کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنەماڵەی بەرزانی و دیسانەوە براکوژی

Friday, 11/04/2014, 12:00






سەدان وهەزاران ساڵە ئەم زەوییە زەوی من و باوباپیرمەوەو زەوی نەوەی داهاتووشمە کەچی بە ئارەزووی خۆت بەسەر دوژمن و کەسی نەشیاوا دابەشی دەکەی ، سەدان ساڵە بەروو بوومی ئەم زەوویە هی من وباوپایرمەو بۆ نەوەی داهاتوومە وکەچی تۆ ئەیدەی بە دوژمن وکەسانی بەد فەر ،کەچی تۆ بەلوولە دەیکەیتە قورگی دوژمندا ، بە تاڵانی دەبەی، دوژمنی منی پێ تێر دەکەی وخۆمی پێ برسی ، سەدان ساڵە من گیرۆدەی سنوری دەستکردی دەستی دوژمنم ، کۆ بووم و کرام بە چوار ، هەنجن هەنجن کراوە لاشەم و ئەتکراوە ئابرووم ، تۆ هاتووی پارچەکانی لەشم دەکەی بەدەیان و ئابرووم زیاتر ئەتك دەکەی .لەوەتی وە هەن کورد دەکوژن وبەکوردایەتی بۆتان لە قەڵەم دەدرێ ، دەبنە جاش و بە پێشمەرگایەتی بۆتان دەنوسرێ ، خیانەت لە هەموو بەهایەکی بەرز و پیرۆز دەکەن و بە بنەماڵەیەکی پیرۆز کراو دادەنرێن . بنەماڵەی بەرزانی وەك کاری هەمیشەیی خۆی لە خۆفرۆشی وکوردفرۆشی وجاشایەتی وخیانەت بەردەوامەو بۆ رایی کردنی مەرامە ناپاکەکانیان ،پارتیان کردۆتە داردەستی خۆیان و سەدان گەنجی ئەم گەلە بەشمەینەتەیان ، کردۆتە ژێر رکێفی خۆیانەوەو دژایەتی کوردی پێدەکەن ،، تاکو ئێستا هەرچی براکوژی هەیە بە گەلی کوردیان کردوە ، رۆچونەتە ناو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان وشیرازەی خێزانی کوردیان هەڵوەشاندۆتەوە ،، کورد کوژیان کردوە بە فەرمانی دوژمن ،دەیان و سەدان هەلی زێرینیان لەدەستی کورد داوە بە ویستی دوژمن ،تاکو توانیان رۆڵەی رۆژهەڵاتمیان دابەکوشت ورادەستی فارسیان کردن ،، تاکو لەدەستیان هات رۆڵەی باشورمیان کوشت و براکوژیان وەك فەرهەنگ لە ناومان چەسپان . ئێستا کاتێ رۆژئاوا بەرەوە رۆژی روناکی وئازادی هەنگاو دەنێ ،شان بەشانی دەوڵەتی تورك و دەوڵەتی سوریاو چەتەکانی داعش وهێزە بێسەرەوبەرەکانی ئیسلامیەکان،، پارتی و بنەماڵە سنوری شەرم هەڵدەکەنن و خەندەقی خیانەت قوڵتردەکەنەوە . چاوەروانی پەرچەکردارێکی سروشتین لە رۆژئاوا و تاکو شان بە براکوژیدا بکەن .ئەم یاریکردنە بەئاگر لە کاتێکدایە کە زۆربەی گەلی باشور بە گەمەیەکی بێ ناوەرۆكەوە خەریکی هەڵبژاردنێکی مایەپووچن ، هەڵبژاردنێکی درۆ کە تەنها یاریەکی بێ مانایەو هیچی تر .لە کاتێکدا هەموو ئەرکێکی ئەخلاقی وبنەمایەکی پیرۆزی نەتەوەیی وئاینی وئینسانی هانمان دەدات کە پشتیوانی گەلی خۆمان بین لە رۆژئاوا ، بنەماڵەی بەرزانی سنورکان دادەخەن وخەندەق لێدەدەن و تۆوی براکوژی ئەچێنن .بەڵکو دەستیان پێکردوەو ئیعلانی شەرشیان کردوە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە