عالیه نسیف، بۆ مالکی، کورد چه ک بکه !
Friday, 30/11/2012, 12:00
ناهه قت ناگرم ،وا به ئاسانی و به بێ باکی داوا له حکومه تی عیراقه عه ره بیه که ت ده که ی که رێو شوێنی یاسایی بگرێته به رو کورد چه ک بکات!
تۆ کێت دیوه؟
له به غدا سه رۆک کۆمارت دیوه ، که سه رقاڵی ئه وه بوه جێگه ی کورسیه که ی له ق نه بێت، پۆستی باڵا بۆ خاو خێزانه که ی و ئازیزان و دۆستو لایه نگرانی دابین بکا، هه وڵیداوه ناونیشانی خانمی یه که می عیراقی عه ره بی بۆ خێزانه که ی مسۆگه ر بکا، فایلداران په رده پۆش بکا ، بۆ ئه و مه به ستانه ش له به ر ده م شایه کانتان ده ست له سه ر سنگ راده وه ستێ و به شه رمه وه ده ڵێ ئه مر که گه وره م هه مو کوردستانت به قوربان ده که ین، ئیمه عیراقین و ئه رکی سه رشانمانه، یه کێتی عیراقی خۆشه ویست بپارێزین، ئیمه میلله تێکین که هه رگیزاو هه ر گیز داوای سه ر به خۆی ناکه ین، تۆ ئه و ه ت دیوه ،که له هه وڵی کۆکردنه وه ی کیانه مه زهه بیه کانی نه ته وه کت بوه، به شداری عاشوره وه بۆنه مه زهه بیه کانی تری نه ته وه که تی کردوه، سه رقالێ ئاشتکردنه وه ی عه شیره ته کانی وڵاته که ت بوه، . غه می گه وره ی ئه وه بوه چۆن عیراقه له یه کترترازاوه که ت کۆ بکاته وه و چۆن سوپا هه ڵوه شێندراو که ی به عس دوباره دابمه زرێنێته وه و پر چه کی بکا بۆ رۆژێکی وه کو ئیمرۆ بۆ ئه وه ی تۆ ش وا به ئاسانی وبه بێ باکی داوای چه ک کردنمان بکه ی! بۆ یه ناهه قت ناگرم .
وه زیره کانت دیوه ئه وه ی له به رامبه ر شایه که ت سه ڕۆک کۆمار ئاسا کرنوش ده به ن، ئه وانه ی ته نیا خه ریکی گیرفان پرکردنن، به وڵاتاندا ده گه رێن بۆ ئاسایی کردنه وه ی په یوه ندی ده ره وه ی عیراقه که ت له گه ڵ وڵاتاندا، به شداریکرنیان له کۆرو کۆنفراسه عه ره بیه کان و ، هه وڵده ده ده ن بیناغه یه کی پته و ته ندروست بۆ په یوه ندیه کانی وڵاته که ت له گه ڵ وڵاتانی جیهان دابمه زرێنن، له هه وڵی ئه وه دان پێگه ی عیراقه عه ره بیه که ت له جیهانداو له نێو کۆمه ڵگای نێو نه ته وی توندو تٶڵ بکه ن! بۆ یه ناهه قت ناگرم.
ئه ندام په رله مانه کانی هاورێت دیوه،که چۆن به رامبه ر شایه که ت سستو لاواز و بێ ده سه ڵات وه ستاون، ناتوانن روبه روت ببنه وه بڵێن ئه گه ر تۆ وا به بێباکی داوای چه کردنی کورد ده که ی، ئه و ا ئه و سوپایه ی که تۆ ئیمڕٶ چێگه ی شانازیته، پێکهاته ی پاشماوه ی سوپایه که ی به عسه هه مو ئه نفالجێ و تاوانبارانی له خۆ گرتوه، سوپایه کی داگیرکه ری بێ ئابروی نه فره ت لێکراوه له لایه ن میلله تی کورد، پێتناڵێن ئه وا شایه که ت هێزی دیجله ی دروست کردوه و بازیداوه به سه ر هه مو دامو ده زگا یاسای و ده ستوریه کان، بوێرانه ناتوانن له روت بوه ستنو پێتبڵێن که رکوکو ناوچه داىراوه کان ئه رزو خاکی کوردستانه، چونکه ئه وانیش خۆت ئاسا هه موی به ته سکیه ی حیزبی پۆسته کانیان ده ستکه وتوه و هه مو هه وڵه کانیان ئه وه یه پارێزگاری له موچه که ی خۆیان بکه نو پاره ی پاسه وانه کان و نه سریه کان بخه نه بنی باخه ڵیان، ئه وا نیش دوباره خۆت ئاسا به رژه وه ندیه کانی خۆیان له سه رو مه سه له ره واکان ده بینن. هه ر بۆیه ش ناهه قت ناگرم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست