کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی توركیا، ئەمریكا ـ ئێراق، هەریمی كوردستان پەرە بە پیلانی هەڵخەڵەتاندنی پەنابەرانی كورد دەدەن

Monday, 16/11/2009, 12:00


كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی توركیا ، ئەمەریكا و عێراق كە دەستەڵاتی باشوری كوردستانیشیان لە نێودایە ،دوای ئەوەی كە نەخشە و پیلانەكانیان لەسەر كامپی پەنابەرانی مەخمور سەری نەگرت ، ڕوویان لە كامپی پەنابەرانی هەریر كرد. دەوڵەتی توركیا لەوێش هیچ ئەنجامێكی بە دەست نەهێنا. كاربەدەستانی نێو كۆردیناسیۆنی سێ قۆڵی لە هەولێر بن و بارگەیان هەڵداوە ، ئەمجارەیان ویستیان یەكێك لەو حەوت كامپەی لە باشوری كورستان لە هەریر خۆیان تاقی بكەنەوە. بەڵام ئەو نەخشە و پیلانەش سەرنەكەوت. كاربەدەستان بانگیان لە بنەماڵەی كامپی هەریر كردو لەگەڵ دانیشتن. پارەیەكی زۆریان پێشنیار كردووە و ، داوایان لێكردوون كە فشار بۆ بنەماڵەكانی كامپەكە بێنن كە بگەڕێنەوە توركیا.
دوو كەس بەناوەكانی عومەر سامور و ، سلێمان چەلیك دەستیان بەوە كردووە كە پارە دەخەنە بەردەم خەڵكی كامپەكە و فشاریان بۆ دێنن بۆ گەڕانەوە بۆ توركیا. خەڵكی كامپەكە نارەزاییان لەبەرامبەر ئەو كردەوەیە دەربڕی. پەنابەران دەلێن ئەوانە دەیانەوێ پشتەملمان بگرن و بماندەنەوە بە توركیا و، وتیان هیچ ئاسایشێكی ژیانیان لە توركیا نیە. پەنابەران بانگیان لە گەلی كورد كرد كە خاوەندارێتی لە پەنابەرانی كامپەكان بكەن. بە كامپی پەنابەرانی مەمخورەوە لە باشوری كوردستان هەشت هەزار پەنابەری تر لە كامپەكانی سمێل، گرێ گەور ، مسۆریك ، حەسەنیك ، داراتوو ، هەریر و دەشتەدار دەژین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە