نازی ڕێبازی باوکی ڕۆحی کورد
Tuesday, 01/09/2009, 12:00
ئه‌ی ڕوزهرد، ئه‌ی ڕوزهرد، ئه‌ی ڕه‌نگت زهردنوسینی سۆرانی مامهحهمهگهیاندنی کامه‌رانی مام ساڵحلای کاکه سۆران بووم، پاش ماچکردنی لای سه‌ری، وتم ئه‌زانی پارتی بۆ ئه‌وه دروست بووه کورد بگه‌یه‌نێته کۆمه‌ڵگاکانی جیهان؟
وتی: بییییییییلاااااااا
وتم وا ئهزهڕێنێ
وتی: ئه‌وانه‌ی گیانیان له جه‌سته‌م جیاکردوه، کورد ئه‌گه‌یه‌ن کۆمه‌ڵگاکانی جیهان؟
وتم: وا کاویژ ئه‌که‌ن
وتی:کێ هه‌ڵساوه به‌و تڕینه؟
وتم: یه‌کێ له مه‌سینه هه‌ڵگره‌کانیان.
وتی: دزی داهاتی کورد خۆشبێ مهسینهههڵگریان زۆره، به‌ڵام کامیان، کام سهکنهیان
وتم: پاشڵپاکهرهوهکه، ناوه‌که‌یم له‌سه‌رده‌م نییه، ناوی به کۆله‌کی رێبازی مه‌لایا چێ.
وتی سه‌رباز هه‌ورمی نه‌بێ
وتم خۆیه‌تی زه‌ینه‌ت باشه، له چاوپێکهوتنێکیا له‌گه‌ڵ ئاسۆ عه‌لی فه‌رج ناوێکه‌وه ئه‌یا به گوێی گه‌له‌که‌مانا.
وتی: بۆ تاڵانکردن له سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دیواری ماڵی کوردا بۆ ناو ماڵه‌که‌ی، ئه‌و ده‌عبایه، په‌یژه هه‌ڵگرێکی به‌کاری ماڵی مه‌لایه. وتی ده زه‌حمه‌ت نه بێ پێی بڵێن
تڕحێو جهنهبای مه‌سینه هه‌ڵگر سه‌رباز هه‌ورامی، چێ نوێژناکا
وتی با جارێ خۆیان و ده‌سته‌که‌یان که ناویاناوه (ئهلبارتی) بهگهیهنه ڕیزی مرۆڤ و مرۆڤایه‌ت و شارستانییه‌تی، ئه‌وسا با ده‌ست به‌نه ئه‌و باره و ئه‌وانی کڵۆڵ له زانیاری و ڕۆشنبیریا بچن کورد بگه‌یه‌ننه کۆمه‌ڵگاکانی جیهان،
به‌س باشه تۆ بڵیی کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی مه‌به‌ستیان ڕهئسولخههیمه و جیبوتی نه‌بێ، خۆ ئیشاڵا مه‌به‌ستیشیان له کۆمه‌ڵگای بروکسل و ستۆکهۆڵم نییه به‌و پاشڵه خێڵهکیانهوه، ئه‌وان مێینه‌کانی خۆیانیان له کون و تاریکی کردوه و زاڕۆڵ و زاڕۆڵهزاکانی باوکی ڕۆحیه‌که‌ی کورد! له جه‌رده‌ی و ده‌سه‌ڵاتا له هه‌ولێری بارکراو، ته‌زویر و نقودی گه‌ل خۆشبێ تلاوتلێنیانه.
ئه‌وێ ساڵێ کاتی که له سلێمانی شاربه‌ده‌رکران، له‌سه‌ر 31ی ئاب و شتی‌تر، ئه‌هلی ڕێبازه‌که ڕێی که‌رکوکیان لێ کرا به به‌رزاییه‌کانی مازه‌نده‌ران، لێ له 25.07 تیشا ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیان نه‌ک هه‌ر سفری چاوزهقیان بۆدانان، به‌ڵکوو، بۆ یه‌کجاره‌کی تڕۆشیان کردن و ئێستا له مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ڤه‌ری سلێمانی وگهرمیانا له مه‌کته‌ب ده‌رکراون، من نازنم به جییه‌وه ئه‌و براده‌ره هه‌ورامییه پارتی کوێخاکه‌ی کورد ئهگهییهنه کۆمه‌ڵگاکانی جیهان، جارێ له ڕیی شه‌هیدکردنی منه‌وه کوردیان گه‌یانه کۆمهڵگامافییهکانی سقلییه و ئیتالیا و ئه‌مه ڕاستییه‌که، ڕاستییهکیتریش ئه‌وه‌یه من ئاسوده‌م له‌م گۆڕهکهما، ئه‌بینم گه‌له‌که‌مان که‌ڵی وای هه‌یه ئاراسته‌ی ڕێبازی چه‌واشه‌کاری و دواکه‌وتوی و جه‌هل ئه‌گۆڕن، گه‌له‌که‌مان ڕۆژ به رۆژ به خۆ‌یا یه‌ته‌وه و له ئاسۆی گۆڕان ئه‌ڕوانێ، ئه‌مه نیشانه‌یه‌کی باشه و ئومێدی ئاسۆی ڕوانکتری لێ ئه‌که‌ویته‌وه و ئه‌کرێ. برایان شتێک هه‌یه نامه‌وێ لیتانی بشارمه‌وه، باوه‌ڕتانبێ ئه‌وه‌نه‌ی دڵم بۆ داده ئاسکه سوتا، ئه‌وه‌نه به‌زه‌یم به دایکما نه‌هاته‌وه که هه‌تیوه‌کانی مه‌لا به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ڕێنمای و ڕێبازی بارزانی باوک و کوڕ ئاوا جه‌سته‌ی خه‌ڵاتانی خوێنکراومیان خسته به‌ر بینای دایکه خێر لێ نه دیووهکهم، له هه‌ڕتی لاوی‌دا بووم، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌م و به‌دوای ڕاستی و ڕاستکردنه‌وه بووم، له ژین و ژان بۆ گهلهکمبێ به‌شیان کردم.
وتم کاکه سۆره
ئه‌وسا ئه‌و که‌ڵه دایه‌که، ته‌نیا هه‌ر دایکی تۆ بوو، لێ ئێستا ئه‌ویش بوو به‌دایکی کورد و هاته مێژوومانه‌وه، ئه‌و ئێمه‌ی هه‌یه، ئێمه‌ش ئه‌و.
پێش هه‌ڵسانم و گه‌ڕانه‌وه‌م، تکای لێکردم ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ی بگهیهنهمه لاتان، ئه‌و چونکه سه‌رسامی مامۆستا گۆرانیش بوو، بۆیه سودی له هۆنراوههیهکی ئه‌و وه‌رگرتووه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی لێ ده‌رچووه
ئه‌ی ڕوزهرد، ئه‌ی ڕوزهرد
ئه‌ی ڕه‌نگت زه‌رد
ئهیییییییییییی ڕوزهردددددددد
ئهییییییی ڕوت ژهرد
ئه‌ی ڕوزه‌ردی هزر باڵا کورت
بۆ دڕ ڕاوه‌ستای به‌رامبه‌ری من
بۆ دهستتنایه چه‌نه‌ی چه‌ک
له ئاستی پاکی و سه‌رکه‌شیی کوردیی من
ئه‌و چاوه زهقانهت، ئه‌وووو چاوه سورانهت
نیگای پیاو کوژ بووووون
له‌به‌ر چی، له‌به‌رچی گرتیانه گرفتاری من؟
فه‌رمانی ڕۆحی ناپاکی و خیانه‌ت و جه‌هل
کردیه که‌له‌پچه‌ی ده‌ستی نوسینی من
ئه‌بینم په‌پوله‌ی نیازی گفتگۆ
دودڵ ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر گوڵی باخچه‌ی په‌رله‌مان
ئاخ خۆزگه هه‌ڵئه‌فڕی ئه‌مزانی ئاخۆ
ڕاسپێری چییه بۆ جیانی ئایندهی نادیاری نه‌ته‌وه‌ی من
ئه‌ی ڕووزه‌رد، ئهیییییییی ڕوزهرد
ئه‌ی ڕوت زه‌رد، به به‌ژنی باڵا خوێن گرتوو
هه‌روه‌کو فه‌ساڵی ڕه‌قیبانی کورد
مه‌لێ بووم له باخچه‌ی نوسینا بێجوت
بۆ نیشتیمانم، بۆ نیییییییشتیمانم
رێکئهخست وشه‌ی دژه‌گه‌نده‌ڵ، ئه‌ی ڕوزهرد
هه‌ر ئه‌وه‌نه‌م له‌ده‌ستدێ هه‌تا ئه‌توانم
ئا له‌م 31 ئابهیا هه‌ل به‌کار بێنم
وه‌ک تینوی کوردێکی ڕه‌خنه‌گر
به کوڵ له ناپاکییهکانیترت و مه‌لحه‌مه‌ی متهوهکهلهکهلت بڕوانم
ئه‌و چاوه‌ی تێم بڕین نه‌ی، نه‌ی تروکێنم، نه‌ی تروکێنم
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم له په‌رده‌ی بیرم
بۆ ڕه‌جم و نه‌فره‌ت، په‌لی دایه ئاسکه بگرم و
نیگارێ له دامێنی پیره قهڵایا هه‌ڵکه‌نم
شێوه‌ی سه‌رجه‌م خیانه‌ته‌کانت له خۆی بگرێ
تا هه‌ست و هۆش و جه‌سته‌ی لێدراوم
ئازاری سوکترکا خه‌یاڵی گه‌لێ
که لێی ئه‌کوژرێ، لێی ئه‌کرێ تاڵان و ته‌زویر
ئاشنای چه‌شتن و سته‌مه وه‌ک گه‌لی کوردێ
برای به‌جه‌سته له ناوتاننهماو، که له ئاکام و به‌ره‌که‌ته‌کانی ڕێبازه زهردههڵاوهکهن
سۆرانهکهی مامه حه‌مه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست