حاكم رزگار: سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوكایه‌تی پێ‌كردم
Wednesday, 24/11/2010, 12:00
ده‌ستوور
حاكم رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌فراکسیۆنی كوردستانی له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا كهكۆپییهكی ده‌ست ده‌ستوور كه‌وتووه، ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رانبه‌ر من كردی، له‌كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر یاسای خۆپیشاندانه‌كان، ده‌چێته خانه‌ی سوكایهتییهوه، مرۆڤ بێڕێزی پێناكرێت".
حاكم رزگار له‌نامه‌ی دهستلهكاركێشانهوهكهدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌زگا گرنگه‌ی پێدهسپێردرێتو شه‌ره‌فی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌درێتێ، یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان جێبه‌جێده‌كات، نابێ به‌هه‌ڵه یا خراپ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌كاربهێنێ، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه "كاتێ به‌ڕێزیان نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران وه‌ك خێزانێكو تیمێكی هاوبه‌ش كاربكات، رێگه‌پێدراو نییه كه‌مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی ئه‌ندام په‌رله‌مان بكات، كهخهڵكانێكن متمانه‌ی میللهتو حیزبه كوردستانییه‌كانیان دراوهتێو هه‌ركه‌س جێگه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان".
له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن فراكسیۆنی كوردستانییه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه، هاتووه "مرۆڤ بێڕێزی پێناكرێ، ده‌بێ به‌ڕوحی برایانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن، كه‌رامه‌تی وه‌ك مرۆڤ ده‌بێ پارێزراوبێ".
هه‌روه‌ها هاتووه "ئه‌و شێوازه گرژ‌و تونده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رانبه‌ر من نواندی له‌دانیشتنی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 3/11/2010 له‌كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر قانونی خۆپیشاندان ده‌چێته خانه‌ی سوكایه‌تی یا بێڕێزی پێكردن".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كهگریمان په‌رله‌مانتار له‌سیستمی گفتوگۆكردنی دانیشتن كه‌موكورتی نواند، سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆی هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌بێت به‌شێوازی لایه‌ق بهپهرلهمانو په‌رله‌مانتار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كه بكات.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه ده‌بێت له‌دانیشتنی یه‌كه‌م دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه بخرێته‌ڕوو، به‌ڵام دوای زیاتر له‌دوو دانیشتنی په‌رله‌مان، نهحاكم رزگار چووه‌ته پهرلهمانو نه په‌رله‌مانیش قسه‌ی له‌سه‌ر کردووه.
ده‌قی نامه‌كه له‌خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق
له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێز/ فراكسۆنی كوردستانییه‌وه
بابه‌ت/ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه
سڵاو حورمه‌ت...
به‌پێی مادده‌ی سێیه‌م له‌یاسای ژماره (1) ساڵی 1992 یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانعێراق ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌بێته نوێنه‌ری گه‌لی كوردستان‌و سوێندده‌خوات كه پارێزگاری له‌یه‌كێتیی گهلو خاكی كوردستان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی بكات، بۆیه شایانی رێزه چ وه‌ك تاكو چ وه‌ك ئه‌وه‌ش شه‌ره‌فی نوێنه‌رایه‌تی میللی پێدهدرێو كارمه‌ند نییه لای هیچ به‌رپرسێكی ئیداری په‌رله‌مان.
سه‌رۆك په‌رله‌مانیش كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌زگا گرنگه‌ی پێدهسپێردرێ به‌هاوكاریی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بهڕێوهبردنو قبوڵی ده‌كا شه‌ره‌فی به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره‌ی دهدرێتێو یاسا‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان جێبه‌جێده‌كات‌و ده‌سه‌ڵاته ئیدارییهكهش هه‌ر له‌وێ سه‌رچاوه دهگرێتو نابێ به‌هه‌ڵه یا خراپ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌كاربهێنێ، كاتێك به‌ڕێزیان نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران وه‌ك خێزانێكو تیمێكی هاوبه‌ش كاربكات، رێگه پێدراو نییه كه مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاوی ئه‌ندام په‌رله‌مان بكات، كه خه‌ڵكانێكن متمانه‌ی میللهتو حیزبه كوردستانییه‌كانیان دراوهتێو هه‌ركه‌س جێگه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆریشیان له‌پۆستی ره‌سمی‌و حیزبی گه‌وره‌وه دێن‌و زۆرجار له‌به‌ر ئه‌و پێگه لێهاتووییه‌یان پۆسته‌كه‌یان له‌سه‌ر دهسهپێنرێو كه ره‌نگه هه‌ندێ جار بۆ خۆیان نهیانویستبێو له‌به‌ر كۆمه‌ڵه ئیعتیبارێك قبوڵی ده‌كه‌ن....
راسته سه‌رۆك په‌رله‌مان ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی له‌سه‌ره، به‌ڵام هیچ ده‌قێكی قانونی نییه كه مافی گرتنه‌به‌ری شێوازی توندی به‌رانبه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان بداتێ، گریمان ده‌رچوون له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆش روویدا، ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌قانوون رێكخراونو به‌شێوازی نه‌رم جێبه‌جێده‌كرێن. مرۆڤ بێڕێزی پێناكرێت ده‌بێ به‌ڕۆحی برایانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كدا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌به‌ڕێوه‌بردنی دادگایی تۆمه‌تبارانی تاوانی نێو ده‌وڵه‌تیش مافی رێزگرتنی تۆمه‌تبار به‌قانوون پارێزراوه‌و سه‌رۆكی دادگا بۆی نییه سوكایه‌تی پێبكات یا لێی توڕهبێو مامه‌ڵه‌ی نالایه‌قی له‌گه‌ڵ بكا، ده‌كرێت بڕیاری له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر بدرێت یا هه‌تا هه‌تایی به‌ند بكرێت، به‌ڵام كه‌رامه‌تی وه‌ك مرۆڤ ده‌بێت پارێزراوبێ.
دیاره ئه‌و شێوازه گرژ‌و تونده‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رانبه‌ر من نواندی له‌دانیشتنی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 3/11/2010 له‌كاتی گفتوگۆ له‌سه‌ر قانونی خۆپیشاندان، ده‌چێته خانه‌ی سوكایه‌تی یا بێڕێزی پێكردن، ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك په‌رله‌مان لهحیوار بووین له‌سه‌ر مادده‌یه‌ك كهتهنیا من لێدوانم هه‌بوو لهسهریو دوای رێگهپێدانو ته‌واوكردنی قسه‌كانم بۆ چه‌ند چركه‌یه دانشتمو كاتێكیش ئه‌و له‌میانه‌ی قسه‌كانی مندا رووی وه‌رگێڕا به‌لای سكرتێر‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد‌و دواتر كه‌به‌ڕێزیان روونكردنه‌وه‌و وه‌ڵامی هه‌بوو له‌وێ به‌پێویستم زانی هه‌ستمه‌وه درێژه به‌قسه‌كانم بده‌م، ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌میانه‌ی هه‌مان حیوار بوو، واته گفتوگۆكه‌مان دانه‌خراو بوو تاقسه له‌سه‌ر ئیزنو ههستانو دانیشتن بكرێت ئه‌و نه‌ده‌بوو به‌و جۆره مامه‌ڵه‌بكات!
گریمان له‌شوێنی خۆشمه‌وه قسه‌م كرد خۆ كه‌عبه كه‌چ نه‌كراوه وه‌ك ده‌ڵێن... ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی په‌رله‌مانتار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌په‌رله‌مان به‌دانیشتنه‌وه بدوێ ئه‌وه‌تا به‌پێی مادده‌ی 56-1 له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ دوو شێواز هه‌یه بۆ قسه‌كردن له‌دانیشتنه‌كانی په‌له‌ماندا، یه‌كێكیان به‌پێوه، ئه‌ویتریان به‌دانیشتنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌كۆیه كه بۆئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه. باشه تائێستا نه‌مدیوه ئه‌و سه‌كۆی دانیشتنه دابینبكرێ، بۆیه به مافی هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ده‌زانم كه له‌شوێنی خۆیان‌و له‌سه‌ره‌ی خۆیانا به‌دانیشتنه‌وه رای خۆیان بڵێن تائه‌و سه‌كۆیه ده‌ستنیشانده‌كرێ، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دی گریمان په‌رله‌مانتار له‌سیسته‌می گفتوگۆكردنی دانیشتن كه‌موكورتی نواند به‌ڵێ سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆی هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌بێ به‌شێوازی لایه‌ق بهپهرلهمانو په‌رله‌منتار مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌كه بكات‌و به‌نه‌رمی سه‌رنجی په‌رله‌منتار راده‌كێشێ بۆ په‌یڕه‌و نه‌ك به‌هه‌ست برینداركردن كه هه‌یبه‌تی په‌رله‌مانی پێدادهبهزێ پێش هه‌ر كه‌سێك، له‌كاتێكدا په‌رله‌مان موڵكی میلله‌ته‌و باخچه‌ی پهخشو بانگه‌شه‌و دانانی قانوونه بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ، من ئاوا له‌په‌رله‌مان ده‌گه‌م كاری تیادهكهم. هه‌ر كاتێكیش دهرفهتو بواری كاركردنم گونجاو نه‌بوو بوێری‌و جورئه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م هه‌یه.
له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن‌و حورمه‌تی زۆر بۆ سه‌رجه‌م و یه‌كه‌یه‌كه‌ی خوشك‌و برایانی ئازیزم له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌خودی به‌ڕێز سه‌رۆك په‌رله‌مانیشه‌وه بفه‌رمون به‌قبوڵكردنی...
رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
8/11/2010
وێنه‌یه‌ك
1- به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ زانین له‌گه‌ڵ رێزدا...
2- به‌ڕێز سكرتێری په‌رله‌مان بۆ زانین له‌گه‌ڵ رێزدا...
3- به‌ڕێز لیژنه‌ی ئهوقافو كاروباری ئاینی بۆ زانینتان له‌گه‌ڵ رێزدا...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست