دەسەڵاتى كوردى وسەیارەكەى حەمەپارەپیس!!!!!!!!
Monday, 04/05/2009, 12:00
1895 بینراوە
بەداواى لێ بودن لەوەى كەناودینم بەڵام سەیارەكەى ئەو باشترین نمونەیە بۆتیگەیشتن لەعقلى سیاسى ودەسەڵاتى كوردى.سەیارەكەى ئەوبەریزە ڕاستەئەوخاوەنى بوولەگەڵ ئەوەش بەشێكى زیندوەلەمیمۆرایزى هەلەبجەیەكان من تەنهابەراوردیك دەكەم لەنێوان ئەونمونەیەى كەئەولەهەشتاكان پێشكەشى كرد لەگەڵ دەسەڵاتى كوردى 2009واتەپاش 30سالیك.
قوتابیەكانى ئامادەیى پیشەسازى ساڵانى هەشتاكان ئەگێڕنەوە ئەڵێن هەركاتێك كەلەگەڵ كاكەحەمە سواردەبوین هەرزوهاوارمان دەكرد كاكە ئێمە لەئامادەییەكەدینە خوارێ ئیترئەویش دەستى ئەكرد بەستۆپ شێلان تێدەپەڕى ئینجا تۆزیك سەیارەكەى هێواشى دەبویەوە دەیگوت لەوەزیاترڕاناوەستێت دەتوانن دابەزن ئیتردەبوایەوەك كۆماندوخۆت فڕێ بدایە وخوینى خۆیشت لەسەرخۆت بوایە.
ئەلێن جاریك نەفریك لەهەبجە بۆزەمەقى دەچێت هەركەسواردەبیت دەڵى كاكەلەزەمەقى دابەزین هەیە ئیتركاكەحەمەش خەریكى ستوپ كردن دەبیت تادەگاتە ناحیەى سیروان بەكابرادەڵێت كاكەڕاناوەستێت دەتوانى خۆت فڕێ بدەیت.
دەلێن ئەوسەیارەى ئەوچاكسازى تیانەئەكرد مەگەرپینەو پەڕۆكردن نەبێت ئەگەر شتیكیش پینەوپەڕۆنەكرایە ئەوا بڕواى بەچاك كردنى نەبووهەربەو شیوەلەسەرى ئەڕۆیشت،ئەو هەرلەبیرى پەیداكردنى پارەبووهەرچیەكیش پارەى تێ بچوایە ئەوبەلایدانەئەڕۆى لە هەمووى خرابتر بڕوایشى وابووكەسەیارەكەى ئەو باشترینە سەیارەیەوكەسیش ڕكابەرى ناكات،لەگەڵ ئەوەش زۆرخەرجى بێ شۆین وڕى هەبوو.هەرلەبەرئەوەش بووناویان نابووحەمە پارەپیس.وابزانم تائیرە بەسە بۆتێگەیشتن لەكاكەحەمە نۆرەى ئەوەیە باسى هاوشێوەكەى بكەین هەرچەندە هاوشێوەكەى كەسێكى بەرجەستەنى یە بەڵام كتومت لەیەك ئەچن.
دیمكراتى دەسەڵاتى گەلە حكومەت وپەڕلەمان ودەسەڵاتى سیاسى ئامرازگەلێكن بۆجێ بەجێ كردنى ئەم دەسەڵاتە وئیدارە كردنى وبەدیهێنانى خواستە جەماوەرییەكان بەدیویكى ترحكومەت فەرمانبەرى گەلە ولەئەستویەتى خواستەكانى گەل ڕاى بكات فەرمان بەرەبەگرێ بەست هەركاتیك گەل خواستى بێت لەگەڵى نۆى دەكاتەوەووەبان ئەگەریش كەم تەرخەم بووهەڵى ئەوشێنێتەوەوگریبەستى نۆى لەگەڵ كەسانى جیاوازتر گرێ ئەدات ئیترپرۆسەى حوكم دارى وگواستنەوەى دەسەڵات پرۆسەیەكى ئاسایە وناكرێت بەرگى پیرۆزى ونەریت گەراى بەبەردابكریت.
ئەمەش ئەوبنەڕەتەیەكەكەسیستەمى دیمكراتى ودەسەڵاتى دیمكراتى پێ دەناسرێتەوە بەڵام ئەوەى وڵاتەكەى ئێمە زیاتربەلاى پرنسیپەكانى حەمەپارەپیس دادەچێت نەك ئەوبنەڕەتەى كەدیمكراتى لەسەر بنیات دەنرێت
هەروەك چۆن كاكەحەمەبرواى بەخواستى نەفەرەكانى نەبووتەنها خواستى خوى نەبیت دەسەڵاتى كوردیش كتومت.
هەروەك چۆن كاكە حەمە بڕواى بەچاكسازى نەبوودەسەڵاتى كوردیش كتومت.
هەروەك چۆن كاكەحەمە شتەكانى پینەوپەڕۆ ئەكرد دەسەڵاتى كوردیش كتومت.
هەروەك چۆن كاكەحەمە هەربیرى لاى پارەوەرگرتن بوووەپارەكانیشى لەشتى بێ ڕێ وجىِ دا خەرج دەكرد دەسەڵاتى كوردیش كت ومت.
هەروك چۆن كاكەحەمە ئەگەرشتێكى پێ پینەوپەڕۆنەكرایە ئەواوەك خۆى لەسەرى ئەڕۆیشت دەسەڵاتىكولردیش كتومت.
هەروەك چۆن كاكە حەمە برَواى وابوسەیارەكەى ئەوباشترین سەیارەیە كتومت دەسەڵاتى كوردیش بڕواى وایەدیمكراتیەكەى لەناوچە بێ وینە یە.
هەروەك چۆن لەنەفەرەكانى بێ ئاگایەو ئاگاى لەپارەیە دەسەڵاتىكوردیش كتومت ئاگاى لەگەل نى یە وئاگاى لەپارەومیزانییە وخەرجییەكانیان بىُ پلان وبەرنامەیە ودابەشكردنى دارایى وسامانى وڵات بەمیزاج ولەخزمەنتى سەرماییەى سەرماییەدارەكان ودەوڵەمەندكردنیان ودابەشكردنى كۆمەڵگا بۆدوتۆیژى هەژارودەوڵەمەند.
بۆلێرەوەدەڵیم دەست خۆش كاكە حەمە ئەمەلاساى كردنەوەى جەنابتانن نى یەكە دەسەڵاتى كوردى ئەیكات بەڵكوئەمەئاستى سەرخان وژێرخانى هزرى ئەوانە وادەكات پاش 30 ساڵ ئەونمونەیەى كەتۆپێشكەشت كردئەمانیش بەئیلهام وەحى هەمان نمونە لەدونیاى نۆى داپێشكەش بكەن.
عگاقاجرى
[email protected]