لەگەڵ تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییدا،سەر لەنوێ کاوەیەکی تر لە دایک بوویەوە!
Friday, 20/12/2013, 12:00
نارەزایەتیەکانی دوای تیرۆری شەهید کاوە ، کۆمەلێ هاوکێشەی نوێ و مژدە بەخشی پێ نیشان داین ، کە ئازاری دەنگە جوانەکان، با ناودەنگی هاوشیوەی ئەدیب ونوسەری بەناو بانگیش نەبێ ، کۆمەلگا دەهەژینێ . راستی ئەمەش بابەراوردی نێوان ماڵئاوایی شیرکۆ بیکەس بەو هەموو ناو دەنگە ی لەشعرو پەخشانەکانی خۆی و بنەمالەکەی وریکلامکردنی میدیای ئەهلی و یەکیتی و گۆران ، هاوکاتبەوکەش وهەوایە خۆشەی ئەورپا ، کەپێجەوانەی سەرماو سۆڵەی کاتی تیرۆری شەهید کاوەیە ، کەچی ئاستی یادکردنەوەو ڕیزگرتنەکان ،چەند قات بەرامبەری یەکە. ئەمەش پێمان دەلێ سەرەتا و میژویەکی نوێ لەناو کۆمەلگای کوردی سەری هەلداوە، کەخەلک دوای ناودەنگ ئەو کەسانە ناکەوێ کەراستگۆ وجوان نین لەگەل گوتنەکانیان . دۆسیەکە ئەو وێنە و خەتەشی کێشا نەوەیەک لەگەنج پێگەیشتوە لەسۆران وسەردەشت و کاوە . کەمەحالە ترس و تۆقان و تیرۆر بێدەنگیان بکات ، بەپێجەوانەوە دوای هەر تیرۆرێک ئەم نەوەیە زیاتر گر دەگرن ، راستی ئەمانەش ئەگەر بەراورد بە تیرۆری کاتەکانی نیوان (سۆران و سەردەشت و کاوە) بکەین ،هەست بەرفراوانی ئاستی نارەزایەتیەکان زۆر زیاتر دەکەین کەسیگنالێکی بەهێزبوو نەک تەنها بۆ یەکیتی بەلکو بۆپارتیش کەواز لەتیرۆری دەنگە جوانەکان بهێنن.
دوای ئەو کاردانەوە بەرفراوانەی دژ دەەسەلات بەگشتی و یەکیتی بەتایبەتی ، کەنازانن بەچ شیوەیەک لێی دەرباز بن ، چونکە ئەوان لەهەلسەنگاندنی کاردانەوە ی تیرۆرکردنەکە هەلەبون ، وەیان دەزانی وەک تیرۆرە سیاسیەکانی ئەو ماوەیەیان ، لەتیرۆری پاسەوانەکەی تالەبانی و راوێژکارەکەی مەسرور بارزانی و کامیرامانەکەی ئاسایش و خالیدی خولەسور وبرازاکەی حاجی سەفەر و بریندارکردنی خاوەنی کەنالی نالیا ، دەتوانن بەچەند هەوالێک لێی دەردەچن بێ ئاگا لەوەی نەوەیەکی تورە لەمەیدانە کەکاوە و سۆران و سەردەشتەکان لەباوەش دەگرێ بوار نادات خوێنی ئەوانە بێ باجی سیاسی تێپەرێ .
ئیستا بەرونی بەلگەکان دیارە ، یەکیتی یان بلێنن چەند بەرپرسیك بەتایبەتی مەحمود سەنگاوی گومانی زۆری لەسەر بریاردانی ئەو تاوانەی لێ کراوە وەک ئەمرۆ راگەیەنرا کەبریاری داواکردنی بۆ دادگا دەرچوە ، هەڕجەندە ئاماژە بەوەش دەکرێ کە دەزگای زانیاری و باڵی تاڵەبانی ئەو تاوانەیان بۆ ملشکاندنی سەنگاوی کردبێ ، چونکە سەنگاوی لەخەتی ""چاکسازی"" بەرهەم ساڵح نزیکە !؟ . بەلام هەر لایەن و کەسێ کردبێتی ، یەکیتی وەک تاوانبار سەیر دەکرێ ، چونکە تاوانبارە سەرەکیەکان ، کەسانی بالادەستی یەکیتین .بۆیە ئەو شکست و نارەزایەتیەی ئەم جارەی یەکیتی زۆر لە ٣٠ حوزەیران قورستر بۆئەمرۆ و ئایندەی لەسەری دەکەوێ ئەگەر تاوانبارە سەرەکیەکە دور لەسیناریۆ دەرنەخات . هاوکات تیرۆری شەهید کاوە ئەو بانگەشەی یەکێتی بەتاڵ کردەوەکە لەدەڤەری سەوزدا رۆژنامەنوسان تیرۆر ناکرێن و سیناریۆشیان بۆ رێک ناخرێ . وەپارتیشی لەو گرێ کوێرە رزگار کرد کەهەر ئەو رۆژنامەنوسان تیرۆر ناکات .
بۆیە یەکیتی یان بەرپرسانی وەک قوباد تالەبانی پێیوست ناکات سەردانی ماڵی شەهید کاوە بکات بۆ قسەی بریقەدار ، وەهەقە خۆتان ئەگەر کەرامەتان هەیە ، تا تاوانبارە سەرەکیەکە نەخەنە زیندانەوە ئابرۆتان نەبێ سەردانیان بکەن .
راستە شەهید کاوە بەهۆی شێوەو ژیانی تیرۆرکردنەکەی (نزیکی دایکی ، هەژاری لە ڤیلا و نۆکاو خواردنی دواین جەمیان ، هاوسەرە بنەمالە ئەنفالکراو لەسەر منال بونی ، نارەزایەتی خەلک لەدژی دەسەلات ....، کۆی ئەمانە تورەیی خەلکی زیاتر کردوە ، بەلام ئەوەی وای کرد ئەو بورکانە تەقینەوە پر لە نارەزایەتیەی بەو سەرماو سۆلەی زستان خەلک لەو ئەورپایە بێ کاتەدابەردەوام بۆی بێتە مەیدان ، وەدەنگەکانی نیشتمان کە٢ هەفتەیە بێ پسانەوە کارو چالاکی دەکەن . سەرکردەبونی خۆیەتی کەلەدەڤەرێکی پر لەتۆقان و ترس دا ، بەنۆکاو بەو ڤیلایەوە شەری ئەو مافیایەنەی دەڤەرەکەی کردوە
هاوکات کاوە هەر لەچوارچیوەی بەکەیبوردی کۆمپیوتەرەکەی شەری مافیاکانی نەوەستاوە ، بەلکو کوڕی شەقا م و مەیدانیش بوو ، ، بەواتای سەرکردەیەکی مەیدانی بوو باشترین نمونەش ، سەنگەر گرتنی لەدادگا لەمەحمود سەنگاوی ، هەلدانی خێمەی چەند رۆژە لەبەردەم دادگای کەلار دژی جەمال عەبدولا ، کارو جالاکیەکانی لەناوەندی چاک دژی جاشە ئەنفالچیەکان ، نارەزایەتیەکانی دژی تیرۆری شەهید سۆران و سەردەشت ....
ئەمە جگە لەوەی مرۆڤ چۆن ێی سەرسام نەبێ گەنجێک لەهەرەتی لاوی ، بەو هەژاریە ،لەیەکسالی تەمەنی ژن هینان و جاوەرێی باوک بونی، هاوکات لەناو ئەوهەمو بێهیوایەی لەناو خەلک لەخەباتکردن دەگوزەرێ ، بەتەنیا شەری سەنگاوی و عەدنانی حەمەمین بکات ئەمە لەکەم کەس دا تائیستا هەبوە
.
یەکێ لەوریگایانەی ئەو دەسەلاتە پەنای بۆدەبات ئاستی عەقلی سیاسی کار لەسەر چارەسەرکردنی ئەو تاوانانە دەکات (بەخشینی پارە ، سەردانی کردنی مالەکەی یان دیدار کردن لەگەلیان ، سولح کردن ..... نەوەک رێجکە وەرگرتنی سروشتی دادگاکان . بۆیە دەبینینن بارزانی و سەرکردایەتی یەکیتی هەولەکانیان بەو ئاراستەیە چرکردۆتەوە (ئیدانە ، قسەی بریقەدار ، سەردان و هەولدان بۆ پارە بەخشین
لەم رۆژانە هەوالی ئەوە راگەیەنرا کەبارزانی داوەتی سەری رەشی کردون ، بنەمالەکەشی رەتیان کردۆتەوە ، دلنیام ئەم رەتکردنەوەیە بارزانی هارو شێت کردوە بەهیواشم نەچن چونکە
بارزانی لەشاخ و شار رێبەری ئەوکارە تیرۆرستیانەیە بووە ، باشترین نمونە لە ٩٢ وە دەیان کەسایەتی بەبریاری ئەو تیرۆرکرایەوە لەشەهید رەئوف کامیل ، نەسیر ، رێناس ، سادق عومەر ، حاکم تەحسین .... لەبادینان .... تادەگاتە سۆران وسەردەست و ستار عەبدولشەریف .... کە دەیانی ترهەیە ناویان نەکەوتۆتە ناو میدیایەوە . بۆیە سەردانی کردنی بنەمالەی کاوە ، سەردانی جەلادێکە نەوەک سەرۆکی ولاتێک . دواتر بارزانی نەیتوانی دەرەقەتی لیکردنەوەی جام رەشی سەیارەکان بێ نۆرەی ئەوەیە داوا لەیەکیتی بکات تاوانباری سەرەکی شەهیدکاوە بداتە دادگا ؟ هەر زۆر بەسانایی یەکیتی پێی دەلێی بەسەرچاو بەلام فەرمو ئیوەش بکوژی شەهید سۆران و سەردەشت و ...... دەیانی تر تەسلیم بەدادگا بکە. ئەمە جگە لەوەی بارزانی لەماوەی ئەو چەندین ساڵەی دوایدا هەرجی پەیمان بەنوسین وگوتاردا کەلەخزمەتی خەلک بوو ،جێبەجێی نەکردوە ،
بۆیە بەهیوام هەول بدەین بەهەموولایەک هاریکار ی هەموو جۆرێکی بنەمالەی شەهید کاوە بکەین ، کەڕیگا نەدەین دەسەلات لەبنەمالەی شەهید کاوە نزیک بکەوێتەوە چونکە دەسەلات تەنیا بۆ ریکلام ئەوان بەکار دەهێنێ ، بۆیە گرنگە هاورێکانی شەهید کاوە لیژنە و کۆمیتەیەک لەگەل بنەمالەکەی ێک بهێنن کەبتوانن بەهاوبەشی کارەکانی بەریوەببەن . وەبەهیوام بنەمالەی شەهید کاوە یەک خاڵ لەمیدیاکان رابگەینن کەپێیوست ناکات هیچ بەرپرسیک سەردانی ئیمە بکات چونکە داخوازی ئیمە زۆر رون و دیارە ، کەخۆی لەدادگایی کردنی بریارەدەرانی ئەو تاوانە دەبینتەوە . بۆیە تائەوکاتەی تاوانبار نەخریتە زیندان پێمان خۆش نیە سەردانی هیچ بەرپرسیک بکەین و بێنەمالمان . ئەوکاتەی تاوانبار گیراو بریاری دادگای بەسەرا جێبەجێ کرا خۆمان سوپاس و سەردانی دادوەر و ئەو بەرپرسانە دەکەین
کۆتایی قسەشم ئەوەیە شەهید کاوە لەتەک شەهید رەئوف ئاکرەیی و سەردەشت و سۆران و بەکر عەلی و فەرهاد فەرەج شاپو و قابیل ..... دەیان دەنگی جوانی تر ئەمانە بونە قوتابخانەلەئیلهام وەرگرتن بۆ بوێری و داکۆکی لەئازادی و مافی خەلک ، هاوکات گۆرەکانیشیان بۆتە مەنزلگا باپارتی و یەکیتیش بۆخۆیان هەر بچنە سەرگۆری بارزانی و برایم ئەحمەد . چونکە دوو بەرەی دژ بەیەکین ، ئیمە بەردەوامین لەریبازی شۆرش و تێکۆشان ئەوانیش بونەتە هەلگری پەیامی بەعس ، راستی ئەمانەش تیرۆری شەهید کاوە بەدەستی سەنگاوی یان هەر بەرپرسیکی یەکیتی چ جیاوازییەکی هەیە لەگەل تیرۆری دەیان پیشمەرگە بەدەستی تەحسین شاویس و قالەفەرەجەکان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست