کوردستان بووکە بۆ کورد نەک بۆ بیگانە !
Saturday, 24/01/2015, 12:00
2246 بینراوە
لە گفتووگۆیەکی زۆر و چردا لەگەڵ برادەرێکم کە زیاتر لەکۆتایدا شیوازی گۆڕا بۆ هەڵشەی و دڵ ڕەنجدان و زەم وزەم کاری یەکتر کە ئەو خۆی بەخەمخۆری گەلەکەم دەزانی ومنیش هاوسۆزو هاوڕای بووم لە جۆری بیرکردنەوەو بۆچون وهەڵوێسی بەرامبەر بە هەموو ئەو روودا وکارەسات وبارە سیاسی وڕامیاریانە کەلەجیهاندا ڕوودەدەن و بەتایبەتیش پرسی کورد لە جهاندا و ئەو بارەنالەبارەی کەئێستاش کوردی تێکەوتووە لەلایەن شەڕانگێزانی داعشەوە تا ئەو کاتەی گەیشتە ئەوەی کە کوردستان بووکە وەک بەرپرسان ووتویانە بەڵام زاواکەی ئێران وعێراق و تورکیایە !! ئەم واژووە بەجۆرێک پەستی کردم ئیدی هەرچی لەوە و پێشیش ووتبووی سڕی یەوە و بەجۆرێک بەگژیدا چوومەوە کە هەستی بەتووڕە بوونم کرد ..بە سەرسووڕمان و زەردەخەنەیەکی کەمێک دەستکرد ەوە پاشەگەزەی لە گفتوگۆکە کرد ودوای ئەوەی ووتی باشترە دوایی بتبینمەوە بەڵام بیرێک لە قسەکانم بکەرەوە من بە مانای تانە نایڵێم خۆی دەربازکرد لەو ووتانەی تا دوریش کەوتەوە من پێم دەووت کە لەئاخر ووتەدا گەیشتە ئاوەی بڵیم ملت بشکێنەوە و نامەوێت ڕووخساری... ت ببینمەوە
دوایی ماوەیەک کە هاتمەوە سەر خۆم وڕێی ماڵەوەم گرت لیکدانەوەی بیرم بۆ قسەکانی ئەو برادەرە بۆزۆر ئاو... نای ئەهینام و ئەبردم هەندێ جار ئەمووت بەڵێ ڕاست ئەکات وهەندێ جاریش ئەمووت دەبا سەری با لەبەرد
باشە ئەگەر ڕاست ناکات بۆ ئێران لە بچوکترین کاری ناوخۆی هەرێمەکەمدا بەشدارە ئێ باشە بەئاشکرا تورکیا تیرۆرمان ئەکا بەگژا و سەروەتمان ئەدزێ ئی کوورد تا ئێستا لە پەرلەمانی عێراقدا هیچ کامێکیان شێرانە بەرامبەر هیچ کاربەدەستێکی عەرەب بەرەنگاری ڕاوو بۆچوونیان بە زۆر شتی کە ڕۆژانە ئەیبیستین وئەی بینین هەڵوێستیان نیە! بەتایبەتیش لەناوبردنی بیری شۆڤێنی و بودجە ئێ باشە ئەوەتا هێزی پێشمەرگە شەڕ ئەکەن و سەکەوتن بۆ ئێران وهیزی شیعە ئەنوسرێت ئێ باشە تورکیا هەرچی برینداری داعش هەیە لەوێ چارەسەر دەکرێو هەزارەها بەڵگە کە مەبەستی دوژمنایەتی کوردە دەست خۆشی بۆ ڕێگە پێدان بۆ هاوکاری براسەنگەرەکانی پێشمەرگە بۆ ئەو ئەوترێ ئەوەتا هیزی پێشمەرگە گەورەترین شار بۆ عەرەب ڕزگار دەکا وهەزارەها شەهید ئەدات بۆ ڕزگار کردنی شاری موێڵ کە ئەبێت دوایش بەخۆشی بێ و بەترشی ڕادەستی عەرەب بکرێتەوە ئی ئەوە هیزی تاریکی وڕەش بەرامبەرمان شەڕدەکات وكج و ژن و مێردمناڵمان ئەتک ئەکەن بەڵام هاوکارەکانیان سووجدەیان بۆ ئەبرێت ئی باشە ئەمە مانای ئەوە ناگەێنێت کە زاواکانمان دەور و پشتەکانمانە ؟ ئێ باشە دەورو پشتەکانمان کێن ئێران و عێراقی عەرەبی و تورکیا ؟ ئی وەڵا کابرا خەتای نەووت !
نا نا خەتای ووت ! ئەم جارەش سەری دای لەبەرد ئەم جارەیان بە تورکیاو ئێران و عێراق داعشیشەوە !! کوردستان هیچ کات بووکی قەوم وقیلەیەک نابێ !! کوردستان موڵکی کوردە بەتەنها بابۆخۆیان بڵێن !
بەڵام نۆکەرانێک هەن و هەبوون کە ئەم بێ ڕێزیە بەرامبەر بە و بووکە جوانەوە ئەکەن وشەرم نایان گرێت کە دەبوو چۆن دایک وژن وکچی خۆیان پێ شەرمە بکەن بە بووک بۆ دوژمنان ئاواش ئەم قسەیە قبووڵ نەکەن و ڕاستیەک پیشانی خەڵک و جیهان بەن کە کوردستان تەنها موڵکی کوردە و بووکی کوردانە