فاشیسته‌کان ناتوانن ده‌نگی ئازادمان کپ که‌ن
Monday, 26/12/2011, 12:00
سه‌لاح خدر - ڕادیۆی ده‌نگی میزۆپۆتامیا
ڕژێمی فاشیستی تورکیا هیچ ڕێگایه‌ک نه‌ماوه بۆ سه‌رکوت و قڕکردنی گه‌له‌که‌مان تاقی نه‌کاته‌وه
دڕنده‌یی تورک به‌جینۆسایدی دێرسیمه‌وه نه‌وه‌ستا که تیایدا زیاتر له 10 هه‌زار ژن و منداڵ ، گه‌نج و پیری کوردیان به چه‌کی کیماوی شه‌هید کرد.
به دوای ئه‌و جینۆسایده فاشیزمی تورک کۆمه‌ڵکوژی مه‌ڕه‌شی ئه‌نجامدا که تییادا زیاتر له 111 کوردیان شه‌هید و به‌هه‌زارانیان بیرندار کرد، زیاتر له 500 ماڵ و 300 کارگه‌یان سوتاند شارێکیان خاپوورکرد.
زیاتر له پێنج هه‌زار گوندی کوردیان سوتان و تاڵان کردوه و خه‌ڵکه‌که‌یان ڕاماڵی، به‌هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیری کوردیان تیرۆرکرد ، له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ته‌تریکدا زمان و کلتوری کوردیان قه‌ده‌غه کرد له‌سه‌ر قسه‌کردن به‌کوردی و پۆشینی به‌رگی کوردی سه‌دان که‌مافی سروشتی مرۆڤه و له‌گه‌ڵیدا له‌دایک ده‌بێت کوڕ و کچی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان تیرۆر کرد یان له‌کونجی زیندانیان خزاند.
هه‌موو ئه‌وانه نه‌یاتوانی له‌مپه‌رێک له به‌ر کاروانی خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دروست بکات، هه‌موو سیاسه‌تی چه‌په‌ڵ و پاکتاوکاریان نه‌یتوانی ئیراده‌ی کورد ڕاده‌ستی خۆی بکات و سه‌ری هه‌میشه به‌رزمان پێ نه‌وی بکات.
له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردنی سیاسی و گرتنی زیاتر له سێ هه‌زار سیاسه‌تمه‌داری کورد له نێوان ئه‌م سێ ساڵه‌ی دواییه‌دا و کیماباران کردنی دۆڵی ته‌یاری ناوچه‌ی چه‌لێ و شه‌هید کردنی پۆلێک گه‌ریلای قاره‌مان ، له‌ئۆپه‌راسیۆنی پێشێلکردنی حقوقدا نزیکه‌ی 50 پارێزه‌ری کوردیان ده‌ستگیرکرد و چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێش په‌ڵه‌یه‌کی تری ڕه‌شیان له‌ناوچه‌ونیاندا و له ئۆپه‌راسیۆنیکی تری قڕکردنی ده‌نگی ئازاد دا 47 ڕۆژنامه‌وانی کوردیان قۆڵبه‌ستکردوه .
زهنیه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی پانتورکیزم ده‌یه‌وێت نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاکتاوبکات و ده‌نگی ئازادی کورد بخنکێنێت تا له جیهانی دره‌وه‌ی داببڕێ و به‌مه‌رام و شه‌ڕی گڵاوی ده‌رونی خۆیان به‌میدایای پۆلیس و شه‌ڕی تایبه‌تیان گه‌له‌که‌مان چه‌واشه بکه‌ن، وه‌ک چۆن له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین کوریان په‌راوێزکرد ، ئێستاش کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له شه‌پۆلی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی و سیسته‌می نوێی ناوچه‌که‌دا لۆزانێکی تر دوباره‌بکه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری گه‌لان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا تورکیا باکوری کوردستانی کردوه‌ته مه‌نجه‌نیق و زیندانێکی مه‌زن بۆ ئازادیخوازان ، به‌وه‌ش ناوه‌ستێت به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه له سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی به‌ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی گرێدراوی خۆی ده‌کات که دان به‌هیچ مافێکی کورد له ڕۆژئاوای کوردستان نه‌نرێت ، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌هه‌زاران سه‌رباز و میتی له باشووری کوردستان بۆ کاری سیخوڕی ، له‌ناوبردنی کلتووری کورد، شێواندانی دیمۆگرفیای که‌رکوک و خسته سه‌ر هه‌رێمی عه‌ره‌بی سونی بڵاوکردوه‌ته‌وه.
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و سیاسه‌ته فاشیزمانه‌ی تورک هاوپه‌یمانانی ده‌وه‌ستینه‌وه ، به‌ڵکو ئه‌و زهنیه‌ته‌ی ده‌نگ ئازاد سه‌رکوت ده‌کات به‌توندی ئیدانه و ڕسوا ده‌که‌ین.
به‌تورکیا ده‌ڵێین که به‌گرتی قه‌ڵه‌م و به‌ستنی چاوی کامێراکانمان ناتوانن زوڵم و سته‌می هۆڤانه‌یان بشارنه‌وه، دژ به‌و سه‌رکوتکاریه‌تان هه‌موو تاکێکی کورد ڕۆژنامه‌وانه و ڕه‌فتاری فاشیستان له له‌خانه‌کانی مێشکماندا تۆمارکراوه که هه‌رگیز ناتوانن ده‌سته‌مۆی که‌ن و بیسڕنه‌وه.
ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌وانان له‌پاڵ ئه‌وه‌دا بێده‌نگی و جوت ستانداردی ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهان ڕسوا ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که دیواری بێده‌نگیان بشکێنن له‌به‌رامبه‌ر بنپێکردنی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی ئینسان له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌که‌په و چه‌ته‌کانی فه‌تحوڵا گیوله‌نه‌وه، له‌هه‌مانکاتدا داوا له‌هه‌موو ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشنبیرانی کوردی خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌ین که بێده‌نگ نه‌مێنن چونکه بێده‌نگ بوون له‌به‌رامبه‌ر کاره‌سات گه‌لێکی وه‌ها تاوانه و پشکداری کردنه له‌تاوانه‌که، ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشگیری خۆمان بۆ هاوپیشه کورده‌کانمان نیشان ده‌ده‌ین و له‌جێی خۆڕاگری ئه‌وان له‌زینداندا شه‌وڕۆژمان ده‌خه‌ینه سه‌ریه‌ک کارده‌که‌ین بۆ زیاتر ده‌رخستنی ڕووی پیس و ڕه‌شی ڕژێمی تورک به جیهان و هه‌وڵی به‌زوترین کات ئازادبوونیان ده‌ده‌ین.
تکایە ئێوەش بەشداربن لە پشتیوانی کردنی ڕۆژنامەنوسانی کوردی باکور . لەخوارەوە ناو و نیشانی خۆت بنوسە .
1 سه‌لاح خدر / ڕادیۆی ده‌نگی میزۆپۆتامیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست