بۆ /بەڕێز كوردستانپۆست -بەڕێز پەیامنێری كوردستانپۆست
Thursday, 19/03/2009, 12:00
1559 بینراوە
لە (page1 of 1) دا لەڕۆژی 17/3/2009 دا بەناونیشانی (زیندانەكانی معەسكەر سەلام (بەشی ژنان) لەسلێمانی بۆتە گوانتانامۆ
بەڕێزەكەم ئەو بابەتەی نوسیوتەنەك زۆر دوورە لەراستی بەڵكو وادەردەكەویت كەكێشەی كەسێتی(غەرەزی شخێیت) هەبێت بەرامبەر خودی خۆم بەداخەوە كەپەیامنێرێك بەو شێوەیە سلوكی گفتوگۆی هەبێت پێش ئەوەی بەو شێوەیە ئەو هێرشە دڕندانەیە بكەیت دەرگامان كراوەیە بۆ بەڕێزتان و هەموو ڕۆژنامەنوسێكی بەڕێزی تریش كەبێن لەنزیكەوە ڕاستییەكان بەچاوی خۆتان ببینن وتفەنگ بەتاریكیەوە نەنێن وەلەخوارەوە چەند رونكردنەوەیەكتان ئاراستەدەكەین
1-سەبارەت بەقەدەغەكردنی خواردن لەبەرواری (18/1/2009)بەنوسراومانژمارە(91)قەدەغەكراوەبۆ پاراستنی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتێكەمان وەبۆ ئەوەی نەبێتە ئەركێكی زیاتر بەسەرخێزانەكانیانەوە لەم بارە ئابووریە سەختەدا وەلەهەمان كاتدا هەرچ خواردنێك كە ئارەزوویان لێیەتی بۆیان ئامادەدەكرێت بەرەچاوكردنی مەرجەكانی تەندروستی .
2-ژمارەی بەندكراوان بەهەڵە پێیان راگەیاندویت و ئەو ڕێژەیەنیە.
3-سزادراوان ئەوەندە شارەزان لە مافی مرۆڤدا كە نەقبول دەكەن وەنەكەس دەتوانێت ئیهانەیان بكات و ووشەی ناشرینیان لەگەڵدا بەكار بهێنێت وەتیم و فەرمانبەرانی مافی مرۆڤ كەبەشێوەیەكی هەمیشەی سەردانیان دەكەن شایەتی ئەم راستییەن وەلەزووربەی ڕێنمایەكانماندابۆ كارمەندانی چاكسازی وفەرمانبەران بەگشتی جەختمان كردۆتەوە لەسەر ڕێزگرتن و مامەڵەباشكردن لەگەڵ سزادراوان وەجێبەجێكردنی بەندەكانی مافی مرۆڤ وەهەموو سزادراوێك ئازادە لە دەربڕینی بیرو بۆچونەكانی.
4- بڕیار لەكاری چاكسازیدا بەتەنیا لەدەستەڵاتی خودی خۆمدانیە بەڵكو بە ڕاوێژكاری لەكەڵ لێپرسراوی بەشەكان وتویژەری كۆمەڵایەتی دەدرێت بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندی سزادراوان و كاری چاكسازی لە بەڕێوەبەرایەتێكەماندا.
5- حەزم دەكرد هەندێ شارەزایت هەبێت لەزمانی كوردیداناو(ئومێد)بۆ كوڕو كچ بەكاردێت لەوەدەچێت هەر كوردیش نەبیت.
6-ئەگەر شارەزای مامەڵەوكارەكانم بویتایە لەنزیكەوەبەوەناسراوم كەدایكێكی زۆرلەسەرخۆو نەرم ونیانم لەگەل سزادراوان كەبۆتەهۆی ئەوەی لەلایەن هەندێ كەسەوە رەخنەم لێدەگرێت.
7- لەگەڵ ئەوەی لەبەرواری 5/3 وەك بەڕێزتان ئاگادارن بەندكراویكی بەشی منداڵان لەبەشەكەمان هەڵهات لەگەڵ ئەوشدا لەبەرواری 8/3 لەبیرەوەری ڕۆژی جیهانی ژناندا ئاهەنگی تایبەتیمان سازكرد بە سزادراوانی بەشی ژنان ئەو سزادراوانەی كەبەڕێزتان فرمێسكی تیمساحانەیان بۆدەڕێژیت.
8- بۆ ڕاستی و وتەكانمان كەزۆر بەمرۆڤ دۆستانە هاوكاری و مامەڵەی سزادراوانمان كردووە وەزارەتی مافی مرۆڤ بەنوسراویان ژمارە 1/6/970 لەبەرواری 18/6/2008 دا سوپاس وپێزانینیان ئاراستەكردوین كە ئەمە یەكێكە لەبەڵگەكان.
9-ڕاپۆرتی وەزارەتی دادی ئەمریكی بۆ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتیكەبەتێرو تەسەلی باس لەوەدەكات كەلەگشت خاڵە ستاندەرە جیهانیەكاندا سەركەوتووین سەبارەت بەبارودۆخی گرتوخانەكان لەگەڵ كۆی بناماكاندا هەروەها سەبارەت بەمامەڵەی گونجاو لەگەڵ بەندكراوان بەپێی بەندەكانی مافی مرۆڤ.
10-هەرلەسەەتای كاركردنم لەكاری چاكسازی وەك بەڕێوەبەرلەمانگی 4/2008دا بەبەردەوامی ڕێنمای یاسای و مرۆڤانەمان ئاراستەی كارمەندانمان كردووە سەبارەت بەچۆنیەتی مامەڵەكردنی مرۆڤ دۆستانە .
-بەڕێزم ئەی تۆ چ بەڵگەیەكت پێیە بۆ ووتەكانت.
پرسیارێكت ئارەستەدەكەم كردنەوەی ڤیستڤاڵ وپێشانگاو سازكردنی ئاهەنگ و وەرشەی فێركردنی كاركردن بۆدوا ڕۆژیان و كردنەوەی قوتابخانەی خێرا ناردنی سزادراوان بۆ تاقیكردنەوەی كۆلیج و پەیمانگاكان بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لەبڕوانامەكانیان ودواكەوتو نەبن لەئاستی هاوڕێكانیاندا لەگشت قۆناغەكانی خوێندنداو یادكردنەوەی هەموو بۆنەو ئاهەنگەكان و فێركردنی كۆمپیوتەر كە بە وێنەوە ڕاستی ئەم ووتانەمان دەسەلمێنین ئەمانە هەمووی كاری چاكسازی نەبن ئەی بەلای بەڕێزتانەوە بەچی لە قەڵم دەدەیت.
تێبینی /
هاوپێچ چەند بەڵگەیەكتان ئارەستەدەكەین كەهیوادارین بە ئەمانەتەوە لەگەڵ ئەم وەڵامەماندا بڵاوی بكەنەوە.
بەڕێوەبەری چاكسازی ژنان و منداڵان http://kurdistanpost.info/pdf_filer/Balgakani_chaksazi_sul.pdf