کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی گۆڕان له باشووری سوید
Saturday, 20/06/2009, 12:00
دوای درووست بوونی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ) له به‌ریتانیا زۆری نه‌برد هه‌موو ووڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ له ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه ده‌سته ده‌سته خه‌ڵکی به ڕه‌زامه‌ندی خۆی خۆی ئاشکرا ده‌کرد له پشتگیری کردنی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که هاتنه ڕیزی ڕه‌گه‌وه به باوه‌ڕ و تێگه‌یشتنه‌وه هاتنه سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه وه له دوای ئاشکرابوونی ناوی لیسته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستان لیستی گۆڕان له‌سه‌ر بنچینه‌ی داخوازی جه‌ماوه‌ری کوردستان درووست بوو بۆ ئه‌وه‌ی داکۆکی بکات له یه‌کسانی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاکسازی و نه هێشتنی شه‌خس په‌رستی و دوورخستنه‌وه‌ی حیزب له ده‌سته‌ڵات و په‌رله‌مانێکی زیندوو که خاوه‌ن بڕیاربێت ، له باشووری سوید وبه تایبه‌تی له شاری مالمۆ ماوه‌یه‌که له ڕێگای ته‌له‌فون و په‌یوه‌ندی کردن به‌یه‌کتریه‌وه هه‌ر هه‌موومان ده‌نگی خۆمان له ئه‌وروپا و ده‌نگی که‌سوکارمان له کوردستان خستۆته پاڵ لیستی گۆڕان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ له ماڵی یه‌کێك له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان کۆبووینه‌وه و بڕیارماندا که کۆمیته‌یه‌ك پێك بهێنین بۆ پشتگیری کردنی لیستی گۆڕان ئه‌وه‌ی که جێگای باسه چه‌ند به‌ڕێزێك که بیروڕای لایه‌نه‌کانی تریان هه‌بوو ئه‌مڕۆ ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون و به خۆشحاڵیه‌وه هاتنه ڕیزی کومیته‌که‌وه و بڕیاردرا له داهاتوویه‌کی نزیكدا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان سازبدرێت و گشت بهڕێزیك ده‌توانێت به‌شداری بکات و ڕاو بۆچوونی خۆیان به ئازادانه باس بکه‌ن ، ئه‌وه به‌ڕێزانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بێنه ڕێزی کۆمیته‌که‌وه ده‌توانن له ڕێگای ته‌له‌فون یان پۆستی ئه‌لکترۆنی په‌یوه‌ندی به‌م ناونیشانه‌وه بکه‌ن .
948904 _40 _ 0046
0046736238127
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست