گۆڕان چی کرد و به‌ره‌و کۆێ ده‌ڕوات -2
Sunday, 04/05/2014, 12:00
1836 بینراوە
(با گۆڕان ویه‌کێتیش له جیاتی زبانی زبر و چونه ژێر پلانی به‌گژدا چون و پهنجهشکاندنی یه‌کتر بگه‌ڕینه‌وه بۆ زۆر خاڵی هاوبه‌شی له نیوانیاندا هه‌یه).
گۆڕان له ره‌حمی ی ن ک له دایک بوو، زۆرینه‌ی که‌ره‌کته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌ندامانی مه‌کتب سیاسی و مه‌رکه‌زه‌کانی بڕیار و پۆسته باڵاکانی حکومه‌ت بوون و ده‌رچوی هه‌مان ئه‌قلیه‌ت و قوتابخانه و به هه‌مان شیوه‌ی کۆن بیر ده‌که‌نه‌وه ، له چاک و خرابه وهه‌ڵوێست و هه‌ڵسوکه‌وت و کار و کردار له زۆربه‌دا وه‌ک ئه‌وانه‌ی ترن و هێڵێک نیه جیایان بکاته‌وه ، به شیوه‌یه‌ک له مه‌به‌سته هه‌ره گرنگه‌کان یان کۆبونه‌وه و گفتووگۆ له گه‌ل لایه‌نه‌کانی تر گه‌ر خه‌یاڵت بڕوات وان دیمه‌نی کۆبونه‌وه‌ی به‌شێکی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتیت دێته به‌رچاو . به‌و پێیه‌شی که ماوه‌یه‌کی زۆر له‌و کاره بوون و به‌و شیوازه راهاتوون، تیبینی ده‌کرێت له هه‌ڵوێست و گوتار و تێڕوانین بۆ مه‌به‌سته‌کان و ده‌ربڕینه‌کانیان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به هه‌مان شیوازی جاران ده‌یکه‌ن ، که ته‌نگاویش بن به هه‌مان ووته‌ی زبری هه‌ڕه‌شه ئامێزی جاران قسه ده‌که‌ن و په‌یامه‌کانیان ئاراسته ده‌که‌ن و ناتوانن له‌و چوارچێوه‌ی له سه‌ری راهاتووون ده‌رچن . به‌ڵی کۆمه‌ڵێک کادر و خه‌ڵکی رۆشنبیری گه‌نجی بواره جیاجاکانیان له گه‌ڵدایه که به خواست و نیازی گۆڕانکاری و نوێبونه‌وه و بوون به ئه‌لته‌رناتیڤی لایه‌نی سیاسی تر و بۆ داهاتویه‌کی باشتر بۆ خه‌ڵک له ناو ئه‌و ئه‌و بزوتنه‌وه‌ن و به راستی قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌یه (که به سه‌دان کادری وا و خاوه‌ن رۆڵی رابردوو و ئکتیڤتریش له ناو یه‌کێتی هه‌ن و کار بۆ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و نوێبونه له ناو یه‌کێتی ده‌که‌ن)، کۆمه‌ڵێک له‌وانیشیان له هێندێک مه‌وقع داناوه ، به‌ڵام جومکه‌کانی ده‌سه‌لات و بریار له ده‌ست رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌که و به‌شیکیشی له ده‌ست ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی کۆنه ئه‌ندامانی م س یه‌کێتی کۆ بوه‌ته‌وه و ئه‌و کادره گه‌نجانه ته‌نها هێندێک بڕیاری لۆکا‌ڵی یان سنورداریان به ده‌سته ، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش ده‌بێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وان . ده‌سه‌ڵاتیان له مه‌به‌سته چاره‌نوسسازه‌کاندا نیه . بۆیه گۆڕان ئه‌و دروشم و گوتاره‌ی ده‌یانخسته به‌رچاو خه‌ڵک به‌وان ناکرێت ، راستیه‌کان و دۆخه‌که‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌لماند و له 2-3 ساڵی داهاتووش زیاتر مه‌به‌سته‌کان روون ده‌بێته‌وه وه‌ک پێش 3 سالێک پێشبینیم کردبوو.
ئه‌و کادره گه‌نجانه‌ی که شتیان پێیه و ئه‌کتیڤ و بهگوڕن و زیاتر هه‌ولی هاتنه پێشه‌وه و بهدهستهاتی ده‌سه‌لات و مه‌وقیع بده‌ن و ئه‌وانه‌ی توانای فکری و سیاسی و هێندێک پێگه‌یان هه‌یه له ناو ئه‌وان و سڵیان لێ ده‌که‌نه‌وه و ترسی مونافه‌سه‌یان لێ ده‌کرێت و گۆیرایهلیان نین و له مه‌به‌سته‌کان دێنه ده‌نگ ، یان به هێنژیک مه‌کسه‌بی شه‌خسی هه‌وڵ ده‌ده‌ن قه‌ناعه‌تیان پێ بکه‌ن وبیان هێننه ژێر بار یان به شیوه‌ی ناراسته‌وخۆ دور ده‌خرێنه‌وه له مهوقیعهکانی بڕیاردانی راسته‌قینه به ناردن بۆ مه‌وقعی مه‌یدانی و لاوه‌کی یان ناردن بۆ په‌رله‌مان و دانی کۆمه‌ڵیک ئیمتیاز به‌وان (موچه‌ی زۆر ، ئه‌پارتمان ، حمایه ، ئهتۆمبیل ...هتد) که بیرۆکه‌کانیان له بیر ده‌چێت ، به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان نه‌که‌وتوه به ئاسانی ده‌ستیان ده‌که‌وێت ، یان ده‌خرێنه بازنه‌وه ... به‌وه‌ش ئه‌و دروشمه توندانه‌یان له بیر ده‌به‌نه‌وه به‌وه‌ی تموحی کهسایهتان تێر ده‌که‌ن و ده‌ڕۆنه کۆمه‌ڵیک مهوقعهوه که خه‌ونیشیان پێوه نه‌بینیبێت ... ئه‌گینا ته‌ماشای هه‌ڵسوکه‌وت و قسه و گفت و هه‌موو بواری کهسسایهتیشیان بکه‌ن پێش گه‌یشتن به‌و مهوقعانه و پاس ئه‌وه (هه‌موو قه‌بوڵیان کرد ئیمتازهکان و تهقاعدیش وه‌رگرن ، نۆێیه‌کان له 7 مانگ ته‌نها 2 کاتژمێر ده‌وامیان کرد به‌ڵام ئاماده بوون مووچه و ئیمتیازی ئه‌و 7 مانگه وه‌رگرن وه‌ک ئه‌وانی تر) ، چیان گۆڕی : ئه‌ی ئاماده‌ش نه‌بن هێندێک قسه یان هه‌را بکه‌ن که مانگی ده‌وری 3 ئه‌وه‌ندی به‌رێوه‌به‌رێکی گشتی حکومه‌ت وه‌رده‌گرن که چه‌ندین ساڵ کارمه‌نده و ده‌بێت خۆی بسه‌لمێنێت و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی زۆریشی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ ، ئه‌وه جگه له ئیمتیازه‌کانی تر ، ئه‌وه‌شی گۆڕیان چونه ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌مان سیسته‌می سیاسی و شرێکی هه‌ر هه‌مان لایه‌ن که هیچ نه‌ما پێی نه‌ڵین ، ته‌نانه‌ت جنێو و قسه‌ی نێو بازاڕی ... هه‌موو دروشم و به‌ڵێنه‌کانیشیان بۆ خه‌ڵک بیر چوه‌وه ، لیره موناقه‌شه‌ی ئه‌وه ناکه‌م که ئه‌وانیش وه‌ک لایه‌نێکی سیاسی مافی خۆیانه هاوپه‌یمانی ببه‌ستن و بڕونه حکومه‌ته‌وه و ببنه شه‌رێک ، به‌ڵام با باسی گۆڕان نه‌که‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی به ئه‌وان ناکرێت ... گۆران ته‌نها قسه نیه ، ئه‌گینا هه‌موو حزبه‌کان ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن ، ئه‌وش نیه که هه‌رچون بێت بیگۆڕیت ، به‌لکو گۆران به‌ره‌و باشتر . ئه‌وان گه‌یشتونه‌ته سه‌قفی ووته و دروشم و گوتار و باس وبه‌ڵینه‌کانیان و بۆیان نه‌کرا و ئیتر چه‌قی به‌ست و ئه‌وه چاوه‌روانکراو بوو ، بۆیه ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه بوو که له لایه‌ن چاودێرانی ووردبینه‌وه پێشبینی ده‌کرا ، ئه‌وش چونه ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست ، ئه‌و چاو‌دێر و نوسه‌ر ورهخنهگرانهش که داکۆکیان له دروشمه‌کانی ئه‌وان ده‌کرد و ره‌خنه‌ی توند و زبریان له ده‌سه‌ڵات ده‌گرت ، ئێستا ده‌که‌ونه ژێر 2 ئه‌گه‌ر و راستی خۆیان ده‌خه‌نه روو ، ئه‌وه‌ش ره‌خنه گرتن له هه‌ڵوێستی ئه‌وان و که‌موو کۆڕی و ناته‌بایه‌کانی ده‌سه‌ڵات به زبانی زبری جاران ... یان پاساو هێنانه‌وه و گۆرێنی ووته و زمانحاڵهکان و نه‌رمی و ته‌نانه‌ت تا داکۆکی له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هیچ نه‌مابوو له قاموسی سیاسی و ووته‌ی سه‌ر زار و رۆشاندن نهێڵێن ، له کاتێک که نه ده‌سه‌ڵاته‌که و زۆر له که‌سایه‌تیه‌کان و به‌رنامه و کار و مومارهسهکان گۆڕابێتن ، لههوه زیاتر که چه‌ند که‌سی نوی ده‌بن به وه‌زیر و به‌رپرس که زۆریان پێشتریش له‌و مهوقعانه بوون و کردهوهشیانمان بینێوه ... ئایا ئه‌وه گۆڕانه‌کان بوو که ده‌کران ؟ خۆ هه‌موو حزبێک ده‌توانێت ئه‌وه بکات که ئه‌وان کردیان و هیچی تێ ناچێت .... پرسیارێک ده‌رکرێت که ئێمه‌مانان پیش چه‌ند ساڵێک ولاممان داوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش ئایا گهنجاان و خه‌لکانی نارازی و سه‌ره‌تای دروستبوونی ره‌وتێکی تازه هه‌موو کۆ نه‌کرایه‌وه له ژێر ناوێکی تر بۆ ده‌مکوتکردنیان و کهردنهوهیان به ناو ده‌سه‌ڵاتدا له ده‌رگایه‌کی تره‌وه بۆ به‌ر گرتن به‌و جۆڵانه نوێیه ؟ یه‌کێتی و گۆڕانیش زیاتر له یهکهووه نزیکترن و خاڵی هاوبه‌شیان زۆره و ده‌بێت کار له سه‌ر ئه‌وه بکه‌ن.
زۆریش ئاسانه گه‌ر مه‌به‌سته که‌سایه‌تیه‌کان و رقه‌به‌رایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بهێڵیت.