کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆ ئامەدی کاوە

Tuesday, 21/01/2014, 12:00



چرکە بە چرکە
رۆژ بە رۆژ
دڵی ئامەد مەزن دەبێ
کاوەی گەرمیان لە بیر ناچێتەوە و
هەنگاو بە هەنگاو
لە گەڵمان دێتە ڕێ
مانگ و ساڵ دەچن
چوار وەرزی ساڵیش دەمێننەوە
ئاسمانی وڵات
وێڕای زریوەی ئەستێرەکان
شاهیدن
قەت ون نابن، قەت ون نابن
دیکتاتۆڕەکانی خۆ ماڵیش
وێنەی چەقەڵی ناو دارستان
لاواز دەبن ولەبەر چاوان ون دەبن
ئیدی شیرین تەشی ناڕێسێ
دایکی ئەنفالیش
پێکەوە هەردووکیان
پڕ بەدڵ هاوار دەکەن
بڕۆن ترسەنۆکەکان
هەژار کوژەکان
لە لای ئێمە خۆتان
کردۆتە شێرو
لە لای داگیرکارانیش
وەکو ڕێوی کلکە سووتەتانە و
دەلەرزن.
جەعفەر کەریمی ٢١/١/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە