له یادته
Saturday, 07/11/2009, 12:00
له ساڵ یادی کۆچی هونه‌رمه‌ندی تابلۆی شانۆ کاک ئیبراهیم چێوار
له‌یادته
تارمایه‌کانی سه‌ر شانۆ
دانه دانه ڕاوه‌ستاوون
بۆ ڕێزلێ نانی سیی ساڵه‌ی
ههوڵو کۆششی ته‌مه‌نت
بۆ هاوڕێتی و دڵسۆزی و
به‌وه‌فایی کاکه چێوار
ته‌مه‌ن ..چرکه‌کانی نه خۆش بوو
بۆیه دڵی کاکه چێوار له لێدانه وه‌ستا
له په‌نجه‌ی نیگاکانتا
به‌دی ئه‌که‌ین تابلۆی ژیان
هه‌ر خۆت ڕۆیشتیت
ئه‌وان لێره وه‌ک خۆی ماون
کێ بێت ببێت به هه‌ڵگری
بهیراغی تابلۆی ژیان
له ته‌مه‌نێک ڕۆیشتیت
هێشتا دڵ هه‌نگی دڵه
نزای دڵ بێ ئامانه
یادگارییه‌کانت له‌دوای ساڵێک
هێدی هێدی ...کاڵ ئه‌بنه‌وه
ده‌ستی خامێک له‌دوای ساڵ
یادی ساتێکی ته‌مه‌نت
له‌یادی سه‌رۆکی کۆڕی شانۆی با دا
یاده‌کانت ده‌کاته‌وه
تابلۆی شانه‌کان خه‌ماوین
شانۆه‌کان ژاکاوه
له گیرفانی چه‌کی هێزو
هێزی چه‌کدا
جێگه‌یان نابێته‌وه
یادت کۆتری سه‌ربه‌ستی ئاسمانی خه‌یاڵه\
لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ر شا نۆ
په‌ڕه‌کانی ده‌کاته‌وه
تا له‌یادی ساڵ یادی مرنی ناوه‌ختدا
جه‌ند دێڕێکی خه‌ماوی
له هۆنراوی شاعرێکی تاراوگه‌دا
له شیله‌ی ئازاری مه‌حوی و وه‌فاییدا
بۆ چهبکی گوڵی سه‌ر قهبرت
بهۆنیته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست