کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵوێسته‌کانی تاڵه‌بانی .. نهێنی یان شکستێکی گه‌وره‌

Sunday, 17/06/2012, 12:00





ئه‌گه‌ر بێت و ڕامانێ له‌ ژیانی تاڵه‌بانی بکه‌ین سه‌رنجێ له‌ هه‌ڵوێست و لێدوانه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی ژیانی سیاسی بده‌ین ، ، چه‌ندان هه‌ڵوێستی دژبه‌یه‌ك و لێك جیا ئه‌بینین که‌ لیپاون له‌ سه‌مه‌ره‌ . به‌تایبه‌ت له‌م دواییه‌دا له‌دوی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق . تێڕوانین و لێدوانی هه‌ندێ له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی به‌غداد و هه‌رێمی کوردستان که‌ کۆکی و به‌ستنه‌وه‌یه‌ك له‌نێوه‌انیاندا ئه‌بینرا ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی هه‌مووان بوو لێدوان و هه‌نگاوه‌کانی تاڵه‌بانی بوو که‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێچه‌وانه‌بوو له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی به‌غداد و کۆمه‌ڵگای کوردی ، ئه‌مه‌ له‌کاتێکایه‌ که‌ جه‌نابی سه‌رۆك کۆمار له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه‌ به‌ بڕیارو پێداگری لایه‌نه‌ کوردیه‌کان ئه‌و پۆسته‌ی پێدرا ، گه‌رچی ڕێکه‌وتنێکی پێش وه‌خته‌بوو له‌ نێوان یه‌کێتی و پارتی و هێزه‌ سیاسیه‌ عێراقیه‌کان به‌ڵام به‌بێ ڕازی نه‌بوونی لایه‌نه‌کانی تری کوردستان وا به‌و ئاسانیه‌ نه‌ئه‌کرا ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێ . که‌وه‌ریش گیراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پۆسته‌دا ساژش و نه‌رمی له‌زۆر شت کراوه‌ ‌تاڵه‌بانی نابێ ئه‌وانه‌ی له‌یاد بچێ ، هه‌مو که‌س ئه‌و ڕاستیه‌ ئه‌زانی هه‌رگیز تاکێکی عه‌ره‌بی یان عێراقی جگه‌ له‌کورد له‌ بنه‌ڕه‌تدا ڕازی نیه‌ به‌دانانی کوردێك به‌ سه‌رۆك کۆمار ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ، ئه‌گه‌ر ترسی کۆمه‌ڵگای کوردی و کێشه‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق نه‌بێ بێ یه‌ك و دوو جه‌نابی سه‌رۆك کۆمارو سه‌رجه‌م به‌رپرسانی تری کوردیان ده‌رئه‌کرد ئه‌مه‌ له‌ کرداریانا هه‌میشه‌ دیاره‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسانی کوردی له‌و ڕاستیه‌ لانه‌ده‌ن پێچه‌وانه‌ی خواسته‌کانی تاکی کوردی هه‌نگاو نه‌نێن ونه‌بنه‌ سه‌نگه‌رێکی تری هێرش و مانه‌وه‌ی نه‌یارانی کورد . پێویسته‌ تاڵه‌بانی له‌چاوی سه‌رۆك کۆماریه‌وه‌ نه‌ڕوانێته‌ کێشه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان به‌ڵکو واقیع بینانه‌ له‌ كێشه‌کان ىڕوانێ کورسی و پۆسته‌که‌ی بکاته‌ هه‌نگاوێك به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد ، هه‌روه‌ك و چۆن که‌سانی تر وا ئه‌که‌ن . په‌یامم بۆتاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه‌ چیتر نه‌که‌وێته‌ دوای پیاهه‌ڵدان و قسه‌ی باق و بریق ، نه‌بێته‌ پاسی سه‌رکه‌وتنی نه‌یارانی کورد و یه‌ك ڕیزی خاکی عێراق ، چیتر ده‌ستی دۆستانه‌ بۆ نادۆستان درێژ نه‌کات پێویسته‌ تاڵه‌بانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کا‌ن نه‌کاته‌ قوربانی کورسیه‌کی کات وه‌خته‌ ئه‌و ورچانه‌ی که‌ماوه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ میلله‌ت و چی زوتره‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی له‌مپه‌ڕو کێشه‌کانی به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کوردی بدات . چیتر نه‌بێته‌ خوێندنه‌که‌ی به‌ره‌به‌یان و نه‌یاران به‌ئاگا بێنێته‌وه‌ ، به‌ئه‌دگارێکی تر پێویسته‌ تاڵه‌بانی و سه‌رجه‌م بڕیار به‌ده‌ستانی کورد که‌شێکی له‌بارو به‌ره‌به‌یان نه‌بن به‌ڵکو ببنه‌ لایلایه‌ی ‌خه‌وتنی نه‌یاران . نابێ له‌وه‌ زیاتر ده‌رفه‌ت خنکێن بن پێویسته‌ چی زوتره‌ ده‌روازه‌ی به‌ره‌و پێش چون بکه‌نه‌وه‌ و شمشێری فرسه‌ت له‌که‌لان بهێننه‌ ده‌ره‌وه‌ ..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە