په‌یوه‌ندی مه‌سعود به‌رزانی به ئه‌نفاله‌وه
Friday, 22/02/2008, 12:00
2083 بینراوە
کاتێک ئێرانیه‌کان گه‌شتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که جه‌نگی عێراق و ئێران به‌هۆی یارمه‌تیدانی بلۆکی ڕۆژئاوا به عێراق، شه‌ڕ درێژه ده‌کێشێ، که‌وتنه ڕاکێشانی کورده عێراقیه ده‌سه‌مۆکان.ئیدریس و شێخ محه‌مه‌د برای مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعود به‌رزانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیجنه‌یه‌کیان دروستکرد که بریتی بوون له حه‌سۆمیرخان و فه‌قیر لاجانی، ئه‌م دوانه‌ش هه‌رکه‌س له‌ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندیان گرت له‌گه‌ڵ کۆنه پارتیه‌کانی پاشماوه‌ی ئاشبه‌تاڵ، که له ئیران په‌نابه‌ر بوون، سه‌رگه‌رمی ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆیان بوون، که بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ ناوچه سنوریه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.سه‌ره‌تا حه‌سۆ میرخان فه‌قیر لاجانی پێکه‌وه ڕویان کرده خۆراسان شاری مه‌شهه‌د، سه‌ره‌تای پیلانه‌که وابوو که ئه‌و خێزانانه‌ی دوو منادڵیان هه‌یه ده‌ست نیشان بکرێن و ناونوسی گه‌ڕانه‌وه‌یان بکه‌ن بۆ ناوچه سنوریه‌کان، تا خه‌رجی و موچه‌یان که‌متر بێت.حه‌سۆ میرخان و فه‌قیر لاجانی له ڕێگای تایبه‌تی خۆیانه‌وه په‌یوه‌ندیان به‌ست به‌هه‌موو که‌سایه‌تیه‌کانی خۆیانه‌وه، چ ئه‌وانه‌ی چه‌کدار بوون، چ ئه‌وانه‌ی دانیشبوون.بۆ نموونه ناله هه‌ورامی چه‌کدار بوو، بانگیان کرد‌و پاشان ناردیان که ڕاوه کورد بکات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ چه‌کداری.هه‌رکه‌سێک ئاماده‌یی هه‌بوایه که بگه‌ڕیته‌وه بۆ کورستان ده‌ست به‌جێ پاره‌یان ده‌دایه که سه‌فه‌ر بکات بۆ زێوێی سه‌رسنووره ده‌ستکرده‌که‌ی نێوان عێراق و ئێران.ناله هه‌ورامی په‌یوه‌ندی کرد به ئاقای کاوه حه‌داد، که خێزانێکی گه‌وره‌ی کوردی کۆی یا هه‌ولێر، به‌ڵام کاک کاوه حه‌داد به‌گوێی نه‌کردن. کاک کاوه حه‌داد خێزانێکی گه‌وره‌ی بوو، هه‌مویان له دا‌موده‌زگای ده‌وڵتدا کارمه‌ند بوون،کچه‌که‌یان به‌ڕیوه‌به‌ری اداره امزش پرورش شیراز بوو.هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشیان به‌ست له‌گه‌ڵ کاک سه‌لاح که خه‌ڵکی ته‌له‌عفه‌ر بوو، ئه‌ویش وتبووی تاقه‌تی چه‌کداریم نه‌ماوه، کاک سه‌لاح له به‌نده‌ر بوشه‌هر داده‌نیشت خاوه‌ن رستڕانێکی گه‌وره‌بوو.بیرمدێت که‌سێک خوله‌ی فاته هه‌روامیان پێده‌گووت، ته‌مه‌نی گه‌وره نه‌بوو، تازه ژنێکی فارسی هێنابوو، زوو به قسه‌ی نه‌له هه‌ورامی خه‌ڵه‌تاو ناوی خۆی نووسی.کاک خوله‌ش هیچی نه‌بوو، کاک خوله‌ش له شیراز به‌رده‌ستی دوکاندار و جوتیاره‌کانی ده‌کرد، به‌هاران لاله‌نگی و پرته‌قڵ و میوه‌کانی دیکه‌ی بۆ جوتیاران کۆ ده‌کرده‌وه، زستانانیش به‌رده‌ستی دوکانداره‌کانی کرد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌ر سوڕمان بوو، کاک خوله‌ی فاته هه‌ورامی نه کوردی باش ده‌زانی نه فارسی، له کاتی قسه کردندا سۆرانی و هه‌ورامی و فارسی تێکه‌ڵ ده‌کرد.کاک غازی پیاوێکی کامڵی هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو، ئه‌ویش کرێچی له شاری به‌نده‌ر بوشێر، ئه‌ویش هاوسه‌ره‌که‌ی فارس بوو، گوزه‌رانی باش نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نه‌بوو جارێکی دیکه چه‌ک بکاته شانی و وه‌ڵامی پیاوه‌کانی ئیدریس و مه‌سعودی نه‌دایه‌وه. ئێستا کاک غازی له ووڵاتی فیلاند داده‌نیشێ. ئه‌وانه‌و زۆری دیکه دۆست هاوڕێی پێشمه‌ه‌رگایه‌تی حاجی باوکم بوون.حاجی باوکم تا ئه‌ندازه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر مسته‌فا به‌رزانی خۆش ده‌ویست وه‌کو خۆم، له‌ماڵه‌وه ناسیاوه‌کانی باوکم باسیان له‌وه ده‌کرد، که ئێمه کارمان چیه به شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه، ئه‌م کاره ده‌بێته جاشایه‌تی نه‌ک پێشمه‌رگایه‌تی، حاجی باوکم و منیش به‌و ووتانه توڕه ده‌بووین. ته‌نانه‌ت حاجی باوکم ته‌له‌فۆنی کرد بۆ دوکتۆرێکی ئاسووری که ناوی سڵێوه یا سه‌لوانه، حاجی باوکم ڕێزی زۆری بۆ ئه دوکتۆره هه‌بوو، چونکه کاتێک باوکم بریندار بوو له کاتی شه‌هید کردنی مه‌لا ڕه‌سوڵ له مله‌که‌وه‌ی پێنجوێن ساڵی ١٩٦٢ ئه‌و دوکتۆره باوکمی چاککرده‌وه، برینه‌که‌ی ئه‌وکاته‌ی باوکم زۆر سه‌خت بوو، که‌سمان به‌ته‌مای نه‌مابووین، به‌کورتی دۆستی نزیکی حاجی باوکم بوو، کاتێک باوکم له ته‌له‌فۆنه‌که‌ی بوه‌وه، زۆر توڕه بوو، گووتی: ئه‌م خه‌ڵکه هه‌مووی سه‌ریان لێشواوه، چونکه دوکتۆر گوتبووی هه‌موومان بوینه سه‌ربازی یاری شه‌تره‌نج به‌ده‌ست ئیدرسی و مه‌سعوده‌وه، حاجی باوکم هه‌تا ئه‌ورۆژه‌ی که کۆچی دوای کرد، وه‌ک پێغه‌مبه‌رو خوا مه‌لا مسته‌فای ده‌په‌رست.ئه‌و دوکتۆره که پاش ئاشبه‌تاڵ گه‌یشتبوه ئه‌مه‌ریکا، هه‌میشه په‌یوه‌ندی به حاجی باوکمه‌وه‌و کاک عه‌به‌لاله‌وه هه‌بوو. عه‌به لاله خۆی و ماڵ‌و منداڵی پاش ئاشبه‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و له کانێسکان نیشته‌جێ بوو.کاتێک ناله هه‌ورمی و کۆمه‌ڵیک له لێپرسراوانی پارتی به ناوه‌ڕاست و باشووری ئێران‌دا بڵاو بوونه‌وه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی کورده ئاواره‌کانی پاشماوه‌ی ئاشبه‌تاڵ، تا بیانکه‌نه سووته‌مه‌نی جه‌نگی ئێران و عێراق، هه‌وای دووری ووڵات که‌وته که‌له‌م، بێیه‌ک و دوو بیلیتی بوسی ورمیێمم کڕی و تێمته‌قاند بۆ ورمێ.له‌هه‌ر کۆڵانێکه‌وه بچویتایه تووشی کۆمه‌ڵیک کوردی ئاواره ده‌بووی، ئێران هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک کوردی ڕه‌وانه‌ی لایه‌کی ئێران ده‌کرد، زۆرینه‌شیان به‌تایبه‌ت پاره‌داره‌کان سه‌رگه‌رمی کڕینی پاسه‌پۆرتی قاجاخ یا لیزه پاسی ئێرانی بوون تا پێی بگه‌نه ئه‌وروپاو یا ووڵاتانی دیکه‌ی جیهان.به‌کورتی ئۆرودگاکان پڕبووبوون، له ورێ به‌دوای برازایه‌کمدا گه‌ڕام که تازه به‌دزیه‌وه هابوو بۆچه‌کداری، ووتیان له قه‌رارگای ڕه‌مه‌زانه، له‌وێ نه‌بوو، به‌لام له قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان کوڕێکی تورکمانی عێراقی که ناوی عه‌باس به‌یاتیه، ئێستا جێگری جه‌لال تاڵه‌بانیه، ته‌ماشای لیستی ناوه‌کانی کرد، ناونیشانی پێم‌دا، که چوه بۆ لای ملازم عه‌لی له گوندی که‌وپه‌ڕ و گسکان، ئێستا ملازم عه‌لی بوه به زه‌عیم عه‌لی. جێگه‌ی ملازم عه‌لیم دۆزیه‌وه له نزیک گوندی که‌وپه‌ڕ، ملازم عه‌لی هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵدا که له‌لای بمێنمه‌وه.عه‌باس به‌یاتی تورکمانێکی هه‌تا بڵێی بۆگه‌ن و دژ به‌کورد بوو، ئه‌و هه‌میشه لێو ده‌جوڵا وای پیشان ده‌دا که هه‌میشه لائیلاها ئیله ئه‌ڵا ده‌کات، به‌ڵام داوێنپیسترین که‌س و شه‌وێک له ماڵه‌کایدا به ئافره‌تێکی له‌شفرۆه ده‌یگرن، به‌ڵام جه‌ڵدیشیان نه‌کرد. به‌کورتی ئه‌وانه‌ی که‌سانه‌ی ناونووسکران نزیکه‌ی ١٠٠٠ تمه‌نیان وه‌درگرت، له‌گه‌ڵ پسوڵه‌یه‌کدا، به‌ره‌و زێوێ به‌ڕێده‌کران، له زێوی ده‌ست به‌جێ خانویان وه‌رده‌گرت، به موچه‌یه‌کی مام ناوه‌ندیشه‌وه، پاشان دابه‌شده‌کران هه‌رکه‌سه‌وه به‌لایه‌کییاندا ده‌بردن.ئه‌و ١٠٠٠ تمه‌نه ته‌نها به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌کرد، که مرۆڤ پێی بگاته ئۆردوگای زێوێ له‌گه‌ڵ نانخواردنی ڕیگه، چونکه به شه‌وڕۆژێک ئینجا خه‌ڵک له شوێنه دوره‌کانی ئێرانه‌وه ده‌گه‌شته ئۆردوگای زێوێ.شاره‌زاو لێهاتوه‌کانیشیان لێده‌گه‌یاندنه به‌ره‌کانی جه‌نگ، ته‌نانه‌ت بۆدیزه‌فول و محه‌مه‌ره‌ش. پاشتر زانیم که کوژراوێکیان هێنایه‌وه شاری شێراز که خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر بوو، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی نوسیبویان که‌له نزیک به‌سره کوژرابوو، شهید شود!ئیدریس و مه‌سعود به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیان بڕی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسین، به‌ڵام پیاوه‌کانی سه‌دام ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی ئیدریس برای مه‌لا مسته‌فاو مه‌سعود بوون، بۆیه چه‌ند جارێک به نامه و ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئێران ئیدریس و مامییان ومه‌سعودیان ئاگادارکرد، که به‌شدار جه‌نگ نه‌که‌ن، به‌ڵام گوێیان به هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌دام نه‌دا.سه‌دام حسین نامه‌ی تایبه‌تی ئاراسته‌ی ئیدریس و مه‌سعودی کرد، زۆرکه‌س ئه‌و نامه‌ی دیوه، ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان مسته‌فاش له بیره‌وه‌ریه‌کاندا باسی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ده‌کات، که سه‌دام گوته‌یه، ئه‌گه‌ر به‌شداری شه‌ڕ بکه‌ن، هه‌مووتان ئه‌نفال ده‌که‌م. به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا باس له به‌شه‌کانی لای خۆیان واته هه‌ڵسوکه‌وتی ی ن ک ئه‌گه‌ر پشتی ئێران بگرن.یه‌که‌مین هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌دام، پاش ئه‌وه‌ی که کوڕه‌کانی مسته‌فا به‌رزانی کورده ئاواره‌کانی ناو دانیشتووی ناو ئێرانیان له ئۆردوگای زێوێ کورده‌وه، بریتی بوو له بۆردمانی ئورگای زێوێ، که بوه هۆی گیان له ده‌ستدانی ده‌ها کوردی نه‌گبه‌تی ساده‌و نه‌فام.خودی ئیدریسێش به‌ر ئه‌و قوربانیه که‌وت، ئیدریس کاتی بۆردمانه‌که‌ی سه‌دام له‌سه‌ر ئاو ده‌بێت، له ترسا تووشی سه‌که‌تی دڵ ده‌بێت وده‌مرێت.چاودێران ده‌ڵێن، باشتر زوو ئیدریس تیاچوو، چونکه ئیدریس هه‌م پیاوی هه‌ره گه‌وره‌ی شا بوو، هه‌م پیاوی گه‌وره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.عیسه پژمان ئه‌ڵێ: جگه په‌رویز سابتی مدیر کل ساواک ی ئێران که‌س بۆی نه‌بوو، یا بتوانێت له‌گه‌ڵ ئیدریس به‌رزانی ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه. عیسه پژمان ده‌مڕاست و چاوساغی شای ئێرانه، ئێستا له فه‌ڕانسه په‌نابه‌ره.خوێنه‌ری هێژا: ئه‌گه‌ر ده‌توانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه هه‌ڵبێنه، ئیدریس به‌رزانی له‌به‌رزترین پله‌ی ساواکدا کاری کرد، پاش ڕوخانی شا دیسان ئیدریس به‌رزترین پله‌ی له کۆماری ئیسلامی‌دا پێدرا، بۆ؟خومینی له سه‌ر ساواکی بوونی ئیدریس به‌رزانی خه‌ریک بو بیا گرێ، که‌چی کردیه چاو ساغی خۆی؟چۆن وه‌ک یاری شێر و خه‌ت توانی له ساواکی شاوه ببێت به پیاوی باوه‌ڕپێکراوی خومه‌ینی؟ئه‌وه‌بوو مه‌سعود هه‌روه‌ها شێخ مه‌حه‌مه‌د خالید که مامی مه‌سعود به‌رزانیه که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌بوه‌و تا ئێستاش بۆ حزب و‌ڵای ئێران کار ده‌کات، سوپای پاسدارانیان گه‌یانده نزیک شارۆچکه‌ی زاخۆ.سه‌دامیش له تۆڵه‌دا٥٠٠٠ به‌رزانی که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان حه‌زیان له چاره‌ی نه ئیدریس، نه مه‌سعودو شێخ محه‌دیش نه‌بوو، سه‌رجه‌میان کۆ کرانه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر کران، پاشان هه‌موویانیان ئه‌نفالکردن.ئه‌و کاته‌ش ماڵ و منداڵی به‌رزانیه‌کان سه‌رگه‌ردان و لانه‌وازان له ناچاریدا ئاواره‌ی مه‌تره‌پۆڵی شاره‌کانی موسڵ و باشووری عێراق بوون و له‌ناچاری و برسێتیدا ده‌ستیان دایه له‌شفرۆشی.ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج ئابڕوچونی کورد بوو، ئه‌م ئافره‌ته لانه‌وازانه، هه‌روه‌ک پیلان که‌م که‌س سێکسی لێده‌کڕین، ناچار ئه‌م پاکیزه کوردانه، ئه‌گه‌ر سۆزانیه‌کی عه‌ره‌ب سێکسی به ١دینار بفرۆشتایه، ئه‌وا پاکیزه کورده‌کان له ناچاریدا سێکسیان به ١له‌سه‌ر ١٠ دینارێکی عێراقی ده‌فرۆشت.هه‌ر ئه‌و کات و سه‌رده‌مه کاتێک جه‌مال قاسم له ئه‌مه‌ریکا ده‌ستگیرا، به تاوانی کوشتنی ئه‌بو عه‌وف گیرا، مه‌سعود ٥ میلێۆن دۆلار ده‌دات، تا ئه‌بو عه‌وف له جه‌مال قاسم خۆش بێت.کاتێکیش مه‌سعود پاش ڕاپه‌ڕین گه‌ڕایه‌وه کوردستان، یه‌که یه‌که پاکیزه کورده لانه‌وازه‌کانی تیرۆر کرد.خوێنه‌ری هێژا: بۆ ئه‌م کاره‌ساته پێویستیمان به به‌ڵگه نیه، چونکه زۆربه‌ی زۆرمان ئه‌م کاره‌ساته‌ی له نزیکه‌وه دیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنیار ده‌کم که ته‌ماشای کتابی براکوژی، شه‌ڕی ناوخۆ، نوسینی فویسه‌ڵ داغلی، وه‌رگێڕانی دابان هه‌مه‌وه‌ندی بکه.وا منیش پارچه‌یه‌کی کورت له‌و کاره‌ساته‌تان بۆ کۆپی ده‌که‌م.