کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەوەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان كەس وكارى شەهیدان دەرئەكرێن

Tuesday, 05/05/2009, 12:00


پێتان سەیر نەبێ كە ئەم ناونیشانەى سەرەوە ئەخوێنەوە چونكە ئەمە رۆژانە دووبارە ئەبێتەوە لەم وەزارەتە، خۆزگە ئەم وەزارەتە هەر نەبووایە لەبەرئەوەى ئەوەندەى لەم وەزارەتە كەس و كارى شەهیدان بێ ئومێد ئەبن لە هیچ وەزارەتێكى تر ئەمە روونادات لەم وەزارەتە رۆژانە بە سەدان باوكە شەهید و دایكە شەهید و كور و كچى شەهید دەرئەكرێن بە ئیهانەوە كە خۆزگە دەخوازن كە شەهیدیان نەبووایە كە حالى خۆیان بەم جۆرە ئەبینن كە مرۆڤ جەرگى بۆیان ژان ئەكات ئەمەش هەمووى لەلایەن بەناو بەرێوبەرى گشتى وەزارەت ((ئەیوب گەلالى)) كە هیچ رێزێكیان بۆ دانانێت و زۆر بەشێوەیەكى بێ ئەدەبانە وەلامیان ئەداتەوە كە پیشەى هەمیشەییەتى ئەم ئەیوبە ئیستاش نازانێت چۆن گەیشتۆتە ئەم شوێنە چونكە ئەوەندە نەفس نزمە و تەنهاكار بیزانێت ماستاو ساردكردنەوە و پارانەوەیە لە بەرپرسە حزبیەكان....
ئەم ئەیوبە كە مامۆستا بوو لە ئامادەیى رزگارى بۆ ((5000)) دینار ئەپارایەوە كاتێك بەشدارى كردبوو لە بەرنامەیەكى ئەو كاتى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو، بەلام چەرخى زەمانە ئەمرۆ گەیاندى بەم شوێنە...
من لێرەدا دوو خال ئەخەمە روو
یەكەمیان / شەهیدان بیان زانیبووا بەخوێن ڕشتنیان ئەم گەندەل و ئەم جۆرە مرۆڤانە كە تەنها بەدواى هەواو ئارەزووى خۆیان كەوتوون هەرگیز ئامادە نەئەبوون خوێنى خۆیان بڕێژن بەلام ئەوان بۆ كوردستان خوێنیان ڕشت .
دووەمیان / بە برپرسەكان ئەلێم لە سەرووى هەمووانەوە بارزانى چیتر مەلێن شەهیدان جێگاى فەخرو شانازیمانن چونكە كەس وكارى شەهیدان لە وەزارەتەكەى خۆیان ئیهانە ئەكرێن ئەى لەشوێنەكانى تر..
لە كۆتایى بە ((ئەیوب)) و هاوشێوەكانى ئەلێم كەس و كارى شەهیدان هەتا مردن سەربەرزن ئێوەش سەر شۆرن چونكە نانى ئەمانە ئەیخۆن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە