که‌یسی(سه‌رده‌شت عوسمان) له پرۆسه‌ی(بارزانیزه* کردن)ی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا
Sunday, 24/10/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر له مێژووی په‌نجا ساڵی رابردوو وردبینه‌وه و بۆ ئه‌و هاتنه ده‌نگ و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری یانه بگه‌ڕێین که له به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی و یه‌کێتی و زۆربه‌ی حزبه‌کانی کوردستان له دژی نه‌یارانی سیاسی خۆیان ئه‌نجامیان داوه و لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردووی لێجیابکه‌ینه‌وه، که بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له به‌رامبه‌ر کوژرانی ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسماندا نوسیویانه‌ته‌وه، وا ده‌زانین مێژووی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ته‌نیا مێژووی شه‌ڕی ناوخۆ و یه‌کتر کوشتن و سه‌رکوت و ملهوڕی ئه‌و هێزانه‌یه و هیچی تر! هه‌ر ئه‌مه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که مامه‌ڵه و هه‌ڵوێستی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م که‌یسه‌دا وه‌ک وه‌رچه‌رخانێکی وشیاری و سیاسی له مێژووی به‌رگری کردن له ئازادی راده‌ربڕیندا ته‌ماشا بکرێت و له دانانی هه‌ر جۆره ئه‌رکێک بۆ به‌رگری کردن له ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و ڕاده‌ربڕین و زه‌مانه‌ت کردنیدا ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا له‌به‌رچاو بگیرێت و به ڕه‌سمی بناسرێت.
چ له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و چ له‌وێوه که هێشتا ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه یه‌کلا نه‌بوه‌ته‌وه، ئه‌وا لێکدانه‌وه و پیاچونه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه و ئاکامه‌کانی و چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی (به‌ره) کانی ناو که‌یسه‌که، ده‌توانێت کورتترین ڕێگا بێت بۆ ده‌سنیشان کردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی هه‌ردولا و به‌هره‌مه‌ند کردنی به‌ره‌ی به‌رگریکار له ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی و ڕاده‌ربڕین به پێداویستیه‌کانی هه‌ڵسوڕانێکی وشیارانه‌تر.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته من لێره‌دا بێجگه له سه‌رنجڕاکێشانی سه‌رجه‌م هه‌ڵسوڕاوه‌کانی به‌ره‌ی ناڕازی و ئازادیخواز بۆ گرنگی پیاچونه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه، هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م نوسینه‌دا هاوبه‌شی خۆم بخه‌مه ڕوو.
ـ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
1. تاوانی کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان، له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تی ئابوری و سیاسی و ئیداری و حقوقی و یاسایی و ئیعلامی و حزبی و بنه‌ماڵه‌ییدا ئه‌نجامدرا.
2. تاوانباری سیاسی تیایدا له پارتی واوه‌تر و له داموده‌زگایه‌کی ئه‌و حزبه واوه‌تر و تا ئاستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی ئاشکرایه.
3. یه‌که‌م جار نیه، له مێژووی په‌نجا ساڵی رابردووی کوردستاندا: پارتی، داموده‌زگاکانی، که‌سانی ناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاوانیان ئه‌نجام دابێت، به‌ڵام یه‌که‌مجاره، که به‌ره‌یه‌ک (به ده‌رکی جیا جیاوه) سه‌باره‌ت به پێشینه و هۆکار و ئاکام و مه‌ترسیه‌کانی تاوانی ناو ئه‌م که‌یسه له‌سه‌ر یه‌ک ئامانج کۆبوبێته‌وه و هه‌وڵی سه‌ره‌کی خۆی له‌وه‌دا چڕ بکاته‌وه تا هه‌وڵه‌کانی شاردنه‌وه‌ی تاوانباری یاسایی پووچه‌ڵ بکاته‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نێت!
4. له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی پێش کوشتنی سه‌رده‌شت عوسماندا، چه‌نده به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی کوردستان(سه‌ره‌ڕای مونافه‌سه‌ی نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانیان) له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پلان و مانه‌وه‌ی پارتی و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و داموده‌زگاکانیدا تێهه‌ڵکێش بوه، له دوای تاوانه‌که‌ش هه‌مان تێهه‌ڵکێش بوون درێژه‌ی هه‌یه. هه‌ربۆیه زۆر به‌ڕوونی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا، به‌ره‌یه‌کی تر شێلگیرانه‌تر و به‌رفراوانتر له پلانی کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسێک، خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی پلانه‌کانی خۆیه‌تی چ له چوارچێوه‌ی هه‌مان که‌یسدا که ده‌کرێت بڵێین ته‌نیا بڕگه‌یه‌ک بوه له‌و ئه‌رکه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له جیاتی هه‌موان ئه‌نجامیان داوه(هه‌ڕه‌شه‌کانی پاراستن و مه‌کته‌ب سیاسی پارتی و مه‌سعود بارزانی و هاوکاریه لۆژیکی و سیاسی و ئیداری و ئیعلامی یه‌کانی یه‌کێتی و ڕشانه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه ئینته‌لا کردوه‌کانیان و ڕوونکردنه‌وه‌کانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه) و چ له چه‌ندین ئاستی جیاجیای کۆمه‌ڵدا(که هه‌ر له بواری ڕۆژنامه‌وانی و ئازادی ڕاده‌ربڕیندا چه‌ندین بڵاوکراوه و ڕۆژنامه‌نوسی کردوه‌ته ئامانج، که له مه‌لایه‌که‌وه بیگره تا ڕێکخراوه‌که‌یان و تا زۆربه‌ی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و سه‌رکرده و سه‌رۆکه‌کانیان و سه‌رۆک و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ست و داموده‌زگا ئیعلامی و جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ری یه‌کانیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر تیایدا به‌شدارن)!
ـ سنوردار کردنی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان
ئه‌گه‌رچی بێجگه له ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که و دیوه ساده‌که‌ی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان(که خۆی له ڕفاندن و کوژرانی ڕۆژنامه‌نوسێکدا ده‌نواند و گومان و حوکمه‌کانیش له ئاستێکی گشتیدا،له‌سه‌ر ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چڕ بوبوه‌وه که پیرۆزی یه‌کانی بنه‌ماڵه‌که‌ی کردبێته بابه‌تی پیاچونه‌وه و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی) له هه‌مان کاتیش‌دا به مه‌به‌ست و به‌بێ مه‌به‌ست، هه‌وڵی ئه‌وه خرایه‌گه‌ڕ که وه‌ک که‌یسێکی سنووردار و دابڕاو له ململانێ گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگا بخرێته‌ڕوو جێگیر ببێت. ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌وڵانه به‌ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وت که هێشتا ئامانجی ڕه‌سمی(به‌ره) کانی ململانێ(دیسانه‌وه به ڕواڵه‌ت) له بازنه‌ی که‌یسه‌که ده‌رنه‌چوه و خۆی له ئاشکراکردن و شاردنه‌وه‌ی(یاسایی) تاوانباره‌که‌دا نیشان ده‌دات و خواسته‌که‌شی خستوه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌و که‌س و داموده‌زگایانه‌وه که تاوانبارێتی یان له ئاستی گومان ده‌رچوه و له پانتایی یه‌قیندا باڵا ده‌کات! که‌چی له واقعدا ئه‌م که‌یسه و ئاکامه‌کانی نه‌ک هه‌ر بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌شێکی زۆری ئه‌و مه‌سه‌له سیاسی و ئیداری و حقوقی و قه‌زایی و ته‌شریعی ته‌نفیزی و ئیعلامی یانه‌ش که‌شف بن که بونه‌ته بابه‌تی پیاچونه‌وه و داڕشتنه‌وه و ململانێ و(ڕۆژانه که‌یسی تازه‌یان تیا تۆمار ده‌کرێت) به‌ڵکو تا دێت زیاتر و زیاتر چاره‌نوسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش به چاره‌نوسی ململانێ دیاریکراوه‌که‌ی ناو که‌یسه‌که‌ی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه گرێ ده‌خوات! وه به دیاریکراوی هێرشی(بنه‌ماڵه‌یه‌ک) بۆ سه‌ر(ڕۆژنامه‌نوسێک) و ئاکامه‌کانی ئه‌و هێرشه بونه‌ته مایه‌ی که‌شف بوونی هێرشی سه‌رمایه‌داران بۆ سه‌ر چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کان، هێرشی به‌شێک له سه‌رمایه بۆ سه‌ر به‌شه‌کانی تری، هێرشی حزبێک بۆ سه‌ر حزبه‌کانی تر، هێرشی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بۆ کۆنترۆڵ کردنی زیاتری کۆمه‌ڵگا و حکومه‌ت و حزب و په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی و... تد وه هه‌موو ئه‌مانه‌ش که‌وتونه‌ته گره‌وی ئه‌وه‌ی که تا چه‌ند هێرشکه‌ره‌کان و تاوانبارانی که‌یسه گه‌وره‌کان(جا چینێک بێت به‌رامبه‌ر چینه‌که‌ی تر یان حزبێک بێت به‌رامبه‌ر حزبه‌کانی تر، وه‌یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌وانی تر،...) بتوانن له‌وه‌دا سه‌ربکه‌ون که له شاردنه‌وه‌ی تاوانبار بوونی(یاسایی) تاوانباری که‌یسه (سنورداره‌که!) دا هاوکار بن!
ئاشکرایه هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه و(به‌و مانایانه‌وه که پێشتر له هه‌لومه‌رجێکی ئابوری و سیاسی تایبه‌تدا، هه‌ریه‌که‌یان له ئاستی کۆمه‌ڵگادا ڕه‌سمیه‌تێکی تایبه‌تیان وه‌رگرتبوو) وه خۆشیان جارێکی تر پایه‌کانی ئه‌و زه‌مینه ئابوری و سیاسی و ئیداری و قه‌زایی و حقوقی و ئیعلامی یه‌یان ڕاگرتبوو که تیایدا یه‌کێتی ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که خاوه‌نی به‌رنامه و سیاسه‌تی جیاواز و سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و گۆڕان ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ئه‌و دینه‌مۆی فه‌راهه‌م کردن و فراوانتر کردنی دیموکراسی و ئازادی و کاراکردنی په‌رله‌مان و حکومه‌ته به قازانجی خه‌ڵک، په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی و حکومه‌ت ئیدیعای ئه‌وه بکه‌ن که ده‌زگای سه‌ربه‌خۆن و پارتیش ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که له به‌رژه‌وه‌ندی(گه‌ل) ه‌وه سه‌یری هه‌موو په‌یوه‌ندی و مه‌سه‌له‌یه‌ک ده‌کات و مه‌سعود بارزانی ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم به یه‌ک چاو سه‌یری هه‌موو تاکه‌کانی گه‌ل! ده‌کات... ئه‌وا ئێستا ئاکامه‌کانی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌موو ئه‌مانه‌ش جێیان له‌ق بوه و ڕاگرتنیان له شوێنی جارانی خۆیاندا ئاسان نابێت وه به ناچاری ده‌بێت له شوێنێکی تر بگیرسێنه‌وه و بونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که له وێنه‌یه‌کی تازه‌دا سه‌رله‌به‌ری زه‌مینه ئابوری و سیاسی و حقوقی و یاسایی و ئیداری و ئیعلامی یه‌کانیش بخه‌نه ڕوو. به‌جۆرێک که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا هه‌ریه‌که له کاراکته‌ره‌کانی ناو ئه‌و مه‌سه‌لانه به ئه‌ندازه‌ی چه‌ندین ساڵ (گرته) یان داوه به ده‌سته‌وه و به ئاسانی ناتوانن ئه‌وه بشارنه‌وه، که زیاتر له هه‌ر کات و سه‌رده‌مێکی تر به‌رگه گرتنی ملیان که‌وتوه‌ته گره‌وی ته‌نیا ده‌مارێکی باریکه‌وه: ئه‌ویش یان ده‌بێت (تاوانبار) خۆی پیا هه‌ڵواسێت تا ڕزگار بێت وه‌یان ده‌بێت له قوربانیه‌کانه‌وه خوێنیان بۆ دابین بکات! پێستی ئه‌و ده‌ماره‌ش ته‌نیا شاردنه‌وه‌ی(یاسایی!) تاوانبارێکی پێ سپێرراوه(که مانه‌وه‌ی خۆی له گره‌وی ئه‌نجامدانی تاوان و نیشاندانی ئه‌و توانا و هونهرهیهتی که ده‌توانێت تاوان ئه‌نجام بدات!)
له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسماندا زۆربه‌ی مه‌سه‌له کاریگه‌ر و چاره‌نوسسازه‌کانی کۆمه‌ڵگا جارێکی تر و به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆشنتر و جێبایه‌ختر ده‌رده‌که‌ونه‌وه و ته‌رازووی هێزی نێوان کاراکته‌ره‌کانیان (چ له نێوان لایه‌نه‌کانی یه‌ک به‌ره‌دا بێت، یان له نێوان به‌ره دژ به یه‌که‌کاندا بێت) ده‌که‌وێته گره‌وی ئه‌و زیان و قازانجه‌وه که له سه‌رکه‌وتن و شکستی که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه به‌ریان ده‌که‌وێت!
هه‌رجۆره شکست و سه‌رکه‌وتنێک سه‌رجه‌م بوار و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هه‌لومه‌رجی ئێستا و داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتی چین و توێژه جیاجیاکان و ته‌رازووی هێزی نێوان نوێنه‌ره سیاسی و ئیعلامی یه‌کانیان داده‌ڕێژێته‌وه. ته‌نانه‌ت به نسبه‌ت پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه زۆر له‌وه زیاتره و ده‌کاته گورزێکی کوشنده‌ی وا که که‌س نا‌توانیت پێشبینی ئاکامه تایبه‌ت و دیاریکراوه‌کانی له‌سه‌ریان بکات.
به‌وجۆره ده‌سنیشان کردنی چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی به‌ره‌ی تاوانبار له که‌یسه‌کانی بازنه‌یه‌کی فراوانتردا(که کۆمه‌ڵگایه) و به دیاریکراوی په‌یوه‌ندی هه‌ر یه‌که له پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و چین و توێژه‌کانه‌وه و په‌یوه‌ندی ئه‌وان به‌مانه‌وه، سه‌رچاوه مه‌عنه‌وی و ماددی یه‌کانی تاوانباری سه‌ره‌کی له‌م که‌یسه‌دا، ده‌بنه پێداویستیه‌کی گرنگی چۆنێتی ڕوبهڕوبهنهوهیان و چۆنێتی که‌ناڵه‌کانی.
ـ ده‌ور و مه‌وقعیه‌تی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان و له که‌یسه‌کانی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگادا
که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ر له‌و کاته‌دا که له بازنه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ڕوده‌دات و هه‌مان پاڵه‌وانی براوه‌ی ناو که‌یسه‌کانی ته‌وه‌ره جۆراوجۆر و تێههڵکێشراوهکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه ده‌وری تیا ده‌بینێت، نمایشێکی بچوککراوه‌ی مێژوی ئه‌و پاڵه‌وانه‌ش ده‌نوێنێت. ئه‌وه‌ی له‌م که‌یسه‌دا تێبینی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای گومانی چه‌ند ملیۆنی(له کوردستان و جیهاندا) و یه‌قینی ملیۆنی له تاوانبار بوونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تیایدا و ڕسوابوونی چه‌ندین جاره‌ی بنه‌ماڵه و ئۆرگان و ده‌زگا جۆراوجۆره‌کان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌کانیان و ناڕه‌زایه‌تی سه‌دان هه‌زاران که‌س و ده‌یان حزب و لایه‌ن و ڕێکخراوی ناوخۆ و جیهانی، که‌چی هێشتا هێرشی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاشکراتر و ڕوولهسهرتره! چونکه ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌یبینین ته‌نیا به‌هره‌مه‌ند بوونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه له هونه‌ری ده‌ست بردن و به‌کار هێنانی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی که‌یسه‌که و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ره‌ی ناڕازی ته‌نیا ئه‌و چه‌کانه تیژ ده‌کاته‌وه که له بازنه‌ی که‌یسه‌که‌دا به‌ده‌ستی هێناون و خۆیان له حه‌قانیه‌تی که‌یسه‌که و ڕسوایی پارتیدا ده‌بیننه‌وه(که دوو چه‌کن تا ئێستا نه‌یانتوانیوه له سه‌رجه‌م که‌یسه‌کانی تریشدا چه‌رمی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کون بکه‌ن، مێژووش شایه‌تی ئه‌مه ده‌دات: حه‌قانیه‌تی به‌شی خه‌ڵکی کوردستان له سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا و به‌هره‌مه‌ندبونیان له ئازادی و خۆشگوزه‌رانی، ڕسوایی تاڵان‌کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا و ئاشبه‌تاڵ و 31ی ئاب و خزمه‌تکاری بۆ ده‌وڵه‌تان و داموده‌زگاکانیان تا ئێستا وای له پارتی نه‌کردوه سڵ له ملهوڕی و پێشێل کردنی مافه‌کانی خه‌ڵک بکاته‌وه و حساب بۆ حه‌قانیه‌ت بکات و له ڕسوایی بترسێت؟)!
تێبینی یه‌کی گرنگی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌یسه که‌یسێکی چه‌ند باره‌یه و ته‌نیا کات و قوربانی یه‌کان جیاوازن، ئه‌گینا جه‌لاد و هۆکار و مه‌به‌ست و ئامانجه گشتیه‌کان هه‌مان شتن! ته‌نانه‌ت سیناریۆی به‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌که زۆر له‌و سیناریۆیه ده‌چێت که به‌ر له کوشتنی(شاپور و قابیل) ئه‌نجام دران و شه‌خسی(مه‌لا به‌شیر) و یه‌کگرتووی ئیسلامی له هه‌ردوکیاندا دوو له کاراکته‌ره‌کانیان بوون!
ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌م که‌یسه له چه‌ندین که‌یسی فراوانتره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، که مێژوویه‌کی فراوانتر و کاراکته‌ری تر تیایاندا به‌شدارن، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رکه‌وتن و شکست تیایدا، که‌وتوه‌ته گره‌وی چۆنێتی به‌کارهێنانی ماتریاڵه‌کانی ناو ئه‌و بازنه فراوانه‌و مه‌وقعیه‌تی پارتی له که‌یسه‌کانی تردا و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا.
+ چۆنێتی هه‌ڵسوڕانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له کۆمه‌ڵگادا
هه‌ر که‌سێکی کۆمه‌ڵگای کوردستان بگریت که‌م تا زۆر بیره‌وه‌ری و زانیاری و گومان و به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه، که پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له په‌نجا ساڵی رابردودا، به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ، به ئاشکرا و به نهێنی دژایه‌تی ئه‌و که‌س و لایه‌ن و بیروباوه‌ڕانه‌یان کردوه، که مه‌ترسی و کاریگه‌ری یان هه‌بوبێت له دژی:
1. سیسته‌می چینایه‌تی(له شه‌سته‌کاندا سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و بیروباوه‌ڕ و عادات و ته‌قالیده کۆنه‌کان و له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به‌رژه‌وه‌ندی بازرگان و مافیا چه‌کداره‌کان و سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه)
2. بیروباوه‌ڕی ناسیۆنالیستی و کوردایه‌تی(تازه‌ترین به‌ڵگه، ئه‌و هێڵه سورانه‌ن که مه‌سعود بارزانی بۆ پیرۆزیه‌کانی ئه‌م بیروباوه‌ڕه کێشاونی و ئه‌و سزایانه‌یه که به ئاشکرا ڕایگهیاندون)
3. مهوقیهتی پارتی له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیدا
4. په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و یاسا و داموده‌زگاکانی
5. به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌وقعیه‌تی باڵاده‌ستانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌ناو هه‌رکام له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا.
سه‌ره‌نجام ده‌وری پارتی و بنه‌ماڵه له هه‌ر یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، خۆی له خۆیدا مێژوویه‌که له زنجیره که‌یسێک که ئه‌وان به تاوانه‌کانیان تیایاندا به کۆمه‌ڵێک خاڵی به‌هێز و لاوازه‌وه هاتونه‌ته‌ده‌ر. تێبینی زاڵ له پیاچونه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه‌دا(به‌گشتی) ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای هه‌بونی مێژوویه‌کیش له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، ئاشکرا و نهێنی، لاواز و توند، که‌چی ڕۆژ له دوای ڕۆژ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ پاراستنی هه‌ریه‌که له‌و به‌رژه‌وه‌ندی و پیرۆزی و ئامانجانه‌یان سه‌رکه‌وتوانه تر هاتونه‌ته ده‌ر!
به‌وپێیه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا و مێژووی په‌نجا ساڵی رابردوو وه‌ک بازنه‌یه‌کی فراوانی ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ربگرین(که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی چه‌ندین که‌یسی جۆراوجۆره و پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌وری هه‌مه‌لایه‌نه‌یان تیایاندا بینیوه: فریودان، ترساندن، سه‌رکوت، پیرۆز کردنی بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی و مسته‌فا بارزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ناوی پێشمه‌رگه و عادات و ته‌قالیده کۆن و دژی ئینسانی یه‌کان، به‌ندوبه‌ست و خزمه‌تکاری و موئامه‌ره، مفاوه‌زات، ئاشبه‌تاڵ، دزی و تاڵانی، چه‌وساندنه‌وه، دروست کردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و داڕشتنی چه‌ندین یاسا و داموده‌زگا، پیرۆزکردنی سیسته‌می چینایه‌تی و باڵاده‌ستی چینه دارا‌کان و فه‌راهه‌م کردنی زه‌مینه‌ی زاڵبونینان به‌سه‌ر چینه ژێرده‌سته‌کاندا،...) ده‌بینین مه‌وقعیه‌ت و زاڵبونی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌لایه‌که‌وه قه‌رزاری مه‌وقعیه‌ت و زاڵبوونی هه‌ریه‌که له‌و ته‌وه‌رانه‌ن و له مانه‌وه و سه‌رکه‌وتوویی و هێزی ئه‌وانه‌وه هێزیان وه‌رگرتوه و له‌لایه‌کی تریشه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و ده‌وره تایبه‌ته‌وه هه‌یه که پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له هه‌ریه‌که له‌و ته‌وه‌رانه و که‌یسه تایبه‌ته‌کانیدا بینیویانه و به دهخالهتکردنیان له‌هه‌ر ته‌وه‌ره‌یه‌ک و که‌یسه‌کانیدا هێزێکیان هێناوه‌ته‌ده‌ر که هه‌م پارێزگاری له ته‌ره‌فێکی ناو ئه‌و ململانێیانه بکه‌ن و هه‌م مه‌وقعیه‌تی خۆشیان له‌و ته‌ره‌فه‌دا زاڵ بکه‌ن: ئه‌گه‌ر له شه‌سته‌کاندا، بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تی توانی ململانێی جوتیار و ده‌ره‌به‌گ و ململانێی کۆنه‌په‌رستی و پێشکه‌وتنخوازی دابپۆشێت و چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراو و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی له چه‌کی تایبه‌تی خۆیان بێبه‌ش بکات، ئه‌وه به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی که سیسته‌می چینایه‌تی و باڵا ده‌ستی چینه دارا‌کان و پێداویستیه فکری و سیاسی و ئیداری و سه‌ربازی یه‌کانی فه‌راهه‌م بێت و هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێکیش(که ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌وه‌شی هه‌بوبێت به‌هۆی فاکته‌ری تره‌وه به‌دی بێت) نه‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتی چینه جهوساوهکان هه‌بێت و لێره‌شه‌وه ئاسایی یه که له سیسته‌مێکی چینایه‌تیدا هه‌میشه ئه‌و چینه و بیروباوه‌ڕ و پلان و به‌رنامه و حزب و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی زاڵ ده‌بن که توانیبێتیان چینه ژێر ده‌سته‌که له به‌کارهێنانی وشیاری و بیروباوه‌ڕ و به‌رنامه و ئاوات و ئامانجی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه و له هه‌موو ڕویه‌که‌وه بۆ ئاوات و ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی خۆیان به‌کاریان بێنن (ساڵی 1956 له بناری به‌مۆ و ده‌شتی هه‌ولێر، ده‌سته چه‌کداره‌کانی جوتیاره‌کان ئاغاکانیان دهسبهدهر کرد، به‌ڵام له‌سایه‌ی زاڵبوونی کوردایه‌تی و پارتی و بارزانیدا، ساڵی 1961 زۆربه‌ی جوتیاران بون به چه‌کداری ناو ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی که زۆربه‌ی سه‌رلق و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی شێخ و ئاغا و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت بوون و سه‌رله‌به‌ری سیاسه‌ت و ئه‌رکیشیان پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هه‌وڵی جوتیاران بوو بۆ به خاوه‌ن بوونی زه‌وی!)
+ پارتی و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌و پێیه‌ی که شانس و کێرڤی به‌هێزبوونی پارتی و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد هاوپهرا و تێهه‌ڵکێش بوونه و پارتی یه‌کێک بوو له‌و حزبانه‌ی که توانی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و زاڵی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بکات، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانس و چۆنێتی و مه‌وقعیه‌ت و ده‌وری بزوتنه‌وه‌که و په‌یوه‌ندیه‌که‌ی به سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و چین و توێژه‌کانیه‌وه ده‌یڵێن، ڕێک ئه‌م حزبه‌ش ده‌گرێته‌وه. هه‌ر بۆیه کاتێک به سه‌رله‌به‌ری مێژووی سیاسی و سه‌ربازی و ئیعلامی و ئیداری و ڕێکخراوه‌یی و دیبلۆماسی و ئیخلاقی و فه‌رهه‌نگی ئه‌م حزبه‌دا ده‌چینه‌وه، به موو له‌و بازنه‌یه نه‌ترازاوه، که پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه زاڵه‌کان و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی بۆ خۆی کێشاوه.
+ بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشکرایه بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کوردیش وه‌ک سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌کانی دنیا، له سه‌رده‌مێکدا سه‌ری هه‌ڵدا که سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌مێکی چینایه‌تی بوو و کۆمه‌ڵگا له چه‌ند چین و توێژیکی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و دژ به‌یه‌ک پێکهاتبوو. له‌مه‌ش زیاتر بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد ته‌نیا ئه‌و کاته له کوردستانی عێراقدا بوو به هێزێکی کاریگه‌ر له ئاستی کۆمه‌ڵگادا، که سیسته‌می چینایه‌تی ده‌ره‌به‌گایه‌تی(له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه) له کوردستاندا که‌وتبوه ژێر فشارێکی هه‌مه لایه‌نه‌نه‌ی جیهانی و ناوخۆیی و خه‌ریک بوو به قازانجی به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتێکی زیاتری چین و توێژ و به‌شه چه‌وساوه‌کانی جوتیاران و کرێکاران و ژنان و لاوان و مناڵان و ئازادیخوازان جێی خۆی ده‌دا به سیسته‌مێکی چینایه‌تی تر(که ئه‌ویش سه‌رمایه‌داری بوو) و ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بوو به یه‌کێک له فاکته‌ره‌کانی لاواز کردنی به‌ره‌ی چین و توێژه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کان و ڕزگارکردنی چینه زاڵه‌کان و پیداویستیه ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی و سه‌ربازیه‌کانیان و که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتیان له‌و ئاڵوگۆره‌دا. به واته‌یه‌کی تر لوتکه‌ی به‌هێز بوونی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد هاوپهرایه له‌گه‌ڵ لوتکه‌ی لاواز کردنی چینه چه‌وساوه و به‌شخوراوه‌کانی ئاخروئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بوبێت، که له ئاخروئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی بۆرژوازی کردبیت و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیدا ملی دابێت به زیادکردنی به‌شه ژیان و ئازادی چینه چه‌وساوه و پێشکه‌وتنخوازه‌کان، ئه‌وا کوردایه‌تی ئه‌و شانسهشی نیه!
به‌کورتی کوردایه‌تیش وه‌ک هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی تر خوازیاری له‌ناوبردنی سیسته‌می چینبایهتی نیه و به‌دوای ئه‌وه‌وه نیه که ئینسانه‌کانی هه‌مان ئه‌و گه‌له‌ی که گوایه خه‌بات بۆ ئازاد کردن و ڕزگار کردنی ده‌که‌ن، له به‌شه ژیان و ئازادی و ده‌سڵاتدا یه‌کسان بن.
+ پارتی و چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا
پارتی له په‌نجا ساڵی ڕابردودا، چ له ململانێی نێوان جوتیار و ده‌ره‌به‌گدا و چ له ململانێی نێوان کرێکاران و سه‌رمایه‌داراندا، هه‌میشه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له چینه موڵکدار و زاڵه‌که کردوه.
ئه‌گه‌ر ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و شێخ و مه‌لاکانی ساڵانی شه‌سته‌کان توانی یان له‌سایه‌ی زاڵبوونی بیروباوه‌ڕی ناسیۆنالیستیدا نه‌ک هه‌ر جوتیاره‌کان و خه‌ڵکانی ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخوازی کوردستان له خواسته‌کانی خۆیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵکو توانی یان بیشیانکهنهوه به چه‌کدار و خزمه‌تکار و جاش و دوژمنی بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵسوڕاوه دڵسۆزه‌کانی جوتیاران و کرێکاران و چین و توێژه زه‌حمه‌تکیش و به‌شخوراوه‌کان خۆیان، ئه‌وا له بیست ساڵی ڕابردودا زاڵبوونی ئه‌و بیروباوه‌ره و حزبه‌کانی گه‌وره‌ترین توانا و سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی یان بۆ چینێک فه‌راهه‌م کرد تا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سامانی کۆمه‌ڵگا بخاته ژێر چنگی خۆیه‌وه و ئێستا به زه‌بری هه‌مان ئه‌و سه‌رمایه خه‌ریکی نه‌خشه کێشان و داڕشتنی کۆمه‌ڵگایه‌که، که ئینسان ده‌بێت یان تیایدا کۆیله‌ی کاری گرته بێت و هه‌موو ته‌مه‌نی قازانج بۆ سه‌رمایه‌داره جیهانی و ناوچه‌یی و ناوخۆیی یه‌کانی کارگه و کۆمپانیا و دایره و زانکۆ و قوتابخانه ئه‌هلیه‌کان و ده‌زگا و دایره‌کان و بانکه‌کان و ... تد. دروست بکات، یان ده‌بێت هه‌ژاری، بێ‌کاری، نه‌خۆشی یه ده‌رونی یه‌کان، مودمین بوون، ئاواره بوون، نائومێدی، کێشه‌ی خێزانی و ده‌یان گرفت و نه‌هامه‌تی تر ببن به سیما و وێستگه و ڕه‌نگه‌کانی ژیانیان .
+ پارتی و ماف و ئازادی یه‌کان
یه‌کێک له ئاکام و تایبه‌تمه‌ندیه زه‌قه‌کانی ده‌ورانی ئاڵوگۆڕی هه‌ر سیسته‌مێک به سیسته‌مێکی تر(وه‌یان قۆناغێکی سیسته‌مێک به قۆناغێکی تری هه‌مان سیسته‌م) بریتی ده‌بێت له سه‌رهه‌ڵدانی ئاواته‌خوازی و هه‌وڵدانی ئاشکرا و نهێنی لێره‌وله‌وێ بۆ وه‌لانان و نه‌هێشتنی بیروباوه‌ڕ و عادات و ته‌قالیده باوه‌کانی پێشوو و په‌ی بردن به هه‌ندێک له‌و مافانه‌ی که شتێک نین جگه له پێداویستیه‌کانی ژیانی نوێ و به باسکردن و پراکتیزه کردنی ئه‌و مافانه‌ی به هی خۆیانی ده‌زانن، عادات و ته‌قالیده کۆنه‌کان و سنووری پیرۆزی یه کۆنه‌کان پێشێل ده‌که‌ن و دهیانبهزێنن. ئا له‌م کاته‌دا کۆمه‌ڵگا ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه: به‌شێکیان لایه‌نگری له‌م ئاواته‌خوازی و هه‌وڵانه ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ک ماف جێگیر بن و به‌شێکیشیان به شێوازی جۆراوجۆر پارێزگاری یان لێده‌که‌ن و دژایه‌تی به‌ره‌ی گۆڕان و پێشکه‌وتوخوازی ده‌که‌ن. سه‌راسه‌ری مێژووی پارتی(چ له ئاخروئۆخری سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا و چ له هه‌ردو ئاڵوگۆڕی: سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد و ئاڵوگۆڕی قۆناغی مافیایی بۆ قۆناغی وه‌به‌رهێناندا) بریتی یه له لایه‌نگری و پاراستنی یاسا و بیروباوه‌ڕ و عاداته کۆنه‌کان و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک چوه‌ته شه‌ڕی خوازیاریانی نههێشتنیانهوه و له دژایه‌تی کردنی داواکاری و پراکتیزه کردنی هه‌رجۆره مافێکدا که چینه چه‌وساوه‌کان و توێژه به‌شخوراوه‌کان، هه‌ناسه‌یه‌کی ڕه‌حه‌ت و چێژێکی زیاتری ژیانیان تیا بینیبێت، داستانێکی تۆمار کردوه و هه‌رچی ماتریاڵ و ئنێرژی کۆنه‌په‌رستانه‌ی کۆمه‌ڵگا هه‌یه به قازانجی خۆی ڕێکی خستوه و ئاراسته‌ی کردوه.
+ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هه‌ریه‌که له: سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و پارتی
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا و به مێژوو و پێشینه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گایه‌تی یه‌وه، به ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه چونه ناو ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و عێراقه‌وه و بوون به خاوه‌نی هێزێکی چه‌کداری گوێ ڕایه‌ڵ. له گه‌رمه‌ی لێکترازانی سیسته‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا(که پایه ئابوری و سیاسی و یاسایی و فه‌رهه‌نگی یه‌کانی که‌وتبوه به‌ر هێرشی فاکته‌ره ئابوری یه‌کانی جیهان و یاخی بوون و په‌لاماردانی جوتیاران و ڕۆشنبیرانی ورده بۆرژوا و کرێکاران و ژنان و لاوان) و له شه‌ڕی چینه‌کاندا و به پارێزگاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان و دژایه‌تی کردنی جوتیاران و بیروباوه‌ڕی ئازادیخوازانه و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی ئه‌و کاته، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی یان کۆنترۆڵ کرد و له‌وێشه‌وه حزبێکی گه‌وره‌یان دروستکرد. واته توانی یان له ژماره‌یه‌ک جه‌کداری ناوجه‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه، هێزێک بێننه ده‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان(وه‌ک ئاغا) و دواتر به به‌شداری کردن له شه‌ڕێکی چینایه‌تیدا و به‌سوود وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی یه‌کان هێزێکیان هێنایه‌ده‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سیسته‌مێکی چینایه‌تی و چینێکی دیاریکراو(ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و شێخ و مه‌لاکان) و پێداویستیه سه‌رخانی یه‌کانی ئه‌و سیسته‌مه(به تایبه‌تی عادات و ته‌قالیده نائینسانی و کۆنه‌کان) و زه‌مینه خۆشکردن بۆ سیسته‌می داهاتوو(به شێوه‌یه‌ک که ته‌نیا چینه زاڵه‌کان له‌و ئاڵوگۆره سودمه‌ند بن و چینه ژێر ده‌سته و چه‌وساوه‌کان دیسان وه‌ک نێچیرێکی ساده و ئاسان بکه‌ونه‌وه به‌رده‌ست چینه زاڵه‌کانی سیسته‌می داهاتوو).
کاتێک ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا، له شه‌ڕی بازاڕی ئازاد و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا هه‌لێکی تری بۆ هاته پێش، بنه‌ماڵه به مێژویه‌ک له به‌ندوبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تی و حزبێکه‌وه له پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تیدا به‌شداری یان کرد و زۆربه‌ی سامانی کۆمه‌ڵگایان زه‌وت کرد و حکومه‌ت و جه‌ندین دامودهزگایان بۆ خۆیان دروست کرد و له مه‌وقعیه‌تێکی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازی و دیبلۆماسی تره‌وه چه‌ندین به‌ندوبه‌ستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی یان گرێ دا و هێزێکی ئه‌وتۆیان هێناوه‌ته ده‌ر که نه‌ک خه‌ریکن جارێکی تر سه‌رجه‌م توانایی و ئنێرژیهکانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی ده‌خه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیان، به‌ڵکو له هه‌وڵی کۆنترۆڵ کردن و به‌کارهێنان و ئاراسته کردنی سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه کۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانی و دژی ئازادیخوازی و دژی کرێکاری یهکاندان.
بارزانیزه کردنی کۆمه‌ڵگا پێداویستیه‌کی گرنگی به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێکه له نوێنه‌رانی سه‌رمایه له قۆناغێکی تری شه‌ڕی چینایه‌تیدا
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه بۆ به‌کارهێنانی ئه‌م هێزه له قۆناغێکی تری شه‌ڕی چینایه‌تیدا و ده‌رکێشانی هێزێکی زیاتره بۆ زیادکردن و پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا مسته‌فا بارزانی بۆ پاراستنی مه‌وقعیه‌تی ئاغایانه‌ی خۆیی و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خۆی پێویستی به‌وه بووبێت تا له ناوچه‌ی بارزاندا چه‌ند سه‌د چه‌کدارێک گوێ ڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی بن و له حزوریدا ته‌نیا به (ئه‌زبه‌نی) قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن دواتر به ده‌خاله‌ت کردن له ململانێکانی ناو کۆمه‌ڵگا و لایه‌نگری کردن له به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه زاڵه‌کان و بیروباوه‌ڕ و عادات و ته‌قالیده کۆنه‌کاندا و له جوگرافیایه‌کی فراوانتردا چین و توێژه زاڵه‌کان(ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و بازرگان و سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و شێخ و مه‌لا و نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی تر و ده‌یان هه‌زار که‌سی تر(ئه‌زبه‌نی) بۆ بکه‌ن و ئه‌مانیش له مسته‌فا بارزانیدا، پاڵه‌وانی به‌رگری له سیسته‌می چینایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تی یه‌کانی خۆیان و بیروباوه‌ڕ و فه‌رهه‌نگی خۆیان ببینن! ئه‌گه‌ر کوردایه‌تی سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی بوبێت و له به‌کارهێنان و گۆڕینهوهیدا بۆ سه‌رمایه‌یه‌کی ماددی و تاڵان کردنی سامانی کۆمه‌ڵگه‌دا یه‌کێتی بوبێته مونافسێکی سه‌ره‌کی پارتی، ئه‌وا مسته‌فا بارزانی ئه‌و سه‌رمایه مه‌عنه‌وی یه بوه، که بنه‌ماڵه‌که‌ی توانیویانه له‌ناو پارتیدا یه‌ک ده‌ست و به‌بێ هیچ مونافسێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌یه‌کی چه‌ند ملیاری و چه‌ندین په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و موخابه‌راتی و داڕشتنی هه‌یکه‌لێکی عه‌شیره‌تی به‌کاری بێنن و نه‌ک هه‌ر حزبه‌که‌یان به‌ڵکو هه‌رچی داموده‌زگایه‌کی حکومیشیان هه‌یه، له شێوه‌ی عه‌شیره‌تێکدا دایبڕێژن و له‌ژێر کۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌که‌یاندا بن.
ئێستا ئیتر گموحی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده نی یه، که سه‌رمایه‌یه‌کی مه‌عنه‌وی یان هه‌بێت. ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش نی یه که وه‌ک بنه‌ماڵه ئاغاکانی جاران خه‌زێنه‌یه‌ک دروست بکه‌ن و ئاڵتون و لیره و پاره‌کانیانی تیا هه‌ڵبگرن، سه‌رده‌م سه‌رده‌می خستنه گه‌ڕی سه‌رمایه‌یه و به‌کارهێنانیه‌تی بۆ ده‌رکێشانی قازانج و سه‌رمایه‌ی تر له ماسولکه و مێشک و ڕه‌نج و ماندوبونی کرێکاران. سه‌رده‌می مونافه‌سه‌ی سه‌رمایه‌یه و تازه پاراستنی سه‌رمایه مه‌عنه‌ویه‌که که‌وتوه‌ته گره‌وی ئه‌مه‌وه. ئه‌مه‌ش دوو ئه‌رکی گه‌وره ده‌سه‌پێنێت: یه‌که‌میان فریودان و ترساندن و سه‌رکوتی کرێکاران و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کان(تا به به‌شێکی که‌م ڕازی بن) و دوه‌میشیان زیاتر تاڵان کردن و هه‌ڵدێرانی سه‌رمایه‌داره مونافسهکانیان و ئه‌و به‌شه له کۆمه‌ڵگایه که وه‌ک توێژی ناوه‌ڕاست ده‌ژین.
هه‌ڵبه‌ته ناکرێت سیسته‌مێکی چینایه‌تی هه‌بێت و گله‌یی و ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی و ته‌حه‌دا کردن نه‌بێت.
ناکرێت حزبێک لایه‌نگری سیسته‌می چینایه‌تی بێت چینه به‌رهه‌مهێنه‌ر و چه‌وساوه‌کان سه‌رکوت نه‌کات.
ناکرێت حزبێک بیه‌وێت خۆیی و حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگا وه‌ک عه‌شیره‌تێک ڕێک بخات، به‌ڵام ئه‌ندام و وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و کاربه‌ده‌ست و ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگا تیایدا جورئه‌ت بکه‌ن شتێکی پێچه‌وانه‌ی ویست و بڕیاری سه‌رۆک ئه‌نجام بده‌ن.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هه‌ریه‌که له: پارتی و ده‌سکه‌وته‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی(په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌زگای قه‌زایی و داموده‌زگاکانیان)
پێداویستیه‌کانی مانه‌وه‌ی سیسته‌مێکی چینایه‌تی و پاراستنی مه‌وقعیه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی(به‌و جۆره‌ی که تا ئێستا داڕێژراوه) ئه‌رک و ئامانجی ده‌رهێنانی هێزێکی نوێ ده‌خاته ئه‌ستۆ و به‌رده‌می بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، که نوێنه‌رایه‌تی پارتی، بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی، پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری(له قۆناغێکی تایبه‌ت) یش ده‌کات. هێزێک که ده‌بێت له‌م قۆناغه‌دا له ڕووی ناوه‌ڕۆکه‌وه هه‌مان ئه‌و ده‌وره بگێڕێت که هێزه چکدارهکهی بارزانی بۆ پاراستنی سیسته‌می چینایه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان و کۆنه‌په‌رستی گێڕای و هێزێک که ده‌بێت هه‌مان ئه‌و ده‌وره بگێڕێت که پارتی له قۆناغی مافیایی که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌دا گێڕای. واته هێزێک که ده‌بێت وه‌ک بارزانیه‌کان گوێڕایه‌ڵ بێت و ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتیان ماست ڕه‌شه هه‌مووی یه‌ک ده‌ست بڵێت: وایه ئه‌زبه‌نی! خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت شتێکی تر بڵێت، ئه‌وا یه‌کسه‌ر ئه‌و هێزه فریا بکه‌وێت به‌رچاوی ڕه‌ش بکات(جا به کوشتن بێت، به کوته‌ک بێت، به عه‌ینه‌کی ڕه‌ش بێت، به دروستکردنی توێژاڵێکی ڕه‌ش بێت،..تد).
به‌ڵام ئه‌م هێزه نوێیه ئیتر ناکرێت ته‌نیا له هێزێکی چه‌کدار و حزبێک پێکهاتبێت، به‌ڵکو پێویسته په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌زگای قه‌زایی و داموده‌زگای جۆراوجۆریشی هه‌بێت! هه‌ربۆیه هه‌ر جۆره ڕوبه‌ڕوبونه‌وه و دژایه‌تی کردنێکی به‌رنامه‌ی بنه‌ماڵه که سه‌رفی نه‌زه‌ر له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆلیستی و پارتی و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و داموده‌زگاکانی بکات و وه‌ک یه‌ک پێکهاته‌ی پێکه‌وه گرێ‌دراو و هاوبه‌رژه‌وه‌ند مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات، مه‌حکوم ده‌بێت به شکست(هه‌روه‌کو تا ئێستاش وا بوه)! واته تازه ناتوانرێت ڕوبه‌ڕوی پلانی بنه‌ماڵه‌ی(ێ‌ل بارزانی) بیته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌علوم نه‌بێت که به‌رنامه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، به‌رنامه و هێرشی پارێزه‌رێکی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و چینی سه‌رمایه‌داری یه، ئه‌گه‌ر وا نه‌زانرێت ئه‌وه به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی یه به‌و پێشینه مێژوویی یه‌وه که هه‌یه‌تی، ئه‌وه به‌رنامه‌ی حزبێک و سه‌رجه‌م ئه‌و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و داموده‌زگایانه‌یه که ئه‌و حزبه ده‌وری تیایاندا هه‌یه!
ئه‌وه‌تا نه‌ک له دزین و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگادا، بگره له‌و مهسهلانهشدا، که به ڕواڵه‌ت ته‌نیا تایبه‌تن به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پیرۆزی یه‌کانی(کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نوس و قسه‌کانی قانعی فه‌رد سه‌باره‌ت به مسته‌فا بارزانی) زۆربه‌ی سه‌رکرده و سیاسه‌تمه‌داره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی چونه پشتی پارتی!
ئه‌وه‌نده‌شی تایبه‌ته به گۆڕان، له شوێنێکی تره‌وه که‌وتوه‌ته‌وه داوی پاراستنی سه‌رچاوه‌ی هێزی پارتی یه‌وه، که ئه‌وانیش ته‌قدیس کردنی سیسته‌می چینایه‌تی و موڵکایه‌تی تایبه‌تی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و یاسایی یه‌کانی سه‌رمایه‌داران و حورمه‌ت پێدان و به ڕه‌سمی ناسینی بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و بیروباوه‌ڕ و عادات و ته‌قالیده کۆنه‌په‌رستانه‌کان و حکومه‌ت و یاسا و داموده‌زگاکان و په‌رله‌مانه. واته هه‌ر ئێستا ئه‌م هێزه تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو له ئاستی حکومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌زگای قه‌زایی و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری داموده‌زگاکان و ڕاگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت له ئاستی شه‌خسیشدا، هاتوه‌ته ده‌ر و عه‌رزی عه‌زه‌ڵات ده‌کات.
به کورتی:
ـ هێزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ سه‌رکوت کردن و کوشت‌وبڕ و ملهوڕی و دژایه‌تی کردنی ئازادیخوازان و نه‌یارانی سیاسی، له هێزی پارێزه‌ره‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی و هێزی چینی سه‌رمایه‌داران و بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی و سیسته‌می حوکمڕانی(په‌رله‌مان، حکومه‌ت، ده‌زگای قه‌زایی) یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.
ـ هه‌رکه‌س و لایه‌ن و بزوتنه‌وه‌یه‌ک بیه‌وێت دژی ملهوڕی و سه‌رکوت و داهاتوه مه‌ترسی داره‌کانی باڵاده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوه‌ستێته‌وه، ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌که‌ی به‌جۆرێک و به ڕاده‌یه‌ک ڕۆشن بێت، که له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه نه‌چێته‌وه به‌ره‌ی به‌هێز کردنی بنه‌ماڵه‌وه.
ـ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی هێزی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌لایه‌ک بریتی بێت له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان بۆ فریودان و ترساندن و سه‌رکوتکردنی چینه چه‌وساوه و توێژه به‌شخوراوه‌کان و داسه‌پاندنی پێوه‌ره‌کانی چین و توێژه دارا‌کان بۆ به‌شه ژیان و به‌شه ئازادی و به‌شه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر چین و توێژه به‌شخوراوه‌کان و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیدا، ئه‌وا لاوازی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ش ته‌نیا ده‌توانێت له به‌هێز بوونی پێوه‌ره‌کانی چینی کرێکار بۆ به‌شه ژیان و به‌شه ئازادی و به‌شه ده‌سه‌ڵات و قه‌بووڵ کردنی ئه‌م پیوه‌رانه بێت له‌لایه‌ن ئازادیخوازانه‌وه. ئۆکتۆبه‌ری 2010
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* به (بارزانی) کردن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست