کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


زەروریەتى گۆڕان

Monday, 22/06/2009, 12:00


كاتێك بارودۆخى وڵات دووچارى تەنگەشە یا تەموو مژ دەبێتەوە بە قەیرانى جۆراو جۆرى سیاسى، ئیدارى، كۆمەڵایەتى،ئابورى ،...هتد. بە خۆداچونەوەو چاكسازى پێویستیەكى حەتمى یە بۆئەوەى ڕەوشەكە یا بارگرژیى یەكە هێور بكرێتەوە وبەرەو چاكتر بەرێت لە زۆربەى وڵاتانى جیهان گۆڕانكارى لە وردترین كایەى كۆمەڵایەتى یا یەكەى ئیدارى كارگێڕى تا دەسەڵاتى فەرمان ڕەواپرۆسەیەكى شەرعى و وەرچەرخانى هەمەلایەنەى وڵاتى لێدەكەوێتەوە.
ئەمڕۆى كوردستان و دا خوازى گۆڕان لە لایەن جەماوەرەوە پێداویستیەكە كە بارودۆخ هێناویەتى یە ئاراوە تێیدا پێویستە خەڵكێكى هۆشیارو ، بەرپرس،ڕۆشنبیرو،كارامە میكانیزمى ڕاپەڕاندنى پرۆسەى گۆڕان بە جى بگەیەنن چونكە وەك هەست دەكرێت كە لەم چەند ساڵەى حكومرانى كوردیدا جۆرێك لە دووبارە بوونەوەو داڕوخان وچەق بەستوى بینراوە و ئەبینرێت كە تاكى كوردى توشى نا ئومێدى و بێزارى كردوە چ جا بوونى نا داد پەروەرى لە ئەداى حوكمرانى و كارگێڕى و دانانى كەسى لێ نەهاتو نا بەرپرس و نەشییاو لە جیگاى هەستیارو چارەنوس ساز و گرنگ دا،بۆیە ئەمە دەبێتە هۆى پێشێل كردنى مافەكانى تاك پشت گوێ خستنى داهێنان و بەها مرۆڤى یەكان و دامركانەوەى تواناكانى تاك، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پەیڕەوكردنى عەقلیە تێكى دیكتاتۆریانەى دەسەڵات و پیادەكردنى چالاكى سیاسى بە شێوەیەكى تۆتالیتارى نادیموكراسیانە كە بە پێچەوانەوە ، بوەتە هۆى مرندنى دیموكراسى و بەلا ڕێدانى خەڵك بە ئاراستەیەكى نادیار هەموو ئەمانەو دەیان دیاردەى تر كەبەسەر كۆمەڵگەدا تێپەڕیوە بەبێ ڕێگرى كردن و سانسۆر خستنە سەر كردەوە نا شەرعیەكان بووەتە مایەى ئەوەى كە داخوازى گۆَڕان لە ناخى تاكەوە هەڵ بقوڵێت ئەگەر ئەمڕۆش گۆڕان ئامانجەكانى بە تەواوى نەپێكێت ئەوا دەسپێكێكە بۆ هەنگاوى چاكترو بوێرانە ترو شكاندنى گشت ترسو بەربەستەكان .
 
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە