(ئێمه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک هاوکاری په‌نابه‌رانینن ونابێت چیتر به‌شاراوه‌یی بژین)
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
1618 بینراوە
وێنه‌گرتنی : سامی عبدوڵلایی
ئه‌م سه‌ر دێڕه‌ی سهرهوهدروشمی چه‌ند ڕێکخراوێکی مرۆڤ دۆستی شاری لیللی باکوری فه‌ڕه‌نسایه که ته‌نها له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه بۆسێهه‌م جارلهژێرسهرپهرشتی وڕاپه‌ڕاندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌باکوری فه‌ڕه‌نساو وه‌ک پشتیوانیه‌ک بۆ په‌نابه‌رانی سه‌رانسه‌ری جیهان وفیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ، لهڕێپیوانێکی شانۆگه‌ری ئاسای هێمننانهدا به‌ڕێده‌خرێت.
ڕۆژی شه‌ممه 14 ی ئازاری 2009 کاتژمێر دووی دوای نیوه‌ڕۆ خۆپیشانده‌ران به‌سه‌رپه‌رشتی بریجیت پاڤی ڕێکخه‌ری کاروباری په‌نابه‌ران له مافی مرۆڤ له شه‌قامێکی ناسراوی ناوه‌ڕاستی شاری لیلل له باکوری فه‌ڕه‌نسا ده‌ستی پێ‌کرد خۆپیشاندانه که به‌هه‌ڵگرتنی 20 وێنه‌ی ده‌م وچاوشاراوه که له20 تابلۆدا ڕێکخرابوو له‌گه‌ڵ نوسینی کورته‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی خاوه‌ن وێنه‌که سه‌رنجی ته‌واوی ئه‌وکه‌سانه‌ی ڕاکێشابوو که له‌و شه‌قامه‌وه ئه‌ڕۆیشتن وتابهشداربووان دروشمه‌کانیان ئه‌ووته‌وه خه‌ڵکێکی زۆرتر به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌کرد،شایه‌نی باسه ئه‌م ڕێپێوانه ئه‌وه جاری سێهه‌مه به‌و شێوه‌یه ڕێکده‌خرێت له لایه‌ن ده‌زگای پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه که (پریفکتوری) پێ ده‌وترێت گرنگیه‌کی زۆری پێدراوهوبهقسهی زۆرێک له ئاماده‌بووان ئێستا له‌م ده‌زگایه‌دا کاره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر بهڕێوهئهڕۆن وچاوپێکهوتنهکانی نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پریفکتۆر ئه‌گه‌ر جاران به‌چه‌ند مانگێک جارێک بووه ئێستا بووه به هه‌رمانگێک جارێک ئه‌وه‌ش کاری ئه‌و په‌روه‌ندانه زیاتر پێش ده‌خات که له‌لای ئهوڕێکخراوانه که‌ڵه‌که بووه.
له‌دوای ڕێپێوانه‌که وه‌ک جارانی پێشوتربهشداربووان له شوێنێکی تایبه‌ت کۆبونه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێپێوانهکهو داڕشتنی پیلان بۆ مانگی داهاتوو، هاوکات نامه‌یه‌کی سوپاس ئامێزی فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌ران که ئاڕاسته‌ی بریجیت پاڤی کرابوو له‌لایه‌ن کاک ڕێبوار عارفه‌وه که ئه‌رکی گه‌یاندنی نامهکهبه نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ڕابوون سپێردرابوو بۆ ئاماده‌بووان خوێنرایهوهوکه به‌ڕاستی مایه‌ی دڵخۆش بونێکی بهرچاووهاندانێکی پێوه‌دیاربوو بۆ به‌شداربووان وبریجیت پاڤی وهاوکاره‌کانی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان یا له نزیکتین کاتدا وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه‌و به‌ده‌می به‌رده‌وامی خۆیان ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان..
دیمه‌نێک له ڕێپێوانه‌که: