کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نه‌وشیروان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌کات، ئه‌گه‌ر ..!

Friday, 16/04/2010, 12:00


له‌ یه‌کێ له‌ ئاژانسه‌کانی راگه‌یاندن له‌ کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا داوی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سعود له‌ سه‌ر ره‌وشی کوردستان و عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ن..دیاره‌ هه‌واڵێک له‌م جۆره‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌یر نییه‌ ئه‌گه‌ر به‌ رووتی بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باکگراوه‌ندی هه‌ردولا بگه‌ڕێیته‌وه‌.
له‌ دوای 2003 وه‌ ، له‌ زۆر نووسینه‌کانی خۆمدا به‌ تایبه‌تی له‌و نووسینانه‌ی که‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئاینده‌ی یه‌کێتی و غیابی تاڵه‌بانی له‌ نێو یه‌کێتیدا له‌ دوای 2005 وه‌ له‌ کوردستانپۆستدا ده‌منووسی ، یه‌کێ له‌ خاڵه‌ هه‌ره‌ لاوازه‌کانی ئه‌وێ رۆژیی یه‌کێتی خۆ به‌که‌مزانی جه‌لال بوو به‌رامبه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، بۆ بچووکترین کیشه‌ جه‌لال داروده‌سته‌که‌ی ده‌پێچاویه‌وه‌ له‌ شوێنی سه‌ره‌کی مه‌سعودا ده‌بینرا. ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌گه‌رچی به‌شێکی به‌رینی نێو یه‌کێتی هه‌ستی پێده‌کرد ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یده‌زانی بنه‌ماڵه‌ کار له‌سه‌ر خاڵه‌ لاوازه‌کانی نێوخودی یه‌کێتی ده‌کا و و یه‌کیتی به‌ره‌و پووکانه‌وه‌ ده‌با.. دیاره‌ ئێمه‌ ئه‌وێ رۆژێ ئاینده‌ی یه‌کیتیمان وه‌کو حاڵی ئێستایمان ده‌بینی (ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌رشیفی 2005 و 2006 وتاره‌کان بخوێننه‌وه‌).
ئیمڕۆ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ مه‌سعود ،گه‌وره‌ ته‌زویرچی و تاڵانکاری سه‌روه‌توسامانی یه‌که‌یه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، ده‌یه‌وێت گۆڕان به‌ هه‌مان ده‌رد ببات ، له‌ لایه‌ک له‌ رێگای شانه‌نووستووه‌کانی میت تێئاخنراو له‌ ریزه‌کانی گۆڕان وه‌ک(دانائی ئه‌حمه‌د مه‌جید)، چاویان به‌یه‌ک ده‌که‌وێت و کۆبوونه‌وه‌ ده‌که‌ن بۆ ره‌سمکردنی نه‌خشه‌ی رێگا بۆ ئیحتواکردنی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی و، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌‌ مه‌سعود بۆ خۆی ده‌یه‌وێت وه‌ک گه‌مه‌که‌رێک رۆڵ ببینێت و به‌ هه‌ندێ ئیمتیازاتی ساده‌ وساکار و خێرپێکردن به‌ گۆڕان" له‌ ژێر ناونیشانی نان بۆ نانبراوه‌کان" به‌شداری بکات و ،به‌ مه‌به‌ستی خامۆش کردنه‌وه‌ی رووناکی مۆمی گۆڕان له‌ مه‌یدان ‌ وهێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره‌ی که‌ له‌ په‌رله‌مانن تا گوێ ڕایه‌ڵی سه‌رۆکی ته‌زویری په‌رله‌مان بن و ده‌نگ بده‌ن به‌ ده‌ستورێکی دیکتاتۆریانه‌ی پڕ به‌ پیست بۆ مه‌سعود .
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌رێ لاتان سه‌یر نییه‌ ، بوودجه‌ که‌ ئه‌و هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌رکرا و پێش هه‌ڵبژاردن ته‌په‌ی مێزه‌کانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان دنیای که‌ڕکرد که‌ ده‌نگێکی پێرۆز بوو ، که‌چی وا هه‌ر ئه‌و بوودجه‌ پڕ له‌ تاڵانو بڕۆیه‌ی ده‌سه‌ڵات تێپه‌ڕی ده‌نگێکیان لێوه‌نه‌هات.. ئه‌م سازشه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به‌ بوودجه‌ کردی ، سازشی پێش دانیشتنی مه‌سعود و نه‌وشیروانه‌ ، که‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ نه‌وشیروان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ده‌کا ئه‌گه‌ر ئاوا بیر بکاته‌وه و ته‌کتیکی ژیانی سیاسی به‌و ساده‌ییه‌ پراکتیزه‌ بکات‌.
بنه‌ماڵه‌ هیچ پێگه‌یه‌کیی ئه‌وتۆی به‌هێزی جه‌ماوه‌رییان له‌ کوردستانا نه‌ماوه‌ ، ئه‌گه‌ر شیکارێکی وردی به‌ ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بۆ بکه‌ین و ته‌زویری فره‌وانی ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتیان تێدا باڵایه‌ و پاره‌ی زۆر و دامده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانیان وه‌ک فاکته‌ر بخه‌ینه‌ نێو هاوکێشه‌ی سه‌نگ و پێگه‌یان ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێندرێت ، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هێزه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان ده‌سته‌مۆ بکه‌ن و بچووکیان بکه‌نه‌وه‌ ، یه‌کێتیش دیاره‌ به‌ نمونه‌ .خۆ باسێ گروپ و حزبه‌ بچووکه‌کان هه‌رمه‌که‌ که‌ چۆن بوونه‌ته‌ تۆپی به‌رده‌م شه‌قی بنه‌ماڵه‌.
ئێستا نۆره‌ی گۆڕانه‌ ، بنه‌ماڵه‌ ده‌یه‌وێت له‌ میانی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئیحتواکردن خۆ له‌ گۆڕان نزیک بکاته‌وه‌ و زوو یا دره‌نگ هه‌ڵیلوشێت.
جۆڕیک له‌ بیرکردنه‌وه‌ی نامۆ به‌ واقعبینی نێو خودی هه‌ڵسوراوانی گۆڕان هه‌یه‌ که‌ به‌شێکیان باوه‌ڕییان پی هه‌یه‌ ، ئه‌ویش سه‌یر نه‌کردنی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌ وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال ، به‌مانا تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود زۆر بچووکتر له‌ تاوانه‌کانی جه‌لال ده‌بینن و جاری واهه‌یه‌ هه‌ر نایبیینن.دیاره‌ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ یا بینینه‌ هی سایکلۆجییه‌تی کاردانه‌وه‌ی به‌سێکی کادیره‌کانی نێو گۆڕانیشه‌ که‌ پێشتر کادیری هه‌ره‌ له‌ پێشی یه‌کێتی بوونه‌ ، له‌ رقی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود نابینن، که‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ماهیه‌تی گۆڕان و ده‌نگه‌ نارازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
له‌ کاتی گفتۆگۆکردنمان له‌ گه‌ل کاک که‌مال جه‌مال موختار ، تێبیننه‌کی زۆر جوانی درکاند ، که‌ دیاره‌ خۆشم هه‌ستم پێکردبوو به‌ڵام به‌و قووڵییه‌ نه‌بوو و وتی: سه‌یری راوه‌ستانی مه‌سعود و هێزه‌ بڕاوه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بکه‌ ، چۆن مه‌سعود له‌سه‌ر فه‌رشی سوور هاتۆته‌ خوراه‌وه‌ و نوێنه‌رانی ئۆپزسیۆنیش ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ و وه‌ک دیلی شه‌ڕ له‌ چاوه‌ڕیی لوتفی سه‌رۆک دانه‌. درێژه‌ی دایی و وتی: تۆ سه‌یر بکه‌ چۆن له‌ په‌ک سه‌رۆکێکی ته‌زویر وه‌ستاون و چاوه‌ڕیی ئیشاره‌تێکی ده‌که‌ن ، که‌س هه‌یه‌ نه‌زانێت ئه‌و سه‌رۆکه‌ سه‌رۆکی ته‌زویره‌.
نه‌وشیروان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ ده‌کا ئه‌گه‌ر ئه‌و نیو ملیۆن ده‌نگده‌ره‌ی گۆڕان که‌ ده‌نگی ره‌سه‌ن و ناره‌ازیی خه‌ڵکی کوردستانه‌ ته‌سلیم به‌ بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاری مه‌سعود بکاته‌وه‌ . دیاره‌ ئیمه‌ کاتێک ئه‌و هه‌ڵه‌ گه‌وره‌ ده‌بینین،ئه‌و کاته‌ی نه‌وشیروان له‌ مه‌سیف له‌ ته‌ک سه‌رۆکی ته‌زویر زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌ ، ئه‌و رۆژه‌ با هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ گۆران دا ، باش بزانن ده‌نگه‌که‌یان ئه‌م جاره‌ش ئاوئاوچوو و له‌ ئاشی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود کرا..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە