ڕستەیەکی تەواونەکراو لە ختابەکەی بەرزانی ماوەبەسەرچوودا
Thursday, 18/07/2013, 12:00
1570 بینراوە
ئەوەی پارتی ومەسعود بەرزانی بناسێت قەت باوەڕ بەوەعد وپەیمانێکی ئەم کابرایە ئەم حزبە ناکات، چونکە هەردوولایان یەک ئامانج ویەک مەبەستیان هەیە ئەویش درێژەدان بەحوکم وبەردەوامی حوکم.
ئەوەی گرنگە هەموان وبەتایبەت ئۆپۆزسیۆن بیزانێت ئەوەیە لەلای ئەم کابرایە وحزبەکەی ئەوەی ناوی شەرم بێت تکاوە وجوودی نییە، ئینجا هەر بڵێ گەندەڵ دز ناعادیل خۆچەسپێنەر نادیموکرات ماوەبەسەرچوو ودەیان وشەیتر هاو واتای ئەمانە هیچ ڕەنگدانەوە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت وباکیان لێی نییە، چونکە تەنها مەرام وئامانجیان مانەوەیە لەدەسەڵات وبەو ووشانە ڕاهاتوون.
دەڵێن بەراز گیانەوەرێکی بەدە لەوانەیە هێلکەش بکات، بەرزانیش لەم جۆرە گیانەوەرانەیە، هەرچی دەڵێت لەوانەیە عەکسەکەی مەبەست بێت، کەباسی دیموکراتی دەکات ئەوە پلان وپێلانێکی کوشندەی دژی دیموکراسی لە ئارادایە. لە کاتێکدا بەناشەرعی ماوەی حوکمی خۆیی وەکوو دکتاتۆرێک درێژ کردەوە باسی دیموکراسی دەکات. کە واتە ئەم کابرایە نە دین ونەئیمان وهیچ سۆز وعەهد وپەیمانی نییە درۆزنە جێگای متمانە وباوەڕ نییە.
ئەوانەی دەقی وتارەکەی بەرزانییان نووسیوە وبۆ ماوەیەکی زۆر پێوە خەریک بوون، بۆیەش ختابەکە دوا کەوت. نووسەرەکەن دەستێکی باڵایان هەیە لە نووسینی غەدر وفێڵ وڕستە بەڕستە نووسراوە ودەبێ ئاواش بخوێندرێتەوە بۆ تێگەیشتنی واتای پشت ووشەکان.
لەکاتێکدا هەموو ئامارەکان ئەوەمان پێدەڵێت کە مەسعود حەز ومەراقی لە دەسەڵاتە وحزبەکەشی کاری لەسەر ئەم کارە بە پرۆگرام وبە پارە دەکات خۆی دێت ودەڵێت کەس نابێت بەکورسییەوە بچەسپێت، من ئەم ڕستەیە بە ناتەواو دەبینم وبەفێڵ کورت کراوەتەوە، ئەسڵی ڕستەکەش (کەس نابێت بەکورسییەوە بچەسپێت بێجگە لە مەسعودبەرزانی) یان ویستوویانە ئەوە بڵێن ئەم مەنسەبە بێجگە لە مەسعود شایانی کەس نییە وبٶکەس نالوێت وەکوو هەندێ لەخۆفرۆشەکان لەملاولا ڕۆژانە کاوێژ ودووبارەی دەکەنەوە.
پارتی پیلانی ئەوەی داڕشتووە کە دەستوورە شڕەکەی بنەمالەش وەکوو دەیانەوێت وبەهەر شێوەیەک ،بە پارە وتەزویر وساختە کە پارتی تێیدا دەستێکی باڵای هەیە لە پەرلەمانە ئیفلیجەکە دەرباز کەن ودەنگی پێبدەن وتەنها بۆ ئەوەی مەسعود نەبێتە سەرۆکی پێشوو. بۆ ئەوەی حوکمی بنەماڵەیی بەتەواوی بچەسپێنن. پارتی وبەرزانی کە بەئاشکرا باس لە ٣٤ حزب دەکات وسوورە لە بەشداری کردنیان بۆ مەسەلەی دەستوور نیازە گڵاو وقێزەونەکانیان ئاشکرادەکات.