کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێوە دژى گۆڕان بن زەویتان ئەدەینى

Wednesday, 09/02/2011, 12:00


بۆ دژایەتى بەیاننامەكەى گۆڕان , كەناڵى كورد سات دەچێتە شوقەكانى قالاواى سلێمانى ,ئەم شوقانە كەوتۆتە خواروى سلێمانى و خەڵكەكەى ناوى لە ژیانێكى ناخۆشدا ژیان بە سەر ئەبەن , ئەگەر كەسێك بچێتە ئەو شوێنە , باش دەزانێ ئەو شوێنە ئەگەر ناچارى و دەست كورتى و هەژارى نەبێت بەڕاستى شوێنى ژیان نیە , خەڵكێكى داماووكەم دەرامەت لەم شوێنەدا ئەژین ,لەم ووڵاتەدا كە خاوەنى بودجەیەكى زەبەلاحە و هەرێمێكە خاوەنى نەوتێكى زۆرە , كەچى هەتا ئێستاش ئەم كەسانە و بگرە زۆر زیاتریش لەو جۆرە شوێنانەدا ئەژین ,چەندین ساڵە , دەسەڵات ئەم خەڵكەى پشت گوى خستوە , هەر بە مرۆڤیشیان نازانێ , بەڵام كە دێتە سەر هەڵبژاردن كاندیدەكانى دەسەڵات و سەرۆك و سەركردەكان ڕۆژانە سەردانى ئەو مرۆڤانە دەكەن كە لەو شوقانەدا ئەژین ,بە دروشمى كردار شەرتە كۆمەڵێك بەڵێنیان پێ دەدەن , بەڵێنى گواستنەوە و پێدانى زەوى و سلفەى عەقاریان پێ دەدەن , بەڵام كە هەڵبژاردن تەواو بوو ئیتر لاى دەسەڵات شتێك نامێنێ ناوى شوقەكانى قالاوا بێت , بۆ هەموو بەكار هێنانێكى خەڵك یەكسەر دەسەڵات ئەمانەى بیر دەكەوێتەوە , لە تازە ترین بیر كردنەوەشیاندا كە دەسەڵات هاناى بۆ ئەم مرۆڤە داماوانە بردوە , ئەوەیە كە دواى بڵاو بونەوەى بەیاننامەكەى بزوتنەوەى گۆڕان , كەناڵى كوردسات خۆیان گەیاندۆتە ئەو شوێنە و وەكو ئەوەى پەیامنێرەكەى ئەو كەناڵە سەرۆكى شارەوانى بێت یان وەزیرى شارەوانى بێت یان پورزاى سەرۆكى حكومەت بێت , خەڵكەكە كۆدەكاتەوە و پێیان دەڵێ بەس ئێوە دژى گۆڕان بن و دژى ئەو بەیاننامەیە قسە بكەن , ئێمە زەویتان بۆ دابین ئەكەین و حكومەت زەویتان ئەداتێ ,لە كوێى ئەم دنیایەدا شتى وابوە , كەناڵێكى سەر بە حیزب , لە جیاتى حكومەت و وەزارەت و شارەوانى بۆ لە خشتە بردنى خەڵك قسە بكات و حكومەت بۆ مەرامە گڵاوەكانى خۆیان بەكار بهێنێت , بەڵام ناهەقیان ناگرم هەموویان لە قوتابخانەیەكدا پەروەردە بوون كە بێ نمونەیە لە جیهاندا ,ئاخر بۆ پێشمەرگە دێرین و كەم ئەندامانیش بۆ دژایەتى كردنى بەیاننامەكە و خستنە سەر جادەیان پارەیان دابونێ , ئەم دەسەڵاتە باش ئەزانێ كەسێك نەماوە بەرگرى لێ بكات , ئەزانێ دەسەلاتەكەى پوچە و بناغەكەى داڕماوە بۆیە ئەوەى بە دەستیانەوە ماوە پارەیە و خەڵكیش وەكو پەندە كوردیەكە ئەڵێ موویەك لە بەراز كەم بێتەوە باشە , دوایان دەكەوێت و پارەكەشیان لێ دەكێشێتەوە , كەناڵى كوردسات كە بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە , لە سەر زەوى داگیر كراوى خەڵك دامەزراوە , لە باتى كەناڵێك بوایە وەكو خۆیان دەڵێن كوردسات دەنگى هەموانە, بەڵام درۆ ئەكەن دەنگى دەسەڵاتێكى مافیا و چەتەى ئەم كوردستانەیە و بەس.



سەردەمانێك كوردسات خۆشكەرى شەڕى ناوخۆو زمانى زبرو جنێو بازاڕ بوو , هەموو ئەدەبیاتى جنیو فرۆشى جەلالیەكان لەم كەناڵەوە بە گوێى خەڵك دەگەیەندرا , ئێستاش خەڵكى كوردستان شەڕە جنێوەكانى ئەم كەناڵەیان بیرە , بۆیە ئەگەر وەكو مێژووى ئەم كەناڵە سەیرى بكەیت , ئەوا ئێستا بە لاتەوە ئاسایى دەبێت ئەو كوردساتەى بە حساب دەنگى هەموانە بچێتە شوقەكانى قالاوا , یان شوێنەكانى تر و بەناوى هەموانەوە قسە بكات ,جا كو ردسات لێپرسراوەكەى هێرۆ بێت , لێپرسراوى ڕاگەیاندنەكەى علوج بێت هەروا دەرناچێ , بەمەدا دەرئەكەوێت حكومەت ویاسا و دادگا لەم ووڵاتەدا پۆلێك ناهێنى , ئەگەر حكومەت هەبوایە , ئەگەر یاسا هەبوایە , چۆن دەبوو كەناڵێك بە ناوى حكومەت و وەزیرو شارەوانیەوە قسە بكات و داماوى و لێقەوماوى خەڵك بقۆزێتەوەو بۆ مەرامى گڵاو بەكارى بهێنێت , ئیتر دەركەوت كوردسات تەنها دەنگى مافیاكانە , تەنها دەنگى ئەوانەیە كە بۆ مەرامى تایبەت خەڵكى لێقەوماو بەكار دێنن , نە دەنگى كەلە , نە دەنگى شەهیدە , بەلكو دەنگى مافیاكانە و هیچى تر,ئاخر پەیامنێرێك كەس نازانێ كێیە , ئەسڵى چیە و كوڕى شەرعى كێیە ,بۆى هەیە ببێت بە حكومەت , بە وەزیر , بە سەرۆكى شارەوانى , ئاخر چۆن بۆى نیە دژى گۆڕان بێت ,دەجار دژى ئەبێت ,ئەو پەیامنێرە ش وەكو هەموو كەسەكانى تر چڵكاو خۆرە , چڵكاو خۆریش هەروا دەرئەچێ .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە