ناوچە داگیرکراوەكان و هەڵە سیاسییەكانى ڕابوردوو؟
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
ناوچەدابڕاوەكان بەوشارووناوچەئەزیزانەدەگوترێت بەدرێژایى 30ساڵ بەرەوژووزوڵم وستەم وكوشت وزیندانى بەرانبەربە دانیشتوانەكەى دەكرێت بەتایبەت كوردانى نیشتەجێ یان جگە لەوەى كە ئاوارەبون وماڵوێرانیان وداگیركردنى موڵكیان لەئەنجامى كوردبونیان بوە هەمووان بەجۆرێك لەجۆرەكان هەركوردێكى ئەم عێراقەوژێردەسەڵاتە داپڵۆسێنەرەكەى ڕژێمى بەعس ڕووبەڕووى زوڵم وكارەدژەدورلەئینسانیەكانى ئەوڕژێمە دڕندەیە بوەتەوە كوردانى نیشتەجێى سئ پارێزگاى ژێًردەسەڵاتى هەرێم تاڕاپەڕینەكەى 91وكوردانى ناوچەدابڕێنراوەكان وخوارووى عێراق تاڕوخانى یەكجارەكى ڕژێمى بەعس بەجێى خۆى وتەواوى ئەوكارەردژەمرفانە ى ڕژێممان لەبەركوردبونمان قبوڵًكردوە بەسەربەرزى وبەڕۆحیەتیەكى كوردانەوە...بەڵام دەبێت بپرسین وشرۆفەیەك بكەین ئەى بۆدەبێت لەدواى نەمانى ئەوڕژێمە دڕندەو لەژێرسایەى حكومەتێكى فیدراڵداكە سەرۆك كۆمارەكەى ووەزیرى دەرەوەى وسوپاسالارەكەى وبەرپرسى هەواڵگرى هێزەچەكدارەكانى كوردبن؟ئایائەم وەزعە سەرانى سیاسى كوردى لێى بەرپرسیانین ونابن؟هەرلەیەكەم ڕۆژى ڕوخانى ئەوڕژێمەوەچونەناوئەوناوچانەى هێزى پێشمەرگەى لایەنەكان بە هیتافكێشانى حزبى وشەڕەپەڕۆى ڕەنگى حزبەكان لەبرى هەڵكردنى ئاڵاى كوردستان ولەبرى گردبونەوەى سەرانى حزبەكوردیەكان لەوناوچانە بۆڕێكەوتن لەسەرجۆنیەتى كاركردن بۆگەڕاندنەوەى ئەوناوچانە پاشقولگرتن لەیەكتروولەبرى پێداگرى وشەڕكردنى گفتوگۆى سەرمێزى سەركردەكانمان بۆمانەوەى هێزى پێشمەرگە لەوناوچانە...دەركردنى فەرمانى شاهانەى تەنیاسەركردەیەك بوبۆ(ئینسیحاب) ى پێشمەرگەلەیەكەم نیوەشەوى ڕزگاركردنى ئەوناوچانەچارەنوسى ئەمڕۆى كوردانى ناوچە دابڕێنراوەكان زۆربەجوانى بەدى دەكرا وەك دەڵێن نەشەمەى ڕۆژلەبنەڕۆژەوەدیارە)وەك لەوكاتەداسەركردەكانمان بەوهەڵانەداتێپەڕین وسەیتەرەیان بەسەرقەواعیددانەكرددەبوولە دەورانى ئەنجومەنى حكومیشداولە حكومڕانیەكەى نوێنەرى كوردوەك سەرۆكى ئەنجومەنەكە كارى جدى بكرایەو هەولێ جدى بۆگەڕاندنەوەى ئەوناوچانە بكرایە ئەگەربەبەكارهێنانى (فیدیۆوكشانەوە لەئەنجومەنى حوكم وزۆرهەوڵى سیاسیانەودیبلۆماسیانەى تردەرفەتمان هەبووكەئەوكات دەبوو دەرفەتى زیاربقۆزرایەتەوە زۆرئاسانترلەئێستەدەكرا بەڵام ئەوكاتیش نەكرا هەڵەى سیاسى بەدواى هەڵەى سیاسیداهاتووچارەنوسى كوردان وخاك وخۆڵى ئەوناوچانە بەم ڕۆگەیشت...هەڵەى ڕازى بون بە بەدەستورى كردنى گەڕانەوەى ئەوناوچانە لەچوارچێوەى مادەى (58)داهەڵەى گرنگى نەدان وپشتیوانى نەكردنى فیعلى لە(لیژنەكانى مادەى (58و140)لەلایەن سەركردایەتى سیاسى كوردەوە ..هەڵەى بەهەدەربردنى وەزەكانمان لەپێناوویەكخستنەوەى بەردەوامى كوتلە عەرەبەكان و بەرەنگاربونەوەمان لەكاتى داواشەرعى ونەتەوەى ونیشتمانیەكانمان..هەڵەى ڕیزكردنى خاڵەكانمان وەك مەرجمان لەڕێككەوتنە سیاسیەكانداو متابەعەنەكردنى لەجئ بەجئ بونونەبونیان ...19خاڵیەكەوەك نمونە..هەڵەوكەمتەرخەمیەكان زۆرن ولەهەژمارنایەن...بەم دواییە لەئەنجامى خراپى بارى گوزەران وئەمنى كوردانى ناوچەدابڕوەكان زۆرخراپ وكەوتنە مەترسیەوەزۆرجێگاى دڵخۆشیە كە سەركردایەتى سیاسى كوردبەوبڕواوقەنەعەتە گەیشتن كە ئەوناوچانەوكوردانى دانیشتوى بەهێزپارێزگارى بكرێت بەڵام بەبۆچونى من لێرەیشداكەوتنەوە هەڵیەكى دیكە كە هەموهێزێك قورسى وحسابى خۆى هەیە بۆیەگرنگەئەوئەهمیەت وقورساییەى بپارێزرێت دەبوومادام نەدەتوانراپێش ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتى عێراقى وئەمریكیەكان هێزەكان بەبئ ڕێگرى بگەیەنرێتە ئەوناوچانەى كەمەبەستن ئەوهێزانە نەجولێنرایەن تاوەكوڕێكەوتنەكان جئ بەجئ دەكران بۆگەیاندنى بەوجێگایانە بۆئەوەى بەوشێوەیە لەدەرەوەى شارلەچاوەڕوانیدانەمانایەتەوەولەتاقەى شۆڕشگێڕى وبەرەنگاربونەوەى دوژمنانى كوردى ئەولاوە خوێن گەرمە پێمەرگانە لەودەشتەولەوگەرماولەسێبەرى حەسیرووعەمودەكاندابەهەدەرنەبریایەولەلایەكى دیكەیشەوە بئ ئەمەلى لاى كوردانى ناوچەكەلە نەگەیشتن وپەراوێزخستنى ئەوهێزەى پێشمەرگە دروست نەدەبوو...بۆئێستەبەدواوبۆكارى داهاتوى حكومەتى هەرێم وسەركردایەتى سیاسى كوردى بۆهەنگاونان بۆخزمەتكردنى كوردانى ناوچەكەوناوچە دابڕێنراوەكان گرنگترینیان بوژانەوەى ئابورى ناوچەكان وباشكردنى بارى گوزەرانیان وگەیاندنى پرۆژەخزمەتگوزاریەكانەبوگەڕانەوەى متمانەیان بەحكومەتى هەرێمى كوردستان وگەڕاندنەوەى هەستى شۆڕشگێڕى وئینتیماى نەتەوایەتیان كەپێدەچێت بەهۆى پەراوێزخستنیان لاى زۆریان دروستبوبێت ئەمانەوزۆرئەركى ترى جئ بەجئ نەكراووكەدەبووبكرانایە ئەركى لەپێشینەى حكومەتى هەرێمى كوردستانە چاوخشاندنەوەیەكى وردى سەركردەسیاسیەكانمان بەهەڵە سیاسیە كانیانداوودوبارە نەكردنەوەیان.
*****************
دابڕاوهکان، یان داگیرکراوهکان:دهسهڵاتی کوردیی، که دهسهڵاتێکی خیانهتکاره، تهنانهت به مهبهست زاراوه و پێناسهش بۆ رووداو و ههڵسوکهوته سیاسییهکانیش دهکات، بۆیه بۆ ئهوهی شهرعییهت و رهوا بهو ناوچانهش دهدات که لهلاینه عهرهبه شۆڤییهنییهکانیش دهدات به ههموو کوردستانیش بدات که ناوچهی داگیرکراو نیین، بهڵام لهبهر ئهوهی که نهتهوهکانی دیکهی تێدایه، پێناسهیهکی دیکهی بۆ دۆزیوهتهوه، که نزیکه له ریککهوتن و سازشکردن و مساوهمه لهسهر کردن، بۆیه داوا له ههموو نووسهرهکان دهکهین که وشهی دابڕاو بهکار نههێنن، بهڵکو داگیرکراو، ئهمه پێناسهیهکی راست و دروسته بۆ ئهو ههموو ناوچانهی که له ژێر کۆنتڕۆلی کورددا نییه، ههر بۆیه ئێمهش لهگهڵ بوونی پێناسهی ههرێمیشدا نیین، بهڵکو باشووری کوردستان راستتره و ئهو ناوه ههموو ناوچهکان دهگرێتهوه، که پێش دهسهلاتی بارزانی و یهکێتیی، کورد خاوهنی بووه. به داوای لێبوردنهوه ئێمه دابڕاوهکانمان گۆڕی بۆ داگیرکراوهکان.
کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست