا، گه‌نجان بکه‌ونه‌ کۆچ کردن و بکه‌ونه‌ ناو ئه‌شکه‌وتی خه‌مو بێ ئومێدیه‌وه، دانیشتوانی سلێمانی به‌هیچ جۆرێ نه‌یان توانی مۆم و چرایه‌کی نوێ دابگیرسێنن و بوغزو کینه‌ له‌ مێشکیان ڕزگار بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌م "قاره‌مانانه‌"‌ هه‌میشه‌ ببونه‌‌ به‌رگرێ له‌ رێگای ژیانیاندا. کۆسره‌ت شاری سلێمانی وێران کرد به‌ داگیرکردنی گرده‌که‌ی عه‌لی ناجی، که‌ ئه‌م گرده‌ هێمای شاره‌که‌ بوو،وه‌ کۆسره‌ت ده‌ڵی به‌ هۆی ئه‌م گرده‌وه‌ دانیشتوانی سلێمانی هه‌میشه‌ ‌من له‌ بیر ناکه‌ن!!!، پاشان به‌مه‌ نه‌وه‌ستا، هه‌ردوو کوڕکه‌ی به‌ زه‌بری دۆلارو هێز کرده‌ پۆست دار، هیچ ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌مه‌ی به‌ دڵ نه‌بوو، ناش وێرن که‌س ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌، هه‌موویان ده‌ڵین ده‌ست ده‌گرین به‌ کڵاوی خۆمه‌وه‌ با نه‌یبات، مه‌لا به‌ختیار که‌وته‌ قه‌لاچۆکردنی کۆمه‌ڵگای یه‌کێتیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ وڵاتیش به‌ هه‌مان شێوه‌،هه‌روه‌ها ده‌ست درێژ کردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان به‌ زه‌بری هێز(به‌م زوانه‌ دۆکه‌مه‌نت بڵا ده‌کرێته‌و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مه‌لا به‌ختیارو ئافره‌تێکی‌ نوسه‌ری ئوردونی که‌ هاتبوو بۆ کوردستان بۆ ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی گه‌لاوێژ) ،وای ده‌زانی سه‌رده‌می ڕاپه‌رینه‌کانی ساڵی 91 که‌،که‌ هه‌موو دانیشتوانی سلێمانی پاڵ پشتیان بوو، ئه‌وه‌ی‌ له‌ بیر چوو که‌ له‌ سه‌داهه‌شتای میدیا ئازاد له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و کۆسره‌ت ده‌نوسێ ، که‌ ئه‌مه‌ له‌ خۆیدا هێمایه‌کی ڕه‌ش و قێزه‌وه‌ره‌یه‌ که‌ ئێوه‌ که‌سانی ناحه‌ز لێکراون‌، سه‌عدی که‌ ‌ مه‌له‌فه‌که‌ی هه‌ر به‌هێزه‌و‌ نامرێ و له‌ گویی هه‌موو کوردا ده‌نگ ده‌داته‌وه‌، وه‌ به‌ ده‌یان مه‌له‌فی ئه‌خلاقی له‌سه‌ره‌، عومه‌ر فه‌تاح که‌ کاتێک هێرۆخان وازبهێنێ له‌ یه‌کێتیی ئه و‌یش له‌ هه‌مان ڕۆژدا ده‌بێت ماڵ ئاوایی بکات و به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕوات، ئه‌و حه‌ره‌سه‌ی که‌ له‌ پشت بازاڕی زاراوه‌
که‌ هه‌میشه‌ پارێزگاری ماڵه‌که‌ی ده‌کات ڕزگاری ده‌بێت له‌ عه‌مه‌ر فه‌تاح، چونکه‌ له‌ گه‌نده‌ڵیدا ڕزیوه‌، پشتیوانه‌که‌شی مام جه‌لال و هێرۆخان بوو‌،عیماد ئه‌حمه‌د که‌ پێش دوو هه‌فته‌‌ له‌ ڤێننا بووه‌ ،وه‌ ئیقامه‌که‌ی تازه‌کرده‌وه‌،وه‌ به ‌براده‌رانی ده‌ڵێ باره‌که‌ زۆر نا له‌ باره‌ له‌ کوردستان، نازانین چێمان لێدێ، ئه‌رسه‌لان بایز که‌ ته‌نها له‌ هولێر نیمچه‌ ده‌ستێکی ده‌ڕوا و ناسراوه، که‌سایه‌تیه‌کی سه‌رنه‌که‌وتو که‌ هه‌موو کوردستان ده‌زانێ‌ ، وه‌لی له‌ سلێمانی ئه‌گه‌ر حیمایه‌کانی نه‌بیت هه‌ر نایکه‌نه‌ ژوره‌وه.به‌ ویژدانتان و موقه‌ده‌سانتان ئه‌م دموچاوانه‌ ده‌یانه و‌ێ یه‌کیتیی پاک بکه‌نه‌وه‌ له‌ بنچینه‌دا و چاک سازبکه‌ن؟ ئه‌مه‌ مه‌هزه‌له‌و فه‌وازنیه‌؟ ‌ ‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)