وڕێنەکانی ئەدهەم بارزانی!
Monday, 31/05/2021, 0:31
2228 بینراوە
لەم رۆژانەدا سیخۆری بەناوبانگی خومەینی ئەدهەم بارزانی دەستی کردوە بە هەندێک قسەی لەخۆی زلتر!
ئەم کۆنە قیادەمووەقەتە لە ژێڕ ناوی حیزبوڵڵای ئەوکاتی سەر بەکۆماری ئیسلامی و ئێستاش خۆی وەک نیشتمانپەروەرێک بە خەڵک دەفرۆشێتەوە. نامەیەکی بۆ چەند ناوەندێکی بیانی ناردوە، بۆ ئەوەی داگیرکاریی تورکیا سەرکۆنە بکات.
دەڵێن مرۆڤی درۆزن بیرکردنەوەی کوێرە، ئەوە راست بەسەر ئەدهەم بارزانی هاتووە. بۆئەوەی پاکانە بۆ بەرپرسانی بنەماڵەی بارزانی بکات و خەڵك بەلاڕێدا بەرێ، خۆی وەک شۆڕشگێڕێک پێناسە دەکات و حوکم لە دەرکردنی سوپای تورک دەدات، کە خاکی باشووری کوردستانیان داگیرکردوە و دەبێ بچنە دەرێ!
ئەم کۆنە خۆفرۆشە با جارێ لە پێشدا پێـمان بڵێ، کە کێ سوپای تورکی ڕاکێشی باشووری کوردستان کردووە؟ بۆ ناڵێت، کە کام جامانەسووری بارزانی وەکو خۆی بوو، گووتی بۆ ئەوەی تورکەکان متمانەمان پێبکەن و لێـمان رازی بن، ٣٥٠٠ لە چەکدارەکانی خۆمان لە شەڕی دژ بە پاڕتی کرێکاران کوردستان بە کوشتداوە؟
ئەو قسە بێ تامانەی ئەدهەم دەیکات بۆ داپۆشینی شەڕێکی تازەیە، کە بە ڕێبەرایەتی مەسعود بارزانی بە دژی پەکەکە، خەریکە هەڵدەگیرسێ! باس لە بڕینەوەی دارەکانی باشووری کوردستان دەکات، بەڵام لە ئاست فرۆشتنی سەروەت و سامانی ئەو گەلە هەژارە خۆی گێل کردوە!
ئەگەر تورکەکان ٤٠ کیلۆمترهاتوونە ناو خاکی باشووری کوردستان و داگیریان کردووە، ئەوە نییە بە هاوکاری بنەماڵەی تاڵەبانی نزیکەی سی ساڵە باشووری کوردستانتان بە دیل گرتووە !
ئەو شێوە ئاخاوتنەی ئەدهەم بارزانی وەک کەسێکی شار لاتان دەچێ و گووتنەکانی لە یەکتر جیاوازن.هەر ئیستا ڕاپرسییەکی ئازاد و دێمۆکراتیانە لە باشووری کوردستان بۆ مانەوەی بنەماڵەکەت ئەنجام بدرێ، ئیوە دەبێ لە کوردستان دەربچن و بچنەوە لای ئەربابەکانی خۆتان.