لاهوری شێخ جەنگی بۆ دوەمی ئەنجومەنی ناوەند بێ؟ .
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
لیستەكەی هێرۆی ژنی جەلال لەئەنجومەنی ناوەند وەك لیستەكەی سەركردایەتی یەكەم نەبوو، بەڵكو كەوتە دوای لیستەكەی دەزگای زانیاری كە بە لاهوری شێخ جەنگی لێپرسراوی دەزگای دژە تیرۆر دەستی پێكرد و بەزۆرێك لە كەسەكانی دەزگای زانیاری كۆتایی هات، هەرچی لیستەكەی جەلال-ی مێردی هێرۆیە بە د. فواد مەعسوم دەستی پێكرد دە یەكەمی دەنگهێنەرەكانی ئەنجومەنی ناوەندە و 1032 دەنگی هێناوەو بەدوایدا لاهوری شێخ جەنگی كە 950 دەنگی هێناوە و دوای ئەویش ساڵح عوسمان مدیری جەوازات كە لەنێو لیستەكەی هێرۆ و جەلالدا بووەو توانیویەتی 773دەنگ بەدەست بهێنێ، بەدوای ئەوانەدا كۆمەڵێك دێن كە بەشێوازێ دەنگیان هێناوە زۆرترین یان لەكەسانی سەر بە دەزگای زانیاری و جەلالن بۆ نمونە عەلی بچكۆل و حاكم ئیبراهیم و بەكری حاجی سەفەر و مەلا شاخی ، كە لە دە یەكەمەكەن بۆ ئەنجومەنی ناوەند دەرچوون.
دەرچواندنی فواد مەعسوم كە جگە لەوەی لەلیستەكەی جەلال دا یەكەمین ناو بووە لەلیستەكەی هێرۆ و دەزگای زانیاری دا لە پێشەوەی ناوەكان بووە، مەبەستیش لەدەرچواندنی فواد مەعسوم سەبەبێكی تری لەدواوەیە ئەوەیە كە فواد مەعسوم سەرقاڵ دەبێ بەبەغدادەوەو كارەكانی ئەنجومەنی ناوەند دەكەوێتە لای لاهوری شێخ جەنگی كە كەسی ناو بنەماڵەی جەلال و بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر و سەر بەدەزگای زانیاری یە و لەگەڵ هێرۆدا یەكێتی بەو رێگەیەدا دەبەن كە جەلال دەیەوێ، ئەو لیستەی كە لەنێو كەسە 10 یەكەمینی ئەنجومەنی ناوەند، دا بوونی نی یە لیستی كۆسرەتە، تەنانەت هێشتنەوەی ئەو 20كەسەی كە جەلال خۆی دایدەنێ بۆ ئەو كەسانەیە كە لەسەركردایەتی دا دەرنەچون و بەتایبەتیش كادرەكانی بادینان وەك جەمال یوسف و عارف روشدی و عەمید مەهدی دۆسكی و رەمزی فەیسەڵ هەركی و چەند كادرێكی تر لەنێو لیستی سەركردایەتی دا كە دەرنەچون و هێرۆ بەدڵیەتی دەخرێنە ناو ئەو 20كەسەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست