من یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌م"
Friday, 19/04/2013, 12:00
من هه‌ژارانی گونده خاپوركراوه‌كان وگه‌ڕه‌كه بێ تاپۆ وبێ ئاو‌و ئاوه ڕۆ و كاره‌باو جاده‌و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌ی شاره كانم، من بێبه‌ریم له‌و ده‌دوانزه ئه ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیم كه به حوكمی كه‌ین و به‌ینی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵ پارتی ڕویان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه، من بێبه‌ریم له گه‌نده‌ڵكارانی به‌ناوبانگی وه‌ك گومانلێكراوی دۆسیه‌ی ۱۷ ملیۆن دۆلاری کۆمپانیا ئیسپانیه‌كه و گومانلێكراوی دۆسیه‌ی كوشتنی قایمقامی سلێمانی بۆ بێسه‌روشوێن كردنی گه‌نده‌ڵیه‌كانی خۆی، بێبه‌ریم له‌و كه‌سه‌ی بۆ به‌رژه‌وه ندی شه‌خسی خۆی یه‌كه‌مین تۆوی شارچێتی چاندو زه‌وی و قبوڵ خاس و پۆستی نایاسایی ده‌به‌خشیه‌وه و یه‌كه‌مین كه‌س بو میلیشیای تایبه‌ت به شه‌خسی خۆی دروست كرد‌و له كاتێكدا هه‌ڤاڵه‌كانی بی یاوه‌ر و پارێزگار ده‌سوڕانه‌وه ئه‌و یه‌كه م كه‌س بو سه‌دام ئاسا، بۆهه‌مان مه‌به‌ستی سه‌دام له سه‌پاندنی خۆی به‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حیزب‌دا، لیوایه‌ك حیمایه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌گێڕا و یه‌كه‌م كه‌س بو، دوای تاڵه‌بانی، داوای پۆستی بو كوڕه‌کانی له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی كرد، بێبه‌ریم له‌و کۆنه فه‌رماندانه‌ی به جنێوه بازاڕیه‌كانیان بون به مه‌زه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان، بێبه‌ریم له‌و ترسنۆكانه‌ی له‌په‌رله‌مان به‌خه‌نده‌ی زه‌لیلانه وه‌ڵامی توانجی كه‌مال كه‌ركوكیان دایه‌وه له سكرتیره گشتیه‌که‌م ، من بێبه‌ریم له بێ ده‌سه‌ڵاتێك كه ته‌نیا بۆ فریودانی ئێمه باسی فه‌رده دۆلار و تیپی ۲۳ی سورداش ده كات، منه‌ت به‌سه ر هاوڕێ شه‌هیده‌كه‌یدا ده‌كات گوایه له خانه‌قین تۆڵه‌ی سه‌ندوه‌ته‌وه و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌گه‌ر مه‌ترسی بكه‌وێته سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌ی، من ده‌زانم ته‌نیا بۆ ئه‌وه قسه‌ی باق وبریق ده‌كات بتوانێت به‌ربوكیمان بكات بۆ ده‌نگدان به ولایه‌تی ناشه‌رعی سێهه‌می مه‌سعود بارزانی، ئێستا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی وئابوری كوردستان، دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ، مافی مرۆڤ و مۆدێرنیته له هه‌رێمی كوردستان به‌یاسایی كردن و به‌عورف کردن‌و به‌كه‌لتوركردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌میشه‌ییه(مدا الحیاە)، بۆیه به باس كردنی تفه‌نگی پێشمه‌رگایه‌تیه‌كه‌ی له‌ئه‌گه‌ری مه‌ترسیدا، خه‌نجه‌ری لاقه‌دی ئه‌و كابرایه‌م بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه وتبوی "بۆ كاتی ته‌نگانه هه‌ڵم گرتوه"
من جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌م، من گیانی به‌ره‌نگاری داگیركه‌ران و توانای داهێنان و بنیاتنانم، ده دوانزه كه‌سه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به منه‌وه نه‌ماوه، من هه‌میشه كه‌سانێكی ده‌ستپیس، شه‌رواڵپیس، ته‌پۆ، گه‌مژه، فایل دار و بێ وره‌م له ناودابوه، چه‌ندین سه‌ركرده و كادیر‌و پێشمه‌رگه‌ی به‌ناوبانگم بون به جاش و كوناوكون ڕاوی هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی خۆیان ده‌كردو ئازاری گوندنشینه‌کانیان ده‌دا به پاساوی ئه‌وه‌ی "ده‌زانم چۆن له ٍسه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیمدا خزمه‌تی منتان ده‌كرد ئاوه‌هاش ئێستا خزمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن"، به‌ڵام ئه‌وه هه‌میشه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م و بێ نرخ بوه له چاو هه‌زاران پێشمه‌رگه و كادیر‌و سه‌ركرده‌ی ده‌ست و داوێنپاكی گیان به‌خت كردومدا، له چاو هه‌زاران ئه‌ندامی جه‌ربه‌زه‌ی ڕێكخستن و زیندانی سیاسی كۆڵ نه‌ده‌ردا كه ئاماده بون گیان بسپێرن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك هاوڕێی خۆیان و یه‌ك نهێنی کۆمه‌ڵه‌كه‌یان بۆ دوژمن ئاشكرا نه‌كه‌ن، له چاو سه‌دان هه‌زار ڕه‌ش و ڕوتی تینوی ئازادی و سه‌رفرازی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كه به‌دیهاتنی ئاواته‌كانیان ته‌نیا له‌سه ركه‌وتنه‌كانی مندا ده‌بینیه‌وه چونكه ته‌نیا پێشمه‌رگه و كادیر و سه‌ركرده‌ی من بون كه به خۆ به‌خت كردن وبه‌گژا چونه‌وه‌ی سوپای داگیركه‌رو شه‌هید بون ده‌یان سه‌لماند كه ڕاستگۆن سه‌باره‌ت به بڕوایان به سه‌ركه‌وتن له‌و بارودوخه ناهه‌مواره‌دا، ڕاستگۆن له خوشه‌ویستییان بۆ خه‌ڵك و خاكی كوردستان، به خوین ده‌یان سه‌لماند كه دڵسۆزن بۆ دروشمه‌كانیان.
من زۆر جاران ئه‌تك كراوم، به‌هۆی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌مه‌وه كه له‌به ر ڕابوردوی جوانیان خۆشم ده‌ویستن و متمانه‌م پیێان هه‌بو، ده‌ستی قه‌ده‌ریش پشکی خۆی هه‌بوه، له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بنه‌ماڵه‌یه‌كی كه‌ره‌ج نشینی بێ پشکێک له شۆڕشی شاخ و ڕۆڵێک له ڕاپه‌ڕین و جاشی هه‌ردو ڕژێمی شا‌و خومه‌ینی ئێرانم لێ كرا به یه‌كێك له دوحیزبه سه‌ره‌کیه‌که‌ی كوردستان، له كۆڕه‌وه‌كه‌دا سكرتێره‌كه‌م ئه‌ملاولای سه‌دام، دڕنده‌ترین دوژمنی منی ماچ كرد، له شه‌ڕی ناوخۆدا دیسان به‌ناوی پێویستی ئاشتییه‌وه ده‌ستم خرایه‌وه ناو ده‌ستی پاڵه‌وانی ۳۱‌ی ئاب و ڕاوڕوتی گومرگه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیلم بۆ بارتی چاوپۆشی لێکرد، له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه سه‌رکردایه‌تیم بو به برابه‌شی پارتی له حه‌په‌لوش كردنی پشكی كوردستان له بودجه‌ی عێراق و تا ئه‌م یه‌ك دو ساڵه‌ی دوایی بودجه له‌تاریكیدا خه‌رج ده‌كرا و تائێستاش ده‌یان "خه‌رجی دیكه" له‌خۆ ده‌گرێت، له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا ناچاریان كردم ده‌نگ بده‌م به كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه من، منی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی لافی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌م، به‌تاوانباری یه‌كه‌می شه‌ڕی ناوخۆ و تاڵانكه‌ری سه‌روه‌تی نیشتیمانی وسه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌وره‌ترین خیانه‌تكاری مێژوی هاوچه‌رخی كوردستانی ده‌زانم
من جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌م، من كرێكار و ڕه‌نجده‌ر و كارمه‌ندی كه‌م موچه‌ی مه‌مره‌مه‌ژیم، من گه‌نجی بێكار و خوێندكاری بێ ئاینده‌و ژنانی بێ مافی یه‌کسانیم،من زۆربه‌ی هه‌ره زۆری گه‌لی كوردستان‌م ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه ندامو لایه‌نگریشم نین و ئه‌ندامو لایه‌نگری حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیشن هه‌ر به‌به‌شێك له‌خۆم ده‌زانم چونكه هه‌مومان یه‌ك ئاوات و ئامانجی سیاسیمان هه‌یه ئه‌ویش بنیاتنانی سیسته‌مێكی حوکمڕانی دیموكراسی یاسایی ده‌ستوری مۆدێرنه بۆ كوردستان، ئێستا ته‌نیا پارتی ئاماده نیه ده‌ستور بگێڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سازانێكی نیشتیمانی له‌سه‌ر بكرێت، ته‌نیا پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌تكی یاسای سه‌رۆكایه‌تی بكات و فێڵێكی وای لێبكات كه بتوانێت مه‌سعود بارزانی بۆ خولی سێهه‌م و دواییش وه‌ك موباره‌کو قه‌زافیو عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح‌و کیم ئیل سۆنگ وکوڕه‌کانیان بۆ هه‌میشه به‌سه‌رۆك هه‌ڵبژێردێته‌وه۰
به‌ڵام پارتی به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌کانی دوایین هه‌ڵبژاردن، به‌یارمه‌تی ته‌زویره حه‌یاته‌كه‌شیانه وه، ته‌نیا ۳۰ له‌سه‌دی ده نگه‌كانی كوردستانی ده‌بێت و به ۱۰ كورسی كۆتای توركمان ومه‌سیحیه‌كانیشه‌وه ئینجا یه‌كسان ده‌بێته‌وه به ٤۰ كورسیه‌كه‌ی ئۆبۆزیسیۆن و ئێستا تۆپه‌که که‌وتوه‌ته یاریگاکه‌ی منه وه، ئه‌وه ۳۰ كورسیه‌كه‌ی منه كه چاره‌نوسی ئه‌و دولایه‌نه‌و ئاینده‌ی سیاسی كوردستان دیاری ده‌كات، ئێستا من ده‌توانم به‌ره‌ی حوكمی یاسا‌و دیموكراسی‌و شه‌فافیه‌تو دادپه‌روه‌ری یان به‌ره‌ی سیسته‌می میرنشینی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌ركوتكردنی ئازادییه‌كان و ڕاوڕوتی كوردستان بكه‌م به كه‌مینه یان زۆرینه، ئه‌وه هه‌لێكی زێڕینه یاسای خۆبالانس كردنه‌وه‌ی سروشت و یاساكانی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ منی ڕه‌خساندوه تا تۆڵه‌ی خۆم له سه‌ركردایه‌تی ئینتیهازی وده‌ستی کوێری قه‌ده‌ر بستێنمه وه، بۆیه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌م كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ڕۆحی یه‌كێتی بونه‌وه نه‌ماوه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ۱۰-۱۲ كه‌س ده‌یانه‌وێت منی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی فریو بده‌نه‌وه بۆ ده‌نگدانه‌وه له به‌رژه‌وه ندی گۆڕینی یاسای سه‌رۆكایه‌تی و هه‌لبژاردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆكی هه‌رێم و له‌ناخمدا دڵنیام كه ئه‌مه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و مه‌كته‌ب سیاسیه دۆڕاوه‌كانی منه، بۆیه له‌م هه‌له زێڕینه‌دا بریارمداوه كه چومه كابینه‌ی ده‌نگدانه‌وه، یادی جوانی كه‌سایه‌تی ئارام و جه‌مالی عه‌لی باپیر‌و ئازاد هه‌ورامیم بكه‌مه وه‌و تف بکه‌مه روی زه‌ردی بکوژانی ئیبرایم عه‌زۆوعه‌لی عه‌سكه ری‌و ڕێباز و حه‌سه ن كویستانیم، ئازایه‌تی و تێکۆشانی مامه‌ڕیشه و حه‌مه ڕه‌شم بهێنمه پێش چاوم، ده‌ستو داوێن پاكی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش و دڵسۆزی و خاكی بونی سه ركرده‌كانم یاد بكه‌مه‌وه نه‌ك داوای ۱۰-۱۲ كه‌سه‌كه و به‌ڵێنی درۆی دامه‌زراندن و خانه‌نشین كردن و زه‌وی و یارمه‌تی لێپرسراوانی هێڵه‌كانی ڕێكخستن، ئه‌مجاره كه پێنوسم خسته سه‌ر كارتی هه‌ڵبژاردن بۆ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی خۆمی ده‌سه‌لمێنم كه چه‌ند دورن له منه وه، بۆیان ده‌سه‌لمێنم كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زوی ئه‌وانه‌وه منی جه‌ماوه‌ری یه كێتی وه‌ك جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ناتوانم دانی خێر به‌پاڵه‌وانی ۳۱‌ی ئاب‌و بكوژی هه‌زاران پێشمه‌رگه‌دا بنێم
بۆ پارتیشی ده‌سه‌لمێنم كه فێڵه یاساییه‌كه‌یان به‌سه‌ر مندا، منی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندا تێناپه‌ڕێت و ئه‌وه‌نده‌ی تر پێی قێزه‌ون ده‌بن له لامان، له هه‌مو وڵاتانی دیموكراتیدا ته‌نیا ئه‌مریكا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كاتو هه‌مو ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ژاپۆن و ئوسترالیا‌و نیوزله‌ندا و كه‌نه‌داوهندستان و مالیزیا ویۆنان وتورکیا۰۰ كه دیارترین وپێشکه‌وتوترین سیسته‌مه دیموكراتیه‌کانی جیهانن سیسته‌می په‌رله‌مانی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، چونكه شاكانی ئه‌وروپا و ژاپۆنیش له ڕاستیدا ڕۆڵی سه‌رۆكه ته‌شریفاتیه‌کانی ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا‌و تورکیا ۰۰ده‌گێڕن و ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیرانی لێپرسراو له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه، كه‌چی پارتی به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو حیزبه‌كانی كوردستان و ڕۆحی سه‌رده‌م و زانستی یاسای ده‌ستورییه‌وه كه ته‌نانه‌ت له پرینسیپی سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵدا په‌ڕیوه‌ته‌وه بو ناوپه‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه ستالینیه‌كانیش، چونكه به‌ڵگه‌نه‌ویسته حوكمی ده‌سه‌ڵاتی دابه‌ش بو به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژێردراودا دیموكراتیانه تره له ده‌سه‌ڵاتی چڕه‌وه‌بو له‌ده‌ستی تاكه كه‌سێكدا، ده‌سه‌ڵاتی كۆمیته‌یه‌ك دیموكراتیانه تره له‌ده‌سه‌لاتی تاكه كه‌سێك، ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌یه‌ك شه‌رعی تره له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رێك.
له‌ناو هه‌مو ئه‌وانه‌دا پارتی نوساوه به‌سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌وه له‌به ر ئه‌وه‌ی به‌كرده‌وه مێژو پیشانی داوین ئه‌و جۆره سیسته‌مه له كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی بێ ژێرخانی دیموكراتیدا شیاوتره بۆ بنیاتنانی دیكتاتۆری شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان به‌گوێره‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانی مافی لێپێچینه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌بێت، له‌به‌رچاویه‌تی په‌رله‌مانتارانی وه‌ك عه‌بدوڵای مه‌لانوری چۆن له‌به‌ر چاوی ڕاگه‌یاندنه‌كان وڕای گشتی ئاوه‌ڕوتی ده‌كه‌ن.
ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی فێڵ له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن، ته‌نیا به بیركردنه‌وه له فێڵه‌که ئه‌تکی پرینسیپی ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌لات ده‌كه‌ن كه بۆ ڕه‌خساندنی بواری گه‌یشتن به پۆسته گشتیه‌کان بۆ زۆرترین هاوڵاتی ناو كۆمه‌ڵگاكان له‌سه‌رده‌می ئه‌سینای كۆنه‌وه كاری پێكراوه و ئه‌نجومه‌نه ٥۰۰ كه‌سیه‌كه‌ی ئه‌سینا به‌گوێره‌ی یاساهه‌مو ساڵێك ئه‌ندامه‌كانی خۆی گۆڕیوه به ٥۰۰ كه‌سی نوێ و له دنیای هاوچه‌رخ دا سنوردار كردنی خوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بوه به گرنگترین زه‌مانه‌ت بۆ گه‌شه پێدانی دیموكراسی۰
ئه‌وان ئه‌و فێڵه ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پارتی گاڵته‌ی ته‌واویشی نایه‌ت به‌وه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ملیاران دۆلار بودجه‌ی ساڵانه‌ی كوردستان‌و قاچاخچێتی نه‌وتو گومرگی ئیبراهیمدا خه‌لیلدا نه‌مێنێت، ڕاستیه‌كه‌ی پرینسیپی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له ڕۆژئاوا بێ کێشه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له ڕۆژهه‌ڵات فێڵی لێ ده‌كرێت و شه‌ڕی مانونه‌مانی بۆ هه‌ڵده‌گیرسێنرێت، چونکه پیشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ڕۆژهه‌ڵات قازانجێكی زۆر ده‌كات و له ڕۆژئاوا جگه له موچه ئاساییه‌كه‌ی، خاوه‌ن پۆست یه‌ك دۆلاری نایاسایی ده‌ست ناكه‌وێت۰
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كات و دیموكراسیه‌تی تیادا پارێزراوه له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك زروفی بابه‌تیه‌وه‌یه كه به‌هیچ جۆرێك له كوردستاندا بونیان نیه، پێش هه‌موشتێك كه‌لتوری دیموكراسی ئه‌مریكاو پرینسیپی هه‌ڵبژاردن و حوكمی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراو ته‌مه‌نی له ته‌مه‌نی ئه‌مریكا زۆر تره و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌یانی ماگنا كارتای یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له ساڵی ۱۲۱٥ به‌و پێیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مریكای باکوریان ئاوه‌دان كرده‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان به‌ریتانی بون و له ساڵی ۱٦۱۹ وه بازرگانه‌کان (نه‌ك خێڵه‌كیه‌كان) له جێمس تاونی ڤیرجینیا به لاسایی كردنه‌وه‌ی كه‌لتوری وڵاتی دایك یه‌كه‌مین په‌رله‌مانیان پێک هێناوه، له دوای سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكاشه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیسته‌می دیموكراسی سه‌رۆكایه‌تیان هه‌ڵبژاردوه به‌ڵام ده‌ستوری ئه‌مریكی زۆر ترین بالانسی له نێوان سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێكردن و یاسادانان و دادوه‌ریدا داناوه‌و زۆرترین ڕێوشوێنی ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادیه‌كان و سه‌روه‌ری یاسای تیادا چێنراوه كه له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوری كوردستان و یاسا قه‌ره‌قوشیه‌كانی غیابی ده‌ستوردا ته‌واو پێچه‌وانه‌یه، سه‌ره‌ڕای زه‌مانه‌ته ده‌ستورییه‌كان، که‌لتوری دیموكراسی ئه وه‌نده قوڵ و ڕێز لێگیراوه جۆرج واشینتۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت واته سه‌ربه‌خۆیی بو خه‌ڵكی ئه‌مریكا به‌ده‌ست هێناوه، خۆی قبوڵی نه‌كردوه كه بۆ جاری سێهه‌م ببێته‌وه به‌سه‌رۆك ده‌نا هه‌تا دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م یاسایه‌ك نه‌بوه خوله‌كانی سه رۆكایه‌تی سنوردار بكات، و له ماوه‌ی ئه‌و سه‌دو شه‌ست ساڵه‌ی یاسایه‌ك نه‌بوه بۆ سنورداركردنی خوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ته‌نیا یه‌ك سه‌رۆك كه فرانكلین ڕۆزڤلت بوه ئه‌و عورفه‌ێ پێشێل کردوه
له ویلایه‌تی نیویۆركیش كه ئه‌مڕۆ كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ڵێت "لاسایی ده‌كه‌ینه وه بۆ سێباره هه‌ڵژاردنه‌وه‌ی بارزانی و ئه‌گه‌ر بارزانی خۆیشی نه‌یه‌وێت خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه ئێمه نابێت وازی لێ بهێنین"، مایکڵ بلومبه‌رگ، ئه‌وکه‌سه‌ی بۆ سێهه‌مین جار له‌ڕێی هه‌مواركردنی یاسای کارپێکراوه‌وه هه‌ڵبژێردرایه‌وه، سه‌رۆكی شاره‌وانی بو نه‌ك حاكمی نیویۆرک وه‌ك كه‌مال كه‌ركوكی ده‌فه‌رموێت، سه‌رۆكی شاره‌وانیش ده‌سه‌ڵاته‌كانی تایبه‌ته به‌هه‌ندێك بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و ڕێگاوبان و شتی له و بابه‌ته نه‌ك پۆستێكی چاره‌نوسسازی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی وڵاتێک، بلومبه‌رگ که له‌ڕێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه وه سێ جار بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه سامانه‌كه‌ی ئاشكرایه كه ۲۷ ملیار دۆلاره‌و ساڵی به ۲۰۰-۳۰۰ ملیۆن دۆلار به‌شداری كاری خێرخوازی ده‌كات و توانای ماشینه‌وه‌ی یه‌ك دۆلاریشی نیه‌و له هه‌ڵبژاردندا توانای ته‌زویركردنی یه‌ك تاكه ده‌نگیشی نیه و یه‌ك كوڕ‌و برازای خۆشی نه‌كردوه به سه‌رۆكی حكومه‌ت و پێ خوار دا‌نێت به‌ته‌له‌فۆنێك ده‌یبه‌نه به‌رده‌می داواكاری گشتی و به‌كرده وه‌ش داواكاری گشتی له شوباتی ۲۰۱۰ لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کردوه له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری یارمه‌تیدانی دارایی نایاسایی بۆ یه‌کێک له‌پارته سیاسیه‌کان له‌پاره‌ی شه‌خسی خۆی، كام له‌و بار‌و دۆخه خۆیی و بابه‌تیه‌ی ئه‌مریكاو سه‌رۆكی شاره‌وانی نیویۆرك له مه‌سعود بارزانی و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه تا ئێمه لاسایی سیسته‌می سه‌روكایه‌تی ئه‌مریكاو هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی نیویۆرك بكه‌ینه‌وه؟
فێڵه‌كه‌تان زۆر ناشیانه‌یه، مه‌سعود بارزانی، لای من كه له‌سه‌دا ۷۰ ی خه‌ڵكی كوردستان‌م (۳۰‌ی خۆم و ٤۰ی ئۆپزیسیۆن) ته‌نیا سه‌رۆك خێڵێكه نه‌ك قائد الزه‌روره، لای من هه‌ر تاكێكی ئه‌م وڵاته به‌دیلی باشتری مه سعود بارزانیه، ئاخر چ خاسیه‌تێکی هه‌یه كه له‌خه‌ڵكی تردا نه‌بێت تا به‌دیلی نه‌بێت؟
دڵنیا بن ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، من منی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و خه‌ڵكی كوردستان بۆ پارتی ده‌سه‌لمێنم كه ئێمه ئاره‌زومه‌ندی پرینسیپی ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵاتین نه‌ك به پاساوی پڕوپوچی زه‌روره‌تی قۆناغه‌كه تاپۆی بكه‌ین بۆ كه سێكی سوڵته‌په‌رستی بنه‌ماڵه‌په‌رست، ئه‌گه‌ر لای ئێوه خێڵه‌كیه‌كی نه‌خوێنده‌واری شكستخواردو له به‌دیهێنانی یه‌ك ئامانجی خه‌لكی كوردستاندا قائد الزه‌روره‌یه ئه وا لای ئێمه‌ی غه‌یره پارتی كه له‌سه‌دا حه‌فتای گه‌لین، مه‌سعود بارزانی دوایین كه‌سی دنیایه قبوڵی بكه‌ین به‌سه‌رۆكمان، ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانی كوشتنی سلێمانی موعینی و فاخر مێرگه‌سوری و عه‌لی عه‌سكه ری و دكتۆر خالید و عومه‌رئاغای سورچی و زه‌رده‌شت عوسمان و داڵده‌ده‌ری سه‌رۆك جاشه‌كان لای ئێوه که‌سایه‌تیه‌کی به‌هێزه، لای منی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ری حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسۆون ته‌نیا دیل كوژێكی دڵڕه‌قه بۆیه من، منی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی، كه كه‌وتمه نێوان ویژدانی خۆم و خوای خۆمه‌وه، له سه‌دا سییه‌كه‌م ده‌خه‌مه پاڵ له‌سه‌دا چله‌كه‌ی ئۆپۆزیسیۆن و له‌گه‌ڵ به‌ردانه‌وه‌ی کارته‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆ ناو سندوقه‌كان ئاره‌زوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌تاهه‌تاییتان ده‌نێرم بۆ زبڵدانه‌که‌ی مێژو، ئه‌گه‌ر بیرتان له سه‌رپێچی و قبوڵ نه‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه كرده وه، بیرتان بێت من به‌ڵێنم به‌كه‌س نه‌داوه ده‌روێشی گاندی بم، بیرتان بێت ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشدا ده‌ستكه‌وتنی یه‌كدو جیهازی ڕاكاڵ به په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتوی شۆڕش داده‌نرا، ئێستا هه‌مومان مۆبایلی عابر القاراتمان له‌گیرفاندایه، ئه‌گه‌ر به دو تفه‌نگی شاردراوه‌ی جه‌مالی عه‌لی باپیر وعه‌لی شیعه‌وه شۆڕشمان هه‌ڵگیرسانده‌وه ئێستا هه‌مومان له ماڵه‌وه تفه‌نگ و چه‌كی جۆراو جۆرمان هه‌یه، له بیرتان بێت ئه‌كه‌ر به‌حیله شه‌رعی و ته‌زویر مه‌سعود بارزانیتان سه‌پانده‌وه به‌سه‌رماندا خه‌ڵكی كوردستان لێتان پڕه و ئه‌مكاره‌تان ده‌بێت به‌و چڵه پوشه‌ی پشتی حوشتر ده‌شكێنێت و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی جه‌ماوه ری گه‌وره تر له ۱۷‌ی شوباتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه چونكه ئه‌مجاره جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی منیش له ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌بن و پێشمه‌رگه چه‌وساوه‌کانی من نه‌ك هه‌ر به‌شداری سه‌ركوت ناكه‌ن به‌ڵكو به‌رگری له خۆپیشانده‌رانیش ده‌كه‌ن، کێ هه‌یه به‌رگری له خوشك و براو خزم وهاوڕێ وهاوسێ وهاوپیشه‌ی سته‌م لێكراوی خۆی نه‌كات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست