دایكە ئامینەى شەهیدان مرد
Thursday, 16/09/2010, 12:00
لە شەوى 6/7-9- 2010 دا لە نەخۆشخانەى گشتى ڕانیەدا ئامینە محەمەد عەلى لە دایك بووى ساڵى 1936ى گوندى بێخرەى زنجیرە چیاى ئاسۆسى ناوچەى مەرگە كۆچى دوایى كرد لە ساڵى 1977 هەتا ساڵى 1978 لەگەلأَ دەوڵەتى كچى 3 ساڵەى دا لە زیندانەكانى سلێمانى و سەماوەى بەعسیان دابووە دایكى شەهیدان ئەحمەدو حەمەسور دۆڵەگۆمى یە و دایكى پێشمەرگەى دێرین محەمەد و مریەم و دەوڵەت و دایكى حەبیبە و ئایشێ و بەسێى شێرە خوشكانى شەهیدانە لە ساڵى 1975 دا خدر مینە قەڵات دۆڵەگۆمى هاوسەرى ئامینە كۆچى دواى كردوەو ئەو دایكە نەمرە شێرە ژنەیە بەسەر بەرزى یەوە دایكیش و باوكیش بوو بۆ منداڵەكانى شەهید ئەحمەد لە ساڵى 1954 لە گوندى دۆڵەگۆم لە دایك بووە لە ساڵى 1976 هەتا ساڵى 1982 كاتى شەهید بوونى لە شارۆچكەى بنگردا پێشمەرگەى شارو شاخى كۆمەڵەى رەنجدەرانى كوردستان بووە شەهید حەمەسور لە ساڵى 1972دا لە گوندى دۆڵەگۆم لە دایك بووە لە ساڵى 1985 هەتا ساڵى 1992 پێشمەرگەى شاروشاخى كۆمەڵە بووەو لەوكاتەوە لەلایەن پەكەكەوە براوە بەناوى ئەڵمانیاوەو گوایە لە ناوچەى ڕووبارۆكى شەمزینانى باكورى كوردستاندا بە دەستى جاشەكانى خێڵى گەردى شەهید كراوە لە ساڵى 2006هەتا ساڵى 2008 من لە ڕێگاى بەڕێز دكتۆر كاوسێن بابەكر ئەندامى مەكتەبى بیرو هۆشیارى ی.ن.ك و شاعیرو نووسەرو وەرگێڕ خەڵكى گوندى زوركانى شارۆچكەى سەنگەسەرى پشدەرى قەڵادزێ وە توانیم حەمەسوور بكەمە شەهیدى هاوڵاتى و موچەى 45000و بوو بە 9000دینارى پارەى تازەى عێراقى بۆ ببڕمەوە سەرانى یەكێتى ئەوەندەشیان بە دایكە ئامینە ڕەوا نەبینى وەك موچە و لە ساڵى 2008 ئەو نیمچە موچەیەشیان بڕى هەرچەندە هەوڵى زۆرم دا نەمتوانى موچەكەى بۆ بگەڕێنمەوە ئەى ئافەرین یەكێتى حیزب و حوكمەتى دژى شەهیدان دایكە ئامینە بەوە بە تەواوى شكاو چیتر بەرگەى بێ رێزیەكانى سەرانى یەكێتى نەگرت و مرد هەموو ئەو شەهیدانەى كە لە نووسینەكانمدا ناویانم هێناوە خزمى زۆرنزیكى دایكە ئامینەن لەساڵى 1993هەتا ساڵى 2009 محەمەد وەتمان و سەرانى بە تایبەتى و هاوشێوەكانیشیان بە گشتى دەسەڵاتى كوێرانەیان لەسەر بنەماڵەكانى دایكە ئامینەدا تاقى كردەوە لە كاتێكدا بنەماڵەكانیشیان لە ترسان و لەبرسان و لەبەرهۆگرى نەزانانەیان هەردەنگ و ڕەنگیشیان بۆ یەكێتى سەرەچەتەكان بووە ئەحمەد زرار بنگردى و خالیدى كاروبار بنگردى و عارف ڕوشدى بادینی و مەلا ئارى بۆڵى و سەفین مەلا قەرەو مستەفا سەلیم لە دواى محەمەد وەتمانەوە دێن بە تایبەتى بۆ بێ رێزیەكانیان بەو سەربەرزانەى دایكە ئامینە (محەمەد خدر ئەمین)ناسراو بە (حەمەسوور) دوا كوڕى دایكە ئامینە لە ساڵى 1977 هەتا ئێستا تێكۆشەرێكى شاخو شارى زۆر پاكى كۆمەڵە بووە كە لە ساڵى 1993 هەتا ئێستا باركەرى ئۆتۆموبیلەكانى شارۆچكەى حاجیاواى سەر بەڕانیەیە لە خەڵك سواركردنى ئۆتۆموبیلدا وەكو كرێكار بەهانەكانى سەرانى چەتەگەر بە حەمەسور بەتایبەتى و بەسەروەریەكانیان بە گشتى ئەوەبوون 1- شۆفێران بە دەنگمانەوە نایەن 2- پەكەكە دێنە ماڵەكەت میوانت دەبن 3- قسە لەسەر سەرانمان دەكەى وەكو گەندەڵ حەمەسور لە ساڵى 1957 لە گوندى دۆڵەگۆم دا لە دایك بووە لە ڕواڵەتدا پیرە پیاوى بەتەمەنى ڕیش و سمێڵ و قژ سپى یە محەمەد وەتمان ڕاستە لە ساڵى 1976 بەناو پێشمەرگە بووە هەتا ساڵى 1991 بەڵام لە كرداردا سیخوڕو جاش پێشمەرگەى سەر بە ساواكو ئیتلاعات و مخابەراتى سەدامى بووە لە ڕۆژى 5/3/1991ى ڕاپەڕینى شارى ڕانیەى جەماوەرى دا لە مۆڵگەى هەرە گەورەى سەربازى بەعسیان لە شارۆچكەى چوارقوڕنەى بەسەر بەشارى ڕانیەدا بەناوى (فیرقە)تیپ وێنەو ناوى محەمەد لەلایەن جەماوەرەوە وەكو سیخوڕى بەعس گیراو فایلەكەى لەلاى سەرۆك مام جەلالیەتى وە لە ساڵى 1991هەتا ساڵى 2003 ڕووخانى بەعس پەیوەندى لەگەڵ سەدام و سەرانى دا هەبووەزۆر نامەى لێ گیراوە لەلایەن سەرانى مستەفا سەید قادرى ئەوكاتەى مام جەلالى كەنامەكانى محەمەد لەلاى مام جەلالى سەرۆكى هەن كەواتە دووریش نى یە كە میت و ژیتەم و ئەرگەنەكۆنى توركانیش بێت و كارو كردەوەكانى محەمەدیش لە دژى كوردو كوردستان پەرستانى رەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشیواندا نیشانەى ناپاكى زۆڵەكوردانەى محەمەدە بە تایبەتى بەڵام هەرگیز محەمەد و سەرانى وەك بەرزەكى بانان بۆى دەرنەچوون و كوردو كوردستان پەرستانى كۆمەڵەى نەگۆڕاوى نەدۆڕاو گورزى تۆڵەیان پێیان داداوەتەوە یادى دایكە ئامینە و هەموو دایكانى كوردو كوردستان خوازان بەرزو بەرێز رادەگرم و سەرى بەرزمیان بۆ دادەنەوێنم . ئەى ئافەرین مام جەلال بۆ سەرانت ئەوە بۆیە هەمیشە ژێر كەتووى بەرانبەرەكەت بووى سەرانى پارتەكەشت لە شۆڕشى ئەیلول دا هەر ئەو جۆرە پیاوانە بوون لە كاركردنیانداو هەر سوارى سەرى خەڵكى سەر بەخۆشیان بوون ئینجا مام جەلالێك خاوەنى ئەو جۆرە سەرانە بێ لە كردەوەدا لەلاى جەماوەرى لایەنگرى خۆشى خۆشەویست نابێ بەڵام دیارە هەركەس وەكو من بێباكانە هاوار ناكات چونكە لە برسان و لە ترسانە و لە ڕەشەكوژكردن دەترسێن بەڵام دەبێ محەمەد و سەرە هەرە كەمایەتیەكەى ئەوە باش بزانن كە مەڵبەندەكەیى و هەموو دامو دەزگاكانى بەسەرانى مستەفا سەید قادر گەمارۆدراون و باش زانیویانە یارى و گاڵتە بە محەمەد و سەرانى بكەن ئەگەر مەبەستیان بێت هەر لە ماوەیەكى زۆر كەم دا ناوى یەكێتى تەواو دەسڕنەوە و دەنووسن بزوتنەوەى گۆڕانى كوردستان بێ گومان چۆن خالید كاروبارو مستەفا سەلیم و سەفین مەلاقەرە هاوشێوەى محەمەد وەتمان بوون لە دژى بنەماڵەى دایكە ئامینەى نەمر دەیان لە سەرانى ترى مستەفاش هاوشێوەیان بوون محەمەد و هەموو سەرەچەتەكانى هاوشێوەشى وەكو هەر بێ ئابڕو بێ چاووڕوویى یەك بێ شەرمانە هاتنە سەرتازیەى زیندوكوژانى مردوو پەرست و غەم خۆرى ساختەكارانەیان نیشانیاندا لەگەڵ سەرانێكى باڵە كەشى دا كەبەناو خزمى زۆر نزیكى بنەماڵەكانى دایكە ئامینە بوون وەك ئیسماعیل دۆڵەگۆمى و خدر سەرتەنگى و بەكر هەڵۆنەیى و هى تریش كە دەسەڵاتدار بوون لە یەكێتیەكەى محەمەد پاشاداو هەردەسەڵاتداریشن بۆ مزگەوت هاتن چونكە دڵنیا بوون كە سەرانى چەتەگەر لەلاى بنەماڵەكانى شەهیدان هیچ رێزو نرخێكیان نى یەو وەكو ئەمەكدارى و خۆ نواندن بۆ ئیسماعیل و بەبكر و خدرى هاوڕێیان هاتنە مزگەوت كە لەلایەن جەماوەرى ناو مزگەوتیشەوە هەر ڕێزیان لێ نەگیرا زۆر بە ئومێد بووم دایكە ئامینە ئەمجارەش چاك بێتەوە بیهێنمەوە لاى دایكە شێتەكەى خۆمى هاورێ و هاو دەردەكەى بەڵام بەداخەوە دوا هەناسەى ژیانى دا جیا لە هاوكارى هەمیشەیى خۆم زۆر برادەرو دۆست هاوكارى ئەو دایكە نەمرەى شەهیدانى كردوە لە كاتێكدا لە ساڵى 1993 هەتا ئێستا لەگەڵ مستەفا سەید قادردا پەیوەندیمان تێك چووەو باش هەرنەبۆتەوە بەڵام واش هاوكارى هەركەسى كردوە كە چۆتەلاى زانیویەتى دۆستى منە لەلایەك و لەلاكەى تریشەوە سەرانى مستەفا سەیدد قادر لاسایى محەمەد وەتمان و سەرانیان كردۆتەوە كە دەبوو مستەفاش زۆر زۆر لەوە پیاو تر بووایە كە لە ساڵى 1980هەتا ساڵى 1992پێشمەرگەو فەرماندەو كادیرى كۆمەڵەى زۆرباش بووەو لە ساڵى 1989هەتا ساڵى 1992كەوتە زیندانى بەعسیانەوە كە لەشاخەوە هاتبۆوە شارو سەركردایەتى كاتى ناوشارى لە هەولێر پێكهێنابوو لە گیرانەكەى دا یەكێك لە سەرانى هاوڕێى لەلاى سەرانى بەعس دانى بە كارەكانى دانابوو لە دژى بەعس و مستەفاشى بە بەعس ناساندبوو كە نیردراوى نەوشیروان مستەفایە لە شاخەوە بۆ شار خوێنەرى بەڕێز باش لە ناوەڕۆكى نووسینەكانم گەیشتووى كە نەدوژمنێكى كوێرى ئەوم و نەلایەنگرێكى كوێرى ئەوم رەش و سپى تێكەڵاو ناكەم لە ساڵى 1995 دا لەگەڵ دەستەیەك لە هاوڕێ یانم دا شان بە شانى سەدان تێكۆشەرى یەكێـتى لە نێوان شارۆچكەى تەقتەقى كۆیە و كەركوك دا لەگەڵ دەیان هاوڕێی كوردو كوردستانیم دا هێرشمان كردە سەر سوپاى بەعس و كۆمەڵێك سەربازو فەرماندەى بەعسیانمان گرتن و دیلەكانمان دانە دەستى یەكێتى ئەوكاتەش محەمەد و هاوشێوەكانى لە دژى بەعس كاریان نەكردو نووسراوەى نووسین بۆ سەدامى سەرۆكى و نوسراوەكەشى لێ گیرا كە دڵسۆزى بە سەدام و ڕژێمەكەى نیشان دابوو ئەوكاتەش ئێمە هەربێ لایەن و بێ هاوكارو بێ پشتیوان بوویین وەك لایەنى سیاسى و لەگەڵ كەس دانەبوویین دەبێ محەمەد پاشا و سەرانى چەتەگەرى هاوسەنگەرى باش بزانن كە بەگژ كێ دا هاتوون ئێمەش بە سامان و دەسەڵاتەكەیان نەكڕدراوین و نەشكاوین سەهویان كردووەو سەرى شۆڕیان داوە لەبەرد كە هەتا دوا پشووى ژیانیان دەبێ وەبەر گورزى تۆڵەى رەنجدەرى رەنجدەرانى كوردستان بكەون و هەرگیز سیخوڕو جاش پێشمەرگەى زۆڵە كورد نابەخشین دەبوو محەمەد هەر لە رۆژى 3/10/2001ى ناو حەوشەى مەڵبەندى 8ى رانیەدا تەمبێ بوو بایە كە بەچەكى ئاربیكەى ڕوسى هێرشم كردە سەرى و وا هەڵات هەردەتگوت تاژى چاكە مەیمونەكەى تەڕەزان وا شێوا بوو مانگێكیش دواى ئەوە نەهاتبۆوە سەرە خۆ وە هەر هەمان ڕۆژ لەناو كۆمیتەى رانیەدا ئەحمەد زراریشم بە دەردە برد كە لەو كاتەوە لە هەركوێ چاویان پێم دەكەوێ رەنگیان دەگۆڕێ و هەڵدێن هەتا ئەوكاتە هەموو سەرە چەتەكان بەگشتى و محەمەد و ئەحمەد زرار بە تایبەتى هەر گوتیان رەنجدەر ترسنۆكى سكاڵاو گلەیى كەرەو رەخنە گرێكى زراو چویە لەوكاتەوە ئیتر سەرە چەتەكان خۆیان بوونەتە ئەو رێوى و كەروێشكە زراو لەچاوان بووەدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست